ساڵڕۆژی كۆچی دوایی عه‌بدولره‌حمان مونیف | چراكان
چراكان
ئه‌مڕۆ 24/1/2011 ساڵڕۆژی كۆچی دوایی نووسه‌ر‌و روناكبیری عه‌ره‌ب عه‌بدولره‌حمان مونیف-ه، كه له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ‌و له ساڵی 2004 له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت.
مونیف له ساڵی 1933 له شاری عه‌مان له‌دایكببووه‌و دایكیی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقیی بووه‌و خوێندنی دوا ناوه‌ندی له پایته‌ختی وڵاتی ئه‌رده‌ن ته‌واوكردووه‌و كۆلێژی یاسای له به‌غدا خوێندووه‌و پاش دوو ساڵ له خوێندن له‌و كۆلێژه له‌گه‌ڵ چه‌ند قوتابییه‌كی دیكه‌ی عه‌ره‌ب ده‌رده‌كرێن‌و پاشان خوێندنه‌كه‌ی له زانكۆی قاهیره ته‌واو ده‌كات.
سه‌رده‌مانێك به كاری رۆژنامه‌وانییه‌وه خه‌ریكبووه‌و چه‌ند رۆمانێكیشی نووسیوه كه كاریگه‌رییه‌یان به‌سه‌ر نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا به ڕوونی دیاره.
|