|
(گۆڤاری شانۆ)و سێ كتێبی شانۆیی به‌چاپگه‌یشت | چراكان
چراكان

له میانه‌ی به‌خششه به‌رده‌وامه‌كانی گۆڤاری شانۆ كه به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی مانگانه به نۆره له‌گه‌ڵ زنجیره كتێبی شانۆدا له‌لایه‌ن تیپی شانۆی سالاره‌وه له‌سلێمانی ده‌رده‌چێت ، سێ كتێبی نوێ بۆ هه‌ریه‌ك له :- (ته‌ڵعه‌ت سامان ، كه‌مال غه‌مبار ، حه‌مه سوار عه‌زیز) به چاپ گه‌یاند و هه‌روه‌ها ژماره (17)ی گۆڤاری (شانۆ) كه چه‌ندین وتار و لێكۆڵینه‌وه و تێكست و دۆسیه‌ی شانۆیی هه‌مه‌جۆری له‌خۆگرتووه بڵاوكرایه‌وه . ئه‌مه جگه له ڕوماڵكردنی چالاكییه شانۆییه‌كانی شانۆكارانی كورد و عه‌ره‌ب و جیهانی له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
ژماره (17)ی گۆڤاری شانۆ به كۆمه‌ڵێك بابه‌ت‌و لێكۆڵینه‌وه‌و وتاری شانۆیی و تێكست‌و ره‌خنه‌ی شانۆیی‌و دۆسیه‌ی شانۆیی بڵاوكرایه‌وه.
له‌م ژماره نوێیه‌ی گۆڤاری شانۆدا چه‌ند بابه‌تێكی شانۆیی به‌رچاوده‌كه‌وێت له‌وانه:"بوێری ژن له شانۆی كوردیدا –ئه‌رسه‌لان ده‌روێش-، وانه‌كانی هونه‌ری نواندن –ئه‌حمه‌د سالار، شانۆ ناوه‌ندێك بۆ فێربوون- عه‌لی عوسمان یه‌عقوب-، شانۆیی ئه‌لبێر كامۆ- ئه‌نوه‌ر قادر ره‌شید-، شانۆ‌و بوون –محه‌مه‌د سدیق-، پیگمالیۆن –مه‌هدی مه‌جید-، ئارماند گاتی –شوان جافه‌ر-)و چه‌ند بابه‌ت‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه.
هه‌روه‌ها له‌م ژماره‌یه‌دا دوو دۆسیه بڵاوكراوه‌ته‌وه، دۆسیه‌ی یه‌كه‌میان تایبه‌ته به روماڵكردن‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی شانۆگه‌ریی (پاسه‌وان)ی تیپی شانۆی سالار له‌و گه‌شته‌ی كه له فه‌برایری ساڵی 2010دا كرا بۆ وڵاتی سوید‌و له نۆ شاری ئه‌و وڵاته نمایشكرا.
هه‌رچی دۆسیه‌ی دووه‌میشه تایبه‌ت به ساڵیادی 150 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی مه‌زنه شانۆنامه‌نووس (ئه‌نتوان چیخه‌ف)و تیایدا هه‌ریه‌ك له نووسه‌ران (شۆڕش محه‌مه‌د حسێن، دانا ره‌ووف، ره‌ووف بێگه‌رد‌و كامه‌ران سوبحان) به بابه‌ت‌و لێكۆڵینه‌وه له‌م دۆسیه‌یه‌دا به‌شدارییان كردووه.
هه‌روه‌ها شانۆكار (شوان جه‌لال) له بواری ره‌خنه‌ی شانۆیدا خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ شانۆگه‌ریی (هه‌ناسه تاساوه‌كان) كردووه.
له به‌شی رانانی كتێبیشدا نووسه‌ر (ئاوات محه‌مه‌د) رانانی بۆ كتێبێكی عه‌ره‌بی به‌ناوی (زمانی جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر) كردووه.
هه‌روه‌ك چۆن له‌م ژماره‌یه‌دا دوو تێكستی شانۆیی به‌ناوه‌كانی (بووكه‌شووشه‌یه‌كی فه‌رامۆشكراو) وه‌رگێڕانی: حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن‌و تێكستی (كوڕی دارستان) داڕشتنه‌وه‌ی (مۆفه‌ق عارف لهۆنی) به‌رچاو ده‌كه‌ون.
دوا به‌شی كوردی گۆڤاره‌كه‌ش ته‌رخانكراوه بۆ (وێستگه‌كانی شانۆ) كه روماڵی چه‌ندین هه‌واڵی شانۆیی شانۆكارانی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و جیهانیی) تیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌به‌شی عه‌ره‌بی گۆڤاره‌كه‌شدا چه‌ند بابه‌تێكی به‌پێز‌و چه‌ندین وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی شانۆیی به خامه‌ی نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی عێراق‌و جیهانی عه‌ره‌بی به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
له‌و نووسه‌ره دیارانه‌ی كه له به‌شی عه‌ره‌بیدا به‌شدارییان هه‌یه:"محێدین زه‌نگه‌نه، د.فازیڵ سودانی، د.عه‌ونی كه‌رومی، ئه‌حمه‌د شه‌رجی، موسری ئه‌لعانی، نوری به‌تڕوس).
هه‌ر له‌م ژماره‌یه‌دا دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به كاروانی هونه‌ریی‌و شانۆیی پڕ به‌خششی (د.فازڵ خه‌لیل) ته‌رخانكراوه كه چه‌ند نووسه‌رێك به بابه‌ت‌و شیكردنه‌وه تیۆرییه‌كانیان باسیان له به‌خششی ئه‌م شانۆكاره به‌ناوبانگه‌ی عێراق‌و جیهانی عه‌ره‌بی كردووه، نووسه‌ره به‌شداربووه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه بریتین له :"ئه‌رسه‌لان ده‌روێش، ئه‌حمه‌د سالار، یوسف ئه‌لعانی، عه‌دنان مونشید، د.جاسم كازم، د.كه‌ریم عه‌بود، فه‌همی ئه‌لخولی، محه‌مه‌د سه‌یف، د.فاتن جمعه، جبار خه‌مات).
هه‌روه‌ها له به‌شی ره‌خنه‌ی شانۆیشدا دوو بابه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن(عه‌واد عه‌لی‌و عوده‌ی فازڵ خه‌لیل) نووسراوون.
هه‌روه‌ها دوو تێكستی شانۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له نووسینی (ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ئیسماعیل‌و مه‌حمود ئه‌بو ئه‌لعه‌باس)ه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی گۆڤاری (شانۆ) له بڵاوكردنه‌وه‌و درێژه‌دان به چاپكردنی زنجیره‌كانی شانۆ، سێ كتێبی شانۆیی نوێ به‌چاپگه‌یشت.
ئه‌و سێ كتێبه نوێیه بریتی بوون له كتێبی (مه‌مله‌كه‌تی دایك) كه كۆمه‌ڵێك له وتار‌و ره‌خنه‌ی شانۆیی‌و درامییه‌و له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گری لاوی شاری هه‌ولێر (حه‌مه سوار عه‌زیز) نووسراوه‌و هه‌رچی كتێبی دووه‌میشه بریتییه له دوو شانۆگه‌ریی به ناوی (قه‌ل‌و رووته) كه له نووسینی مامۆستای هونه‌رمه‌ند (ته‌ڵعه‌ت سامان)ه‌و كتێبی سێهه‌میشیان كتێبێكی ره‌خنه‌گر‌و نووسه‌ر (كه‌مال غه‌مبار)ه به ناوی (مقالات نقدیه فی المسرح الكردی) كه باسكردنه له كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می شانۆیی شانۆكارانی كورد‌و كتێبه‌كه‌ش به زمانی عه‌ره‌بی چاپ‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی گۆڤاری شانۆ و كتێبی زنجیره‌كانی گۆڤاری شانۆ سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه:
www.shanomagazine.com

|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|