وه‌ڵامێ بۆ به‌رێز ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین ده‌رباره‌ی وتاری (رۆمانه‌که‌م و گه‌رمیان و کوێستان) | دڵشاد حسێن
دڵشاد حسێن
به‌رێز وتاره‌که‌تم خوێنده‌وه ئه‌وه‌نده‌ی لێتێگه‌یشتم که تۆمه‌تبارم ده‌که‌ی به بردنی بیرۆکه‌ی دوو رۆمانی به‌رێزتان ، به‌رێزت هێشتا نیوه‌ی دراماکه‌ت بینیوه‌و حوکی ئه‌وه ده‌ده‌ی که دراماکه له بیرۆکه‌ی به‌رێزتانه‌وه وه‌رگیراوه ، حه‌ز ئه‌که‌م به‌رێزت ئاگادار بکه‌مه‌وه من بۆ نوسینی ئه‌و درامایه و ده‌قه‌کانی تریشم سودم له زۆر چیرۆک و رۆمان وه‌رگرتووه، ته‌نها رۆمانه‌کانی تۆ نه‌بێت چونکه به‌داخه‌وه ئه‌و دوو رۆمانه‌ی باسی ده‌که‌یت نه‌مبینیوه، که‌سێکیش بۆی باسنه‌کردووم، ئه‌گه‌ر رۆژێک چیرۆکێک یان رۆمانێکم خوێندبێته‌وه بێگومان چه‌ندی جوانی لا جێهێشتبم ئه‌وه‌نده خه‌یاڵی جوانتر کردووم، دواتر له‌خه‌یاڵمدا کاریگه‌ری خۆی داناوه، له‌وانه‌یه هه‌ندێک وێنه‌ی ئه‌و چیرۆک و رۆمانه له ده‌قه‌کانمدا جێگه‌ی خۆی کردبێته‌وه. روداو موڵکی که‌س نیه ئه‌کرێت له‌سه‌ر دیلی جه‌نگی عێراق و ئێران چه‌نده‌ها چیرۆک پێش رۆمانه‌که‌ی به‌رێزیشت نوسرابێت به‌ڵام هه‌ریه‌که و به‌خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاواز، یان له‌سه‌ر قوربانیانی ئه‌نفال چه‌نده‌ها چیرۆک و رۆمان نوسرا بێت، هه‌ریه‌ک به شێوه‌و جۆری جیاواز، ناکرێت ئیتر هه‌رکه‌س باسی دیلی جه‌نگی کرد و باسی قوربانیانی ئه‌نفالی کرد ئه‌وا بیرۆکه‌ی من و تۆ بێت، جارێ ئه‌و چه‌ند په‌ره‌گرافه‌ی که نوسیوته که له‌رۆمانه‌که‌تدا هاتووه زۆر دووره له هێڵی درامی و بیرۆکه و خوێندنه‌وه‌ی من له درامای گه‌رمیان و کوێستان.
saman
ڕێز‌و سڵاو بۆ ماندوبون و به‌رهه‌می هه‌موان ، به‌ڕێز دڵشاد حسێن ئه‌مه یه‌که‌م جاری نیه تووشی کێشه‌ی له‌م بابه‌ته بێت پێشتر له‌گه‌ڵ ڕۆمانه‌که‌ی به‌ختیار عه‌لی و شانۆیی سه‌مفۆنیای خه‌ون و هه‌روه‌ها بابه‌تێکی تری دراما هه‌مان کێشه‌ی هه بوه؟ که له‌ڕاستی دا زۆر سه‌یره که‌سێك نووسه‌رێك له گه‌ڵ چه‌ند که‌سێك و چه‌ند به‌رهه‌مێکدا زیاتر له چه‌ند جارێ تووشی ئه‌م کێشه یه ببێته‌وه که ده‌کرێت که‌سێ له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیی دا ته‌نها بۆ جارێ تووشی بابه‌تی ئاوا بێت؟! نه‌ك له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا تووشی چه‌ندین کێشه‌ی وا بێته‌وه ؟!.
soran
awi mn damawet bilem awya ka har katek shtek danwsret har nwsaraw hawl dedat ka bzanet chand wshay chirokakai awy tedaya , amesh joreka la tenagaishtn la dwniay nwsin chwnka nakret aw chanin wsha tenha mwlki to bet, zorek la chirok nwsekan yaktr tomatbar dakan wak eway la romani shary mosiqara spiakany baxtiar alida ka chirok nwseki tr peiy waya la romani aw wari grtwa egar ba hala nabm xafwr salah bw, be har hal hamw nwsineki cwan tomatakan natwanet nashriny bkat
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان )
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن)
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان