شوان جه‌لال
له‌م چه‌ند رۆژانه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاری داخستنی هه‌ردوو به‌شی هونه‌ری شانۆ و میوزیكدا، ئه‌م بڕیاره هاوكاته له‌گه‌ڵ چه‌ند بڕیارێكی هاوشێوه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگار و حكومه‌ته خۆجێیه‌تی (محلی)یه‌كانی پارێزگاكانی عێراق ده‌ریان كردووه كه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه هێرشێكی راسته‌خۆیه بۆ سه‌ر ئازادییه‌كانی خه‌ڵك و پرانسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی، دیارترینی ئه‌و بڕیارانه‌ش بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كردنه‌وه‌ی یانه و كافتریا و ریستۆرانته‌كانه به‌شه‌وان له به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا.
دیاره بۆ سێ هه‌زار ساڵ ده‌چێت له هه‌ر شوێنێك ژیانی مرۆیی، كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو بێت له‌و جێگایه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هونه‌ره‌كانی میوزیك و شانۆ هه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت هێزی خراو و كۆنه‌خواز هه‌بووه ئه‌و وه‌همه‌ی لادروست بووه كه ده‌توانێت قه‌ده‌غه‌ی ئه‌م هونه‌رانه بكات، وه‌لێ ره‌وتی ئه‌م هونه‌رانه هه‌ر له‌گه‌شه‌سه‌ندندا بووه، ئێستا شانۆ و میوزیك كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یاخود " وه‌زاره‌تی جه‌هل"ی عێراق بڕیاری داخستنی داوه له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غداد، ته‌نها له چوارچێوه‌ی هونه‌رێتی نه‌ماون به‌ڵكو شانۆ و موزیك بۆته زانست و پیشه‌سازی.
ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری له‌سه‌ر داوه ته‌نانه‌ت ناتوانین به‌و ساته تاریكانه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپاش بیچوێنین، چونكه له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌راستدا كه‌نیسه و پیاوانی ئاینی مه‌سیحی شانۆیان قه‌ده‌غه نه‌كرد به‌ڵكو ته‌واوی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان خسته خزمه‌تی ئاینی مه‌سحییه‌وه، داخستنی به‌شه‌كانی هونه‌ری شانۆ و میوزیك و قه‌ده‌غه‌كردنی یانه و رستویرانته‌كانی به‌غدا به‌شه‌وان ته‌نها ده‌توانین له ئه‌زموونی حكومڕانی تاڵیبان و ئه‌زموونه هاوشێوه‌كانی بیبینین.
هه‌روه‌ك ولیام شه‌كسپیر له شانۆنامه‌ی "یۆلیس سیزه‌ر" ده‌نوسێت: خه‌ڵكانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه خه‌ڵكانێكی زیندوون و د‌رك ده‌كه‌ن." خۆشبه‌ختانه ده‌نگێكی ناڕازیی له نێو خه‌ڵكی پێشكه‌تووخواز به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌ڵام وه‌ك چینیه‌كان ده‌ڵێن: " گریان پێویسته، به‌ڵام گرنگ چاره‌سه‌ره." بۆیه پێویسته خه‌ڵكانی پێشكه‌تووخواز و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و هێزه چه‌پ و دیموكراسیخوازه‌كان فشاری جدی بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره‌و رێگرتن له هاویشتنی ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه.