خه‌ونێکی شاعیرانه | سه‌لام محه‌مه‌د
ل
ه رۆژگاری لاویمه‌وه
حه‌زم له ژنه شاعیرێك کردووه
نه بینیومه ، نه ده‌یناسم
پێمخۆشه ئه‌و ژنه شاعیره
ببێت به هاوسه‌رم
ئه‌وسا
ده‌بم به به‌خته‌وه‌رترین پیاوی جیهان
ه ه ه ه
من و ئه‌و ژنه شاعیره
فه‌رهه‌نگه‌کانی زمان ده‌خه‌ینه لاوه
هه‌ر به نیگای چاو
له ته‌ك یه‌کدا ده‌په‌یڤین و
رازه‌کانی یه‌کدی ئاشکرا ده‌که‌ین
ته‌نها سووکه ته‌ماشایه‌کم بکات
تێده‌گه‌م چی ده‌وێ
منیش به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك
مه‌به‌ستی دڵی خۆمی پێ ده‌ڵێم
ه ه ه ه
که شیعرێکم بۆ بخوێنێته‌وه
وا هه‌ست ده‌که‌م
عه‌تری وشه له ده‌می ده‌بارێ
که شیعرێکی بۆ بخوێنمه‌وه
تۆپه‌ڵه ئیسفه‌نجی ته‌ڕ و قورسی
ئازاره‌کانم ده‌گوشم
تا دوا دڵۆپه فرمێسکی خه‌میان لێ ده‌چۆڕێته‌وه و
سوك و سۆڵ ده‌بنه‌وه، وه‌کو باڵی په‌پووله
ته‌نها ... هاوسه‌رێکی شاعیر
ئاخ خ خ .... بۆ هاوسه‌رێکی شاعیر
ه ه ه ه
من و ژنه شاعیرێك
ماڵه‌که‌مان ده‌که‌ینه ته‌لاری
زمانی شیعری و وێنه‌ی شیعری و تابلۆی شیعری و مۆسیقا
ناو به ناویش که ئاوازێك مه‌ستمان ده‌کات
قۆڵ به قۆڵی یه‌کتردا ده‌که‌ین
رێگای سه‌فه‌ری هات و نه‌هات ده‌گرینه به‌ر
به‌ره‌و دوڕگه دووره‌کانی ناکات و ناشوێن
ئه‌گه‌ر ترسی مردنیش دایگرتین
یان بوو به رۆژی قیامه‌ت
باوه‌ش به یه‌کدا ده‌که‌ین و
به هه‌ردووکمان یه‌ك ماچه شیعر ده‌نووسین
چه‌ندخۆشه ... ژنێکی شاعیر ماچ بکه‌یت
چه‌ند خۆشه .... له ته‌ك ژنێکی شاعیردا
ژیان به‌سه‌ر به‌ریت
ه ه ه ه
ئه‌گه‌ر ژنه شاعیرێك بوو به هاوسه‌رم
له جیاتی مه‌ی
هه‌ر خۆشاوی شیعره‌کانی ده‌خۆمه‌وه
له جیاتی جگه‌ره
هه‌ر دووکه‌ڵی هه‌ناسه‌ی
شیعره‌کانی هه‌ڵده‌مژم
ه ه ه ه
من و ژنه شاعیرێك
رۆژانه وه‌ك جووتێ باڵنده‌ی سپی هه‌ڵده‌فڕین
ده‌چین بۆ دارستانه سه‌وزه‌کانی ئه‌مازۆن
له‌و مێوانه ده‌خۆین ، هه‌رگیز
ده‌ستی مرۆڤیان پێنه‌گه‌یشتووه
که گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی خۆمان
له کۆشك و ته‌لاری شیعر
قاوه‌ی گه‌رم ده‌خۆینه‌وه و
شیعری گه‌رم و نه‌رم ده‌نووسین
ه ه ه ه
سوید
2010-01-17
سه‌رنج : له ژماره 89 ی گۆڤاری ئاینده‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
|