به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراو و پاشماوه‌كانی ئه‌نفال له هه‌رێمی كوردستان، له بابه‌تی نێو

زنجیره‌یی ته‌له‌فزیۆنی (گه‌رمیان‌و كوێستان) كه له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵێ كوردسات شه‌وانه په‌خش ده‌كرا، نمایشكردنی زۆربه‌ی زۆری ئه‌ڵقه‌كانی ئه‌و زنجیره‌یه راگیرا‌و شه‌وی رابردوو كه‌ناڵی كوردسات دواهه‌مین ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و زنجیره‌یه‌ی پێشكه‌ش كرد.
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوی گه‌رمیان له‌ڕێی گروپی هه‌ڵوێسته‌وه پێشتر روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌و له‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌دا جگه له‌وه‌ی كه داوا له كه‌ناڵی (كوردسات) ده‌كه‌ن كه زنجیره‌ی ناوبراو رابگرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیان وایه كه ئه‌و زنجیره‌یه نه‌یتوانیوه كێشه‌و خه‌مه قوڵه‌كانی كاره‌ساتی ئه‌نفال وێنا بكات‌و زۆرتر تیشكده‌خرێته سه‌ر لایه‌نی لاوه‌كی له‌شێوه‌ی خۆشه‌ویستیی.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا كه به‌ر له نمایشكردنی دوا ئه‌ڵقه‌ی زنحیره‌كه بڵاوی كرده‌وه، هونه‌رمه‌ند (دڵشاد حسێن) سیناریستی ئه‌و به‌رهه‌مه پێی وایه كه ناكرێت یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌رهه‌مێك ببینرێت‌و حوكمی پێش وه‌خته‌ی به‌سه‌ردا بدرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌یه:
رونکردنه‌وه له دڵشاد حسێن
به‌رێزان رێکخراوه‌کانی قوربانیانی ئه‌نفال له گه‌رمیان
ده‌رباره‌ی درامای گه‌رمیان و کوێستان
به‌رێزان بێگومانم له دڵسۆزیتان بۆ خزمه‌تکردنی که‌سوکاری ئه‌نفال ، هیوادارم ئێوه‌ش بێگومان بن له هه‌وڵی ئێمه بۆ خزمه‌تکردنێکی بچوکی که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان له‌رێگه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانمانه‌وه.
له‌دوای 22 له کاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال ، به‌رهه‌مێکی هونه‌ری له چوارچێوه‌ی درامای ته‌له‌فزیونیدا ته‌عبیر له ئازاره سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کانی ئه‌وانه‌ی له ئه‌نفال رزگاریان بووه ده‌کات.. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م درامایه درامایه‌کی دۆکۆمێنتاری نیه که هه‌رچی هه‌بووه وه‌کو خۆی هه‌یه بێته سه‌رشاشه ، درامایه‌کی چیرۆکیه و تێکه‌ڵێکه له نێوان واقیع و خه‌یاڵ ، ناشتوانرێت له درامایه‌کی ته‌له‌فزوێنیدا هه‌رچی ئازاره‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه هه‌یه هه‌مووی بتوانرێت باسبکرێت ، بێگوومان ئازار و موعاناتی پاشئه‌نفاله‌کان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن که به‌چه‌نده‌ها به‌رهه‌می هونه‌ری نه‌توانرێت هه‌مووی باسبکرێت.. من له‌م درامایه‌دا به‌رێگه‌ی که‌سێکه‌وه که دیلی ئێرانه دێمه ناو یه‌کێک له ئۆردوگاکانی ئه‌نفال و له‌ناو ئه‌و کێشه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا من ده‌رگای کێشه‌یه‌کی ئینسانی و کۆمه‌ڵاتیم کردوه‌ته‌وه که هه‌م بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه کێشه بوو و ئێستاش هه‌ر ماوه ئه‌ویش مافی شوکردنه‌وه‌ی ژنانی ئه‌نفاله ، ئه‌م کێشه‌یه وه‌ک کێشه بۆماوه‌کانی تری که‌سوکاری ئه‌نفال که رژێمی عێراقی له روی قانونی و شه‌رعیه‌وه بۆ که‌سوکاری ئه‌نفالی به‌جێهێشت . کێشه‌ی شوکردنه‌وه له ساڵه‌کانی ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌کاندا کێشه‌یه‌کی جدی بووه و رێکخراوه‌کانی ئه‌نفال له‌وساڵانه‌دا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆریاندا که چاره‌سه‌رێکی قانونی و شه‌رعی بۆ بدۆزنه‌وه ، به‌هه‌وڵ و کۆشسی ئه‌وان کاتی خۆی مه‌لای دینی فه‌توای له‌سه‌ردا و به‌پێی شه‌رع رێگه‌یان بۆ کرایه‌وه که شوو بکه‌نه‌وه وائێستا جه‌نده‌ها ژنانی ئه‌نفال شویان کردوه‌ته‌وه خێزانی نوێیان پێکهێناوه ، خۆشه‌ویستی و ئه‌وین گه‌وره‌ترین به‌های مرۆڤه ، که‌سوکاری ئه‌نفالکره‌کانیش مرۆڤن و خاوه‌نی ئه‌و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌ن، خۆشه‌ویستی به‌شێکی جوانی مرۆڤه ، ئه‌م جوانیه‌ش بۆ که‌سوکاری ئه‌نفاکراه‌کانیش ره‌وایه . بۆیه ناکرێت خۆشه‌ویستی به‌ئیهانه بۆ مرۆڤ بژمێردرێت ،ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی کردن به ئیهانه بژمێردرێت ئه‌وه کاره‌ساتێکی تری ئینسانیه ، به‌پێجه‌وانه‌وه هه‌وڵمان داوه هه‌موو به‌ها جوانی وئینسانیه‌کانی که‌سوکاری ئه‌نفال به موعانتی ژیانه‌وه تا به‌خێوه‌کردنی مناڵ و خۆشه‌ویستی بخه‌یه‌ینه روو..هه‌ڵبه‌ته له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا زۆربه‌ی ژنانی ئه‌نفال ژیانی تایبه‌تی خۆیان کرده قوربانی گه‌وره‌کردنی نه‌وه‌کانیان ،که له‌زمانی کاراکته‌ره‌کاته‌وه باسی ده‌کرێت.
ئه‌گه‌ر لێکتێنه‌گه‌یشتنێک له‌م باره‌یه‌وه دروست بووبێت و خۆشه‌ویستی بۆ ئیهانه بۆسه‌ر ژنانی ئه‌نفال حیساب بکرێت ئه‌وه کاره‌ساتی لێکنه‌گه‌یشتنه و بریاری پێشوه‌خته که هێشتا دراماکه له 1له3 ی پێسان دراوه .. خۆشه‌ویستی له‌م دراما خۆشه‌ویستیه‌کی به‌رز و ئینسانیه و ئه‌خلاقیه.هه‌موو ئامانجێکمان به‌رزراگرتن و خزمه‌تکردنێکی هونه‌ری بۆ که‌سوکاری ئه‌نفاکراوه‌کان و ئه‌وانه‌ی به‌کاره‌ساتی شه‌ره‌وه تۆ شی کێشه‌ی کۆمه‌ڵاتی و ئابووری بوون.. ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌یریش بکه‌ین ده‌بینین له‌و هه‌موو کاراکته‌رانه‌ی ئه‌و ئۆردوگا که‌سێکی خراپمان نیشان نه‌داوه که‌ئاساییه هه‌موو جێگایه‌ک خراپ و باشی تێدایه، هه‌موو ئه‌وانه رۆڵ ده‌بینن که چاکن ، دڵپاکن ،ره‌نجکێشن .. هه‌رچۆن ده‌ستخۆشیمان بۆ هات له‌لایه‌ن زۆرێک له گه‌رمیانیه‌کان و که‌سوکاری ئه‌نفاله‌وه چاوه‌روان بووین ئه‌م رێکخراوانه‌ش ده‌سخۆشیمان لێبکه‌ن ، ئه‌گه‌ر تێبینیه‌کیش هه‌بوو یان لێکنه‌گه‌یشتنێک ئه‌کرا بۆ یه‌کتری روونبکه‌ینه‌وه ، یان چاوه‌ڕوانی کۆتایی دراماکه ببین دوای هه‌موو لایه‌کمان حوکمی کۆتایی بده‌ین.. نه‌ک داوای وه‌ستانی دراماکه بکرێت که چه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ند ماوه‌ی ساڵێکه خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانین.. ئه‌م داواکردنه سه‌ره‌تایه‌کی ترسناکه بۆ ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی به‌رهه‌مهێنانی کاری هونه‌ری ،بۆ ئازادی تێروانین بۆ کاره‌ساته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانی کورد.سه‌ره‌تایه‌کی بێهوا بوونه بۆ ئیش‌کردنی هونه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته مه‌زنه به‌ناوی ئه‌نفال. هیوادارم ئه‌گه‌ر لیکنه‌گه‌یشتنێک هه‌بێت با به‌هوولایه‌کمان هه‌وڵی رونکردنه‌وه و چاره‌سه‌ری بکه‌ین چونکه هه‌موو لایه‌کمان له دڵسۆزیه‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه کار ئه‌که‌ین.
دڵشاد حسێن
نوسه‌ر و سینارستی درامای گه‌رمیان و کوێستان
?xml:namespace>