سه‌ره‌تاكان كۆتایی‌یان به‌دوادا دێت
ئه‌وكاتانه‌ی به‌ستوونی پانتاییی خه‌ونه‌كان ونۆستالیژیای وشه‌كان هه‌ڵده‌زنێم، ده‌شێ ئه‌وه من نه‌بم كه خۆم وده‌وروبه‌رم پێ نامۆیه. ئاخر زۆرجار ئه‌وه من نیم كه گوایه منم! ناشێ نووسه‌رێك به شه‌مه‌نده‌فه‌ری فیكره‌كانی بیه‌وێت به جاده‌كانی مه‌مله‌كه‌تی وێژه پیاسه بكات ونه‌زانێت له‌كام رێگایه‌و له‌كوێ هاتووه‌و بۆچی ده‌خولێته‌وه؟ وه‌لێ كاتێ ره‌خنه‌گرێك هۆشیاری ده‌كاته‌وه، ئه‌و له‌بری ئه‌وه: نه‌مامی رق وكینه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌ڕوێنێ، گرفتی ره‌خنه‌ی كوردی نه‌بوونی میتۆد‌و تیۆری ره‌خنه نییه، ره‌خنه‌ی كوردی زیاترله قوڕی گروپچیه‌تی‌و ناوچه‌گه‌رییه‌وه چه‌قیوه، نابێ ئه‌ده‌ب به‌لایه‌نێكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه موتوربه بكرێت، كه‌ئه‌م ره‌خنه ناته‌ندروسته هه‌ناسه‌كانی داهێنان‌و نوێگه‌ری پچرپچركردووه. كه ئه‌وه زیندانیكردنی ئه‌قڵی نووسه‌رخۆیه‌تی، ئێمه له‌فیرده‌وسییه‌تی ئیمانستانی نووری بۆچوون وحوزنی وشه‌و به‌رائه‌تی ده‌ربریندا، له‌دوورگه فه‌نابووه‌كانی زه‌مه‌نێكی پڕشه‌رانگێزدا ده‌نووسین وحه‌بای ره‌ش ده‌پۆشین.
ناوه‌رۆك
ترسنۆك هه‌رگیز قوربانی نادات، ئه‌وه كه‌سی پاڵه‌وانه كه‌هه‌میشه قوربانی ده‌دات، له‌پێناو ئازادی ئه‌وانه‌ی وێڵی ئازادییه‌كی جوانن، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌م وسه‌رده‌مه‌ی كه تێیدا ده‌ژیه‌ت هاوڕا نییه.
(یالمارسۆدێرباری)له‌ڕۆمانی دوكتۆركلاسدا وه‌ها تۆی بۆچوونه‌كانی وه‌شاندووه"ئه‌وه‌ی له‌سه‌رئه‌م كاغه‌زه ده‌ینووسم، چ ددانپیانانێك نییه، ده‌بێ ئیعتیراف بۆكێ بكه‌م؟ من هه‌موو شتێك له‌باره‌ی خۆمه‌وه ناگێرمه‌وه. ته‌نیا ئه‌وه ده‌گێرمه‌وه كه هه‌وه‌سم لێیه بیگێڕمه‌وه، به‌ڵام هیچ شتێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه ناڵێم كه راست نییه، درۆ له‌باره‌ی به‌دبه‌ختی رۆحمه‌وه، جا ئه‌گه‌ر به‌دبه‌خت بێت، ناگه‌م". نووسه‌ر له‌نێو دووفاقیه‌تی گومانگه‌رییدا هه‌میشه له‌بوونێكدا ده‌تلێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كاره‌ئه‌كته‌ری رۆمانه‌كه‌دا په‌خش بووه. ته‌نانه‌ت وشه‌كان هێنده پرن له‌نێوگوتندا، له‌دێره‌كاندا پاڵ به فانتازیاو ئستاتیكاوه ده‌نێت، تاكو ئاوێته‌ی میتۆلۆژیه‌تی هیومانیزمی بێت. ده‌ستپێكی رۆمانه‌كه زیاتر پرسیاره گومانگه‌رییه‌كانی خود‌و میتافیزیقی حه‌په‌سان له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ی ژیاندایه. ژیانیش له‌م رۆمانه‌دا له‌جه‌نگێكی دژواردایه، له‌نێوان كوشتن وئازادكردنی كه‌سێكی تر. چۆن قه‌شه ته‌مه‌نی په‌نجاوحه‌وت ساڵه‌و ژنه‌كه‌شی له‌وپه‌ری جحێلیدایه. ده‌شێ قه‌شه دینه‌كه‌ی كردبێته فاكته‌رێك بۆ مه‌رامه تایبه‌تییه‌كان وجووتبوون وغه‌ریزه‌كانی تر، قه‌شه ئاین ده‌كاته تاكه به‌هانه. ئه‌و له به‌رامبه‌ریدا به‌ساردو سڕی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حه‌زه پایزییه گڕگرتووه‌كانی قه‌شه‌دا ده‌كا. ئه‌و نایه‌وێت به‌و ناسكی وجحێڵییه‌ی خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ پیره قه‌شه‌یه‌ك سێكس بكات، كه‌چرای عه‌شقی راسته‌قینه‌ی لێ خه‌فه‌كردووه‌و حه‌زه به‌هارییه‌كانی له‌پایزی خۆیدا وشك وقه‌تیس كردووه. ئه‌و ده‌یه‌وێت عاشق ببێت ئه‌وسا سێكس بكا، به‌ر له‌عاشقبوون سێكس ئازاری ده‌دات. كه ئه‌مه به‌درێژایی رۆمانه‌كه هاودژی یه‌كترده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌وه‌س ونه‌ریت وعه‌شق وغه‌ریزه‌كانی. ده‌شێ له‌رێگه‌ی موماره‌سه‌كردنی سێكسه‌وه ژن داگیربكرێت، وه‌لێ ناشێ عه‌شق داگیربكرێت. عه‌شق‌و حه‌زه به‌هارییه‌كانی ژن ئازادبوونیان گه‌ره‌كه، نه‌وه‌ك داگیركردن. له‌پشتی هه‌موو ئازادییه‌كه‌وه عه‌شقێكی پڕ له‌حه‌زو خه‌ون بوونی هه‌یه، ئیشكاله‌تی هاودژبوونی نێوان موماره‌سه‌ی سێكس‌و حه‌زه به‌هارییه‌كانی عاشقبوون ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌یه له‌پاڵ كوشتندا. نووسه‌ر هه‌میشه خه‌ون ده‌بینێت‌و لای وایه خه‌ونه‌كانمان چه‌شنی ئاوی رووباره‌كان ده‌ڕۆن‌و ناوه‌ستن‌و ناگه‌ڕێنه‌وه. بۆیه خوێنه‌ر له‌نێو ئه‌و‌زمانه توكمه‌نه‌ی كه‌پێی نووسیوه، ناتوانێت چه‌شنی شێرێكی برسی به‌په‌له راوی مامزی دیمه‌نگه‌له‌كانی نێو رۆمانه‌كه بكات.
له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یاداشته‌كانی رۆژانه‌ییدا وشه‌كان به‌جۆرێ بارگاوی كراون كه‌فانتازیای خه‌ونه‌پرگومان وپرسیاره‌كانی نووسه‌ره‌وه كۆتایی‌یان هاتووه. نووسه‌رئه‌وسێ مانگه‌ی كه‌باڵه‌خانه‌ی رۆمانه‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراندووه‌و نه‌خشاندوویه‌تی، ئاوێته‌ی به‌رائه‌تی منداڵی و گه‌رانه‌وه بۆ خه‌ونه‌گه‌وره‌كانی به‌رایی، كه رۆمانه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی رازاوه‌ی سه‌وزی پرگوڵ بردووه. ده‌شێ هه‌ر نووسه‌رێكی جواننووس له‌باره‌ی خه‌ونه‌كانی منداڵییه‌وه، له‌رۆمانێكدا به‌رائه‌ت بنووسێته‌وه، وه‌لێ خه‌ونه‌كانی منداڵی وپرسیاره‌سه‌ره‌تایییه‌كان به‌ئیستاتیكاكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌مه‌نه پرگومانه‌ی كه نووسه‌ر تێیدا ده‌ژێت، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه بێت.كه(یالمارسۆدێرباری)به‌وردی كاری بۆ كردووه. ئه‌و رۆمانه له‌ساڵی 1905بڵاوكراوه‌ته‌وه. كه سه‌دساڵ به‌رله ئه‌مرۆ ده‌كات. وه‌لێ تاموبۆی ئێستا ده‌دات، نووسه‌ر ئه‌و دیمه‌نگه له به‌رائه‌تییانه‌ی له‌واقیعی یاداشته‌كه‌دا خه‌یاڵه‌كانی پێ په‌لكێشی ئیستاتیكا كردووه. زۆرجار به میتۆلۆژیه‌تی خودبه‌كۆتا دێت، مومكینه رۆماننووسه گه‌وره‌كان هینده به ستوونه‌كانی خه‌یاڵ هه‌ڵزنابن كه دواجار به‌پێش واقیعگه‌له‌وه كه‌وتوون وسه‌رده‌م وقۆناغه‌كانی ژیانیان به‌زاندووه‌و بۆ هه‌میشه به‌زیندوویی ماونه‌ته‌وه. ئاخر ئه‌وه فیكره‌ی جوان و زمانێكی توكمه‌و پاراوه ته‌مه‌ندرێژی به نووسینه‌كان ده‌دات‌و نووسه‌ر سه‌رده‌مه‌كان له‌ینَو واقیعی خۆیدا ده‌پێچێته‌وه. نووسه‌ر به‌وپه‌ری قوڵییه‌وه باس له‌ئازادكردنی ژنێكی داگیركراو له‌لایه‌ن قه‌شه‌یه‌كه‌وه ده‌كات، كه‌قه‌شه‌ی مێردی به‌هه‌ردوو دیوه‌كه‌ی ئازاری ده‌دات. هانابردن بۆدوكتۆرگلاس و گه‌ران به‌دوای فریادره‌سێك. ده‌شێ ئه‌وه ده‌روازه‌ی رۆمانه‌كه نه‌بێت. به‌ڵكو كلیله‌كه‌یه‌تی. دوكتۆرگلاس بۆپاراستنی حه‌زوئازادییه‌كانی عه‌شقی بیرله‌كوشتنی قه‌شه ده‌كاته‌وه، دوای ململانێیه‌كی مۆنۆلۆگی خودوگه‌یشتن به مه‌حاڵ ولادان له‌داب ونه‌ریت ویاساكانی ژیان، بۆیه دوكتۆرگلاس به‌حه‌پ قه‌شه له‌ناوده‌بات، ده‌شێ كوشتنی كه‌سێك به‌حه‌پ له‌پێناو ئازادكردنی كه‌سێكی تردا پرسیارگه‌لێكی گومانگه‌ریی ده‌خاته‌به‌رده‌م ویژدانه‌وه. كه نووسه‌ر به‌وردی پرسیاره‌گومانگه‌رییه‌كان وخه‌ونه ئه‌فسانه‌یییه‌كانی خودی راڤه‌كردووه‌و به‌ئاقارێكدا بردوونی كه هه‌ست به‌پربوونی گۆزه‌ی حه‌زو دڵی عیشق و ته‌واوكارییه‌كانی هیومانیزمی ده‌كه‌ین له‌به‌رده‌م كوشتنی كه‌سێك له‌پێناو ئازادكردنی كه‌سێكی تر. ئاخر نووسه‌ری جواننووس خوێنه‌ره‌كانی هۆگری ئه‌و ده‌لاله‌ته گومانگه‌رییانه‌ی ژیان وپرسه‌كانی كوشتن ده‌كات و ده‌نووسێت "زۆرجار بیرده‌كه‌مه‌وه كه ئاخۆ ئه‌گه‌ر هیچ كتێبێكم نه‌خوێندبایه‌وه‌و هیچ تابلۆیه‌كی هونه‌ریم نه‌بینیبا، چ سروشتێكم هه‌ڵده‌بژارد!".
كۆتایییه‌كان هه‌ر به هیوای سه‌ره‌تان
ئه‌و دیمه‌نگه‌لانه‌ی كه‌له‌رۆمانی"دوكتۆرگلاس"دا سه‌د ساڵه نووسراون وئێستایش خۆیان به‌سه‌ر ژیان و مرۆڤایه‌تیدا په‌خش ده‌كه‌ن:
*كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی رۆژانه بۆكڕینی كتێب.
*په‌ره‌نه‌دانی زیاتر به خوێندن بۆ پله‌ی به‌رزترو ته‌واونه‌كردنی قۆناغه‌كان، له‌به‌رنان په‌یداكردن.
*توند‌و تیژی جه‌سته‌یی و رۆحی به‌رامبه‌ر به‌ژن.
*به‌كارهێنانی دین بۆ وه‌سیله‌ی تایبه‌ت.
*باوكسالاری و كۆمه‌ڵگه‌ی نێری.
*داب ونه‌ریت و كۆسپه‌كانی خۆشگوزه‌رانی بۆ ژیانبوون.
چه‌ندسه‌رنجێك له‌باره‌ی وه‌رگێڕانه‌كه‌یه‌وه
دیاره وه‌رگێڕانی رۆمانێكی پرفانتازیاو چڕ،كارێكی زۆر زه‌حمه‌تتره، له‌وه‌رگێرانی رۆمانێكی ساده، وه‌لێ ئه‌وه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئیشكاله‌كان له‌باره‌ی وه‌رگێرانه‌كه‌وه نه‌خه‌ینه ڕوو. هه‌ندێك ده‌سته‌واژه له زمانی كوردییدا مۆركی ناوچه‌گه‌ریی پێوه‌یه.كه ئه‌مه له‌پرۆسه‌ی وه‌رگێراندا كاره‌ساته، یاخود به‌و شێوه‌یه دروست نین و وه‌رگێرانه‌كه‌ش ده‌چێته خانه‌ی وه‌رگێرانێكی ناته‌ندروست. وه‌رگێر (دلاوه‌رقه‌ره‌داغی)هه‌م وه‌كو نووسه‌رو هه‌میش وه‌ك وه‌رگێر پانتایییه‌كی فراوانی له‌ئه‌ده‌بی كوردییدا داگیر كردووه، وه‌رگێر له‌م رۆمانه‌دا له‌نێوان وشه‌ی "وتی" و"گوتی"یداخۆی یه‌كلانه‌كردۆته‌وه. رۆمانه‌كه كه‌ناوی"دوكتۆر گلاس"ه، وه‌لێ له‌ناساندنی كتێبدا"دكتۆرگلاس"ه.
"ئه‌گه‌ر بۆ نموونه" قورسه له‌سه‌ر زماندا روونتره‌و تیژتره ببێژرێت "بۆ نموونه ئه‌گه‌ر". هه‌روه‌ها "ئێواره‌ت باش جه‌نابی قه‌شه، وه‌زعتان چۆنه؟" قه‌شه ناوێكی تاكه‌و به‌ته‌نیا هاتووه، وشه‌ی"وه‌زعتان"یش كۆیه، جوانتر‌و ته‌ندروست‌تره نووسرابایه "ئێواره‌ت باش جه‌نابی قه‌شه، ته‌ندروستیت چۆنه؟". وه‌لێ گرفتی گه‌وره‌ی وه‌رگێرانه‌كه ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له‌ده‌سته‌واژه‌كان شێوه‌زاری كوردستانی رۆژهه‌ڵاتین، كه‌ئه‌مه‌ش به‌درێژای وه‌رگێرانه‌كه زاڵبووه له هه‌ندیك ده‌ربریندا، ئه‌م هۆكاره‌ش له‌دواماهی كتێبه‌كه‌دا خوێنه‌ری ژیرهه‌ستی پێ ده‌كات.
په‌راوێزو سه‌رچاوه:
*رۆمانی(دوكتۆرگلاس) نووسینی_یالمارسۆدێرباری/وه‌رگێرانی له‌سوێدییه‌وه_دلاوه‌رقه‌ره‌داغی_ له بڵاوكراوه‌كانی ئاراس_ژماره_912_چاپی یه‌كه‌م2009 .
*نووسینی نێو كه‌وانه‌كان ومانشێته‌كه‌م، له‌رۆمانه‌كه‌وه وه‌رگرتووه.