
وا ده‌زانم له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان بوو ئه‌وده‌م له دیوێكدا گه‌رمه‌ی ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵه گۆرانییه‌كی نوێم بوو له ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركووك، هاوكات زۆر به‌ڕژدی خۆم سه‌رقاڵی نووسینی ڕه‌خنه‌یی له بواری هونه‌ر و كاری ڕۆژنامه‌وانیش كردبوو، ئه‌وكات هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست عه‌لی ده‌روێش (به‌مۆ)، له به‌رده‌م نه‌قابه‌ی هونه‌رمه‌ندانی عێراقدا پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی كاریكاتێری كرده‌وه و له یادم نییه ژماره‌ی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی پێشانی دابوون چه‌ند بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌منه‌وه هه‌بوو، هه‌رگیز له یادی ناكه‌م كه یه‌ك له كاریكاتێره‌كانی تایبه‌ت كردبوو پێمه‌وه.. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وكات گۆرانییه‌كانم له كه‌ركووكدا ده‌نگدانه‌وه‌ی باشیان هه‌بوو، به‌ڵام زۆربه‌ی براده‌رانم له ڕۆشنبیرانی ئه‌وكاتی كه‌ركووك پێیان وابوو پتر له نووسینه‌كانمدا سه‌ركه‌وتووترم وه‌ك له گۆرانیگوتن، بۆیه عه‌لی ده‌روێشیش له كاریكاتێره‌كه‌یدا به وایه‌ری مایكرۆفۆنه‌كه‌ی ده‌ستم، قه‌ڵه‌می په‌نجه‌م و كتێب و كاغه‌زه‌كانی ژێر هه‌نگڵمی به‌ستبووه‌وه و ته‌واو گرێی دابووم، مه‌به‌ستیش تێیدا ئه‌وه‌بوو گۆرانیگوتن ڕێگه‌ی نووسینم لێده‌گرێت و باشتره پتر خۆم خه‌ریكی خوێندنه‌وه و نووسین بكه‌م، ڕاسته تا ئێستایش له گۆرانیگوتن دوور نه‌كه‌وتوومه‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و كاریكاتێره‌ی كاكه ده‌روێش، له‌و كاته‌وه تا ئێستایش ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ به‌خوێندنه‌وه و نووسین له بواره‌كه‌ی خۆمدا ده‌ده‌م، كه‌متر به‌لای گۆرانیگوتندا ده‌چم (ئه‌وجا چییه، چش، خوای ده‌كرد زمانم لاڵ ده‌بوو، به‌ڕاست قه‌ڵه‌مه‌كه‌م له مایكرۆفۆنه‌كه خۆشتر ده‌وێت).
تا ئێره مه‌به‌ستم بوو به‌و كه‌تواره‌ی خۆمی تێدا ده‌ژیام باسی كاریگه‌ریی هونه‌ری كاریكاتێر بكه‌م.. له‌وه‌یش واوه‌تر، ئه‌و كاته‌ی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كاریكاتێریست گرفتار كاكه‌ییش له دوای ڕاپه‌ڕین له هه‌ولێردا پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی كاریكاتێری كرده‌وه، له ڕێگه‌یه‌وه زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌وكاتی ڕه‌خنه كردبوو، ئه‌وه‌یش بووه جێگه‌ی سه‌رنج لای زۆربه‌یان، به‌تایبه‌تیش برای ڕووناكبیر فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، چونكه گرفتار ئه‌ویشی له كاریكاتێره‌كانیدا جێگه كردبووه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش بوو فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی گوتی "گرفتار گرفتاری كردین".. یه‌ك له كاریكاتێره‌كانی دیكه‌یشی له‌و پێشانگه‌یه‌دا، بووه هۆی بوورانه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كی شاعیرمان كه ئه‌وكات نه‌خۆشیی دڵیشی هه‌بوو، سڵاو له ڕۆحی ئه‌و براده‌ره ئێستا كۆچی دوایی كردووه.. هه‌موو ئه‌مانه په‌یوه‌ندییان به‌كاریگه‌ریی هونه‌ری كاریكاتێره‌وه هه‌یه.. كه‌چی سه‌یره له هونه‌ری كوردیدا ئه‌م بواره گرنگه به‌سه‌یری كه‌وتووه‌ته په‌راوێزه‌وه و زۆر به‌دره‌نگی یاخود خاوه‌خاوی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مه‌یان ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن خودی كاریكاتێریسته‌كانیشه‌وه.
كاریكاتێر جیا له‌وه‌ی پێوه‌سته به‌هونه‌ری وێنه‌كێشان و تا ڕاده‌یه‌كیش نیگاره‌وه، له‌وه پتر پێوه‌ستیی پتر له بواره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا دروست ده‌كات.. من له زۆر ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه و گۆڤاردا كارم كردووه، له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه بایه‌خی زۆرمان به‌و بواره ده‌دا، كه‌چی ئێستا له زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی له كوردستاندا ده‌رده‌چن، كاریكاتێریان تێدا بزره، بێگومان به‌پاشكۆی "هونه‌ری هه‌ولێر"یشه‌وه كه ده‌بوو ئه‌م پاشكۆ هونه‌رییه له هه‌موو ژماره‌كانیدا كاریكاتێری له ڕه‌خنه‌كانیدا به‌بایه‌خ وه‌ربگرتایه، یان ئه‌سڵه‌ن یه‌ك له كارمه‌نده‌كانی كاریكاتێریست بوایه.
دارا محه‌مه‌د عه‌لیش كه یه‌ك له شێوه‌كاره ناسراوه‌كانی كورده و له هه‌ولێر نیشته‌جێیه، دیسان ده‌ستێكی ڕه‌نگینی ئه‌و بواره‌ی هه‌یه و زۆر ئاسانیش نیشانه‌كانی له ڕێگه‌یه‌وه ده‌پێكێت، جیا له گرفتار و ده‌روێش، ته‌نانه‌ت مامۆستا دارایش ئه‌م دیوه‌ی له هونه‌ره باڵاكه‌ی خۆیدا خستووه‌ته په‌راوێزه‌وه.. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسڕمانیشه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌و كاریكاتێریستانه و ئه‌وانی تریش كه توانای باشیان له بواره‌كه‌دا هه‌یه بكه‌وینه دیالۆگه‌وه، به‌جۆرێك باسی بایه‌خ و گرنگیی كاریكاتێر ده‌كه‌ن، به‌پێی ئه‌و گرنگییه ده‌بوو زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆیان بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان بكردایه و لانیكه‌م ساڵانه پێشانگه‌ی تایبه‌تیان بكردایه‌وه، به‌تایبه‌تی هیچ ده‌مێك ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا ده‌رگه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ ڕه‌خنه واڵا نه‌بووه، دیاره كاریكاتێریش ڕۆڵی زۆر گه‌وره له كاریگه‌رییه‌كانی ڕه‌خنه‌ییدا ده‌بینێت.
پێموانییه هیچ یه‌كێك له‌و كاریكاتێریستانه بیانووی تێچوو و خه‌رجیی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یان هه‌بێت، له دیوێكدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕوو له هه‌ر شوێنێك بكه‌ن ده‌رگه‌كانیان به‌ڕوودا ده‌كرێته‌وه، بێگومان به‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمیشه‌وه، به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌شیدا هیچ بوارێكی هونه‌ری ئه‌وه‌ندی كاریكاتێر كه‌مخه‌رجیی نییه، به‌دیدی من تێچووی ته‌واوی وێنه كاریكاتێرییه‌كانی پێشانگه‌یه‌ك، ناگاته بڕی تێچووی دوو تابلۆی ڕۆنیی شێوه‌كارێك، كه‌واته ئه‌و بیانووه‌یش مت بووه، بۆیه ده‌هێنێ له ئێستا به‌دواوه ئه‌م لایه‌نه گه‌ش بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ی به‌رپرسی سه‌ره‌كیی گه‌شكردنه‌وه‌كه‌شیه‌تی، ته‌نیا كاریكاتێریسته‌كان خۆیانن.