|
(سێوه‌كه‌ی خۆم) نوێترین به‌رهه‌می گروپی گه‌نج بۆ شانۆ | چراكان
بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌می ساڵی (گرووپی گه‌نج بۆ شانۆ)، ئاماده‌كارییه‌كانی شانۆگه‌رییه‌كه ده‌ستیان پێكردووه، كه له قۆناغی سه‌ره‌تایی كاره‌كه‌دا 40 كه‌س كار بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی شانۆگه‌ری (سێوه‌كه‌ی خۆم) ده‌كه‌ن.
شانۆگه‌ری (سێوه‌كه‌ی خۆم) كه له نووسین و ده‌رهێنانی (كاروَخ ئیبراهیم)ه، به‌رهه‌می ساڵی (گرووپی گه‌نج بۆ شانۆ)یه. له ئێستا روَژانه قوَناغی مه‌شق و راهێنان 5 كاتژمێر به دوو كاتی جیاواز له لایه‌ن 40 كه‌س له ستافی شانۆگه‌رییه‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه كارۆخ ئیبراهیم سه‌باره‌ت به شانۆگه‌ری (سێوه‌كه‌ی خۆم) گووتی: "سێوه‌كه‌ی خوَم، له سێوی هیچ كه‌سێك ناچێت، سێوێك نییه دوێنێ بوَ كه‌سێك مێخه‌ك رێژ كرا بێت، یان كرا بێته دوو له‌ت و هه‌ر له‌تێكی لای كه‌سێكیتر بێت، یاخود سێوه‌كه‌ی (ئاده‌م و حه‌وا)ش نییه كه به هوَیه‌وه گوازرانه‌وه بوَ ناو قوَناغێكی پر له ململانێ و ئاڵوَزی و جه‌نجاڵی، سێوه‌كه‌ی خوَم... ناخی هه‌ر تاكێكه كه به‌رده‌وام له گه‌یشتن و وه‌ستاندایه، بیستنی ئاوازه‌كان و جووڵه‌ی هه‌ر یه‌كێك له كه‌سه‌كان خانه‌یه‌كه بوَ پێكهێنانی سێوه‌كه‌ی خوَم، له كه‌سێكدا خانه‌كان ده‌بینن، ئه‌و كاته هه‌ست به له دایك بوونی سێوێكیتر ده‌كه‌ن، هه‌ست به ناوئاخنی ویژدان و ئه‌و ره‌حمه‌ی لێی له دایك ده‌بین ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆك و رووداوه‌كانی نێو شانۆگه‌رییه‌كه گووتی: "كچێك شوو به پیره‌مێردێك ده‌كات، جیاوازی ته‌مه‌ن و په‌روه‌رده‌ی منداڵی و هوَكاری كوَمه‌لاَییه‌تی و ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕو ئیستیغلال كردنی ده‌وروبه‌ر و به‌كارهێنانی بوَ مه‌رامه تایبه‌تیه‌كان، رووداوه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی (سێوه‌كه‌ی خوَم)ن".
له‌م شانۆگه‌ییه‌دا هه‌ر یه‌ك له ئه‌كته‌ره‌كان (سه‌لام كوَیی، سایه حسێن، به‌همه‌ن حاجی، دیار عومه‌ر، سامان عومه‌ر، هه‌ردی ئه‌نوه‌ر) رۆڵی تێدا ده‌بینن. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیاری گشتی كارگێری و دارایی (ئاشتیڤان سه‌لام)ئه‌نجامیده‌دات. یاریده‌ده‌رانی ده‌رهێنه‌ریش پێكهاتوون له (ره‌گه‌ز ئیسماعیل و كاریان شێركوَ). هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری شانوَ (شوان كاوه)یه.
كاری په‌یكه‌رسازی تایبه‌ت به دیكۆری شانۆگه‌رییه‌كه له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له (سامان هیدایه‌ت، كارزان ئه‌حمه‌د، ره‌نج ئیبراهیم، شێركوَ سه‌لاَحه‌ددین) ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها (شیاو كه‌مال)موَسیقای كاره‌كه‌ی داناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر یه‌ك له (شیاو كه‌مال و هوَگر عه‌زیز) كاری دابه‌شكردنی موسیقا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه موَسیقای كاره‌كه‌ش له 22 تراك پێكهاتووه، بۆ ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و پروَفیشناڵ به به‌شداری 15 موزیكژه‌ن و ئه‌ندازیارانی ده‌نگی كاری موزیك ئه‌نجام دراوه.
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|