سنوور ئالانی
شه‌قام و نیوێك ڕێم كرد و
سێبه‌ره‌كه‌م نه‌یدوواندم
هه‌موو ڕۆژێك له ترۆپكی هه‌ڵهاتنداین و
نه‌مزانیبوو.
له سه‌رده‌می قارچكه‌وه چاوه‌ڕێم
ئه‌ڕوانم له‌و په‌ڵه‌هه‌ورانه‌ی
كه پشكوتنی هه‌وره‌برووسكه‌ی منیان پێیه...
له‌و سه‌رده‌مه‌وه ده‌پاڕێمه‌وه
خودا.. له جێی قارچكێكی شه‌ڵاڵ
به شه‌ق كردنی دڵی زه‌وی
مشتێك ڕاڕایی ئه‌وم بۆ بنێرێت
تا ساباتێك به ماندووبوونی چاوه‌كانم
له پێشوازی هه‌میشه بێ باكییه‌كه‌ی سه‌وز بكه‌م
كه‌هاتمه‌وه، ده‌مه‌وێت
باسی یه‌ك به یه‌كی نوێژی سه‌ر به‌رماڵه ته‌ڕه‌كه‌ی بۆ بكه‌م
خودا... جگه له تۆ كه‌س نه‌یبینی
سه‌ر له سوژده.. ڕۆژه پڕ ئه‌دره‌سه‌كانم ده‌دواند
ئه‌و ده‌مه‌ی پاكانه له‌به‌رده‌م تۆ
موناجاتم له‌سه‌ر پێی باڵنده‌كان كه‌وتبوو
شه‌پۆله‌كان... به بێ شه‌رم
هه‌رچی پاكیزه‌یی و شه‌رمنیم بوو
ده‌یدا پێتان
كه هاته‌وه... ده‌مه‌وێت پێی بڵێم
بمبوره، به هه‌ناسه‌تدا ده‌مزانی
ڕێگایه‌كت گرتووه هه‌ردێته‌وه..
هه‌ردێته‌وه بۆ پایزه دره‌نگ وه‌خته‌كه‌ی خۆمان
ده‌مزانی، دژوار بوونه‌وه‌ی وه‌رزی گوڵ
له‌سه‌ر هه‌ڵدانی به بێ شكۆفه‌ی
ماچێكی لێوی هه‌نگ
خه‌ریكه ده‌چێته‌وه سه‌ره‌تا
ده‌مزانی دووپات بوونه‌وه
به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هه‌موو ژووره بێ ده‌نگه‌كان
له وێ ڕا هێنده ئاسان نییه،
بێ ده‌سته‌كانی من
ده‌مزانی، بێ ئاوێته بوونی په‌نجه‌كانم
له‌گه‌ڵ ده‌ماره‌كانی ژینی تۆ
سه‌خته ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جوانی
ده‌مزانی، هێنده نزیكی.. هێنده نزیكی
وه‌خته گوێم له وتووێژی دوودڵیت بێت.
ده‌مزانی ئه‌مه‌ش گه‌مه‌یه‌كه و
ده‌تخاته ناو یادی منداڵی
ده‌تباته‌وه سه‌رده‌می مه‌حرووم بوون
له گشت یارییه حه‌رام كراوه‌كان
وه‌لێ سه‌د ئاخ...
نه‌تده‌ویست به هاتنی ته‌نیایی من بڕوا بكه‌یت
نه‌تده‌ویست له دوای خۆت
چاوه‌ڕوانیت بناسیته‌وه
نه‌تده‌ویست هاوچركه‌ی ئه‌و ساتانه بیت
كه چه‌ندین سه‌ده پێش خۆمان كه‌وتن
خودا.. ده‌مه‌وێت كه هاته‌وه
پێی بڵێم
شه‌قامه‌كان قاوه‌یی ده‌چوونه‌وه
له شكانی بێده‌نگی ئێمه وه‌خت بوو
چی عه‌مووده‌كان هه‌یه، باڵ پێ بگریت و بڵێیت
ئه‌م شاره له ناسكیت مه‌ژاكێنه
خودا زویر نابێت له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی
شه‌قام و گڵۆپه‌كان
ئێره مه‌مله‌كه‌تی كه‌س نییه.. جگه له تۆ
ئێره پڕه له عاتیفه‌كانی كۆتر و
ده‌رسی مه‌كری خوێندووه
مه‌ترسه، ئه‌م مه‌یدانه
به هه‌تاو وشك نابێته‌وه
به ڕۆیشتنی خۆر تار نابێت
به ڕژانی كۆڵانه‌كانی له‌به‌ر ده‌رگای
هه‌ر موسافیرێك خۆی ناناسێنێت
كاتێك ڕۆیشتی بڵێ..
(خودایه ئه‌م شاره ببه‌ره‌وه بۆ خۆت).