
من له‌وڵاتێكدا ده‌ژیم سه‌رۆك خێڵ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، پڕیه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی بكوژن و هه‌میشه له‌ژێر قاته‌كانیانه‌وه خوێن ده‌چۆڕێته خوارێ، له‌وڵاتێكدا ده‌ژیم دوو ته‌كیه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و گیرفانی شێخه‌كانیان پڕ نابێت، له‌وڵاتێكدا ده‌ژیم به‌ناوی دیموكراسیه‌وه هه‌موو پاره و سامان و ئه‌خلاق و هه‌ستی منه ئه‌تكی ده‌كه‌ن و دواتریش ئه‌یكوژن و دێن له‌پرسه‌كه‌ی سه‌رخۆشیم لێده‌كه‌ن، له‌وڵاتێكدا ده‌ژیم چه‌نده‌ها جۆر جه‌ندرمه و جه‌لادی تێدایه، جل به‌ڵه‌ك به‌ڵه‌ك به‌رگ و ده‌مامك ره‌ش جاكه‌ت و پانتۆڵ له‌پێێ، چالاكی مه‌ده‌نی، زێره‌ڤانی و هه‌زاره‌ها ناوی تر، كه‌ئه‌پرسیت ئه‌ڵێیت كامیان فه‌رمیه ئه‌ڵێن هه‌موو فه‌رمییه و هه‌مووشیان نافه‌رمین، پێتئه‌ڵێن بێئه‌قڵ ئه‌و پرسیاره بۆ ئه‌كه‌یت گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان ئه‌تكوژن، چ جیاوازییه‌كی هه‌یه، له‌وڵاتێ:دا ده‌ژیم له‌و كاته‌ی گوڵێك ئه‌ده‌مه ده‌ست ئه‌و جه‌لادانه ئه‌وان گوله‌یه‌ك ده‌نێن به‌سه‌ر دڵمه‌وه.
ئه‌زانن ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه ته‌نها له‌فیلمی كۆمیدیدا هه‌یه، نانت ئه‌دزن، ئه‌تكت ئه‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ت لێده‌كه‌ن، پڕ به‌فارگۆنه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك پاره‌كانت ده‌دزن، زۆرجار لاقه‌شت ده‌كه‌ن، سوكت ده‌كه‌ن و دواجار پێت ده‌ڵێن داوای لێبوردن بكه، گوێمان لێ‌بوو نوزه‌ت لێوه‌هات!!!، ئه‌زانن ئه‌م وڵاته‌ی من چه‌ند خۆشه، چه‌ند دڵگیره خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی تا ئه‌وان بیدزن و بیر له‌كوشتنی من نه‌كه‌نه‌وه، خۆ من هیچ ناڵێم و چاوی خۆشم ئه‌نوقێنم، ئاره‌ززی خۆتانه، له‌م وڵاته‌دا له‌و فیلمه‌ی كه‌ده‌ری ده‌كه‌ن و پاڵه‌وانه‌كه دێت ئه‌مكوژێت و دواتر دێن لیژنه له‌سه‌ر من درووست ده‌كه‌ن ئه‌ڵێن تۆ بۆ خۆت داوه‌ته به‌ر گوله‌ی ئه‌و كابرا به‌سه‌زمان، له‌م وڵاته‌دا شه‌قام خه‌ڵاتنی خوێن بووه، كه‌چی سه‌رۆك ده‌چێت خه‌ڵاتی ئاشتی وه‌رده‌گرێت، گۆڕستانه‌كانمان پڕ كردووه له‌لاشه‌ی منه‌كان حكومه‌ت له‌گه‌ڵ یاسا ناساكان باس له‌سه‌روه‌ری یاسا ده‌كات.
من له‌وڵاتێكدا ده‌ژیم، ئه‌وه‌نده مورتاحم له‌هیچم كه‌م نییه، هێنده‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی چه‌كداری تێدایه، هێنده‌ی هه‌موو هه‌ڕشه‌كانی گۆی زه‌وی هه‌ڕشه له‌خه‌ڵك كراوه كه‌بێنه سه‌ر شه‌قام ده‌تانبیه‌ن بۆ گۆڕستان، وه‌ك قه‌زافی ئه‌ڵێن خۆپیشاندان مافێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو كه‌سێكه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌یه‌نه سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان، له‌وڵاتێكدام زۆرجا له‌یه‌ك كاتدا له‌زۆر لاوه ئه‌تك ده‌كرێم، له‌لایه‌ك چاوم لێسوور ده‌كه‌نه‌وه تاكو فزه‌م لێنه‌ێت، له‌ولاشه‌وه ئوتومبێله‌كانی خۆیان ده‌هێننه سه‌ر شه‌قام تا هۆڕن و هوتاف به‌باڵای سه‌رۆكدا بڵێت، ئه‌ی له‌م وڵاته كه‌ی فێر ئه‌بێت، كه‌خڵك هه‌یه 96% ده‌نگه‌كانی هێنا به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد به‌چه‌پڵه‌رێزان شار به‌ده‌ریانكرد و ئه‌و رێژه‌ی ده‌نگانه‌ی هێنابووین كه‌س نه‌یزانی چیان لێهات.
له‌وڵاتێكدا ده‌ژیم بۆ یه‌ك پاروه نان ئه‌بێت به‌رده‌می ده‌رگای چه‌نده‌ها مه‌سئول بچم، هه‌موویان ئه‌ڵێن مه‌سئول ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه، له‌كاتێكدا شاره‌كه‌م ده‌كوڵێت سه‌رۆك ئه‌چێت بۆ ئاهه‌نگ له‌شاره‌كه‌ی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، نه‌كا بڵێن چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ده‌كه‌یت، له‌وانه‌یه له‌وه‌ش بترسێت داوای چه‌ند دینارێك قه‌ره‌بووی لێبكه‌نه‌وه، ده‌زانێت ئه‌و به‌و پرسیاره قه‌ڵسه، بچێت بۆ ئاهه‌نگی نیشتمانی وڵاتێكی تر باشتره، من شانسم هه‌یه له‌م وڵاته‌دا ده‌ژیم، كه‌هه‌موو رۆژێك ده‌مرم و زیندوو ده‌بمه‌وه، له‌و چركانه‌ی زیندووم چه‌ند هه‌ڕه‌شیه‌كی كوشتنم بۆ دێت، كێ وڵاتی وای هه‌یه، ته‌حه‌دا ئه‌كه‌م كه‌سێك بتوانێت بڵێت ئه‌م وڵاته‌ی تۆ له‌وڵاته‌كه‌ی من ده‌چێت.