چراكان

ئێمه له دوی(سپۆنسۆر ، پشتگیریکه‌ر) ده‌گه‌ڕێین بۆ ماڵپه‌ڕی چراکان.(په‌یوه‌ندی بکه: info@chrakan.com
 

ئاگانامه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ گۆڤاری‌ (عه‌رعه‌ر) | چراكان

ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌و جینۆسایدی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد برینێكی‌ به‌سوێی‌ جه‌سته‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورده‌و كاره‌ساتێكه‌ كه‌ ئه‌ركی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ئه‌خلاقی‌ ویژدانی‌ ده‌خاته‌ سه‌رشانی‌ هه‌ر تاكێكی‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ به‌ پێی‌ تواناو ئه‌زموون‌و شاره‌زایی‌ كار له‌ ره‌هه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كانیدا بكات‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ جددی‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ زیاتر بۆ هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ بكات.
بێشك جینۆسایدی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد زۆر له‌وه‌ زیاتری‌ هه‌ڵده‌گرت كه‌ له‌ماوه‌ی‌ بیست‌و سێ‌ ساڵی‌ رابردوودا لێره‌و له‌وێ‌ توێژینه‌وه‌و كۆرو كۆنفرانسی‌ له‌سه‌ر كراوه‌و هه‌وڵی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ قوڵ‌و فره‌لایه‌نی‌ دراوه‌، وه‌لێ‌ هه‌موشمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكین كه‌ گه‌وره‌یی‌ كاره‌ساته‌كه‌ له‌ ئاستێكدایه‌ ئه‌و كارانه‌ی‌ كراوه‌ مشتێكه‌ له‌ چاو ئه‌و خه‌رمانه‌ی‌ كه‌ ده‌بوایه‌ بكرایه‌.
ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و كه‌یسه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت له‌ داهاتوودا هه‌موان له‌سه‌ر سفره‌ی‌ خوانی‌ خۆی‌ كۆبكاته‌وه‌و لێره‌وه‌ نه‌خشه‌ رێگای‌ نه‌وه‌كانی‌ داهاتووی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كوردی‌ له‌سه‌ر دابرێژرێت‌و بنیات بنرێت، لێره‌وه‌ كار بۆ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و پیرۆزیه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ بكرێت‌و ره‌هه‌نده‌ فه‌لسه‌فی‌، ده‌رونی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، مێژوویی‌، جوگرافی‌، سیاسی‌، ئابووری‌، ئاینی‌‌و یاسایه‌كانی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ بێ‌ لایه‌ن‌و سه‌ربه‌خۆ و زانستیانه‌ شه‌ن‌وكه‌و بكرێت‌و بخرێته‌ خزمه‌تی‌ داهاتووی‌  گه‌لی‌ كورده‌وه‌.
پرۆژه‌ی‌ گۆڤاری‌ (عه‌رعه‌ر) كه‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نه‌و گرنگی‌ به‌ بابه‌ته‌ ئه‌كادیمی‌‌و زانستیه‌كان ده‌دات‌و ساڵانه‌ له‌ یادی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌دا له‌ شێوه‌ی‌ گۆڤارێكدا ئه‌و بابه‌تانه‌ پیشكه‌شی‌ كتێبخانه‌ی‌ كوردی‌ ده‌كات.
ئه‌مساڵیش له‌رۆژی‌ 14/4/2011 دا ژماره‌ پێنج (5)ی‌ لێ‌ چاپ‌و بڵاوده‌كرێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌م ئاگانامه‌وه‌ داوا له‌سه‌رجه‌م نوسه‌ران‌و رۆشنبیران‌و چالاكوانانی‌ بواری‌ جینۆساید ده‌كات كه‌ ده‌توانن له‌ رێگای‌ گۆڤاری‌ (عه‌رعه‌ر)ه‌وه‌ (لێكۆلینه‌وه‌ی‌ زانستی‌، بابه‌تی‌ ئه‌كادیمی‌، وه‌رگێران، چاوپێكه‌وتن‌و وێنه‌ مێژووی‌)یه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بحه‌و جینۆسایدی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌.
بۆ په‌یوه‌ندی‌ گرتن: kurdanfal@yahoo.com
یانHawre_ah@yahoo.com
یان 09647701353536
بۆ بینینی‌ ژماره‌كانی‌ رابردووی‌ گۆڤاره‌كه‌ سه‌ردانی‌ ئه‌م لینكانه‌ بكه‌:
http://www.dengekan.info/dengekan/3/7288.html
http://www.dengekan.info/dengekan/3/7289.html

چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌
 
anfal
dastan xosh w sarkawt w bn hamwtan

بۆچوون نووسین

ناو:
تكایه‌ ناوی خۆت بنووسه‌
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
تكایه‌ بۆچوونه‌كه‌ت بنووسه‌ و پاشان بینێره‌
 
   
مه‌رجه‌كانی بۆچوون نووسین:
  • پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
  • سه‌رنجه‌كه‌ت ده‌بێت له‌فۆرمێكی گونجاو‌دا بێت، كه‌س بریندار نه‌كات.
  • چراكان ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه.
  • گه‌ر به‌  لاتینی ده‌نوسیت تكایه‌ هه‌مووی به‌كاپیتاڵ مه‌نوسه‌.
  • چاوه‌ڕوان مه‌به یه‌کسه‌ر سه‌رنجه‌که‌ت بڵاوبێته‌وه، تکایه چاوه‌ڕوانبه!!

ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

ناساندن
ئیمه‌یلی خۆت (E-mail)
(E-mail)

 

               
فڕینی سپی، له زمانی جه‌سته‌دا
ئەسترۆفسکی ئاوێنەیەک بۆ ژیان.
ئاماده‌یی‌ گرۆتۆفسكی‌ له‌ لابۆره‌ ئه‌زموونكارییه‌كه‌ی‌ تیپی‌ ئه‌زموونگه‌ری‌ كه‌ركووك
شانۆیی به‌ڕێكه‌وت مردنی‌ ئانارشیستێك
مرۆڤ و ژیان له‌ درامای دکتۆر هۆرجوندا.
واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)  واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)
کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ
مریشک و  قه‌ره‌چی مریشک و قه‌ره‌چی
 سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون
عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌  زه‌وییه‌كی‌ دی‌ عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌ زه‌وییه‌كی‌ دی‌
بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا. بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا.

 

ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان )

سەرپەرشتیارى گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن)

ماڵپه‌ڕی  چــــــراکــــــــان

مافی هه‌موو نووسراوو وێنه‌یه‌کی نێو ماڵپه‌ڕی چراکان پارێزراون بۆ چراکان و نووسه‌ر، تكایه‌
 به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هیچ بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك له‌ چراکان ـه‌وه‌ ڕوونووس مه‌كه‌ ..

Copyright © 1997-2011 Chrakan.com