
له داهێنانێكی نوێ‌دا، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (به‌هادین) خه‌ڵاتێك كه له برۆنز دروستكراوه ده‌به‌خشێته ئه‌و شێوه‌كارانه‌ی كه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزن له هونه‌ری شێوه‌كاری كوردیدا.
ئه‌م خه‌ڵاته که‌هه‌ر سێ ساڵ جارێک له‌لایه‌ن گه‌له‌ری ئاڤێستاوە دەبه‌خشرێت به‌داهێنه‌رێک له‌بواره‌کانی هونه‌ردا، له‌برۆنز پێکهاتووه و له‌ئه‌فراندنی به‌هادینه و نرخی هونه‌ری ئه‌م کاره په‌نجا هه‌زار ئۆیرۆیه. ئەم خەڵاتە له‌لایه‌ن زانکۆی هایدلبێرگ و ده‌زگای نرخاندنی هونه‌ری باڵا له‌بۆن ئه‌م نرخه‌ی بۆ خه‌مڵێنراوه و بڕوانامه‌ی بۆ دانراوه.
یه‌که‌م خه‌ڵات بۆهونه‌رمه‌ندی باڵای شێوه‌کاری کورد (لاله عه‌بده)یه، كه خاوه‌نی قو‌تابخانه‌یه‌کی تایبه‌ته، که‌ده‌توانین به‌یه‌کێک له دامه‌زێنه‌رانی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی دابنێین، که‌ڕێڕه‌وی ئه‌و له‌حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه تائه‌مڕۆ له‌نێو هونه‌ری شێوەکاریدا درێژده‌بێته‌وه.
گرنگی ئه‌م خه‌ڵاته له‌ڕووی فکرییه‌وه له‌وه‌دایه، له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ده‌زگایه‌کی ڕه‌سمی خه‌ڵات له‌لایه‌ن هونەرمه‌ندیکه‌وه ده‌به‌خشرێت به داهێنه‌رێک. داهێنان و بیۆگرافیای هونه‌ری پڕ له‌کارکردن و ستایلی نوێ و ئیدیای نوێ پێوه‌ر‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م خه‌ڵاته‌ن، کە به‌هادین له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و پسپۆر‌دا ئه‌و که‌سه داهینه‌ره دیاری ده‌که‌ن که سێ ساڵی داهاتوو ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ربگرێت. بێگومان یه‌کێک له‌و نه‌ریتانه‌ی ئه‌وه‌یه که‌لیژنه‌ی خه‌ڵاتبه‌خش ئاشکرایه‌و و قسه له‌سه‌ر ئه‌و کارانه ده‌کات که ده‌بنه هه‌ڵگری ئه‌م خه‌ڵاته. دکتۆر لیما، پڕۆفیسۆر لە مێژووی هونەر لەزانکۆی هایدلبێرگ لەڕۆژی خەڵاتبەخشینەکەدا قسە لەسەر کارەکانی هونەرمەند لالە عەبدە دەکات.
به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته بەم شێوازە نوێیە، ده‌بێته نەریتێکی کولتوری که‌هونه‌رمه‌ندان و داهێنه‌ره‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ڕه‌سمیه‌کان خه‌ڵات دەبه‌خشن به‌داهێنان، نەریتێکە کەتەنها بەرهەمی هونەری و بەهای باڵای هونەری تاکە پێوەرە بۆ خەڵاتبەخشین. ئەمە جگە لەوەی چەندەها نوسەر و هونەرمەندی دیاری نێوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئامادەی ئەم خەڵات بەخشینە دەبن.ئه‌م خه‌ڵاته له‌برۆنز پێکهاتووە و لەدوای هەژدەی ئەپڕیلەوە فۆتۆکەی بڵاودەکرێتەوە.