
دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی17ی شوبات، دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م لقی چواردا چه‌ندین گه‌نج خه‌ڵتانی خوێن كران، هه‌مووان چاوه‌رێی ئه‌وه‌بوون ئه‌و شه‌پۆلی خۆپیشاندانه بگاته هه‌ولێر و ناره‌زایی خه‌ڵك له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دڵڕه‌قدا فراوانتربێت و یه‌كده‌نگییه‌ك له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان دروست ببێ. رۆژان رۆیشتن و ئه‌م شه‌پۆله رووی نه‌كرده هه‌ولێر – له‌هه‌ینی توڕه‌ییدا پارتی به‌هۆی به‌كارهێنانی تاكتیكی ترسناك توانی هه‌ینی توڕه‌یی بگۆرێ بۆ هه‌ینییه‌ك كه هیچ خاوه‌ن ویژدانێك له‌بیری ناكات - ئه‌وه ئه‌و هه‌ینییه بوو كه مرۆڤه ئازادیخوازه‌كان دڵییان تیادا پارچه پارچه بوو، ئه‌و هه‌ینییه بوو كه كه‌س تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو فرمێسكیش برێژێ.
ده‌بێ چی وابكات ده‌سه‌ڵاتێك بگاته ئه‌و قۆناغه‌ی له‌خۆپیشاندان بترسێ و ناوی بنێت ئاژاوه؟ چی وابكات ده‌سه‌ڵاتێك به‌رگه‌ی ناڕه‌زایی ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش نه‌گرێ؟ ئه‌مه ته‌واو كوشتنی مرۆڤه و كردنییه‌تی به تاكه ره‌نگێك له‌پێناو شكۆداركردنی یه‌كڕه‌نگی خۆیدا. پێده‌چێت ده‌سه‌ڵاتی كوردی واته دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه چیتر گوێچكه‌یان نه‌مابێ- زه‌مه‌نی مردنی گوێچكه‌ی ده‌سه‌ڵاته – ئه‌م مردنه‌ش له‌چركه‌ساتی شه‌هیدبوونی ڕێژوان دا باشتر خۆی نیشانداین له‌گه‌ڵ ته‌قاندنی هه‌ر گولله‌یه‌ك هاوارێك له‌ناوه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رز ده‌بووه‌وه و ده‌یوت " من گوێچكه‌م نه‌ماوه ، ده‌نگتان نابیسم" ئه‌م ده‌نگ نه‌بیستنه‌ی ده‌سه‌ڵات دوای رووداوه‌كه‌ش نیشانیداین ته‌نانه‌ت ده‌نگی ته‌قه‌كانی خۆیشی نه‌بیستووه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌رده‌برن و هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان خه‌ڵكانی ئاژاوه‌گێرن و له‌خۆوه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام . یه‌ك به‌دوای یه‌كداهاتنی ڕووداوه ترسناكه‌كان : مه‌رگه‌ساتی خوێناوی حه‌ڤده‌ی شوبات و سووتاندنی كه‌ناڵی نالیا و شه‌هیدكردن و برینداركردنی خۆپیشانده‌رانی كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ شارۆچكه‌كانی تر – ده‌سگیركردن و ترساندنی خه‌ڵكی هه‌ولێر.هه‌مووانی تووشی شۆك كرد –ئه‌و شۆك و تاسانه ته‌نها هی ئه‌وه نه‌بوون كه ده‌سه‌ڵات ئه‌م رووداوه ترسناكانه‌ی خوڵقاندن، به‌ڵكو زیاتر هی ئه‌وه‌بوو كه ده‌سه‌ڵات ئه‌م ڕووداوانه‌ی وه‌ك رووداوی ئاسایی ده‌بینین وه‌ك رووداوگه‌لێك ده‌یبینین كه له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكانی تێكده‌ر دروست بوون.!!
ئه‌م هاوارانه‌ی سه‌ر شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كان هاوارێكن بۆ دروسكردنه‌وه‌ی گوێچكه بۆ ده‌سه‌ڵات هاواری ئه‌وه‌ن كه ده‌سه‌ڵات به‌چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌روات و چ مه‌رگه‌ساتێكی دروستكردووه له بێكاری و نه‌بوونی ئازادی و دروسكردنی بۆشایی و نائومێدكردنی گه‌ل، هاوارن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ چركه‌یه‌ك ده‌نگ ببیسێ .ده‌نگێگ كه ده‌ڵێ " ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتی ره‌های حزبه چۆته ناو زانكۆ و بازاڕ و شه‌قامه‌كان" ده‌نگێك كه ده‌ڵێ " ئه‌وه‌ی حزبی نه‌بێت له‌م هه‌رێمه‌دا فرێدراوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه‌ی ژیان-ئه‌وه‌ی پاشكۆی كه‌سانی حزب نه‌بێت له ده‌زگا و كه‌ناڵه‌كان و فه‌رمانگه‌كاندا چۆن فه‌رامۆش ده‌كرێ " له‌نێوان ئه‌م ده‌نگانه‌دا پێده‌چێت ده‌سه‌ڵات تا ئیستاش سووربێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بوونی گوێچكه بۆ ئه‌و گرینگ نییه یان پێی وابێ ئه‌و ده‌نگانه ته‌نها بۆ شێواندنی ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌رێمی كوردستانن! ئه‌زموونێك كه له‌سه‌ر نه‌بیستنی ئه‌ویتر خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه –ئه‌ویتر- هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌م تاكره‌ویی و ده‌سه‌ڵاتداری حزبی دانین. ئه‌زموونی ده‌سه‌لاتێك كه بێكاری به‌رهه‌مده‌هێنێ و زانكۆ ده‌كات به سه‌ربازگه‌یه‌ك كه تاك تیایدا له زیندانییه‌كی سه‌د ساڵه ده‌چێت، له‌ناوییدا ته‌نها تووشی دڵته‌نگییه‌كی زۆر و نائومێدییه‌كی گه‌وره ده‌بێت.ئه‌زموونێك كه ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه گه‌مارۆده‌دا به‌كه‌سانی حزبی و ستایشكه‌ری ده‌سه‌ڵات. سه‌ره‌ڕای له‌باربردنی ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و له‌یه‌كدابرینی تاكه‌كان.سه‌رمایه وه‌گه‌ڕ ده‌خات بۆ كردنی مرۆڤ به رۆبۆت و به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤێكی بێ پرسیار.ئه‌زموونی كردنی كۆمه‌ڵگا به سه‌ربازگه و به‌كارهێنانی هێزی چه‌كدار و پۆلیس و پێشمه‌رگه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتداری حزب.
زه‌مه‌نی مردنی گوێچكه‌ی ده‌سه‌ڵات هاوكاته له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی هاواری گه‌ل و گواستنه‌وه‌ی ناره‌زاییه‌كان له وتار و نووسراوه‌وه بۆ سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌كان.ئه‌وه‌ی پێشووتر رۆژنامه‌نووسێكی گه‌مارۆدراو به فشاره‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌ینوسی، ئه‌مرۆ پیره‌مێردێك له‌سه‌ر شه‌قام ده‌یڵێ-ئه‌مرۆ گه‌نجێك –كچێك – به‌هاواره‌وه ده‌یڵێ..ئه‌وه‌ی دوێنێ نووسه‌رێك له‌گۆشه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرد ئه‌مرۆ به‌رگدوورێك – كوتاڵفرۆشێك –چایچییه‌ك – به‌هاواره‌وه ده‌یڵێ.هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ئه‌نجامی نه‌بیستنی ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرت.چونكه ده‌سه‌ڵات هه‌ركات نه‌یتوانی ببیسێ گه‌ل ده‌توانێ هاواربكات و بڵێ " تۆ گوێچكه‌ت نه‌ماوه – تۆ نابیسی" هه‌ركات ده‌سه‌ڵات گوێی له ناره‌زاییه‌كان نه‌گرت ، گه‌ل ده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌نگێكی تازه دروست بكات و به‌رزی بكاته‌وه بۆ گوێچكه مردووه‌كه.ده‌نگی ئازادی له‌به‌رانبه‌ر گوێچكه مردووه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات.
پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌م گوێچكه بۆ مردووه؟ له ساڵانی رابردوودا وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌شێوازی جیا جیا له‌سه‌ر كراوه و به‌شێك له رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره ئازادیخوازه‌كان به‌رده‌وام هۆكار و پێشنیارییان خستۆته‌ڕوو به‌رانبه‌ر ئه‌م نه‌بیستنه‌ی ده‌سه‌ڵات – به‌ڵام وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م نه‌بیستنه‌ی ته‌نها چه‌ند شتێك بوون كه سه‌د باره ده‌بوونه‌وه وه‌ك : ئێمه چاكسازیمان كردووه-ئه‌م حكومه‌ته ساوایه – با ئه‌م ئه‌زموونه بپارێزین و ..هتد.
له‌مڕۆدا ئه‌م وه‌ڵامانه نه‌ك كۆن بوون ، به‌ڵكو بوون به به‌شێك له‌م نه‌بیستنه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تووشی هاتووه.
كاتێ ماڵ و كوچه و كۆڵان و شه‌قامه‌كان تاریكدادێن ، كاتێ حزب ده‌ست ده‌خاته بینی ژیانه‌وه و زانكۆ و كه‌ناڵ و رۆژنامه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كرێن – كاتێ ده‌نگی ئازاد ده‌سوتێنرێ و شه‌هید ده‌كرێ
چیتر ئه‌م گوێچكه مردووه ناتوانێ به وه‌ڵامه كۆنه‌كانی خه‌ڵك بێده‌نگ بكات.ناتوانێ ئه‌و هاوارانه كپ بكات كه له‌شه‌قامه‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه.