قوتابخانەی ئەکتەران لەشاری نورنبێرگ لەلایەن شاخەوان عومەری هونەرمەندەوە دامەزرا | چراكان
 شاخەوان عومەر و کڵاوس مالڤیتس پێکەوە دامەزرێنەری قوتابخانەیەکی نوێی ئەکتەرانن لەشاری نورنبێرگ. ئەوەی شایەنی باسە حکومەتی فیدرالیی ناوچەی بایەرن پشتگیری لەم پەیمانگایە و خویندکارەکانی دەکات. ماوەی خوێندن لەم پەیمانگایە سێ ساڵەو دابەش دەبێت بەسەر سەما و پەروەردەکردنی ئەکتەر و تێورەی شانۆیی و چەندەها پرۆێکتی دیکە. دیارە بۆ ئێمەی کورد جێگەی خۆشحاڵیە کەئەکتەرێکی گەنج دەرچووی پەیمانگاى هونەرە جوانەکانی سلێمانی، ساڵی نەوەدەکان، ئاوەها لەئەڵمانیا بەردەوام بێت لەکاری شانۆیی و خوێندنی ئەکادیمی شانۆ تەواو بکات. نەک هەر ئەوە، بەڵکو بەشدار بێت لەچەندەها شانۆی گرنگ لەسەر تەختەی شانۆکانی ئەڵمانیا. ئەم ئیرادەیە بۆ شانۆ لەگەنجێکی وەک شاخەوانەوە لەدامەزراندنی ئەم پەیمانگایەدا کەلەئەڵمانیا کەبە(قوتابخانەی ئەکتەر Schauspielschule) ناسراوە، دووریەکی پەروەردەکارانە وەردەگرێت. لەسێپتمبەری ئەم ساڵەوە ئەم پەیمانگای ئەکتەریە دەست بەکارەکانی خۆی دەکات و خویندن تێدا بەزمانی ئەڵمانیە. بۆ زیاتر زانیاری بۆخۆناونوسکردن لەم پەیمانگەیە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
www. neue-schauspielschule.de
شاخەوان عومەر خاوەنی چەندەها بەرهەمی شانۆگەری و کورتە فلیمی بەشدارە لەڤیستڤاڵەکانی کورتە فلیمی ئەڵمانی و ناوێکی دیاری شانۆکانی شاری نورنبێرگە، چەندەها ڕەخنەگری شانۆیی لەسەر کارەکانی ئەویان نوسیوە. ئەم لینکەی خوارەوە چاوپێکەوتنێکە لەگەڵیدا، دەربارەی کردنەوەی پەیمانگا و کارەکانی وەک ئەکتەر و دەرهێنەریک دەدوێ. ئەم چاوپێکەوتنە لەلایەن کەناڵی فرانکن تیڤی لەگەڵیدا ئەنجامدراوەفەرموون لەگەڵ ئەم لینکە
http://www.franken-tv.de/default.aspx?ID=458&showNews=740086#video
بۆ ئەوانەی خوازیارن زیاتر شارەزابن لەکارەکانی ئەم پەیمانگا و کارە شانۆییەکانی شاخەوان دەتوانن لەرێگەی ئەم ئیمێلەوە پەیوەندی پێوە بکەن:
i_beckett@web.de
|