|
چات | سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د

(1)
+ به هێمنی په‌نجه‌ت دابنێ، ته‌نها به نوسینی *(h) تێده‌گه‌م پێده‌كه‌نیت.
- بریندارت كردم.
+ ته‌نها مه‌به‌ستم له‌وه بوو په‌نجه‌كانت ئازاری پێنه‌گات.
- ئه‌زانم
+ ئه‌ی ئیتر چی؟
( پاش كه‌مێك چاوه‌ڕوانی)
+ ها؟
( پاش كه‌مێك چاوه‌ڕوانی)
+؟!
(2)
له‌و كاته‌وه تا ئێستا ئیتر هیچ نوسینێكی ئه‌وی نه‌دی..ڕۆژێك به ڕێكه‌وت له چات‌دا بینیم..پرسیاری ئه‌وم لێ‌كرد..وتی ..تائێستا نه‌مدۆزیوه‌ته‌وه.
+هه‌ر نایه‌ته سه‌ر خه‌ت؟
- نه‌خێر
+ هه‌ر ئه‌و ئه‌دره‌سه‌ی له‌لات هه‌بوو؟
- به‌ڵێ.
+ نازانی هۆكاره‌كه‌ی چی بوو وا لێت زویر بوو؟
- با
+ چی بوو؟
( پاش كه‌مێك چاوه‌روانی)
+ ها؟
( پاش كه‌مێك چاوه‌ڕوانی)
+؟!
(3)
سه‌یره هه‌ردوكمان هه‌مان قه‌ده‌رمان هه‌بوو.،هه‌تا به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خۆی بۆ باس نه‌كردبووم هیچ گرنگیه‌كم به‌وه نه‌ده‌دا كه ئایا له‌سه‌ر هێڵه یان نا..به‌ڵام له‌و ڕووداوه‌وه هه‌موو ساتێك چاودێری هاتنه‌وه‌ی ئه‌كه‌م،هه‌ست ئه‌كه‌م له‌م چیرۆكه‌دا نهێنیه‌ك هه‌یه ئاشكرا كردنی ئاسان نیه..
هه‌ندێك جار ئه‌گه‌مه ئه‌و بڕوایه‌ی وه‌ك چۆن هیچ زه‌روره‌تێك نیه بۆ بوون، ئاواش ده‌شێت هیچ زه‌روره‌تێك نه‌بێت بۆ هاوڕێیه‌تی..بۆ چات..
دوور نیه له دوای لێپێچینه‌وه‌ی یه‌كه‌م چیرۆك سه‌باره‌ت به پێكه‌نینه‌كه زۆر خراپ زویر بووبێت، یان مردبێت، یان به‌و وه‌ستاندنه له مانای بێَ مانایی پێكه‌نین تێگه‌یشتبێت.
- سه‌یره ده‌بێت كام له‌و بۆچونانه‌ت ڕاست بێت؟
+ پێده‌چێت هیچیان ..هههههه
- ها؟
( پاش كه‌مێك چاوه‌ڕوانی)
+؟!
.........................................................................
* ریزكردنی پیتی (h ) له زمانی چات‌دا به واتای پێكه‌نین دێت..
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|