
له هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد له شاری سلێمانی، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له هۆڵێكی پڕاوپڕ له بینه‌ر كه ئه‌و بینه‌ره زۆره كه‌م ده‌بینرێت له به‌رهه‌می تردا، خانمه شانۆكاری كورد (میدیا ره‌ووف بێگه‌رد) بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به ته‌نها به پشتبه‌ستن به جه‌سته‌و ئه‌دای خۆی چیرۆكی قوربانییه‌كی ده‌ستی كه‌لتووری دواكه‌وتووی بۆ گێڕاینه‌وه. میدیا كه خۆی به ته‌نها ئه‌كته‌ر‌و له‌هه‌مانكاتدا ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ری (خوێنی ڕۆژهه‌ڵاتی) بوو سه‌باره‌ت به‌م نمایشه وتی:" ئه‌م شانۆییه له شه‌ش شوێنی جیاواز و له‌ناو بینه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز جیاوازدا پێشكه‌شكراوه و چه‌ند نمایشێكی دیكه‌ش ده‌كرێت و له هه‌موو نمایشێكدا هه‌وڵمداوه جیاوازبێت و به‌پێی بینه‌ر و ئه‌و شوێنه‌ی لێی نمایشكراوه گۆڕانكاری له ده‌ق و له دیمه‌نه‌كاندا بكه‌م".
هه‌روه‌ها میدیا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له نمایشه‌كه‌یدا زێده‌تر پشتی به ئه‌دا‌و جه‌سته‌ی خۆی به‌ستووه بۆ گوزارشتكردن‌و كه‌متر كاری له‌سه‌ر تێكسته‌كه كردووه.
شانۆگه‌ری (خوێنی رۆژهه‌ڵاتی) له نوسینی ته‌ڵاڵ نه‌سره‌دین و وه‌رگێڕانی ره‌ووف بێگه‌رد بوو.
له دووه‌مین ڕۆژی نمایشه‌كه‌شدا، ڕووناكبیر (كاروان عومه‌ر كاكه سوور) باسێكی ڕه‌خنه‌یی سه‌باره‌ت به كۆی نمایشه‌كه پێشكه‌ش كرد‌و له كۆڕه‌كه‌دا كاروان له‌سه‌ر چه‌مكی خوێن، چاوه‌ڕێكردن‌و تارمایی هه‌ڵوێسته‌ی كرد‌و له خوێندنه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیدا ئه‌و سێ چه‌مكه‌ی خسته به‌رباس كه به تێڕوانینی (كاروان كاكه سوور) بونیادی سه‌ره‌كیی نمایشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و سێ چه‌مكه داڕێژراوه.
سه‌باره‌ت به نمایشه‌كه‌و كاری ئه‌كته‌ریش له نمایشدا، كاروان كاكه سوور وتی:" جووڵه‌ی ئه‌كته‌ر له‌ناو ئه‌و ڕووبه‌ره چۆڵه‌ی شانۆدا، وه‌كو نووسین وایه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كاندا، بۆیه ئه‌و جووڵه‌و ئاڕاستانه، ده‌توانن مانا به‌رهه‌م بهێنن، كه ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌ركی بینه‌ر له‌وه‌رگرتن‌و خوێندنه‌وه‌و راڤه‌كردنی ئه‌و جووڵه‌و ئاڕاستانه‌دا هاوكاته". كاروان له‌و بڕوایه‌دایه كه له رێگای ئه‌و جووڵه‌و ئاڕاستانه‌وه نه‌ك هه‌ر په‌یامه‌كان ده‌گه‌نه بینه‌ر، به‌ڵكو یاده‌وه‌رییشیان چالاك ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وتیشی «له‌ناو ئه‌و بۆشایی‌و بێده‌نگییه‌ی شانۆدا، هه‌موو شته له‌یه‌كچوو و جیاوازه‌كانی وه‌كو بێده‌نگی‌و ده‌نگ، رووناكی‌و تاریكی، به‌رزی‌و نزمی، ره‌نگی كاڵ‌و ره‌نگی تۆخ، بۆ ئه‌وه‌ن سه‌رنجیان لێبدرێت، چونكه هه‌موو ئه‌وانه دالن‌و مه‌دلوولی جیاواز جیاوازیان هه‌یه. ئه‌كته‌ر له رێگای دیالۆگ‌و جووڵه‌كانیه‌وه له‌ناو ئه‌و شته بێگیان‌و چه‌سپاوانه‌دا مانا ده‌دۆزێته‌وه‌و تێكه‌ڵ به جووڵه‌و ئاڕاسته‌كانی خۆیانیان ده‌كات. به ده‌ربڕینێكی دیكه، ئه‌و شتانه كاتێك مانا په‌یدا ده‌كه‌ن، كه ئه‌كته‌ر سه‌رنجیان لێده‌دات‌و به كاریان ده‌هێنێت".
(ده‌وه‌ن) وه‌ك نووسه‌رێك‌و ڕه‌خنه‌گرێك سه‌باره‌ت به نمایشه‌كه وتی:"شانۆكارانی سویدی‌و دانیماركی ئێستا له‌سه‌ر میتۆدێكی زۆر تازه‌ی شانۆ ئیش ده‌كه‌ن، ئه‌و میتۆده‌ش پێی ده‌وترێت میتۆدی (چاوانی) واتا به ته‌نها یه‌ك ده‌رهێنه‌ر ئیش له‌سه‌ر ده‌قێكی شانۆیی ناكات‌و به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌ناو شانۆییه‌كه‌دا كارئه‌كته‌رن هه‌ر هه‌موویان وه‌كو ده‌رهێنه‌ر كار ئه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و جۆره ده‌رهێنانه‌یان ناوناوه ده‌رهێنانی چاوانی. ئه‌و شته جوانانه‌ی كه سه‌رسامی كردم‌و نه‌متوانی بێده‌نگ بم لێی، ئه‌و سه‌ما‌و ئه‌و جوڵه نه‌رم‌و سه‌یر‌و سه‌مه‌رانه بوو كه (میدیا) به‌رجه‌سته‌ی كرد".
هونه‌رمه‌ند‌و ئه‌كته‌ر (عه‌لی كه‌ریم) سه‌باره‌ت به نمایشه‌كه‌ی (میدیا) وتی:"له‌نمایشێكی تاك ئه‌كته‌ری وه‌ك ئه‌و كاره‌ی (میدیا) یه‌ك ئه‌كته‌ر له پانتاییه‌كی فراواندا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له موفره‌ده له ڕێگه‌ی جه‌سته‌یه‌كی مانابه‌خشه‌وه، له ڕێگه‌ی ده‌نگێكی پڕ ماناوه، توانی سه‌رنجی بینه‌ران كه‌مه‌ندكێش بكات. ده‌نگ هه‌میشه له گۆڕاندا بوو. له شانۆی كوردیدا، چ له‌ناو ژنه‌كان‌و چ له‌ناو پیاوه‌كانیشدا كه‌مجار ڕوویداوه ئه‌كته‌رێك بتوانێت به‌م شێوه‌یه جه‌سته‌و ده‌نگ‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان‌و پێكهێنانی پێكهاته‌ی شانۆیی به به‌رده‌وام‌و به خێرایی‌و مانابه‌خشینی به‌رده‌وام بتوانێ نمایشه‌كه‌ی چێژبه‌خش بێت بۆ بینه‌ر. وه‌ك خۆم یه‌كه‌مین جاره چێژ وه‌ربگرم له نمایشێك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ره‌كه ئه‌كته‌ری سه‌راپاگیر بوو، گۆرانی ده‌ووت، سه‌مای مۆدێرنی ده‌كرد، هه‌ڵپه‌ڕكێی میللی ده‌كرد، ئه‌م جۆره ئه‌كته‌رانه پێیان ده‌وترێت ئه‌كته‌ری سه‌راپاگیر".
نووسه‌ر‌و شانۆكار (نیهاد جامی) وتی:"هه‌میشه من یه‌ك بۆچوونم هه‌یه كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی قسه له‌سه‌ر نمایشی شانۆیی ده‌كه‌ن، ده‌بێت شانۆكاره‌كان خۆیان بن. چونكه ئه‌گه‌ر شانۆكار نه‌بن ئه‌وا كۆمه‌ڵێك تێڕوانینی تیۆری ده‌گوێزێته‌وه بۆ ناو نمایشه‌كه‌و دواشت دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز وه‌رده‌گرێت. دواتر ئه‌و تێڕوانینه تیۆرییانه له‌گه‌ڵ كۆی نمایشه شانۆییه‌كه یه‌ك ناگرێته‌وه".
هونه‌رمه‌ند‌و ده‌رهێنه‌ری شانۆیی (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) وتی:"پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری‌و هونه‌ری شاری سلێمانی ده‌كه‌م كه له دوایین كاتدا یه‌كێك له ئیشه جوانه‌كانیمان بینی له مساڵدا، بانگێشتكردنی هونه‌رمه‌ندێكی به‌توانا، نمایشێكی سه‌ركه‌وتوو. زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ڕێزانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و لێره نمایشی شانۆیی ده‌كه‌ن، سه‌رده‌مه جوانه‌كه‌ی شانۆی كوردیمان بیرده‌خه‌نه‌وه، به‌ڵام كه له‌سه‌ر شانۆ ده‌یان بینی به‌داخه‌وه هه‌ندێكجار ته‌ماشا ده‌كه‌یت ئه‌وانیش وه‌كو جاران نه‌ماوون، جگه له‌م نمایشه شانۆییه‌ی (میدیا)، چونكه میدیا بێگه‌رد دیسانه‌وه سه‌لماندی كه هونه‌رمه‌ندێكه به‌رده‌وام په‌ره‌ی داوه به تواناكانی خۆی‌و به لێپرسراوێتییه‌كی زۆر‌و په‌رۆشییه‌كی زۆره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نمایشێكی شانۆیی پێشكه‌ش بكات. ".
جێی باسه چیرۆكی ئه‌م شانۆگه‌رییه باس له كچێكی رۆژهه‌ڵاتیی ده‌كرد، كه برایه‌كی وه‌كو تارمایی به‌دوایه‌وه‌یه‌تی‌و ده‌یه‌وێت خوێنی بڕێژێت، چونكه له داب ونه‌ریتی خێزان‌و كۆمه‌ڵگا هه‌ڵهاتووه‌و به حه‌زی خۆی شوی به كوڕێك كردووه كه به ڕۆشنبیرییه‌كه‌ی هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندووه‌و دواتر وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی تری نێو كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كان ئه‌میش پشتی تێده‌كات‌و به‌ته‌نها به‌جێیده‌هێڵێت.