|
ئایا (مه قام کورد) تایبه‌ته به سلێمانی، وه‌ك (میدیا حوسه‌ین) ده‌فه‌رمووێ... | که‌مال رێناس
به‌رنامه‌ی میوانی تۆین، که ( سۆران ئیبراهیم خه‌یات) پێشکه‌شکاریه‌تی، له شه‌وی 19/6/2010 میوانداری هونه‌رمه‌ند میدیا حوسه‌ینی کرد، به‌بێ هیچ بونێکی پێویست باسی له مه‌قامی کورد کرد، که له به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند گۆرانیبێژێکی شاری سوله‌یمانی ئه‌و مه‌قامه‌یان چڕیوه، بۆیه تایبه‌ته به‌و شاره، گه‌ر جورئه‌تی بکردایه ده‌یوت با له‌مه‌ودوا به مه‌قامی سوله‌یمانی ناوزه‌د بکرێ، نکولی له‌وه ناکرێ هونه‌رمه ند له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌قه‌د پاساریه‌ك خۆشی له‌و شاره نه‌بینیوه، به‌ڵام تا سه‌ر ئێسقان په‌یوه‌سته به‌و شاره، ئه‌وه‌ش له ناسکی و به‌وه‌فایی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستیه مافی ئه‌وه‌ی پێڕه‌وانابینێ که‌وا بیربکاته‌وه.
هه‌موو شاره‌کانی کوردوستان سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستیان به‌ناوی کورد په‌یوه‌سته، با له شکۆمه‌ندی ئه‌و مه‌قامه که‌منه‌که‌ینه‌وه، مه قام کورد نه له نزیك و نه له‌دوور په‌یوه‌ندی به‌و شاره خۆشه‌ویسته‌وه نیه، مه‌قامێکه له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌ربڵاوه، نزیکه‌ی سه‌دا هه‌شتای گۆرانی هیندی مه‌قام کورده، عه‌ره‌ب سودی به‌رچاویان له‌و مه‌قامه وه‌رگرتوه، تورك و فارسیش ده‌ولکی خۆیان له‌بیری ئه‌و مه‌قامه هه‌ڵێنجاوه، وه‌ك مامۆستا ئامانج غازی ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌قامه ناوی کورده، به‌س به‌داخه‌وه وه‌کو میلله‌ت که‌متر له گه‌لانی دراوسێ سودمان لێی وه‌رگرتوه.
قورئانخوێنه به‌ناوبانگه‌کانیش له بۆنه ئاینیه‌کان و خوێندنی قورئان سوودی به‌رچاویان لێ بینیوه، مه‌قامی کورد تاموچێژێکی تایبه‌تی هه‌یه له چڕین، شاره‌زایانی مۆسیقا به ئاسانی زه‌حمه‌ت (سهل ممتنع) ناوزه‌دی ده‌که‌ن
مه‌قامێکه به سانایی ده‌چێته ناو دڵی گوێگر، حوزنه‌کی قوول دایپۆشیوه، چاره‌که تۆنی تێدا نیه، که‌سانێك ده‌ڵێن مه‌قامێکی سه‌ربه‌خۆ نیه، به‌شێکه له مه‌قامی به‌یات ،هه‌ندێ ده‌ڵێن به‌شێکه له نه‌هاوه‌ند، به‌ڵام زۆربه‌یان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌قامێکی سه‌ربه‌خۆیه ،له باری سه‌رچوونی پله ده‌نگیه‌کان .
ڕێ/می بیمۆڵ/فا/سۆل/لا/سی/ بیمۆل/دۆ/ڕی
له باری ڕۆچونی پله ده‌نگیه‌کان.
ڕێ/دۆ/سی بیمۆل/لا/سۆل/فا/می بیمۆل/ڕێ
کاک میدیا گه‌ر بیوتایه شێوازی سه‌فه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌کی سوله‌یمانی تێدایه ،له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌ی هاوته‌ریب ده‌بووم، وه‌ك چۆن حه‌یران تایبه‌تمه‌ندی هه‌ولێر و قه‌تارو ئه‌ڵڵاوه‌یسی ناوچه‌ی گه‌رمیان تێدایه، زۆر له ناوچه‌کانی تری کوردوستانیش مه‌قامی کوردیان چڕیوه گۆرانی ئه‌ی په‌ری گه‌رچی گۆرانی بێژ سوله‌یمانیه به‌ڵام تێکست نووس..ئه‌کره‌م خامۆش، ئاواز دانه ر ته‌لعه‌ت عارف خه‌لکی هه‌ولێرن، ده‌وران ده‌وران ، ئاوازه‌که ی هی برزۆ خه‌تاته و حوسه‌ینی شه‌ریفی ده‌یچڕێ، به چه‌ندان نموونه‌ی تر.
له دوماهیدا هیوا ده‌خوازم کاك میدیا سه‌رنجه‌کانم به سنگێکی فراوان لێوه‌رگرێ .که به‌یه‌کێ له سوارچاکانی نوسینی تێکستی گۆرانی ناوزه‌دی ده‌که م، دڵنیابه که سه‌رنجه‌کانم هیچ مه‌به‌ستی ناوچه‌گه‌ری له پشته‌وه‌نیه.
kamalrenas@web.de
|
|
|
|
زؤزك قةرةداغى
دەستت خۆش بێت بۆ ڕەخنە گرتنەکەت ، بەڵام من ئەوەندەى بیستومە ووشەى مەقامى کورد ، کورت بوە و کورد دەڵێت مەقامى کوردیە ، لە کورتکردنەوەى دەهەم دەنگى مەقامەکەوە سەرچاوەى گرتوە بۆ جیاکردنەوەى لە مەقامى بەیات دەنگە دەەمى ( مى کار بیمۆلە ) مەقامى کورد تەنها دەنگى دوەمى (مى ببیمۆلە ) واتە نزم کردنەوەى دەگەکە بۆ بیمۆلى تەواو .
|
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|