
كاره‌كته‌ره‌كان
دۆن كیشۆتی مانچا: سوارچاكی گه‌ڕۆك 50 ساڵان
سانچۆ پانزا: وڵاخدارو هاوسه‌فه‌ری دۆن كیشۆت 40 ساڵان
لۆساند: خوشكه‌زای دۆن كیشۆت ته‌مه‌ن 18 ساڵان
مارسێلا: شوان و بێریوان ته‌مه‌ن 20 ساڵان
زانای دێ: كاری قه‌شه‌و مامۆستاییش ده‌كات 70 ساڵان
دایه‌ن: دایه‌ن لای بنه‌ماڵه‌ی دۆن كیشۆت 40 ساڵان
دۆن كاردێنیۆ: موڵكدار ته‌مه‌ن 24 ساڵان
گاوان: وڵاخدارو گاوان له‌ماڵی دۆن كیشۆت
پیاوی 1و 2و 3و 4و 5: هاوڕێی شاعیری كۆچكردو كریسۆستۆس
باڕمه‌ن: خاوه‌ن میوانخانه‌ی دێكه‌ی مارسێلاو دۆن كاردێنیۆ له سیێرا مۆرێنا
كۆمه‌ڵێك سێبه‌ر
په‌رده‌ی یه‌كه‌م
تابلۆی یه‌ك
دێی مانچا. ماڵی دۆن كیشۆت.
(ژێرزه‌مینێكی گه‌وره‌ی بێ په‌نجه‌ره، دیواره‌كانی به‌تاق و دۆڵابی كۆن و ڕه‌فه‌ی دارین داپۆشراون. تاقه‌كان و ڕه‌فه‌كان و ته‌ختی ژوره‌كه به‌ده‌یه‌ها كتێبی جۆراوجۆر چنراون، به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤ به‌ئاسته‌م ده‌توانێت له‌ناویاندا ڕێبكات. مێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌ستور له‌ناوه‌ڕاستی ژوره‌كه‌دایه، كۆمه‌ڵێ كتێبی گه‌وره‌و به‌رگ ئه‌ستوری له‌سه‌رن. له‌پشت مێزه‌كه‌وه كورسیێكی كۆنی ته‌خته دانراوه. چرایه‌كی گه‌وره‌پێیه‌كی درێژی ئاسنینی هه‌یه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه. دۆن كیشۆت جلی شه‌وی له‌به‌ردایه، شتێك له‌شێوه‌ی ده‌رپێی سه‌رخه‌رمان، له‌جێی كراسیش نیمچه دزداشه‌یه‌كی سپی، كلێته‌یه‌كی قوڵینگه‌داریشی له‌سه‌ردایه. له‌سه‌ر كورسیه‌كه دانیشتوه‌و خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی گه‌وره‌یه، ده‌بینین له‌سه‌ری نوسراوه"ئه‌سكه‌نده‌رنامه".)
*بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی تێكسته‌كه كرته لێره بكه: