
سلێمانی شارێكی داگیركراوه، ڕێژوان
كۆڕی شانۆی با ده‌سه‌لاَتی كوردی به‌رپرسیار ده‌كات له‌دڵۆپ به دڵۆپی خوێنی هه‌موو برینداران و شه‌هیدانی 17- 2 – 2011 له شاری سلێمانی، قسه‌كانتان هه‌ڵگرن بۆ خۆتان، هه‌موو وشه‌یه‌كتان مێژوی خوێناوی و پڕ له شه‌رمه‌زاریتان ئه‌هێنێته‌وه یاد، داوای لێ بوردن مه‌كه‌ن، ڕوی دزێوتان به هیچ ماكیاژێك و هیچ ده‌مامكێكی مه‌ده‌نیانه ناشارێته‌وه. سلێمانی پێویستی به خۆتان و ده‌بابه‌كانتان و هاوپه‌یمانه‌كانتان و نه‌یاره‌كانتان نییه. بێ شه‌رمی ئێوه هه‌موو سنورێكی تێپه‌ڕاندوه، ئه‌و فیشه‌كانه‌ی ئه‌ینێن به خه‌ڵكه‌وه پاره‌ی دزراوی ئه‌م میله‌ته‌یه. ئه‌و له‌شكره‌ی شه‌قام و سه‌رجاده‌كانی ئه‌م شاره‌تان پێ ته‌نیوه، له كوێ بوو كاتێك كه دراوسێكانتان به ئاره‌زوی خۆیان سنوریان ده‌به‌زاند و سه‌روه‌ریه‌كانتانیان ژێر پێ ئه‌خه‌ست. ئه‌م له‌شكره قاره‌مانه‌تان هه‌ڵگرتبوو بۆ ڕۆژی ته‌نگانه؟ مه‌ڵێن بۆ پاراستنی ئێمه‌تان هێناوه، ئێمه ته‌نها پێویستمان به‌وه‌یه له دڕنده‌یی ئێوه پارێزراو بین. كۆڕی شانۆی با وه‌ك به‌شێك له هاونیشتمانی ئه‌م ولاَته پێتان ئه‌ڵێین به زوترین كات په‌لی میلیشیاكانتان بگرن و بیانبه‌نه‌وه بۆ كولانه‌ی به‌رده‌م كۆشكه‌كانتان، هاكا پێویستتان پێیان بوو.
سه‌لماندتان حكومه‌ت له‌به‌كرێ گیراوێكی حیزب زیاتر هیچی تر نییه.
باسی ئازادی مه‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌لماندتان له دواكه‌وتوترین ڕژێمی ناوچه‌كه دڕنده ترن.
بۆ له‌حزه‌یه‌كیش بیرتان له‌وه كرده‌ۆته‌وه بۆ به‌ردباران ئه‌كرێن؟ یان زۆر ئاساییه لاتان و به‌مافی خۆتانی ده‌زانن كه بیست ساڵه كه‌رامه‌تی هاوڵاتی ئه‌شكێنن، شه‌ڕی برا كوژی ئه‌كه‌ن، گه‌نده‌ڵی ئه‌كه‌ن، سامانی ئه‌م ولاَته فه‌رهود ئه‌كه‌ن، بازرگانی به ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوكه‌وه ئه‌كه‌ن.
بڕۆن به ده‌سته خوێناویه‌كانتانه‌وه منداڵه‌كانتان بگرنه باوه‌ش، به ده‌سته خوێناویه‌كانتانه‌وه پاره‌ی دزراوی میله‌ت بژمێرن، هه‌ر به ده‌سته خوێناویه‌كانتانه‌وه له هۆڵی په‌رله‌مان سوێند بخۆن.