
له‌یه‌كه‌م په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌كی نه‌رویچدا به‌ناوی بێرگنس تیده‌نده به‌گه‌وره‌یی نوسیبووی (شانۆی نه‌ته‌وه‌یی نه‌رویچ 500 هه‌زار كرۆن دابین ده‌كات بۆ دروستكردنه‌وه‌و تازه‌كردنه‌وه‌ی هۆڵی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی له‌كابول)، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه، ئه‌فغانستانێك كه‌خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ كاره‌ساته، به‌ڕاست شانۆیه‌كیان هه‌بووه به‌ناوی شانۆیی نه‌ته‌وه‌یی؟ ئه‌فغانستان به فه‌قیرترین وڵاتی ناوه‌ڕاستی ئاسیا و به كڵۆڵترین میلله‌ت ناو ده‌برێت، وه‌ك میلله‌تی كورد هه‌میشه ژێڕ ده‌سته‌ی دیكتاتۆریه‌ت بووه‌و له‌داگیركردنێكه‌وه بۆ داگیركردنێكی تر چه‌وساوه‌و ژێرده‌سته‌ی وڵاتانی تر بووه. شه‌ڕی ناوخۆش بۆته به‌شێكی درێژخایه‌ن له‌مێژوی ئه‌فغانستاندا.
كاتێك شانۆی كوردی شانازی به‌ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه ده‌كات‌و به‌سه‌رده‌می زێڕینی شانۆی ناوده‌بات، له‌و ساڵانه‌دا ئه‌فغانستان ده‌بێته سوته‌مه‌نی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی نێوان هه‌ر دوو ووڵاتی زلهێزی ڕوسیا‌و ئه‌مه‌ریكا. داگیركردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ڕوسیاوه كاره‌ساتێك و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان ته‌یاره دینی‌و مه‌زهه‌بیه‌كانی كاره‌ساتێكی تری ئه‌و ساڵانه‌یه. تا گه‌مه سیاسیه‌كه به‌هاتنه سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتێكی توندڕه‌وی مه‌زهه‌بی وه‌ك تاڵیبانیه‌كان كۆتایی هات و ئه‌فغانستانی كرده گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ی تیرۆرستی .تاڵیبانیه‌كان ڕۆژگارێكیان بۆ كولتوور و هونه‌ری ئه‌فغانستان دروستكرد كه هه‌ركه‌سێك وهه‌رشتێك بۆنی هونه‌ری لێبهاتایه ده‌كه‌وته به‌رده‌می شمشێر. ئه‌گه‌ر كه‌سێك هیچ ئاگاداری مێژووی هونه‌ری ئه‌فغانساتان نه‌بێت ،به‌ڵام به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌والێكی له‌و شێوه‌یه ده‌زانێت كه له كابول هۆڵێك هه‌بووه به‌ناوی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی. درووستكردنی ئه‌م هۆڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1940 له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی ئه‌مانوڵڵه‌خان. له‌م زه‌مه‌ندا په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌بووه له‌نێوان شانۆی ئه‌فغانی و شانۆی ڕۆژئاوادا، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین گروپی ڕوسی له هۆڵی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی كابول نمایشیان كردووه. ئه‌م هۆڵه به‌هۆی داگیركردن و كاره‌ساته‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبانه‌كانه‌وه توشی وێرانی بووه، به‌ڵام له‌مڕۆدا حوكمه‌تی نوێی ئه‌فغانستان له‌ڕێگای ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌شه كولتوریه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه ده‌یانه‌وێ له‌ڕێگای ئه‌م هۆڵه‌وه جارێكی تر په‌یوه‌ندییه شانۆییه‌كانی خۆیان دروست بكه‌نه‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ گه‌شه به بزوتنه‌وه‌ی شانۆیی بده‌نه‌وه. ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌نێوان شانۆی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان و ئه‌وروپادا په‌یوه‌ندییه‌ك نییه له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سێك یان گروپێك، به‌ڵكو ئه‌مه یه‌كێكه له‌پلان و پرۆگرامه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا كولتوریه‌كان.ئه‌م هه‌وڵه به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنیانه بۆ كولتورو هونه‌ر له‌لایه‌ك و ئاشناكردنی شانۆكارانی ئه‌فغانی به‌دنیای ئه‌مڕۆی شانۆی ئه‌وروپی، كه‌چه‌ندین ساڵه ئه‌م وڵاته بێبه‌ریه له بینینی نمایشی شانۆیی. له‌ساڵی 2002 وه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و هه‌یه له‌نێوان شانۆی نه‌ته‌وه‌یی نه‌رویچ و شانۆی نه‌ته‌وه‌یی له‌ئه‌فغانستان، تا ئه‌وه‌ی گروپی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان نمایشی شانۆیه‌كانیان دێنن بۆ نه‌رویچ، له‌هه‌مانكاتدا نه‌رویچ چه‌ندین كه‌سی پسپۆڕی له‌بواره جیاكانی شانۆدا ناردۆته ئه‌فغانستان تا له‌ڕێگای كۆرس و ورك شۆپه‌وه زانیاری زیاتر‌و سه‌رده‌میانه‌ی بده‌نه ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ره ئه‌فغانیه‌كان، كۆرسی تایبه‌ت به‌گه‌نج و وتنه‌وه‌ی وانه‌ی نواندن و ده‌رهێنان له‌ڕێگای شانۆی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه. گرووپه شانۆییه‌كانی ئه‌فغانستان به‌شداری فیستڤاڵه جیهانه‌كان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستێ نێوده‌وڵه‌تی.
ئێمه له كوردوستان چ هۆڵێكمان هه‌یه بچوكترین سیمای شانۆیی و شارستانی تێدابێت؟كام هۆڵی شانۆیی كه بتوانین له‌ڕێگایه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی جیهانی دروست بكه‌ین؟ له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حوكمه‌تی كوردیدا چی بۆ شانۆ كراوه؟ كوا هۆڵێكی شانۆی مۆدێرن كه‌هه‌موو سیفه‌تێكی شیاو بۆ نمایشێكی شانۆیی تێدا بێت؟ ئه‌گه‌ر به‌ژماره‌ی ساڵ باسی مێژوی شانۆی كوردی بكه‌ین نزیك به‌سه‌د ساڵی تێپه‌ڕاندوه، له‌ماوه‌ی ئه‌م سه‌د ساڵه‌دا چ هۆڵێكی شانۆیمان هه‌یه كه بووبێته ڕه‌مزێك بۆ مێژوو شانۆ وه‌ك بوونێكی مادی و ئارگومێنێتێك تا ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی بێگانه هاته وڵات بڵێین ئه‌وه‌تا مێژوی شانۆی ئێمه لێره‌وه‌ده‌ست پێده‌كات؟
ئه‌گه‌ر هه‌شتا ساڵی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی شانۆی كوردی بكه‌ینه خاتری نه‌بوونی ئیستقراری سیاسی و ژێر ده‌سته‌یی،ئه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی ئاخیر،چی بۆ شانۆ كراوه؟ جگه له‌وه‌ی زه‌مه‌نێكی تریشمان هه‌بووه كه ئیستقراری سیاسی تا ڕاده‌یه‌ك له‌بار بووه بۆ بیركردنه‌وه له بنیاتنای هۆڵێكی شانۆیی، یان شانۆی نه‌ته‌وه‌یی كه ساڵانی 1970 بۆ 1974 . ئێمه تاكو ئێستا نه‌ك هۆڵێكمان نیه كه بۆن و سیمای هۆڵیكی شانۆی تیابێت، به‌ڵكو ئه‌و هۆڵانه‌ی كه هه‌شن یان هه‌شبوون، نه‌سیما و نه‌ناوێكی هونه‌رییان نییه وه‌ك سیمبولێك كه‌تایبه‌ت بێت به‌شانۆ. هۆڵی ئاماده‌یی سلێمانی، هۆڵی ئاماده‌یی سه‌ڵاحه‌دین، هۆڵی ڕۆشنبیری، هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان، ته‌لاری هونه‌ر. هتد ،ئه‌مه هۆڵه‌كانی شاری سلێمانی وه‌ك نمونه، ده‌نا شاره‌كانی تریش به‌ده‌ر نین له‌م جۆره هۆڵ و ناوانه. ئه‌گه‌ر جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان شانۆی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان و ئه‌وروپا، ده‌بێت بپرسین كێ به‌رپرسیاره له‌و په‌یوه‌ندییانه؟ ئه‌مه كاری شانۆكاره یان ده‌سه‌ڵات؟ كێ به‌رپرسیاره له‌نه‌بونی هۆڵی شانۆیی؟ دروستكردنی هۆڵێكی تایبه‌ت به شانۆ كاری ده‌سه‌ڵاته یان شانۆكار؟ئه‌ی ڕێكخراوه هونه‌رییه‌كان چین و چی ده‌كه‌ن؟ئه‌م ڕێكخراوانه هێنده‌ی كێشه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مارامی سیاسی، هێنده كێشه‌ی جدی هونه‌رمه‌ندان و كێشه‌ی پرۆژه‌ی جدییان نییه. ده‌نا كوا ئه‌و په‌یوه‌ندیه هونه‌ری و ئه‌و زه‌مینه پڕ داهێنانه‌ی كه ئه‌م ڕێكخراوانه بۆ شانۆ و شانۆكاریان سازاندووه؟ ئه‌گه‌ر به‌درێژایی مێژوو ئێمه ژێرده‌سته‌و خاوه‌ن كیان نه‌بووین و رژێمی به‌عس دژایه‌تی هونه‌ری كوردی كردبێت، بۆ ماوه‌ی بیست ساڵه ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌جدی و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی كاری بۆ شانۆ نه‌كردووه؟ ئه‌گه‌ر ئاوڕێكیش له‌شانۆ درابێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان، له‌كاری حه‌زی تاكه كه‌سی به‌رپرسێك، یان تاكه ڕێكخراوی سیاسی ده‌رناچێت، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌پێناو ڕێكلامكردندا بووه.ده‌نا ناكرێت له‌ماوه‌ی بیست ساڵدا له‌سه‌ر ئاستی پرۆژه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و له‌ئاستی ده‌وڵه‌ت وده‌سه‌ڵاتدا بیر له‌دروستكردنی هۆڵێكی تایبه‌ت به‌شانۆ نه‌كرێته‌وه وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌موو شاره‌كانی كوردستان. ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ چه‌ندین موناسه‌باتی حیزبی و جۆره‌ها فیستڤاڵی بێ موناسه‌به بۆ نووسه‌ر هونه‌رمه‌ندی برا عه‌ره‌به‌كان و فارسه‌كان سه‌رفكراوه، به‌ڵام بیر له هۆڵێك نه‌كرایه‌وه بۆ شانۆ؟ ئه‌م پرسیاره له‌هه‌ر به‌رپرسێك بكه‌یت ده‌ڵێت بیرمان لێكردۆته‌وه‌و له به‌رنه‌ماماندا هه‌یه‌و لێژنه‌مان بۆ داناوه‌و..و..و..وو، دوای بیست ساڵ و هه‌تا ئێستاش هه‌ر بیركردنه‌وه‌و لیژنه‌دانان و به‌رنامه‌یه.
ئه‌م نوسینه‌ی من بانگه‌شه‌كردن نیه بۆ دروستكردنی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی ، وه‌ك نیهاد جامی ده‌ڵێت(بانگه‌شه‌كردن بۆ ده‌زگایه‌كی شانۆیی به ناوی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی، له‌بنه‌ڕه‌تدا پێشنیارێكی سه‌رمه‌رگه بۆ كۆتایی شانۆ، چونكه ئه‌و پڕۆژه‌یه...پڕۆژه‌یه‌كی دره‌نگ وه‌خته‌و توانای پێشنیاركردنی به‌ر له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك كۆتایی پێهاتوه).