پاش کۆتایی مێژوو | عه‌بدوڵا سڵێمان (مه‌شخه‌ڵ)
نووسینی : فرانسیس فۆکۆیاما (1)
 وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه : عه‌بدوڵا سڵێمان(مـه‌شخه‌ڵ)
له‌و حه‌ڤده ساڵه‌ی ڕابوورد، له‌وکاته‌وه‌ی یه‌که‌مینجار وتاره‌که‌م" کۆتایی مێژوو"بڵاو بۆوه گریمانه‌که‌م له‌هه‌ر گۆشه‌نیگایه‌که‌وه شیا بێ ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا. بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م له کتێبی" کۆتایی مێژوو و دوا مرۆڤ" ئه‌و بواره‌م بۆ ئه‌ڕه‌خسێنێ که دووباره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌رگیومێنته بنه‌ڕه‌تییه‌کانی بکه‌مه‌وه,بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی زیاتر چ ناڕه‌زایه‌تییه‌کی جیدی به‌ره‌و ڕووی بووه‌وه، وه چاوخشاندن به هه‌ندێ په‌ره‌سه‌ندن له دونیای سیاسه‌تدا که‌له‌هاوینی ساڵی 1989 دا هاتنه ڕوودان.
|