|
به‌همه‌ن قوبادی خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكیی سینه‌مایی له لایه‌ن مافی مرۆڤ پێبه‌خشرا | به‌همه‌ن قوبادی
سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی له میانه‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی movies that matter له شاری لاهه‌ی هۆڵه‌ندا خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكیی سینه‌مایی له لایه‌ن مافی مرۆڤه‌وه پێبه‌خشرا.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" No One Knows About Persian Cats دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی movies that matter له شاری لاهه‌ی هۆڵه‌ندا به ئاماده‌بوونی به‌همه‌ن قوبادی و وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌كان نمایش كرا.
له دوای نمایش كردنی دوایین به‌رهه‌می "به‌همه‌ن قوبادی"، ئه‌م هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ره به‌توانایه‌ی سینه‌ما له لایه‌ن مافی مرۆڤ خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكیی سینه‌مایی به ناونیشانی Lifetime Achievement له‌به‌ر سازكردنی فیلم گه‌لێك كه كاریگه‌ریی زۆریان بووه و داكۆكی كردن له مرۆڤایه‌تی و بایه‌خدانان بۆ ماهییه‌تی و پرسی مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها "شه‌روین نه‌جه‌فیان" به نوێنه‌رایه‌تی له هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیكی ژێرزه‌وینی ئێران رێزی لێ‌گیرا و رۆژنامه‌كان ئه‌و فیلمه سینه‌ماییه‌یان به باش هه‌ڵسه‌نگاند.
نمایشێكی دیكه‌ی فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له فیستیڤاڵی رێزگرتنی "به‌همه‌ن قوبادی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تیایدا سه‌رجه‌می فیلمه بڵنده‌كانی ئه‌و سینه‌ماكاره نمایش ده‌كرێت.
كۆمپانیای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" cineart به‌م زووانه ئه‌م فیلمه سینه‌ماییه له سینه‌ماكانی وڵاتی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌كات. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌رنامه‌ی نمایشكردنی ئه‌م فیلمه له وڵاتانی ئیسپانیا، ئینگلته‌را، ئیتاڵیا، ئه‌مه‌ریكا و هۆڵه‌ندا له یه‌ك مانگدا رێك ده‌كه‌وێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی جیهانی CNN دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لدا له گه‌ڵ به‌همه‌ن قوبادی لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخی سینه‌مای له ئێران باس كردووه.
ده‌رهێنه‌ری لێهاتووی سینه‌مای كوردستان و ئێران به‌همه‌ن قوبادی له رۆژی 4ی ئه‌پرێلی 2010 بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ بۆ ناساندنی فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له وڵاتی ئیسپانیا ئاماده ده‌بێت.
|
|
|
|
fuad
wyray sllaw bw ewe. wek kurdik pr be dl pyrozbay le honermrnd Behmen qobadi dekem.Be hiway ser kewtny zyatr bw beryzyan.
|
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|
ماڵپه‌ڕی ( چــــــراکــــــــان ) |
|
سەرپەرشتیارى
گشتیى: میران ئابراهام
سەرنووسەر: شۆڕش محەمەد حسێن
ستاف‌و دانه‌ری به‌شی موزیک: غەمگین فەرەج
ستافی کارا : هەژار مەعروف (دەوەن) |
ماڵپه‌ڕی چــــــراکــــــــان
|