شانۆگه‌ری دوا سه‌ما | چراكان
شانۆگه‌ری دوا سه‌ما : ئوللا، باوه‌ڕی وایه سه‌ره‌تا مرۆڤ جوان و گه‌نجه و پاشان له‌که‌شێکدا کت‌وپڕ پیرده‌بێت‌و به‌لادادێت به‌سینه‌ی سیلیکۆنیه‌وه، که‌چی ئه‌میش ده‌بێت وه‌ک هه‌موو ئه‌وانی تر تێبکۆشێت تا جێگه‌یه‌ک له‌خانه‌ی پیراندا بۆ خۆی به‌ده‌ستبهێنێت. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت وانیشان بدات که هێنده پیرو په‌ککه‌وته‌نییه تا له‌لایه‌ن ئه‌و کارمه‌نده به‌رپرسه دڵ ڕه‌قه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردرێت.
که حه‌وت ڕوحی به‌خته‌وه‌ر هه‌ڵده‌بژێردرێت. حه‌وت په‌ککه‌وته‌ی پیری هێشتا ددان له ده‌مداماو، پڕ یاده‌وه‌ری و تۆراو له مه‌یلی خواردن . که‌هه‌رگیز نازانن ئه‌و سه‌مایه‌ی ده‌یکه‌ن دوا سه‌مایه.
شانۆگه‌ری دواسه‌ما تاکو ئێستا زیاتر له 57000 بینه‌ری هه‌بووه و له‌هه‌ر 102 و نمایشه‌که‌دا هۆله‌که پڕبووه له بینه‌ر.تاکو ئێستا به سه‌رکه‌وتووترین و بینه‌رراکێشترین نمایشی ستادس تێاترله‌شاری ئۆتۆبۆری ده‌ژمێردرێت له ده‌یه‌ی 2000 ره‌کاندا. وا بو جاری سێهه‌م نمایشده‌کرێته‌وه له‌سه‌ر داخوازی بینه‌ران.
نمایشی ئێواره‌ی 7/1/2011 ڕاسته‌وخۆ وه‌رده‌گێڕدێت بۆ زمانی کوردی،کاتژمێر 7ی ئێوارێ.
ماوه‌ی نمایشه‌که 2 کاتژمێر و45 خوله‌که له‌گه‌ڵ پشوو.
شانۆی شار له یۆتۆبۆری به‌بایه‌خه‌وه له وه‌رگێڕانی ڕاسته‌وخۆی نمایشه‌کانیان بۆ زمانی تر ده‌ڕاونێت، هه‌ر بۆیه بڕیاردرا وه‌ک ده‌ستپێک بۆ ئه‌م کاره به نمایشی (دوا سه‌ما) ئه‌م خزمه‌ته به بینه‌ری کورد بکات بۆ ده‌رفه‌تی بینینی نمایشه‌که به وه‌رگێڕانی ڕاسته‌وخۆ بۆ زمانی کوردی و فارسی و ئینگلیزی.
له‌سه‌ر داخوازی بینه‌ران وا بۆ جاری سێهه‌م شانۆگه‌ری دوا سه‌مای کارین مانهێیمه‌ر ده‌گه‌ڕیته‌وه، ڕۆژی 16/12/2010 نامایشی یه‌که‌می خولی سێهه‌مه.
دواسه‌ما تاکو ئێستا زیاتر له 57000 بینه‌ری هه‌بووه و له‌هه‌ر 102 و نمایشه‌که‌دا هۆله‌که پڕبووه له بینه‌ر و به سه‌رکه‌وتووترین نمایش ده‌ژمێردرێت له ساڵی 2000 وه تاکو ئێستا.
بۆچوونی چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌ک :
1- ڕۆژنامه‌ی گ.پ: "ئه‌زموونێک مانای ژیان ده‌وله‌مه‌ند ده‌کات".
2- ڕۆژنامه‌ی د.ن: "شانۆگه‌رییه‌کی پڕمانا وگرنگ، به‌نواندنێکی سه‌رنجڕاکێشه‌وه".
هیوامان وایه که بینه‌ری کورد سود له‌م خزمه‌ته ببینن که بۆیان ڕه‌خساوه، به‌و مه‌به‌سته‌ی که ئیتر بتوانین ئه‌م خزمه‌ته پێشکه‌شی بینه‌ری کورد بکه‌ین له داهاتوودا.
شانۆ گه‌ری دوا سه‌ما نمایشێکه که گرنگی هه‌یه بۆ تۆ سه‌ره‌ڕای جیاوازی ته‌مه‌ن یان ڕه‌گه‌ز، بابه‌تێکه که هه‌مووان ده‌گرێته‌وه.
لینکی نمایشه‌که به زمانی کوردی:
http://www.stadsteatern.goteborg.se/Pa-scen/Sista-dansen/Tolkas-pa-kurdiska/
بۆ به‌ده‌ستهێنانی بلیت:
0046 (0) 31 - 7087125
0046 (0) 31 - 7087100
|