
به مه‌به‌ستی گرنگیدان به زانسته سیاسیه‌كان و زراوه و قوتابخانه‌كانی ئه‌و زانسته، نوسه‌ر و وه‌رگێر ئه‌حمه‌د شه‌بانی له نوێترین كاری‌دا هه‌ستاوه به دانانی فه‌رهه‌نگێكی سێ زمانی به ناوی فه‌رهه‌نگی زانستی سیاسی.
فه‌رهه‌نگی زانستی سیاسی كه فه‌رهه‌نگی زاراوه و قوتابخانه سیاسیه‌كانه، به سێ زمانی كوردی و فارسی و ئینگلیزی به مه‌به‌ستی شیكاری و لێكدانه‌وه‌ی زاراوه و چه‌مكه سیاسیه‌كان‌و ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردنی كتێبخانه‌ی كوردی دانراوه.
ئه‌حمه‌د شه‌بانی دانه‌ری فه‌رهه‌نگی زانسته سیاسیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات سیاسه‌ت له هه‌موو سوچ و قۆژبنێكی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا جێی خۆی كردۆته‌وه و بۆ تێگه‌یشتن لێی، بۆیه پێویسته ئاڵۆزیه‌كانی ناخی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كان له ناو ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ساده بكرێته‌وه و لێك بدرێته‌وه.
ئه‌و فه‌رهه‌نگه هه‌وڵی داوه كه زاراوه و قوتابخانه‌كان سیاسیه‌كان كه له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا زۆرترین رێژه‌ی به‌كارهێنانیان هه‌یه به زمانێكی ساده راڤه بكات و بیخاته به‌رده‌م خوێنه‌رانی ئه‌و بواره.
فه‌رهه‌نگی زانستی سیاسی له لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانكۆی كوردستان له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ كراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه و كاری دیزاینی به‌رگی له (گه‌لاوێژ كه‌ریمی)ه‌وه بۆ كراوه.