چراكان

ئێمه له دوی(سپۆنسۆر ، پشتگیریکه‌ر) ده‌گه‌ڕێین بۆ ماڵپه‌ڕی چراکان.(په‌یوه‌ندی بکه: info@chrakan.com
 

سه‌باره‌ت به‌شداریكردنی‌ (گه‌نج بۆ شانۆ) له‌ فێستیڤاڵی‌ شانۆی‌ سه‌رشه‌قام | چراكان

به‌رێوبه‌راییه‌تی‌ گشتی‌ رۆشنبیری‌ و هونه‌ری‌ سلێمانی‌ و به‌رێوبه‌راییه‌تی‌ رۆشنبیری‌ ده‌ربه‌ندیخان رێكه‌وتی‌ (10-11-12/10/2010) ڤیستیڤاڵی‌ شانۆی‌ سه‌ر شه‌قامی‌ به‌ به‌شداریكردنی‌به‌رێوه‌به‌راییه‌تیه‌كانی(گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه‌، رانیه‌، چه‌مچه‌ماڵ، كۆیه‌) و به‌ به‌شداری‌ گروپ و تیپه‌ هونه‌رییه‌كانی‌ (ووڵاتی‌ ئێران، هه‌ولێر، سلێمانی‌، كه‌ركوك، بابل) به‌رێوه‌چوو.
گروپی‌ گه‌نج بۆ شانۆ تاكه‌ گروپی‌ هه‌ولێر بوو، كه‌ به‌شداری‌ ڤیستیڤاڵی‌ ناوبراوی‌ كرد به‌ شانۆگه‌ری‌ (هێشتا قسه‌مان ماوه‌) بیرۆكه‌كه‌ی‌ له‌ ده‌قی‌ شانۆیی‌ (مه‌رگ و پاكیزه‌یی‌) نوسه‌ر (ئیریه‌ل دورفمه‌ن)ی‌ چیلیی‌ وه‌رگیراوه‌ و (كارۆخ ئیبراهیم) دایڕشتووه‌ و (ئاشتیڤان سه‌لام) كاری‌ ده‌رهێنانی‌ جێبه‌جێ‌ كردوه‌، مه‌به‌ست له‌ به‌شداریكردنمان بۆ زیاتر به‌ گه‌ڕخستن و گه‌رم و گوڕیه‌كیتر بوو بۆ ڤیستیڤاڵی‌ ناوبرا و ئاماده‌یكیتریش بوو وه‌ك گروپێكی‌ ئه‌كتیڤ و چالاك، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ین و پێشوازی‌ له‌ گشت هه‌نگاوێكی‌ جددی‌ و كاریگه‌ر ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بینه‌ پاڵپشتیه‌كی‌ پته‌و بۆ شار و شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان بۆ سه‌رخستنی‌ هه‌وڵه‌كانیان، به‌و مانایه‌ی‌ ئێمه‌ جگه‌ له‌ ده‌ستخۆشی‌ بۆ به‌رده‌وامی‌ و دیاریكردنی‌ خاڵه‌ نێگه‌تیڤه‌كان بۆ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌یان ده‌كه‌ینه‌ ئامانج و قسه‌ی‌ له‌ باره‌وه‌ ده‌كه‌ین، بۆیه‌ وه‌كو راگه‌یاندنی‌ گروپی‌ گه‌نج بۆ شانۆ، به‌ پێویستمان زانی‌ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ بده‌ین و له‌ چه‌ند خاڵێك كۆیان بكه‌یه‌نه‌وه‌:
1-شانۆگه‌ری‌ (هێشتا قسه‌مان ماوه‌) بیرۆكه‌كه‌ی‌ له‌ شانۆگه‌ری‌ (مه‌رگ و پاكیزه‌یی‌) وه‌رگیراوه‌، (كارۆخ ئیبراهیم) دایڕشتوه‌و بۆ كاری‌ شانۆیی‌ سه‌رشه‌قام، كه‌چی‌ له‌ ده‌لیلی‌ ڤیستیڤاڵ، وه‌كو نوسه‌ر ناوی‌ كارۆخ هاتووه‌، كه‌چی‌ ته‌نها دایڕشتووه‌ و نوسه‌ری‌ چیلی‌ (ئیریه‌ل ده‌رفمه‌ن) خاوه‌نی‌ بیرۆكه‌كه‌یه‌، به‌ داخه‌وه‌ ناوی‌ كارۆخ له‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ چاپ وه‌كو نوسه‌ر هاتووه‌.
2-دیاریكردنی‌ لێژنه‌ی‌ دادوه‌ری‌ ڤیستیڤاڵ ته‌نها له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ دیاریكراو، دواتر هه‌ڵبژاردنیان بۆ پێوه‌ری كردنی‌ كاره‌ به‌شداربوه‌كان له‌ جێگای‌ خۆی‌ نه‌بوو، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات گروپی‌ گه‌نج بۆ شانۆ ده‌رئه‌نجامه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ی‌ به‌ رایه‌كی‌ زاتی‌ سه‌یر بكات ئه‌وه‌نده‌ وه‌كو رایه‌كی‌ زانستی‌ و ره‌چاوكردنی‌ پێوه‌ره‌ زانستیه‌كان سه‌یر ناكات، بۆیه‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌توانرا ئه‌و خاڵانه‌ی‌ له‌ مه‌راسیمی‌ كۆتایی‌ كردبویانه‌ پێوه‌رێك بۆ باشترین كاره‌كان جێبه‌جێی‌ نه‌كه‌ن و ته‌نها قسه‌ی‌ سه‌ر زاره‌كیان بێت، جگه‌ له‌وه‌ش به‌رێز (به‌شار عه‌لیوی‌) یه‌كێك بوو له‌ ستافی‌ تیپی‌ شانۆیی‌ حله‌ و له‌ هه‌مان كات ناوی‌ وه‌كو ئه‌ندامی‌ لێژنه‌ دادوه‌ری‌ هاتووه‌.
3-هه‌ڵه‌ی‌ مه‌نهه‌جی‌ زۆر له‌ په‌یام و ووته‌ی‌ ڤیستیڤاڵ به‌ دی‌ ده‌كرا، هه‌ر له‌ جۆری‌ پێناسه‌ی‌ شانۆی‌ سه‌رشه‌قام و نه‌بونی‌ دیاریكردنی‌ ئامانج و مه‌به‌ستی‌ ڤیستیڤاڵ و دواتر به‌كارهێنانی‌ چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌و هه‌ڵه‌ی‌ زه‌ق له‌ نێو ووته‌ی‌ ڤیستیڤاڵ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ لێژنه‌ی‌ هونه‌ری‌ ڤیستیڤاڵ.
راگه‌یاندنی‌ گروپی‌ گه‌نج بۆ شانۆ
 14/10/2010 

چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌

بۆچوون نووسین

ناو:
تكایه‌ ناوی خۆت بنووسه‌
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
تكایه‌ بۆچوونه‌كه‌ت بنووسه‌ و پاشان بینێره‌
 
   
مه‌رجه‌كانی بۆچوون نووسین:
  • پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
  • سه‌رنجه‌كه‌ت ده‌بێت له‌فۆرمێكی گونجاو‌دا بێت، كه‌س بریندار نه‌كات.
  • چراكان ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه.
  • گه‌ر به‌  لاتینی ده‌نوسیت تكایه‌ هه‌مووی به‌كاپیتاڵ مه‌نوسه‌.
  • چاوه‌ڕوان مه‌به یه‌کسه‌ر سه‌رنجه‌که‌ت بڵاوبێته‌وه، تکایه چاوه‌ڕوانبه!!

ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

ناساندن
ئیمه‌یلی خۆت (E-mail)
(E-mail)

 

               
فڕینی سپی، له زمانی جه‌سته‌دا
ئەسترۆفسکی ئاوێنەیەک بۆ ژیان.
ئاماده‌یی‌ گرۆتۆفسكی‌ له‌ لابۆره‌ ئه‌زموونكارییه‌كه‌ی‌ تیپی‌ ئه‌زموونگه‌ری‌ كه‌ركووك
شانۆیی به‌ڕێكه‌وت مردنی‌ ئانارشیستێك
مرۆڤ و ژیان له‌ درامای دکتۆر هۆرجوندا.
واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)  واده‌ گرتوه‌کانی مه‌رگ بۆ گیانی(سه‌رده‌شت عوسمان)
کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ کاتێک کلک سه‌گ‌ ده‌له‌قێنێ
مریشک و  قه‌ره‌چی مریشک و قه‌ره‌چی
 سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون سه‌رگوشته‌ی‌ ڕۆمانی‌ ده‌ربازبوون
عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌  زه‌وییه‌كی‌ دی‌ عومه‌ر جه‌لال، شاعیری‌ زه‌وییه‌كی‌ دی‌
بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا. بڵند باجەلان و داهێنان لە شیعردا.

 

ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان )

سەرپەرشتیارى گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن)

ماڵپه‌ڕی  چــــــراکــــــــان

مافی هه‌موو نووسراوو وێنه‌یه‌کی نێو ماڵپه‌ڕی چراکان پارێزراون بۆ چراکان و نووسه‌ر، تكایه‌
 به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هیچ بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك له‌ چراکان ـه‌وه‌ ڕوونووس مه‌كه‌ ..

Copyright © 1997-2011 Chrakan.com