چراكان- تایبه‌ت
سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی (21/8/2010) له شاری سلێمانی نووسه‌ری به‌ناوبانگی كورد (محێدین زه‌نگه‌نه) كۆچی دوایی كرد.
مامۆستای كۆچكردوو شانۆنامه‌نووس‌و ڕۆماننووسێكی دیاری نێو نێوه‌ندی هونه‌ر‌و ڕۆشنبیری عێراق‌و جیهانی عه‌ره‌بی بوو و له‌و بوارانه‌دا چه‌ندین تێكستی شانۆیی‌و ڕۆمانی نووسیوه‌و جێگه‌ده‌ستێكی دیاری هه‌بوو له بزاڤی هونه‌ر‌و ئه‌ده‌بی سه‌رتاسه‌ری عێراق‌و ناوچه‌كه.
زه‌نگه‌نه‌ی كۆچكردوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی ده‌ینووسی به‌ڵام هه‌میشه ئه‌تمۆسفێری نێو به‌رهه‌مه‌كانی كوردیانه بوو.
ماڵپه‌ری (چراكان) پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی مامۆستا (محێدین زه‌نگه‌نه)و نێوه‌ندی هونه‌ر‌و ئه‌ده‌بی كوردی راده‌گه‌یه‌نێت.