
بۆخۆم پێموایه وه‌ك چۆن ژینگه رۆلێكی گرنگی هه‌یه له‌دروستكردنی كه‌سایه‌تی‌و شكڵی مرۆڤ ئاوابه‌وشێوه‌یه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر كلتور‌و هونه‌ری میلله‌ته‌كان..
له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا كه‌له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بچوك پێكهاتووه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ست به‌م جیاوازییه‌ده‌كه‌ین كه‌جوگرافیاله‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌دا‌و موزیكی كوردی دروستیكردووه، بۆنمونه كاتێك ئێمه گوێمان له‌گۆرانییه‌كی ( هۆشیار حه‌مه‌فه‌ره‌ج) ده‌بێت یه‌كسه‌ر خه‌یاڵمان ده‌چێت بۆ ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و تێده‌گه‌ین ئه‌م شێوه ئه‌دایه به‌تایبه‌ت له‌م ناوچه‌یه هه‌یه، موسته‌حیله له‌هه‌ولێرهه‌بێت وه‌ك چۆن موسته‌حیله حه‌یرانبێژێك له‌چه‌شنی ته‌نیا عه‌ره‌ب له هه‌ورامان هه‌بێت‌و ده‌نگێكی وه‌ك كێمنه‌یی له ناوچه‌ی بادینان هه‌بێت سیاچه‌مانه بێژێت..
بۆیه لێره‌وه كه‌باس له سالار وه‌ك ده‌نگی سلێمانی ده‌كه‌ین ده‌مه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌و پێشه‌كییه‌وه خۆم له‌هه‌موو قسه‌یه‌كی ناوچه‌گه‌رێتی‌و شارچێتی بپارێزم، كاتێكیش ده‌نگی سالار وه‌ك سلێمانی باسده‌كه‌م مه‌به‌ستمان له‌و تایبه‌ت مه‌ندییه‌یه كه‌له‌ده‌نگی ئه‌م گۆرانی بێژه ناوازه‌دا هه‌یه له‌ناوچه‌ی سلێمانی..
ساڵ ساڵی هه‌شتاكانه، میلله‌ت سه‌رگه‌رمی ژیانێتی له‌نێو ترسی له‌نێوچون‌و سڕانه‌وه‌دا، له‌نێو تۆزی كیمیاباران‌و ئه‌نفالدا رۆشنبیره‌كانمان، شاعیره‌كانمان، هونه‌رمه‌نده‌كانمان، شان به‌شانی براشۆڕشگێره‌كانیان چه‌ك له‌شان هه‌ركه‌س له‌شوێنی خۆیه‌وه خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنه بۆسڕینه‌وه‌ی دوژمن، له‌نێو ئه‌م ته‌پوتۆزی شۆڕشه‌دا مرۆڤه‌كان كه‌متر كاتیان بۆ خۆیان‌و خۆشه‌ویسته‌كانیان هه‌یه، ئاله‌م نێوه‌نده‌دا ده‌نگێكی رۆمانسی خۆیمان پێده‌ناسێنێت‌و به درامس‌و گیتارو ئۆرگێكه‌وه دێت‌و گوێكان پڕده‌كات له‌ئاوازی رۆمانسی، ئه‌ڵبه‌ت شان به‌شانی ئه‌م ناشێت كاروان عوسمانی جوانه‌مه‌رگ له‌بیركه‌ین، كه‌چۆن داهێنه‌رانه‌دێت‌و عاشقانه‌هاوارده‌كات، به‌ڵام هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوارانه‌یدا ده‌نگێكی شۆڕشگێڕانه له گه‌رویه‌وه پێمانده‌گات ئه‌وه‌تا له‌یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانیدا كه‌له‌شیعری شاعیر ره‌فیق سابیره له‌وكاته‌ی كه‌باس له عاشقێكده‌كات كه‌له‌كه‌نارده‌ریا پێی خۆشه ئاوێزانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بێت به‌لاَم كاتێك ده‌زانێت كه‌نیشتیمانی له‌ژێرپێی دوژمنه‌كانیدایه به‌ده‌نگی به‌رز هاوارده‌كات.. به‌ڵام جیاوازی سالار له‌گه‌ڵ كاروان‌و هاوته‌مه‌نه‌كانیتریدا وه‌بگره له‌گه‌ڵ كڵپه‌و سالار سه‌لمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شێتانه له‌نێو ته‌نیاییه‌كانیدا گۆرانی ده‌ڵێت، ئه‌م ئیتربۆخۆی بووه‌به‌به‌شێك له‌خاكێكی داگیركروو گۆرانی به‌گه‌روویه‌كی پڕله‌حه‌سره‌ته‌وه بۆ له‌یلیی ده‌ڵێت..
بۆخۆم پێموایه ئه‌وه‌ی سالار له‌هه‌شتاكانداكردی هه‌مان ئه‌و شۆڕشه‌یه‌كه محةمةدعومه‌ری شاعیر له‌دیوانی له‌غوربه‌تدا كردی، ئه‌م دوانه له‌سه‌رده‌می وێرانیییه‌كان‌و شوڕشدا گۆرانی بۆ ره‌نگزه‌ردی خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌وكاته‌ی شاعیر‌و گۆرانیبێژه‌كانمان هه‌موو بۆ نیشتیمان ده‌گریان ئه‌مان رۆمانسیانه به‌نێو شه‌قامه‌كانی شاردا گۆرانی‌یان ده‌گوتو پێیان ده‌گوتین هێشتا ژیان به‌رده‌وامه مرۆڤه‌كان عاشقده‌بن‌و گله‌یی له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن بۆخۆم پێموایه هه‌رئه‌مه‌شه‌وایكردووه به‌مشێوه نه‌مرییه هه‌رئه‌م راستگۆیی‌و ته‌باییه‌ی ناو ده‌رونی خودی سالاره‌واده‌كات ئه‌و ئاوازانه‌ی كه ئه‌و گوتوونی له‌ناخماندا به‌ساڵه‌ها بژین، له‌نه‌وه‌ی ساڵی هه‌شتاكانه‌وه تاگه‌نجه‌كانی ئه‌مڕۆ گۆرانییه‌كانی بووه‌ته‌به‌شێك له‌زاكیره‌یان‌و به‌رده‌وام له‌نێودڵیاندایه..
یه‌كێك له‌سه‌یرترین شت به‌لای منه‌وه له‌گۆرانییه‌كانی هه‌ریه‌كه‌له"سالار‌و كاروان‌و كڵپه‌و سالارمحمود"وه‌له‌پێش ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌له مامۆستایان"هۆمه‌ری دزه‌ی‌و قادردیلان" بناغه‌كه‌یان دارشتووه، ئه‌وه‌یه ئه‌مانه له‌نێو ئاوازی شه‌رقی‌و فۆلكلۆری كوردیدا به‌ستایلێكی نوێ‌و به ئاله‌تی غه‌ربییه‌وه‌دێنه‌مه‌یدان، بۆیه‌كه‌مین جار له‌سه‌رو كلتوره‌وه به‌بێئه‌وه‌ی ته‌نها هه‌ست به‌یه‌ك ئاوازی خۆرئاوایی بكه‌ین یه‌ك تۆنی بیانی له‌ده‌ره‌وه‌ی كلتوری خۆمانه‌وه‌هاورده‌بكه‌ن، ئه‌مانه به‌ده‌نگێكی ره‌سه‌نی كوردییه‌وه به‌ئاله‌تی غه‌ربییه‌وه ئاوازی ره‌سه‌ن به‌رهه‌م ده‌هێنن به‌شێوه‌یه‌ك دوای چه‌نده‌هاساڵ هه‌ر هه‌مان خه‌سڵه‌تی ره‌سه‌نایه‌تی‌و هه‌رهه‌مان چێژی داهێنانی جارانیان ماوه، وه‌به‌دڵنییاییه‌وه بۆ ساڵه‌هایتر له‌سه‌رو ته‌مه‌نی ئێمه‌وه ئه‌مانه نه‌مری خۆیانمان بۆده‌پارێزن.
هه‌ر ئه‌م ره‌سه‌نایه‌تییه‌وایكردووه تاهه‌نوكه بۆبه‌ده‌ستهێنای گوێگر له‌لایه‌ن چه‌نده‌ها گۆرانی بێژه‌وه‌په‌نا بۆ ئاوازه‌كانیانببرێت‌و كاری له‌سه‌ركه‌ن.
ئێمه كاتێك گوێمان له گۆرانییه‌كی سالارده‌بێ هه‌ستده‌كه‌ین به‌سه‌ر شه‌قامی سالمدا ده‌رۆین، له‌به‌رده‌ركیسه‌رادا پیاسه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، هه‌ناسه‌یه‌كی پاك له‌شه‌وێكیدره‌نگدا له‌سه‌رچنارده‌ده‌ین‌و یان له‌ئه‌زمه‌ر به‌زمێك سازده‌ده‌ین.
به‌داخه‌وه دونیای ئێمه كه‌له‌مڕۆدا بووه به‌دونیای تێپه‌ڕبوونی هه‌مووساته‌كانمان به‌بێ به‌هاو دونیایه‌كه وه‌ك هونه‌رمه‌ند حه‌مید بانه‌یی ده‌ڵێت" په‌شمه‌كییه"تامێكی خۆشمان پێده‌دات به‌ڵام یه‌كسه‌ر ده‌ڕوات‌و نامێنێت، دونیایی ئێمه سه‌رده‌می بیرچونه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی به‌هاكانه سه‌رده‌می به‌سه‌رچون‌و فه‌وتانه سوكایه‌تی كردنه‌به‌ڕابووردوومان، رابواردنه‌به‌وهه‌ست‌و چێژانه‌ی كه‌له‌ناخی خۆمانه‌وه‌ده‌ستمان ده‌كه‌وێت‌و ژیانه بۆكه‌سانی ده‌وروبه‌رمان.
له‌نێو ئه‌م فه‌وزاو سوكایه‌تی پێكردنه‌دا راگه‌یاندن ده‌ورێكی باڵای هه‌یه به‌رپرسه له‌تێكدانی زه‌وق‌و سه‌لیقه‌ی نه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆ ته‌واوده‌كات توانای خوێندنه‌وه‌و نوسینی به‌ته‌واوه‌تی نییه، خاڵییه‌له‌روئیا، میدیاكانمان جگه‌له تێكدانی سه‌لیقه‌ی وڵاتێك به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌دروستكردنی فس‌فس پاڵه‌وان له‌به‌رگی سوپه‌رماندا، tvییه‌كانمان هێنده‌ی شانۆیه‌كن بۆگه‌رمكردنی بازاری له‌شفرۆشی‌و گۆرانی بۆ هه‌ڵه‌پڕینی مه‌یمون‌و سڕینه‌وه‌ی به‌هاكانمان، هێنده‌یتركارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رابووردووومان بسڕنه‌وه، مه‌گه‌ر جارجاره یادێكی جارانبكرێته‌وه ئێمه گوێمان له گۆرانییه‌ك بێت كه كه‌مێك بمانژێنێته‌وه، به‌رگی گۆفاره بازاری‌و بێمسته‌واكانمان‌و رۆژنامه‌بێخوێنه‌ره‌كانمان خه‌ریكن له‌شكرێك هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی په‌شمه‌كیمان بۆدروست ده‌كه‌ن بۆیه له‌م فه‌وزانه‌دا ئه‌ركی هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه كه‌ده‌زانێت ناتوانێت به‌سه‌ر ئه‌م قه‌باحه‌ته‌دا زاڵ‌بێت كه بۆیان خوڵقاندووه، بێده‌نگبێت.. بێده‌نگ..
ئه‌وه‌ی وایكردووه هه‌میشه شه‌جه‌ریان وه‌ك ئه‌فسانه‌بێت ئه‌و سانسۆره‌یه كه‌له‌سه‌ر سه‌رجه‌م tvرادوێكانی وڵاته‌كه‌ی دایناوه‌به‌وه‌ی مافیان نییه كه هیچ به‌رهه‌مێك په‌خشكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌شكره‌ی كه زه‌وقی شلۆقی میدیاكان دروستیانكردووه، هه‌میشه به‌رێزه‌وه سه‌یری خالقی ده‌كه‌ین كه ده‌ڵێت له‌نێو ئه‌م فه‌وزایه‌دا ده‌بێت هیچ نه‌ڵێت، هه‌میشه، به‌حه‌سره‌تی كڵپه‌وه‌ین كه ئاوازێكی ترمان بۆبڵێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی واده‌كات ئه‌م حه‌سره‌ته گه‌وره‌تربێت نه‌وتنێتی، نه‌ك ئه‌وه‌ی بیڵێت، بۆیه تكایه سالار محمود تۆش بێده‌نگبه تۆ په‌یكه‌رێكی زێرینی له‌زاكیره‌ی چه‌نده‌ها نه‌وه‌دا بۆهه‌تایه، تۆ ئاوازێكی كه‌هه‌رگیز دونیای شێواومان كاڵت ناكاته‌وه باكلیپی ره‌نگاو ره‌نگتنه‌بێت، ئێمه‌كوالێتی‌و ستۆدیۆ‌و سێرتكه‌مانی توركیمان یپێویستنییه ئێمه پێویستمان به‌وراستگۆییه‌یه كه‌له ده‌نگتدا هه‌یه ئێمه ئه‌و ئازاره‌مانده‌وێت كه‌تۆ والێده‌كات هه‌رده‌م روت له‌شاخوكێوانبێتـ بۆیه بێده‌نگبه.. تكایه بێده‌نگبه..
چونكه ئه‌مرۆ وه‌ك ئه‌حمه‌دی شاملو ده‌ڵێت"رۆژگارێكی سه‌یره، دێن بۆن به‌ده‌مته‌وه ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك وتبێتت خۆشمده‌وێیت".