|
سوكراته‌كه‌ی هه‌ولێر.. بۆ سه‌رده‌شت عوسمان | ئازاد حه‌مه
ئازاد حه‌مه
ئه‌سینا و هه‌ولێر دوو جوگرافیای سیاسی و ڕوناكبیری جودامان بیرده‌خه‌نه‌وه. هه‌ردوو دێرینن وه‌لێ هه‌قایه‌تی دێرینیه‌كانیان ناهاوشێوه‌ن. ئه‌سینای ئێستا كه له‌گه‌لێ ڕوه‌وه له‌سه‌ر دێرینی مێژوویی و شوهره‌تی هزره‌ڤانی ئه‌سینای كۆن مشه‌خۆره بێئاینده ده‌ژی. هه‌ولێری هاوچه‌رخیش كه به‌زۆره‌مله‌ێكی سیاسی ده‌ویسترێ بكرێ به شارێكی پۆست‌مۆدێرن له مشتی تۆقان ده‌ژی. ئه‌فسووس مێژووی زۆرداری و قه‌یرانی سیاسی له‌م دوو شاره دێرینه‌دا به‌ڕێكه‌وت له‌یه‌ككاتدا خۆیان له فۆڕمی جیادا دووپاتده‌كه‌نه‌وه. ته‌ماشای ئه‌سینای ئه‌مڕۆ بكه‌ن كه له چ قه‌یرانێكی ئابووری ده‌گه‌وزێ و ته‌ماشاێكی هه‌ولێریش بكه‌ن كه به‌چ شێوه‌یه‌ك دوێنێ مامۆستا عه‌بدولخالق مه‌عرووف و ئه‌مڕۆش هێژا سه‌رده‌شت عوسمان له‌ده‌ست ده‌دا.
بۆ زۆرینه‌مان ئاشكرایه مه‌رگی سوكرات به یه‌كێ له ڕووداوه ناسراوه‌كان له مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. هه‌قایه‌تی ئه‌م مه‌رگه فه‌لسه‌فیه له ئێواره به‌هارێكی ئه‌سینای یۆنانی كۆن ده‌ستپێده‌كا كه ده‌كاته شوباتی 399 ساڵ پێش له‌دایكبوونی مه‌سیح ، كه‌داوا له سوكرات ده‌كرێ ئه‌و ژه‌هره‌ی بۆیان گرتۆته‌وه (كه به‌خۆی له گیراوه‌ێك پێكهاتبوو بریتی بوو له ژه‌هر و جۆره گیاێكی كێوی) بیخواته‌وه. ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌م بڕیاره به‌سه‌ر سوكراتدا درا سوكرات له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا بوو كه به‌خۆی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو له ژیانا، به‌ڵام سیاسیه‌كانی ئه‌سینای ئه‌و ده‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی له بۆچوونه‌كانی سوكرات ده‌ترسان به‌لایانه‌وه گرینگ بوو سوكرات له ژیانا نه‌مێنێ.
ئه‌و ده‌مه‌ی سوكرات له هه‌ڵوێسته‌كردندابوو سه‌باره‌ت به دۆزی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌سینا جه‌نگ و تاعوون باڵی به‌سه‌ر شارا كێشابوو و مه‌رگیش گشت شوێنێكی ته‌نیبوه‌وه بۆیه سوكرات ده‌بایه بێته‌گۆ. هاتنه‌گۆی سوكراتیش كه به‌خۆی تازه نه‌بوو،له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕینه بوو كه ئه‌سینا ئه‌و ده‌مه شانازی پێوه‌ده‌كرد. به‌ڵام دوژمنانی سوكرات كه دوژمنی هه‌ره گه‌وره‌ی ڕاستی بوون نه‌یانده‌توانی سوكرات به‌وه تاوانباركه‌ن كه ئازادی تێپه‌ڕاندوه به‌ڵكو به‌وه تۆمه‌تباریان كردكه گوایه سوكرات ""گالته‌ی به خواكانی یۆنان كردووه"" به‌مه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌سینا شیاوییان بۆ مه‌رگی سوكرات به‌جۆرێكی تر بینییه‌وه چونكه بۆ سیاسیه‌كانی ئه‌سینا ئه‌م گاڵته‌كردنه به خواكانی یۆنان واته گاڵته‌كردن به خواكانی ئه‌وان. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆره تۆمه‌ته‌ش له‌و ده‌مه‌دا گه‌وره‌ترین تۆمه‌ت بوو و سزاكه‌شی زۆر له‌وه گه‌وره‌تربوو كه ڕه‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌كرا دووچاری ببنه‌وه.
سه‌ره‌تا سوكراتی پیره‌هزره‌ڤان بۆ دادگا بانگهێشتكرا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته "وتاری داكۆكیكردن"ی ئاماده‌كردوو و زۆر به هێمنی و به‌و په‌ڕی هوشیارییه‌وه داكۆكی له بینینه‌كانی خۆی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر و سیاسیه‌كانی شاردا كرد. پاش ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ده‌نگدان ده‌ستیپێكرد و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر مه‌رگی سوكرات ده‌ركرا. ئه‌گه‌رچی دادوه‌ره‌كان بڕیاری مه‌رگی سوكراتیان ده‌ركرد به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له پشت وروژاندنی دادوه‌ریه‌كه‌وه بوو. ئه‌ڵبه‌ته پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگا ده‌رچوو سوكرات له به‌ندیخانه قایمكرا و له‌وماوه‌یه‌دا ئاهه‌نگێكی ئاینی له شاردا به‌ڕێوه‌ده‌چوو كه ده‌بایه سوكرات 30 ڕۆژێك چاوه‌ڕوانبێ. له‌و ده‌مووه‌خته‌دا هاوڕێیانی سوكرات پێشنیاری ئه‌وه‌یان خسته به‌رده‌ست سوكرات كه هه‌ڵبێت و سوكراتیش ئه‌وه‌ی قبووڵ نه‌كرد هه‌ڵبێ و پاش ته‌واوبوونی 30 ڕۆژه‌كه سوكرات گیراوه ژه‌هره‌كه‌ی درایێ و هاوڕێكانی داوایان لێ‌كرد نه‌ختێ چاوه‌ڕوانبێ چونكه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ژه‌هره‌كه‌یان وه‌رگرتووه گوایه پاش ماوه‌ێكی تر خواردویانه‌ته‌وه به‌ڵام سوكرات ئاماده‌نه‌بوو چاوه‌ڕوانبێ و بۆیه گیراوه‌كه‌ی هه‌رزوو و به هێمنی و به ئاره‌زووی خۆی خوارده‌وه.
هه‌قایه‌تی مه‌رگی سوكرات ئه‌وه‌شمان پێده‌ڵێ شیاویی له‌به‌رده‌م سوكراتدا بۆ نه‌خواردنه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه هه‌بووه ئه‌ڵبه‌ته به پاشگه‌زبوونه‌وه له وتراوه‌كان یان هه‌ڵهاتن له به‌ندیخانه به‌ڵام سوكرات دلێرانه ژه‌هره‌كه‌ی به ئازادی هه‌لقووڕیو و ژیانی ناوه‌وه‌ی خۆی پێ تێركرد.
هه‌رچی هه‌قایه‌تی سوكراته‌كه‌ی هه‌ولێره شتێ جوداتره. سوكراته‌كه‌ی هه‌ولێر وه‌ك سوكراته‌كه‌ی یۆنانی كۆن ده‌ستی نه‌ده‌چووه كوشتنی خۆی وه‌لێ نه‌به‌ردانه له چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆیدا بوو. هه‌ر دوو سوكراته‌كه به‌بێكومانه‌وه ده‌یانزانی ده‌مرن به‌ڵام به‌و جیاوازیه‌ی كه سوكراته‌كه‌ی هه‌ولێر به ئازادی نه‌مرد و ئه‌ویتر به ئازادی مرد. وه‌لێ هه‌ردوو مردنیان له پاداشتی ئه‌وه‌ی وتووبیان دووچاربوه‌وه. واته ئه‌م دوو سوكراته وتنه‌كانیان له‌پشت مه‌رگیانه‌وه بوو نه‌ك شتێكی تر.
سوكراته‌كه‌ی هه‌ولێر شه‌رابی ژه‌هراویان نه‌خسته به‌رده‌ستی تا له‌وه‌ی وتویه‌تی پاشگه‌زببێته‌وه به‌ڵكو به‌بێ ئازادی، بێ ئه‌وه‌ی داوای پاشگه‌زی لێ بكه‌ن له‌وه‌ی وتویه‌تی كوشتن‌یان. هه‌روه‌ها سوكراته‌كه‌ی هه‌ولێر له شوێنێك و له ده‌وره‌ێكدا ده‌ژیا كه ده‌بایه هه‌ڵوێسته له‌ئاست ئه‌و په‌تای گه‌نده‌ڵی و بۆگه‌نی ئازادی ڕاده‌ربڕینه بكا كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی گێژكردووه ، به‌ڵام موخابن ئه‌م هه‌ڵوێسته‌كردنه ده‌رهه‌ق به‌و په‌تا و بۆگه‌نیه چووه خوێنیه‌وه.
ئه‌ڵبه‌ته مه‌رگی به‌و جۆره‌ی سوكراتی ئه‌سینا قووتابیانی سوكرات و هزره‌ڤانانی سه‌رده‌می خۆی له جوله و ته‌كانی هزری ئه‌سیل نه‌وه‌ستاند. هه‌رله‌به‌رئه‌وه و له‌پاش مردنی سوكرات ، قووتابیه‌كه‌ی -واته ئه‌فلاتوون- له‌و دیالۆگه‌ی له‌باره‌ی مردنی مامۆستاكه‌یه‌وه نووسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی بۆ گشت لایه‌ك یه‌قینداركردوه كه چۆن دادوه‌ره‌كان له‌ژێرفشاری سیاسیه‌كانی شاردا بڕیاری مه‌رگی سوكرات ده‌رده‌كه‌ن و سوكرات له‌سه‌ر ئه‌وه ژه‌هرخواردوو ده‌كه‌ن كه گوایه ""لاوانی شاری له‌ڕێده‌ركردووه و ئینكاری خواكانی شاریش ده‌كا"". مامۆستاكه‌ی ئه‌وه‌شمان پێده‌ڵێ كه ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه درایه پاڵ سوكرات داوا له ناوبراوكرا له‌وه‌ی وتوویه‌تی په‌شیمان بێته‌وه به‌ڵام سوكرات ئاماده نه‌بووه ئه‌مه‌بكا و مه‌رگی خۆی به ئازادی هه‌ڵبژارد. گه‌لێ له هزره‌ڤانان پێیانوایه ئه‌وه‌ی سوكراتی ئه‌سینا وه‌دووی وێڵبووه به سیاسییه‌كانی ئه‌وده‌مه هه‌رس نه‌ده‌بوو بۆیه ده‌سته‌بژێری سیاسی ئه‌و وه‌خته‌ی ئه‌سینا وه‌دوی تۆمه‌تێ ده‌گه‌ران سوكراتی پێوه بگلێنن بۆیه ئه‌و تاوانه‌ی درایه پاڵ سوكرات دروستكراوی ئه‌و ده‌سته‌بژێره سیاسیه‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی یۆنان بوو كه دیتنه فه‌لسه‌فییه سیاسییه‌كانی سوكراتیان وه‌ك جاران پێ قبووڵ نه‌ده‌بوو.
له‌م حاڵه‌ته‌دا پرسیاره‌كه‌ی ئێمه له‌سه‌ر كوشتنی سه‌رده‌شت ئه‌وه‌یه كه تاوانه‌كه‌ی سه‌رده‌شت چی بوو؟ ئه‌ڵبه‌ته تاوانی سه‌رده‌شته‌كانی تریش(كاكه سۆران و شێخ ستار)؟
مردنی سوكرات و مردنی سه‌رده‌شت دوو ڕووداوی هاوشێوه‌ی مێژوویین یه‌كه‌میان سه‌رچاوه له دیسپۆتیزمی (زۆرداری) ڕۆژئاوایه‌وه هه‌ڵده‌گرێ و ئه‌ویتر ڕۆژهه‌لاتی. سوكرات قوربانی باوه‌ڕه فه‌لسه‌فیه‌كانیه‌تی كه ویستی ڕه‌وتی شارستانی ڕۆژئاوای ڕوه‌و ئاڕاسته‌یه‌كی تر بگۆڕێ. به‌ڵام سه‌رده‌شت قووربانی ئازادیی گه‌نده‌ڵه كه ڕێگات ده‌دا وتنه‌كانت بڵێی دواتر مه‌حفت ده‌كاته‌وه.
گه‌وره‌ترین پرسیارێ پاش مه‌رگی سوكرات كه تائه‌مڕۆ ڕووبه‌رڕووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه چۆن كۆمه‌ڵگه‌ێكی نموونه‌یی وه‌ك ئه‌سینا ده‌ستی چووه كوشتنی سوكرات؟ بۆ ئێمه‌ی كوردیش ده‌بێ ئه‌وه پرسیاربێ ئێمه‌ی كورد كه ده‌مێك نیه له گه‌رووی سته‌م و مه‌رگ قووتارمان بووه چۆن ده‌ستمان چووه سه‌رده‌شت و سه‌رده‌شته‌كانی تر(كاكه سۆران و شێخ ستار) ؟ ئێمه كه به‌خۆمان قووربانی ئه‌وجۆره دیاردانه‌ین، واته كوشتن، چۆن ئاوا زوو توانیمان جێی بكوژانی شاعیری ئازیزمان دلشاد مه‌ریوانی و هێژا عه‌بدولخالق مه‌عرووف بگرینه‌وه؟ ڕه‌نگه بۆ چه‌ته سیاسییه‌كان، ئه‌وانه‌ی به كوشتنی ئه‌ویتر ده‌یانه‌وێ ته‌مه‌نی مانه‌وه‌یان درێژه پێ بده‌ن، سه‌خت بێ وه‌لامێكی قه‌ناعه‌ت پێكراومان پێ بده‌ن به‌ڵام بۆ ئێمه و له‌مه‌به‌دوا زۆر ئاسانه ده‌رك به‌وه‌كرێ كه كوشتنی به‌وجۆره‌ی سه‌رده‌شت خه‌ونی بوونی هه‌ولێر به شارێكی پۆست مۆدێرن به‌تاڵده‌كا.
هه‌ولێر ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی شانازی به‌وه‌وه ده‌كا خه‌ریكه بیكا به شارێ له شاره‌كانی جیهانی یه‌ك و مۆدێلی سیاسی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م شاره نیاز وایه به‌ره‌و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ببرێ ، ڕۆژنامه‌وان له‌م شاره نموونه‌یه به‌تازه‌ترین شێوه، كه خۆی كێویترین شێوه‌یه، تیایا هه‌لده‌فڕێندرێ و دواتر ده‌كوژرێ.
مه‌رگی سه‌رده‌شت و سه‌رده‌شته‌كانی تر ڕێنومای ئه‌وه‌مان ده‌كه‌ن پێویست و گرینگه ئازادی ڕاسته‌قینه له‌و ئازادیه به‌شمه‌ككراوه جیاكه‌ینه‌وه كه گشت گیانی ساخته‌كارییه و ده‌رگای ته‌نیا بۆ ئه‌و ده‌جالانه له‌پشته كه ژێراوژێر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتن و وه‌كیتر له شوێنه گشتیه‌كانا نوێنه‌ری لاوان و قووتابیانن و هه‌موو شه‌وێ به ڕوناكبیرێكی سه‌رخۆشانه‌وه دێنه‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌كان و پووچی له ڕێگای وتنه‌كانیانه‌وه هه‌لده‌ڕێژن. بیرمان نه‌چێ ، ئازادی گه‌نده‌ڵ شتێكی ترسناكه و تابڵێی ساخته‌كاره. ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی له هه‌نووكه‌دا له شاره‌كانی كوردستان له‌ناو شاده‌ماره‌كانی مێدیادا خۆی په‌نهانكردوه دۆزێكی فریشتاوی بۆ مێدیا خۆشكردووه كه ته‌نیا ده‌جاله‌كان ده‌كارن تیایا زمان درێژبن و ئازادانه‌ش بیربكه‌نه‌وه.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆله‌مه‌ولا ده‌كرێ بێزمانبێ ڕۆژنامه بخوێنینه‌وه؟ ده‌شێ ئاماده‌بین گوێ له‌و پرۆگرامه ته‌له‌فزیۆنیه سوفستاییانه بگرین كه له‌ژێر بیرۆكه‌ی""وتنی ڕاستی"" سه‌رقاڵی چاڵهه‌ڵكه‌ندنن بۆ یه‌كتر؟ به‌دڵنیایه‌وه ده‌كرێ بڵێین پێویسته ئه‌و ڕۆژنامانه بخوێنینه‌وه و له‌و پرۆگرامانه‌شدا به‌شداربین كه كوده‌تا ده‌كه‌نه سه‌ر ئازادی گه‌نده‌ڵ، ئه‌و ئازادییه‌ی بكوژه و بێباكانه گوزه‌رده‌كا و خومخانه‌ئاسا وتار و نووسینی ناكاریگه‌رمان بۆ به‌رهه‌مدێنێ.
چش با گه‌نده‌ڵی باڵی به سه‌ر ئازادیا كێشابێ به‌ڵام تاكی تازه‌ی كۆمه‌لگه‌ی كوردی له‌وه ده‌گا ئه‌ویتركوشتن شتێكی كولتووری نییه، به‌ڵام وه‌ك دیارده چاره‌سه‌ره بۆئه‌وانه‌ی له‌ڕێگای كوشتنه‌وه ده‌یانه‌وێ كولتوورێ بێننه‌كایه‌وه تۆقاندن بچێنێ. ڕاسته ئه‌مه به‌رهه‌می ئه‌و ئازادیه گه‌نده‌ڵه‌یه كه مێدیای مشه‌خۆر و ده‌جال تاكی ئاوا په‌روه‌رده‌كا بكوژبێ به‌ڵام هێزه باشه‌كان و دژه به‌ده‌كان ڕۆژانه كار بۆ وه‌لاوه‌نانی ئه‌م جۆره كولتووره ده‌كه‌ن و ئه‌و ده‌نگانه‌ش كه پاش مه‌رگی سوكراته‌كه‌ی هه‌ولێر به‌رزبوونه‌وه نیشانه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌یڵێین. ڕاسته بكوژه‌كان تائه‌ندازه‌یه‌ك توانیویانه كولتووری كوشتن بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌وی تری جیاواز له‌ناومانا بچێنن به‌ڵام ئه‌مجۆره كولتووره كه له كولتووری به‌عسیزم پۆلاینتر نیه تابڵێی كه‌م ته‌مه‌ن و بێ ئاینده‌یه.
هه‌روه‌ها ڕاسته كوشتنی ئه‌ویتر هه‌میشه هۆی جیای له‌پشته‌وه بووه به‌ڵام كوشتنی له‌مجۆره‌ی به‌سه‌ر سه‌رده‌شت هات سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه و باشترین داڵده‌ی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ش زۆنی گه‌نده‌ڵیه. ئه‌م جۆره كوشتنه هه‌میشه خۆی وه‌ك گوماناویترین شێوه‌كانی كوشتن نیشانده‌دا وه‌لێ له‌ناو گه‌نده‌ڵی مێدیادا نووقم ده‌بێ و مێدیای ناوبراو وه‌ك شتێكی سه‌ره‌زاره‌كی گوزاره‌ی لێده‌كا. كوشتنی له‌م شێوه‌یه كه وه‌ك جۆره كوشتنێ بێ به‌ڵگه خۆی نیشانده‌دا پیرده‌بێ و ده‌كه‌وێته زۆنی بیرچوونه‌وه‌وه. چونكه ئه‌وه كوشتنی سیاسیه كه ئه‌و سێسته‌مه بێ به‌ڵگه‌یه دروستده‌كا. بۆیه كوشتنی سیاسی هه‌میشه به ئیدانه‌كردنی ئه‌نۆنیمه‌وه (نه‌ناسراو، بێ‌ناو) سه‌رقاڵت ده‌كا. به‌هۆی كوشتنی ئه‌نۆنیمه‌وه خستنه ژێر پرسیار زۆرترین هێزی ده‌درێتێ به‌ڵام هیچ به‌رهه‌مناهێنێ. چونكه ئه‌نۆنیمیه‌تی كوشتنه‌كه خه‌یاڵی پرسیاركردن په‌رتده‌كا و هه‌موان له ده‌وری گومڕایی و بێ ئاكامی كۆده‌كاته‌وه. بۆیه ئێمه ئێستا له‌ژێر سایه‌ی مێدیای گه‌نده‌ڵدا له قۆناغی ئه‌نۆنیمیه‌تدا ده‌ژین.
له‌پاش كوشتنی سه‌رده‌شته‌وه و پێشتریش زۆربه‌ی تاوانه‌كان دراونه‌ته پاڵ ئه‌نۆنیمه‌وه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه تاكه‌ی ئه‌م ئه‌نۆنیمه له‌ناو ئێمه ده‌ژی و به‌ئاره‌زووی خۆشی كه‌تنی گه‌وره گه‌وره ده‌كا؟ هه‌رێمێك كه هێنده‌ی ولاتێكی زه‌به‌لاح مێدیای هه‌یه و زۆرترین پاره له‌م مێدیا ناكاریگه‌ره سه‌رفده‌كا بۆ ناكارێ شیكاره‌ی ئه‌م ئه‌نۆنیمه‌مان بۆبكات؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی دیسانه‌وه ئه‌نۆنیم مێدیاكه به‌ڕێوه ده‌با ناكارێ ئه‌م شیكاره به‌ده‌سته‌وه بدا. ئه‌مه و به‌پێی ئه‌وه‌ی كولتووری كوشتن وامانلێده‌كا له ڕه‌ها بژین و زۆرترین پێوه‌ندی له‌ته‌ك ئه‌نۆنیمدا خۆشكه‌ین ئه‌م كولتووره پێمانده‌ڵێ بوون و نه‌بوونی ئازادی من له‌گه‌ڕناخا. من هه‌م تا تۆڵه‌بكه‌مه‌وه و تا ئه‌ویتر بۆ هه‌میشه له هه‌ناوی تۆقان بژێنم. ئه‌م كولتووره كه خۆی وه‌ك دوا چاره‌سه‌ر نیشانده‌دا هه‌رگیز ئه‌وه‌ی بیرناێته‌وه كه ڕۆژێ له ڕۆژان ئه‌ویش قووربانی نه‌رێتی تۆقان بووبێ. ئه‌م كولتووره لێكسیكۆنی خۆی هه‌یه و ئازادیت بۆ فه‌راهه‌مده‌كا تا وا له ئازادی بكا بچێته خوێنته‌وه به‌ڵام ئه‌وه ئازادی نییه له خوێنتا ده‌گه‌ڕێ ئه‌وه گه‌نده‌ڵییه. بۆیه كولتووری كوشتن ئازادی قێزه‌وه‌نده‌كا و خۆشی وه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌بینێته‌وه.
ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێ، كوژراو گه‌ر سه‌ربازێكی مارنزی ئه‌مه‌ریكی یان پاسه‌وانێكی به‌ڕه‌گه‌ز بیانی به‌رده‌م كونسڵخانه‌كانی هه‌ولێربایه ده‌ستبه‌جێ به هه‌لیكۆپته‌ر به‌سه‌ر سه‌ری بالاترین بالاخانه‌ی سیاسیمانا ده‌خولانه‌وه و مۆڵه‌تی 24 سه‌عاتیان ده‌داینێ تا بكوژیان ته‌سلیم بكه‌ینه‌وه.
ئێمه ئاوا بكوژی یه‌كتر بین چۆن ڕوومان دێ بۆله‌مه‌ولا باس له‌و زۆردارییه سیاسییه بكه‌ین له به‌شه‌كانی تری كوردستان ده‌رهه‌ق به تاكی كورد پیاده ده‌كرێن؟ ئێمه گه‌ر چاوقایم بین و ئه‌وه‌ش بكه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته شه‌رم دامانگرێ و ڕوومان نه‌ێ باس له‌وه‌بكه‌ین ئازادی ڕاده‌بڕین له هه‌رێمه‌كه‌مانا سه‌رداره؟ ئه‌م ئازادیه بۆ مسۆگه‌ركردنی بژێویه بۆئه‌و ده‌جالانه‌ی له شوێنه گشتیه‌كانا ، له كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كانا، له سمینار و به‌رنامه ته‌له‌فزێۆنیه‌كانا، قسه به ده‌سه‌لات ده‌لێن و له‌ژێریشه‌وه كه‌باب له‌گه‌ل به‌رپرسانی بڕیاره سیاسیه‌كان ده‌خۆن و پێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆده‌كه‌ن "من ده‌كارم ببم به ڕاوێژكارت له‌و بواره".
كوشتنی سه‌رده‌شت و سه‌رده‌شته‌كانی تر كه ده‌بێ به به‌شێ له مێژووی ڕۆژنامه‌وانی هاوچه‌رخی كوردی پێویسته ئه‌م ڕۆژنامه‌وانیه نه‌به‌ردانه له‌ته‌ك هێزی كولتووری كوشتن، كه ڕۆحی سیاسه‌تی ئازادی گه‌نده‌ڵ پێكدێنێ، له پێكداداندا بێ.
|
|
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|