چراكان

ئێمه له دوی(سپۆنسۆر ، پشتگیریکه‌ر) ده‌گه‌ڕێین بۆ ماڵپه‌ڕی چراکان.(په‌یوه‌ندی بکه: info@chrakan.com
 

کۆنسێرت و کێبڕکى َى هونەرى موزیک لە نیوان بوون و نەبوون و کێشەکانیدا.. | توانا حه‌مه‌ عه‌لی‌

هونەرى میوزیک یەکێکە لە جوانترین و سەرنج ڕاکێشترین هونەرەکانى دونیا کە ئاسایشى زمانى نەتەوەیە و ئاستى فەرهەنگ و ڕۆشنبیرى میللەتان دیارى دەکات ،جگەلەوەى کەهەموو جووڵیەکى گەردوون بەبێ میوزیک ناتەواو هەژماردەکرێت ،ئەو ماناکانى جوانى و ناشرینى، خۆشى و ناخۆشى، بێ ئۆقرەى و ئارامیەکانى مرۆڤ  تەواو دەکا. بۆیە پێویستە زیاتر لە هەر هونەرێکى تر گرنگى پێبدرێ و بەردەوام ئاڕاستەکانى ڕووەو گەشەسەندن بێ. گەرچى لەم ووڵاتەدا ئەم هونەرە ئارەزوو مەندانى زۆر و بێ شومارە، کەچى بە پێی پێویست کارى جدى بۆ نەکراوە هەموو کارێکى نیوە ناچڵ تەواو دەبێت و هەمیشە  پەرتەوازە و بێ پلان ئاڕاستە دەکرێت.بۆیە گەر بمانەوێت هونەرى موزیکى بگاتە ئاستێکى جیهان هەروەک چۆن زۆر نەتەوەى دى کەپێی گەیشتوون ،کە لەوانە هێندەى کورد  لە فەرهەنگ و کلتوورى و دیالێکت دەوڵەمەند  نەبێ ، ئەوا  پێویستەگرنگى زیاتر بەکۆنسێرتى موزیکى  بدەین. ئاشکرایە  چۆن  سینەما بەردەوام پێویستى بە فیلم هەیە یا نیگارکێش بە پێشانگا ،شانۆکار بە شانۆ، دارتاش بە دار.ئەوا بێ دوو دڵى  موزیکیش پێویستى بەکۆنسێرتە.چون کۆنسێرت جگە لەچێژى زیاتر وەک لەکارەکە بە تۆمارکراوى خۆى  لەوەدا گرنگتر وەدەردەخا ،کە  ئاستى ئەم هونەرە لە ووڵاتدا بەرە وپێشدەبات چونکە کێبڕکى درووست دەکات،و هەموو کێبڕکێ یەکى هونەریش دەر ئەنجامەکەى بە سوودى هونەر دەشکێتەوە نەک زیان پێگەیاندنى. گەر دوورنەکەونەوە و ووڵاتى ئێران بکەینەنموونە بۆ ئەم باسە کە ئاستى بەرزى موزیکەکەى لاى هەمووان ئاشکرایە، نابێ واتێبگەین دیاریەکى ئەزەلى یە بۆ ئەو نەتەوەیە ،بەڵکو هۆکارى ئەمە، پەرەپێدان و لە گرنگى موزیک تێگەیشتنیانە وەبوونى کادر و خۆیان گووتەنى (ئوستاد)ى زۆر و باشى موزیکى و گروپى ئەکتیڤ و کۆنسێرتى زۆر و هەمەچەشنەو کێ بڕکێی گروپ و ئوستادو موزیکى یەکانیانە، نەک دیاریەکى خوداوەندو  ئەزەلى .بەڵام بەداخەوە ئەم جووڵە هونەرى یەو ئەم کۆنسێرت و کێبڕکێ یە لەکوردستاندا کەمتر یا هەرنایبینم.بۆیە نامەوێت خۆم بدزمەوە لەو پرسیارگەل و ئەو هەموو بۆیەى، کە ڕوو لە بابەتەکە دەکەن و بەکورتى خۆم لەوەڵامى هەندێکیان دەدەم وئەو هۆکارانە دەخەمە ڕوو کەوادەکەن کۆنسێرت هێندە بێنرخ بێت کەس قرۆشێک نەدات بە بلیتەکەى، وە ئەوەى گرنگ نەبێ لەم ووڵاتەدا کۆنسێرت بێ ئەمانەن. سەرەتا دەبێت گرنگترین هۆکارەوە دەست پێبکەین کە ئەویش ڕۆشنبیرى موزیکى یە کە جارێ بەشێوەیەکى زانستى ى نەگەیشتۆتە زۆرێک لە تاکەکانى کۆمەڵگاى کوردى تەنانەت زۆرێک لە موزیکى و هونەرمەندەکانمان بێ ئاگان لەم ڕۆشنبیرى  یە.نموونە (لای هەندێکیان کۆکردنەوەى سیدى و ئەلبوومى موزیکى یەو و لاى هەندێکیشان کۆکردنەوەو حەشاردانى نۆتە شاکارەموزیکى یەکانە).جگە لەمە بەداخەوە دەسەڵاتیش کە ئاراستەکارو باوکى کۆمەڵگەیەو دەبێت بنیاتى کۆمەڵگاى کوردى بەشێوازى شارستاى مۆدێرن بنێت، کە هونەر بەگشتى و موزیک لە کەوانیەکدا بەتایبەتى  یەکێکە لە پایە گرنگەکانى (کۆمەڵگاى مۆدێرن)، کەچى تا ئێستا، لە  هونەرى موزیک وەک لایەنى کەیف و سەفاى بۆنەکان و یانەى شەوانە لێى دەڕوانێت ،هێندە بێ پلانە ،موزیکزان هونەرمەند تەریق ئەبێتەوە ،کە حکومەتەکەى هێندە کاڵ بیرو ناڕۆشنبیرە و بێ پلانەلە ئاست ئەم هونەرە گرنگە .جگە لەم هۆکارە ئەوەى کە کۆنسێرتى بێنرخ تر کردووە و کە س قرۆشێک بە بلیتەکەى نادات ئەوەیە موزیک قۆرغ کراوە  بۆچەند کەسێک ، زۆرینەى ئەم موزیک ژەنانە لە هەموو گروپەکانى ئەم ووڵاتەدا ئەندامن ،باوەڕکە  حەپولکى کەس نادەن . لە  دنیادا (هونەر پیشە) کەمتر دەردەکەون هاندەرانیان بە بینینیان گەشکە دەیان گرێت،کەچى لەووڵاتى ئێمەدا پێچەوانەیە  و  زۆریکیان  زیاتر  لەبێژەرى  هەواڵەکانى کەناڵکانى ڕاگەیاندن و تى ڤى یەکان دەر ئەکەون. کاتێکیش دەڕۆتە کۆنسێرتێکەوە  هەر هەمان کۆمەلەَیە. لەوەش گەڕێین ئەوا ناتوانین ئەوە نەدرکێنین کە میتۆدى خزمە خزمە و هاوڕێیەتى کەسابەتى هونەرى نەک کۆنسێرت، بەڵکو مۆزیکى ئەم نەتەوەیەى خنکاندووە. ئەوەى لە هەمووى سەیرترە نەبوونى هۆڵى تایبەتە بە کۆنسێرت لەم ووڵاتەدا، بۆیە زۆرجار  لێرە دڵت کەف دەکا ،بۆ کۆنسێرتێکى  مۆزیکى دەستت ناکەوێ ، کە دەبێت و نمایش دەکرێت ،کەم و کوڕى یەکان هێندە زۆرن ئەو چێژەى کە لە موزیک و کۆنسێرتەکە،وەرتگرتووە بە زیادەوە  لێ دەسەنێتەوە بۆنموونە هوڵى (ئۆرکێستراى ژێدارى سلێمانى سى.دى.ئۆ  )و (کتێبخانەى سلێمانى)، کە بووە بەنەریت  کۆسێرتى موزیکى تیا ئەنجام دەدرێت کەهیچ تایبە مەندى یەکى کۆنسێرتى نى یەو لەڕووى ئەکۆستیکى(ئەندازە) دەنگەوە وێرانەیە و حەمامى سورەت یا بەرخى زۆر باشترە لەو هۆڵە لەڕووى دەنگەوە چونکە(موزیک دەنگە کاتێکیش دەنگیش تەواو نەبێت موزیکەکەش ناتەواو خۆى وێنا دەکات ).
لە ئەمانە خراپتر  ئەم هۆڵانە  ژمارەیەکى کەم ئامادەبوو لە خۆ دەگرێت دەگرێت لە هەموو شتێ کۆمیدى تر لە کۆنسێرەکاندا تەنها پشتەملى ئامادەبووان دەبینى وەک لە ژەنیارەکان وئامادەکارانى کۆنسێرتەکە ، چونکە مەنەسەیان  نى یە .ئەم گرفتانەى کە باسم کرد دڵۆپێکن لە دەریاى پڕکێشەى هونەرى موزیکى کوردى بەتایبەت کۆنسێرتەکانمان بەڵام سەیر لەوەدایە موزیکى یەک هەڵوەستەناکات و ناڵێت بۆ؟!بۆیە ئەم گرفت و فاکتەرانە واى لە موزسیان کردووە بەردەوام ئەوخەونەنانەى کە دەیەوێت لاپەڕەکانى تەمەنى هونەرى پێ جوان بکات   هەر زوو کاڵ دەبنەوە. بۆیە دەبێت یا لە چاوەڕوانى گۆدۆدا ژیانى هونەریمان بەسەر بەرین ،یا چاوەڕوانى  فریاد ڕەسێکدا  بین ،تا  جارێکى دى قەبارەى خەونە هونەریەکانمان گەورەو  تۆخ کاتەوە،و لە سەردەمى دەستکورتى و هەژارى موزیکى ڕزگارمانکا و  لە جێ ى میللەتى  ستەم دیدە ،بە نەتەوەیەکى هونەرمەند و هونەر پەروەر دا بناسرێینەوە  .kurd_violin@yahoo.com

چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌
 
ديار صالح
sarata dast xosh mn waku xwenary babatakat dast xoshit le akam -balam zoorn awanay awa glaiy u raxna la music dagrn baradawam balam raxnakant la shweny sazdani music konsert la %100 lagaltam ..balam eway musisyan handektan har raxna agrn handektan wastawn handektan birtan lay paraya kawata amash nabeta hoy pesh xstni musicy kurdy ..aya kakagyan to lawatay taxarujt krdwa esheky singlet haya ...la kotaida dast xosh hiwadarm bardawam bit
zhiar
srata dast xoshe la kak twana akam musek xorakeke grngw pewista bo ro7e har mrovek ka zengade akat musek wak nan wak aw piwesta boman takw btwanen xoman pak bkaenawa law tawananay rozhana ro7man pis akat bune musik w parape dane musik la har komalgayakda neshanae barze aste roshnbere takakaneyate 3ima wak kurd pem waya lahmw xalke dnya zyatr pewistaman ba musika chwnka xawan jastay brendaren xawan anfalw halabajaen xawane chandaha brene qwlen ka musik atawnet sarezhe brena ro7yakaman bkat boya hewadarm layane barprs hast baw zarwryata bkatw paray pe bdatw bekata amanjeke sarake la penaw drwstkrdne dnyayak bo muslik ka prr bet la 3umed bo 3istaw aenadaman wa wakw xorakeke ro7e bedata takakane am komalgaya

بۆچوون نووسین

ناو:
تكایه‌ ناوی خۆت بنووسه‌
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
تكایه‌ بۆچوونه‌كه‌ت بنووسه‌ و پاشان بینێره‌
 
   
مه‌رجه‌كانی بۆچوون نووسین:
  • پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
  • سه‌رنجه‌كه‌ت ده‌بێت له‌فۆرمێكی گونجاو‌دا بێت، كه‌س بریندار نه‌كات.
  • چراكان ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه.
  • گه‌ر به‌  لاتینی ده‌نوسیت تكایه‌ هه‌مووی به‌كاپیتاڵ مه‌نوسه‌.
  • چاوه‌ڕوان مه‌به یه‌کسه‌ر سه‌رنجه‌که‌ت بڵاوبێته‌وه، تکایه چاوه‌ڕوانبه!!

ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

ناساندن
ئیمه‌یلی خۆت (E-mail)
(E-mail)

 

               
فڕینی سپی، له زمانی جه‌سته‌دا
ئەسترۆفسکی ئاوێنەیەک بۆ ژیان.
ئاماده‌یی‌ گرۆتۆفسكی‌ له‌ لابۆره‌ ئه‌زموونكارییه‌كه‌ی‌ تیپی‌ ئه‌زموونگه‌ری‌ كه‌ركووك
شانۆیی به‌ڕێكه‌وت مردنی‌ ئانارشیستێك
مرۆڤ و ژیان له‌ درامای دکتۆر هۆرجوندا.
واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)  واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)
کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ
مریشک و  قه‌ره‌چی مریشک و قه‌ره‌چی
 سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون
عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌  زه‌وییه‌كی‌ دی‌ عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌ زه‌وییه‌كی‌ دی‌
بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا. بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا.

 

ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان )

سەرپەرشتیارى گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن)

ماڵپه‌ڕی  چــــــراکــــــــان

مافی هه‌موو نووسراوو وێنه‌یه‌کی نێو ماڵپه‌ڕی چراکان پارێزراون بۆ چراکان و نووسه‌ر، تكایه‌
 به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هیچ بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك له‌ چراکان ـه‌وه‌ ڕوونووس مه‌كه‌ ..

Copyright © 1997-2011 Chrakan.com