نرخاندنی فێستیڤاڵی یه‌که‌می شانۆی مۆنۆدرامای کوردی له له‌نده‌ن. | ڕزگار که‌ریم سه‌عید
نوسینی: ڕزگار که‌ریم سه‌عید – له‌نده‌ن
سه‌رکه‌وتنی هه‌ر فیستڤاڵێک به‌نده به ( به‌ڕێوه‌بردنیه‌وه - Management) ، به‌نده به پڕێس و وێنه‌کانیه‌وه ( Images ) با باسی ئێستا بکه‌ین .. بووکلێتێکتان ( ده‌لیل) ئاماده کردووه که شوناسنامه‌ی فیستیڤاڵه‌که‌یه کلیل و ڕێنیشانده‌ره بۆ بینه‌ر که ئێوه‌ش به‌باشی بناسێ و ڕیگاشی بۆ ڕۆشن بکه‌یته‌وه که ئه‌و سێ ڕۆژه چێژ وه‌ربگرێت ده‌رباره‌ی زانیاریه‌کان .. که‌سه‌کان کێن؟ به‌شدار بوان کێن؟ و پرۆگرام چۆن ده‌ڕوات به‌ڕێوه.. له به‌رگه‌که‌یه‌وه که‌وتونه‌ته گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌وه .. له‌باتی به‌رگی ده‌ستی ڕاستی که به‌ئینگلیزی نوسراوه ( Kurdish Art Center London Presents London Kurdish Theatre Festival September 4-5-6 2009 ) و ئه‌درێس وپۆسته‌ره‌که له به‌رگی چه‌پدا بێت تا ئینگلیزێک یان بێگانه‌یه‌کی ئه‌وروپی یه‌کسه‌ر بیکاته‌وه‌و ئامانجه‌کانی ئێوه به‌ئینگلیزی بخوێنێته‌وه له ده‌ستی چه‌په‌وه ئێوه به‌رگی( Mufid & Co ) کۆمپانیایه‌کی ژمێرداریتان داناوه و کردۆته به‌رگی چه‌پ که ده‌بوا ئه‌م کۆمپانیایه له‌به‌رگی ڕاستدا بوایه .. بینه‌ری کورد که که‌سانی ئه‌کادیمیی و ده‌رهێنه‌رو ئینتلێکچواڵ و شاعیر‌و شاعیره‌و بیزنیسمان و که‌سانێکی زۆر ڕۆشنبیری تێدایه که ته‌ماشای فیلم ده‌کات و ده‌چێت شانۆی به‌ریتانی و ئه‌وروپی ده‌بینێت و کوردزان و زمانی بیانیش ده‌زانێت بووکلێت( ده‌لیل) ده‌کاته‌وه له په‌ڕه‌ی یه‌که‌مه‌وه تا کۆتایی پڕێتی له هه‌ڵه جگه له پرۆمۆشنی کۆمپا نیه‌کان و لاپه‌ڕه‌که‌ی من نه‌بێت .. چونکه خۆمان نوسیومانه و خۆشمان پێش چاپ پێداچووینه‌ته‌وه .. نه‌ک لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئێوه‌و پرێسه‌که‌تان.. حه‌ز ده‌که‌ن هه‌ندێ له‌وهه‌ڵه‌چاپانه‌تان بۆ ده‌نوسم .. یه‌کێ له‌وانه ووشه‌ی ( Dignitary ) یه که ئێوه به‌مانای واتا به‌شداربوان و هونه‌ر مه‌ندان .. به‌کارتان هێناوه که نازانن ( دیگنیته‌ری) یانی چی ؟! یانی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره باڵایه‌یه که سه‌رۆکایه‌تی بانکێک یان کۆمپانیایه‌ک یان فێرمێکی دادوه‌ری ده‌کات یان سه‌رۆکی کارگه‌یه‌کی نه‌وت و خه‌ڵقوزو گاز‌و ته‌له‌فۆنات وپله‌مه‌ری ... هتد هیچ په‌یوه‌ندی به‌به‌شداربوان یان هاوبه‌شانی شانۆ‌و فیستیڤاڵه‌وه نیه که ئه‌بوایه ووشه‌ی( Delegates or Participants ) تان به‌کار بهێنایه بۆبه‌شداربووان .. هه‌ر له‌په‌ڕه‌ی 2 دا‌و ژماره 5 ی ئامانجه‌کانتان که نوسراوه ( 5 هه‌وڵدان ) له بری هه‌وڵدان ..هه‌ڵه‌چاپیه‌کان ده‌ست پێده‌که‌ن و ده‌بارێن .. له په‌ڕه‌ی به‌رامبه‌ری به ئینگلیزی نوسیوتانه ( …better for our first time to hold a monodramatic (single soloist) festival, ) جارێ ده‌بوا مۆنۆدراما ئێمه‌که‌ی(M ) کاپیتاڵ بوایه له که‌وانه‌که‌شدا سینگڵ سۆلۆیست هه‌ردوکیان ده‌بوا پیتی یه‌که‌میان( S) کاپیتاڵ بوونایه‌و ئینجا مۆنۆدراما پێی ناوترێت (single soloist ) چونکه ئه‌مه بۆ عازفی مویوزیکه نه‌ک ئه‌کته‌ر له‌وه ئه‌چێت بیزنیسمانێک ئه‌مه‌ی بۆ نوسیبن ..نه‌ک هونه‌رمه‌ندێک ئه‌مه ڕووی جوانی هه‌موو فیستیڤاڵه‌که‌ی لای هونه‌رمه‌ندی به‌ریتانی تێک دا .. له‌سه‌ره‌وه نوسراوه (All of u as a unit have prepared with our knowledge bank to overcome … ) جوان سه‌رنج بده‌نه ( یوو .. ئه‌ز) که گوایا مانای ( ئێمه) یه که‌س نازانێ چی ڕوویداوه هه‌ڵه‌ی چاپ به‌کوردی ده‌که‌ن ئه‌ڵێین قه‌یناکا هیلاکن ماندوون به‌ڵام به‌ئینگلیزی ده‌یکه‌ن و بڵاوی ده‌که‌نه‌وه ئه‌مه برایان خوشکان کاریسه‌یه .. مه‌رگه‌ساته .. ئینجا خوا بۆخۆی ده‌زانێ که (a unit have prepared with our knowledge bank ) یانی چی ؟! بیزه‌حمه‌ت من ده‌به‌نگم و هیچ نازانم با که‌سێک تێم بگه‌یه‌نێت ئه‌م ئینگلیزی کوردستانه یانی چی؟!!! ئه‌و که‌سه‌ی که نوسیوێتی نوسینه کوردیه‌که‌ی ئێوه‌ی وه‌رگێڕاوه پسپۆڕی شانۆ نیه‌و چه‌ند زمان‌زان بێت له‌گه‌ڵ ڕێزما بۆی به‌هه‌ڵه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر ئینگلیزی.. له‌وانه‌یه که‌سێک بڵێت ئه‌ی باشه تۆ له‌وێ بویت بۆ تۆ چاکت نه‌کرد؟ ئه‌مه‌شیان دێمه‌وه سه‌ر خراپی به‌ڕێوه‌بردن – مه‌نیجمێنت .. ئه‌م برا هونه‌رمه‌ندانه ته‌نانه‌ت بۆشانۆییه‌که‌ی خۆشم که به‌پاره‌ی گیرفانم کردم یه‌ک کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مندا نه‌کرد دوسێ جار داوام کرد که من ته‌نها که‌سم له‌به‌ریتانیاوه به گیرفانی خۆم شانۆییه‌ک ده‌که‌م بۆ پشتگیری‌کردن له ئێوه چونکه هونه‌رمه‌ند ئه‌م کارانه بکات چاکتره له که‌سێکی نه‌زان داوام کرد تکایه با کۆبونه‌وه‌یه‌کم له‌گه‌ڵدا بکه‌ن که‌چی که‌س گوێی لێنه‌گرتم .. منیش ساڵانێکه خزمه‌تی شانۆ‌و سینه‌مای میلله‌ته‌که‌م ده‌که‌م و شایانی ئه‌وه‌م که ئه‌و ڕێزه‌م پێبدرێت که‌چی ئه‌فسووس !! که‌س نه‌هات به‌هانامه‌وه. له هه‌وه‌ڵ ڕۆژیشه‌وه ئه‌م هه‌ڵانه‌م بینی که له فه‌یس بووک( Face Book ) پرێسه‌که‌تان بڵاوی ده‌کرده‌وه .. یه‌که‌م کاریسه ئه‌وه بوو له (ئه‌میاندۆ دا – Amiando ) دا ئه‌مه‌تان بڵاوکرده‌وه:-
London Kurdish Theatre Festival –
hosted by Kurdish Art Centre –
Polish Centre, 238-246 King Street, London W6 0RF,
Start: Friday, 04/Sep/2009 05:00 AM
وه‌رن خه‌ڵکینه سه‌یری ئه‌م کاریسه‌یه بکه‌ن ..
یه‌که‌م ووشه‌ی ( hosted ) له‌سه‌ری دێڕدایه‌و کاپیتاڵ نیه .. دووه‌م نوسراوه ڕۆژی هه‌ینی ، 04/ سێپته‌مبه‌ری / 2009 به‌کاتی 5 ی [سه‌رله‌به‌یانی] ده‌ست پێده‌کات (05:00 AM) چوار ڕۆژ ئه‌و هه‌واڵه مایه‌وه و خێرا ته‌له‌فۆنم کرد بۆ کاک( ئاوات عوسمان عه‌لی – به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری) که به‌ڕاستی خۆی و کاک ( سه‌لام مه‌جید) بیرۆکه‌و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م بنکه هونه‌ریه‌ن و شایانی ڕێز‌و ستایشی ئێمه‌ن له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له له‌نده‌ن .. کاک ئاوات ئه‌م هه‌واڵانه‌ی بڵاو ده‌کرده‌وه، پێم ڕاگه‌یاند که له‌دوو شوێندا نوسراوه 5 ی سه‌ر له‌به‌یانی و حه‌یامان چوو .. پاش 48 کاتژمێر گۆڕرا .. که ( په‌ڕه‌کانی ئه‌میاندۆ هه‌زاره‌ها) به‌ریتانی به ئینگلیزی ده‌یخوێننه‌وه!!! پاشان هه‌ر له ( ئه‌میاندۆدا ) ناوی فێستیڤاڵ به هه‌ڵه نوسرا بوو، نه‌باسی مۆنۆ دراما بوو نه ئینگلیزێکیش ده‌یزانی چی خه‌به‌ره و له‌سه‌ر هه‌وا بوو چاک کرایه‌وه‌و کرا به ( London Kurdish Theatre Festival ).. ئه‌مه پاش 8 ڕۆژ به بڵاوکردنه‌وه‌یدا کاری کاک ( گه‌یلان) ڕاست بێت چاکی کرده‌وه.که هات بۆ له‌نده‌ن.. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌مه فێستیڤاڵی مۆنۆدرا بوو ده‌بوا بنوسرایه ( London Kurdish Monodrama Festival ) نه‌ک ( Theatre Festival ) ئینگلیز زۆر وورده له‌مامه‌ڵه کردنیدا له‌گه‌ڵ زمانزانیدا و هه‌ر ووشه‌ی له‌جێگه‌ی خۆیدا به‌کار ده‌هێنێت ..
پۆسته‌ری یه‌که‌متان خراپ بوو که‌چی پرستان به هونه‌رمه‌ندێک نه‌کرد و (بڵاوتان کرده‌وه) پۆسته‌ری دووه‌متان من هیچ ناڵێم .. هونه‌رمه‌ند ( سه‌نگه‌ر که‌مال) به‌بیرو ده‌ستی ڕه‌نگینی خۆیه‌وه وه‌ک براده‌رێک هات و یارمه‌تی منی دا پۆسته‌رێکی بۆ دروست کردم چوارم هێنا بۆ شانۆکه دامه ده‌ست لێپرسرا وانی سه‌نته‌ری پۆڵۆنی و برا بۆ لای ( به‌ڕێوه‌به‌ر) سیانی گووم بوو یه‌کێکیان به‌ساده‌یی له‌ژێر بۆکس ئۆفیسدا دانرا .. من ئه‌و پۆسته‌ره‌م نارد بۆ 290 که‌س که 200 که‌سیان بیانی و به‌ریتانین هه‌ر هه‌مویان عاشقی جوانیه‌که‌ی بوون.. له مسته‌وای به‌ریتانیدا بوو.. ناردم بۆ ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان له‌پاش بیست خوله‌ک بڵاوده‌کرایه‌وه له‌پاش دوسێ کاتژمێر بڵاو ده‌کرایه‌وه خۆم توشی شۆک بووم سوپاسی هه‌موو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان ده‌که‌م بۆ ئه‌و ڕووه شار‌ستانیه‌ی که هه‌یانه..جگه‌له ڕێستۆرانتی کوردی ئه‌رمه‌نی و ئیتاڵی و تورک له‌گه‌ڕه‌که‌کانی ( وێست کێنزنگتن و ئۆله‌مپیاو هه‌مه‌رسمس) به‌جوانی دایان نابوو.. گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر بووکلێته‌که‌تان( ده‌لیل) په‌ڕه‌کانی ده‌که‌یته‌وه له‌لاپه‌ڕه‌ی 4 دا جوانترین روخساری بنکه‌که‌تان نیشان ده‌دات وێنه‌یه‌کتان گرتووه( Photo ) له( باخێکدا) به کۆمه‌ڵ عه‌ره‌بانه‌ی منداڵێکی ساوا له‌پشتتانه‌وه‌یه له‌باخدا گرتوتانه باخ .. ده‌بوا به فۆتۆشۆپ بچونایه‌ته ستۆدیۆی وێنه‌گرێکی هونه‌ری ئه‌کته‌ران که به 35 پاوه‌ند به‌باکگراوندێکی جوانه‌وه 6 وێنه‌ی جیاوازتان بۆ ئه‌گرێت به کۆمه‌ڵ که ده‌بێته ڕه‌مزێکی زۆر جوانی بنکه‌که‌تان، ڕوخسار‌و وێنه( Image) ی جوان ده‌دات به بنکه ساواکه‌تان .. ئێوه ڕێکخراویکی خێرخوازی هونه‌رین ده‌بێت ( کۆمیته‌تان هه‌بێت) کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌ندی هونه‌ری کوردی. ئێوه کۆمپانیا نین .. سه‌رۆک و سکرتێرو نازانم چیتان هه‌بێت باوی سه‌رۆک نه‌ماوه .. له ئه‌وروپا ناخوات !! ، کۆمیته ڕوخسارێکی شارستانی و دیموکراسی هه‌یه که که‌س نه‌توانێت هایجاکی بکات و داگیری کات له‌وانی تر.. فێستیڤاڵی سینه‌مای کوردی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه .. فیستیڤاڵی پۆرتۆبیللۆ یان سانفرانسسیسکۆ و هه‌ر فێستیڤاڵ و ڕێکخراوێکی تری هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تر کۆمیته‌ی هه‌یه ..لاپه‌ڕه‌ی 6 هونه‌رمه‌نده‌کان ده‌ست پێده‌کات پرۆفایلی برای هێژام ( سیروان جه‌مال) ه، 6 هه‌ڵه‌ی چاپی خه‌ته‌ری تێدایه که 10 دێڕه .. ( خۆشه‌ویستی شانۆ بۆته خۆسه‌ویستی ) ( کاره‌کانی بۆته کره‌کانی) ( به‌رهه‌مه‌کانی بۆته به‌رهه‌مکانی ) ( گوڵه مێخه‌ک ) ئه‌و گوڵه مێخه‌که نازداره بۆته ( گه‌ڵه مێخه‌ک) .. لاپه‌ڕه‌ی 7 کاکه شوان که‌ریم له پرۆفایله که‌یدا نوسراوه ( ل1994 له ئه‌ڵامنیا ده‌ژیت) توخوا به‌س خۆتان پێم بڵێن ئه‌م ڕسته‌یه یانی چی؟!!! له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ریکی کاری ( نوندنه) ئه‌میش 5 هه‌ڵه‌ی زه‌به‌لاحی تێدایه گه‌ر هه‌موویان بنوسم ئه‌م نوسینه ته‌واو نابێت .. لاپه‌ڕه‌ی 8 کاکه دلێرمحه‌مه‌د و خاتو په‌رژین عه‌بدولڕه‌حمان زۆرترین هه‌ڵه‌یان به‌ر که‌وتووه .. له‌وانه‌ش( دامه‌زرێنری .. ئۆتۆبۆری .. له رادویی .. سالدا.. ته‌لفیزۆنی .. به‌رهه‌م هێن) یۆتۆبۆری نازانم بۆ بووه به ئۆتۆبۆری و.. ؟ برای هێژام هیوا فایه‌ق 5 هه‌ڵه‌ی به‌رکه‌وتووه له‌وانه‌ش( بنیات ده‌نیت ..جۆن .. جیهان بینی یه‌نویکانی .. جه‌ند .. وه‌ک ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ر کاری کرده له‌وانه‌ش.. ) کاکه شوان عه‌توف په‌ڕه‌ی 10 ( ماریۆنێت سونبوله. نه‌شوێنه‌و نه‌شوناسه مرۆڤی کوردی ، یه‌که‌له‌ڕێگای) نازانم ئه‌و فاریزه‌یه بۆ چۆته نێوانی( کوردی و یه) وه،لاپه‌ڕه‌ی 12 ڕزگار که‌ریم هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی چاپی تێدا نیه چونکه خۆم نوسیومه‌و پێش چاپیش پیا چوومه‌ته‌وه‌و ئه‌وسا بڕیاری چاپیم دا.. برای هێژام کاک دانا ڕه‌ووف نوسراوه ( ماوه‌ی 2 ساڵه وه‌ک دراماتۆر) له‌شانۆی گه‌ل له سوید کارده‌کات .. دراماتۆرگ بۆ بوو به دراماتۆر؟! له پرێسی یه‌که‌مدا و له هه‌موو جێگایه‌ک ئه‌مه به‌ئینگلیزی ده‌رباره‌ی دانا بڵاوکراوه‌ته‌وه ( Seminar By (Dana Rauf) he is knowing Dramaturge Sweden ) توو هه‌رچی شتی جوان هه‌یه له گه‌ردوندا پێم بڵێن ئه‌م ڕسته‌یه به ئینگلیزی یانی چی؟! نه‌مانای هه‌یه نه بکه‌روته‌واو که‌ر نه هیچ ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌ر کابرایه‌کی بیانی بوایه حه‌یامان ده‌چوو.. من هه‌وڵێک ئه‌ده‌م که ڕاستی که‌مه‌وه چونکه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر خراپه ( Seminar By Dana Rauf he is well known as a theatre Dramaturge in Sweden. ) . له‌په‌ڕه‌که‌ی خوشکی ئازیزم خاتوو گه‌زیزه خاندا لاپه‌ڕه‌ی 15 دا نوسراوه[ شانۆیی:( پاڵتۆکه‌ی میر) شانۆیی: ( پاڵتۆکه‌ی میر) ] بۆچی دووجار نوسراوه‌ته‌وه .. بۆ؟! به‌ڕاستی لێره‌دا ڕاده‌وه‌ستم چونکه خۆشم و خوێنه‌ریش ماندوو ده‌بین گه‌ر به‌رده‌وام بم له هه‌ڵه‌ی چاپی بووک لێته‌که‌دا( ده‌لیل) .
دیسانه‌وه به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێکردن و مه‌سه‌له‌ی ته‌کنیکی . 6 ڕۆژ به‌ر له شانۆییه‌که‌م پێیم ڕاگه‌یاندرا که تۆ به‌یانی شه‌ممه له کاتژمێری (11 تا 1) جه‌نه‌ڕاڵ پرۆڤه‌و ڕووناکی و کاریگه‌ریه تایبه‌تیه‌کان و ڤیدۆت هه‌یه و کاتژمێری (9 – 11) هی کاکه سه‌فین ئه‌نوه‌ره‌و کاتژمێری( 1 – 3) بۆ کاکه شوان عه‌توف دانراوه .. منیش وه‌ک کابرایه‌کی پڕۆفێشناڵ ئه‌مه‌م به پیلانی خۆم دانا‌و وه‌ک هه‌موو ئه‌وکارانه‌ی تر( 8 )ی به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵسام .. جه‌ژنم بوو تێکستێکم کرد بۆ براده‌رانی خۆمان و گوتم :- به‌یانیتان باش ئه‌مڕۆ جه‌ژنه .. له‌خۆشیدا خه‌ریک بوو ده‌فڕیم .. تێکست هاته‌وه گوتیان:- نازانین گه‌ر ئاگادار بیت به ئێمه گوتراوه له‌لایه‌ن براده‌رانه‌وه که کاتژ مێری( 10.30) له هۆڵه‌که بین واتا براده‌رانی کاک سه‌فین ئه‌نوه‌ر که له( 9 – 11) ن ده‌بوا نۆی به‌یانی له‌وێ بن!! .. من لێره‌دا هه‌ناوم که‌وته خواره‌وه کاتژمێری (9.20 ) خوله‌کی به‌یانیه‌کی خۆشه‌و به‌ڕێگاوه‌م بۆ هۆڵه‌که.. کاتژمێری (9.50 )خوله‌ک گه‌یشتمه هۆڵ و تا( 11.30) نیوه‌ڕۆ کلیل نه‌بوو ..پاشان کاک ماریۆی پۆڵۆنی هات که به‌بڕوای من به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ و جێبه جێکه‌ری روناکی و زۆر شتی تری ده‌کرد.. گوتی :- با جگه‌ره‌یه‌ک بکێشم .. تا چوینه ناو هۆڵ بوو به (11.50) کاک سه‌فین و کاک سه‌نگه‌ر که‌مال ده‌ستیان کرد به لێدانی مۆسیقاکان له‌و لاوه ژنێک هاواری لێهه‌ڵسا و وتی:- من وانه ده‌ڵێمه‌وه نزمی که‌نه‌وه. گوتم:- وانه‌ی چی ئه‌م ده‌نگه له‌کوێوه دێت ماقوله له ژووره‌کانی سه‌ره‌وه کلاسی لێبێت، بوو به‌شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ مارێۆداو گوتی ئه‌ڕۆم له ئیداره شکات ده‌که‌م .. برای خۆشه‌ویست کاکه سامان غه‌ریبم هێنابوو به‌ڵکو پرۆڤه‌که تۆماربکات به‌وده‌ست و ڕه‌نگینه‌ی خۆی به خۆبه خشی کابرا (22) ساڵه له به‌ریتانیاو ئه‌وروپادا ئیشی سینه‌ماتۆگرافی و ڕاپۆرتی ته‌له‌فزیۆنی ده‌کات و پڕۆفیشناڵه و ماڵی له ئاخری دونیایه کاتژمێری (11.00 ) له هۆڵه‌که بوو چاوه‌ڕێی منی ده‌کرد بچمه سه‌ر شانۆ .. دووکه‌س له‌سه‌ر شانۆ بوین سه‌فین ئه‌نوه‌ر و ڕزگار که‌ریم نه‌مان ده‌زانی چی له‌و ده‌خوله‌که بکه‌ین که بۆمان ماوه‌ته‌وه. بروسکه هات گوتیان قه‌یناکا تا(2 ) بۆ ئێوه ئه‌مه‌شیان به ڕێچکه‌ی کو‌ردستان ده‌ستم کرد به پرۆڤه له کاتژمێر ی یه‌ک دا برام کاکه شوان عه‌توف هات گوتم به ئێمه‌یان گوتوه تا دوو لێره ین ئه‌و ئه‌بوا یه‌ک ده‌ست پێ‌بکات زۆر به‌ئه‌ده‌ب و خۆشه‌ویسیته‌وه هۆڵه‌که‌ی جێهێشت و ڕۆیشت .. ڕوناکی چی جێبه‌جێبکه‌م .. جه‌نه‌ڕاڵ پرۆڤه‌ی چی بکه‌م ؟ گوتم : با هیچ نه‌بێت سه‌فین ڕزگار بکه‌م چونکه کاریگه‌ری تایبه‌تی و ته‌له‌فۆناتی زۆری هه‌یه .. پرۆڤه‌یه‌کی نیوه‌یی شانۆییه‌که‌م کردوو له (1.30) هۆڵه‌که‌م بۆ جێهێشت و هه‌ژام جه‌ژنه‌که‌م لێ بوو به‌زه‌هری مار .. من ناڵێم حه‌وشه‌که‌ی خواره له‌هیچ شوێنێک و جێگایه‌ک و فێستیڤالێکی دونیا ئه‌مه‌م نه‌دیوه .. ته‌نانه‌ت له فێستیڤاڵی کۆڵانه‌کانی له‌نده‌نیشدا که هاوینان ده‌کررێت.. ئه‌کته‌ر ناسکه پێویستی به ده‌ست هێنان به‌سه‌ردا هه‌یه .. که‌چی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی پێش فیستیڤاڵ ده‌بیستم هه‌موو به‌شدارانی شانۆییه‌که له چێشتخانه‌ی تارا له باکووری له‌نده‌ن ده‌عوه‌تکراوون جگه له من و گروپه‌که‌م نه‌بێت!!! ئه‌مه پیلانێکه بۆتێکدانی میزاجی من وه‌ک ئه‌کته‌رێک دوو ڕۆژی یه‌که‌م و دووم دووکه‌س که هونه‌رمه‌ندن و لێپرسراوی فیستیڤاڵه‌که‌ن قسه‌یان له‌گه‌ڵا نه‌ده کردین ..بۆ؟! تێناگه‌م بۆ؟ ئه‌تگوت من هاتووم شه‌ڕی پۆڵۆپۆنیزان بکه‌م ..و له‌جه‌بهه‌دا بم.. له‌به‌ر خاتری میوانه به‌ریتانیه‌کانم نه‌بێت که زۆربه‌یان له‌شاری دووره‌وه هاتبوون دووسێ بار خه‌ریک بوو که‌لوپه‌ل هه‌ڵگرم و بڕۆمه وه و به ( نیهایه‌ت خان) که به‌ڕاستی ئافره‌تێکی زۆر ئیشکه‌رو به خزمه‌ت بوو له‌گه‌ڵمانا بلێم من ئه‌ڕۆمه‌وه.. پێشکه‌شی ناکه‌م .. ئا ئه‌مه‌یه به‌ڕێوه‌بردن .. کامه‌یه مانێجمێنت؟ .. کاکه من فیلمم نه‌هێناوه پیشکه‌شی بکه‌م .. من پێده‌نێمه سه‌ر شانۆ و هه‌موی له‌سه‌ر شانی خۆمه کاراکته‌ره‌که‌م پێویستی به سۆزه ( Emotion ) که من نه‌گریم ئه‌ی باسی شانۆی ئه‌کته‌رو شیوه‌نی کۆچ کردوانی شانۆی چی بکه‌م ؟ توڕه‌و دڵشکاو کرام.. من مافی ئه‌وه‌م نیه بینه‌ران چۆنیان وه‌رگرت خۆم چێژم لێنه‌بینی چونکه بوو به‌فه‌رمانێک ده‌بوو جێبه‌جێم بکردایه.. سه‌یره .. بۆ ڕۆژی دووایی هه‌موو که‌وتنه سڵاو لێکردنم و باوه‌ش پیاکردنم و ئه‌یان پرسی ئه‌وه تۆ دوێنێ له‌کوێ بویت؟! دووای ئه‌وه‌ی (زیانه‌که‌یان) دا‌و ئینجا به‌خته‌وه‌ر بوون و که‌وتنه قسه‌کردن له‌گه‌ڵما.. بۆ؟! فێستیڤال ته‌واو بوو ڕۆژی دووشه‌ممه ی ( 7/09/2009 ) کۆبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌موو به‌شداران کرا دیسانه‌وه من بانگ نه‌کرام ؟!! تاکه شانۆیی بوو له هه‌مووبه‌ریتانیا به‌شداری بکات له‌سه‌ر گیرفانی خۆم .. پاره به‌خشرایه‌وه به‌سه‌ر هه‌موواندا و دیسانه‌وه منی تێدا نه‌بووم .. بۆ؟! من هه‌رچیه‌کم پێ بدرایه به‌ڕاست ده‌مدا به‌دیاری بۆ ( نیهایه‌ت خان ) و کاک ( قادر سه‌مه‌د) که هه‌وڵیان دا به‌دادوه‌ری خزمه‌تی هه‌مووان بکه‌ن.. که‌سێک نه‌زانێ وا ده‌زانێ من خراپه‌یه‌کی گه‌وره‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا کردووه بۆیه وا مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن .. نا ئازیزان .. نا وا نیه.. من له‌و (21) ساڵه‌ی ژیانی کارکردنم له‌گه‌ڵ ئه‌وروپیه‌کاندا دوو ساڵه هاتومه ته‌وه ناو کاری کوردی پێرار له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دا‌و که ته‌رکم کرد ..ئه‌مساڵیش له فیستیڤاڵی مۆنۆدرامای کوردی که تا مابم ته‌رکی ده‌که‌م ..چونکه من نازانم وه‌ها کاربکه‌م .. سیسته‌می کۆلێژو کاری ناو به‌ریتانی و ئه‌وروپیه‌کان فێری نه‌کردووم کار وا بکه‌م .. به‌ڵام وا ڕێنومایه‌کانم ده‌خه‌مه سه‌ر په‌ڕه‌يی کاغه‌زو ده‌ڵێم:- سیسته‌می کۆن و خراپی خۆتان مه‌هێننه ناو شاری مه‌زنی شانۆوه .. له‌نده‌ن .. بڕۆن کۆرس بخوێنن تا بزانن فێستیڤاڵ کردن یانی چی؟ و به‌رێوه‌بردن مانای چی؟!!! به‌س هه‌ر ده‌ڵێم ده‌ستتان خۆش بێت .. هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک له ئه‌وروپا جارێ ده‌ست ناداته به‌رهه‌مه‌که‌ی تا پاره‌ی بۆ وه‌رنه‌گررێت .. من ته‌نها باسی ئه‌وه‌م‌کردبوو که شانۆییه‌ک دێنم ده‌توانن تۆزێک له‌خه‌رجیه‌کانی بده‌نه‌وه ئه‌وان گوتیان ئێمه له‌گیرفانی خۆمان ئه‌م فیستیڤاڵه ده‌که‌ین .. کارتان ڕاست بێت و له‌شتان ساغ بێت .. به‌ڵام ئازیزان ناوی ( 14 سپۆنسه‌ر – یارمه‌تیده‌ری دارایتان) خستۆته سه‌ر پڕۆگرامه‌کانتان .. (14) لایه‌نی کوردی و ڕێکخراوو که‌سایه‌تی و کۆمپانیا و حکومه‌تی کو‌ردستان و ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌ت و... هتد .. بۆچی ؟! ئایا ئه‌مه نه‌زانیه یان به‌ڕاستی ئه‌و ڕێکخراوو که‌سانه پاره‌یان داوه به ئێوه گه‌ر وا نه‌بێت چۆن له کۆبوونه‌وه‌ی دووای فێستیڤاڵدا پاره‌تان دابه‌شکرد به‌سه‌ر هه‌موو به‌شدارندا جگه له کاری من و سه‌فین ئه‌نوه‌ر نه‌بێت!! که‌واته ئێوه گرانت – منحه‌تان وه‌رگرتووه‌و به‌میزاجی مه‌سئوله‌کانی کو‌ردستان دیاری پێشکه‌شی به‌شداران ده‌که‌ن خزم خزمێنه‌و براده‌رێنه دێننه ناو هونه‌ری پاکی به‌ریتانیاوه .. کاکه یه‌ک دوو که‌سی گرنگتان هه‌یه زمانی ئینگلیزی نازانن!! .. نه‌تان توانی دوو پۆسته‌ر له هۆڵه‌که‌دا هه‌ڵواسن و موفاوه‌زه بکه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری پۆڵۆنیدا که ئه‌مه فێستیڤاڵه‌و ئه‌بێ پۆسته‌ره‌کان هه‌ڵبواسررێن به‌شوێنی ستراتیژیدا .. نه‌تان توانی فه‌رزی بکه‌ن له( 9 ) ی به‌یانیه‌وه فه‌رمانبه‌رێک بێت کلیلی هۆڵه‌که‌ی پێبێت تا ئه‌کته‌ر شانۆییه‌که‌ی جه‌نه‌ڕاڵ پرۆڤه بکات .. نه‌تان هێشت وه‌فدێکی باشی چه‌ند که‌سی ببه‌م بۆ کۆبوونه‌وه‌که‌ی نیقابه‌ی هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانی گوایا ئه‌مان عه‌قدیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بێ پرسی ئێمه نابێ هیچ چالاکیه‌ک بکه‌ن له به‌ریتانیادادادا؟!! به‌ڵام داواتان له‌من کرد له‌ڕێگه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کوردستانه‌وه که یه‌کێکتان به‌رم بۆ کۆبوونه‌وه‌که ئه‌وجا ئێمه دووانی کو‌ردستان ده‌نێرین.. منیش گوتم:- ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه بۆ هونه‌رمه‌ندی کوردی ناو به‌ریتانیا نیه و ته‌نها بۆ کوردستانه .. ئه‌وجا یه‌ک که‌س هات کاک ( سه‌فین ئه‌نوه‌ر) ی نماینده‌ی ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی کو‌ردستان .. کاک سه‌نگه‌ریشم وه‌ک وه‌رگێڕێکی پڕۆفێشناڵ برد که قسه‌کانی کاک سه‌فین ئه‌نوه‌ر وه‌ربگێڕێت .. ئاکامه‌که‌شی زۆر جوان بوو به‌قه‌ده‌ر ده فێستیڤاڵ کاری هه‌بوو بۆ کو‌ردستان گه‌ر حکومه‌تی کو‌ردستان بیه‌وێت به‌دووا چونی له‌گه‌ڵدا بکات.. خزمه‌تی هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی کو‌ردستان ده‌کات. بۆ خۆشتان و بینه‌رانی له‌نده‌ن ئاشکرایه‌و تۆمارکراوه به ڤیدیۆ که هۆڵه‌که له هه‌موو ڕۆژه‌کانیدا چه‌ند که‌سی تێدابوو( 70 یان 78 ) که‌س که خۆمان بوین له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکدا و .. نامه‌وێت ئازاری براده‌ره هونه‌رمه‌نده‌کان بده‌م چونکه زۆر خۆشه‌ویستن .. به‌ڵام ڕاستیه‌ک هه‌یه که ده‌بێت بیزانن ته‌نها شانۆیی ( شاری ئه‌کته‌رێک) هۆڵه‌که پڕ بوو ( Full House ) ،چونکه من بینه‌ری خۆمم هه‌یه‌و کۆده‌بنه‌وه بۆ کاره‌کانم چ کوردی به‌ریتانیا چ بیانی و عه‌ره‌ب و فارس ..هتد .. له‌و په‌ڕه‌ی تێبینیانه‌ی ( Feed back ) ی که بۆ بینه‌ران دانرابوو کاک ( گه‌یلان ) گوتی :- زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی و بینه‌ر نوسیویانه باشترین شانۆیی که به‌دڵمان بووه شاری ئه‌کته‌ر ێک بوو .. زۆر سوپاسی بینه‌ر ده‌که‌م .. به‌ڵام باشترین شانۆیی لای من ( ئازاره‌کانی ئه‌ودیو په‌نجه‌ره‌یک) ی که‌که شوان که‌ریم بوو له‌گه‌ڵ نواندنی ( شوان عه‌توف) بوو که چێژم لێبینی و هه‌رچه‌نده ئه‌ویشتان ئازار دا له‌نیوه‌ی شانۆیدا وه‌ستاو داوای کرد گۆرانیه‌کی بۆ لێبدررێت و پاشان وه‌ستایه‌وه‌و گوتی تکایه چه‌پله لێمه‌ده‌ن و کاک هیوا فایه‌ق بانگی کردوه که به‌رده‌وام بێت و دیسانه‌وه ده‌ستی کرده‌وه به‌نواندن و هه‌ژا و من وامزانی ئه‌مه کارێکی برێختیه نه‌مزانی سه‌ریشتان له‌ویش تێکداوه به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌تان وه‌های کرد لای زۆر که‌سی ئه‌کادیمی له‌نرخی کاره‌که‌ی ئه‌وی هێنایه خواره‌وه .. پاڵه‌وانی فیستیڤاڵه‌که‌ش کاکه کاروان عومه‌ر بوو به‌و تابلۆ ئه‌فسوناویانه‌یه‌وه ئیتر ئه‌وی تری ڕابواردن بوو به‌عه‌قه‌ڵی بینه‌ری کوردله له‌نده‌ن !!! . باباسی( سیمیناره‌کان) لێکچه‌ره‌کان بکه‌م .. به‌ڵام ئازیزان دیسانه‌وه دێمه‌وه سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن لێکچه‌رو سیمینار نابێت له‌ناوه‌ڕاستی شانۆیه‌کاندا بێت .. لێکچه‌ر ده‌بێت کاتژمێری (3 ) ده‌ستی پێبکردایه‌و له (6 ) ته‌واو بوایه من ئه‌مه‌م پێشنیارکرد و ئیتر شانۆیی و پشوویه‌ک پاشان شانۆییه‌کی تر پێشکه‌ش بکرایه.. نه‌ک تۆ من ڕابگریت و کاتژمێرو نیوێک بینه‌ر ماندوو بکه‌یت به‌شتی ئه‌کادیمیه‌وه ..ئه‌مه‌شیان به‌رێوه‌بردن و هه‌ڵه‌ی مانیجمێنت .. له هه‌موی سه‌یرتر ڕۆژی یه‌که‌م هه‌موو( لێکچه‌ر) سیمینار‌و شانۆییه‌ک له‌کاتی خۆیدا پێشکه‌ش کران که‌چی شانۆیی من له‌بری (6.30) برا بۆ( 7.30 ) و شانۆیی کاک سه‌فینیش ڕۆی بۆ(8.30 ) که نابوا وا بوایه که‌چی ڕۆژی سێهه‌م پڕۆگرام به‌ڕێکی برایه‌وه به‌رێوه .. نازانم بۆچی ؟ منتان یه‌ک کاتژمێر دووا خست ئه‌مه‌شیان جه‌نگی ده‌روونی بوو .. له سێ ساڵی ڕابووردوه‌وه نیقابه‌ی هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانیاو قوتابخانه‌ی فیلمی له‌نده‌ن و هه‌موو لێکچه‌رو وۆرک شۆپه‌کانی به‌ریتانیاوه ئاوا لێکچه‌ر پێشکه‌ش ده‌کرێت .. چوار که‌س ده‌هێنن له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ هه‌موویان مایکرۆفۆنی بێ ته‌لیان لێبه‌ستراوه هه‌ر یه‌که‌ی (7 ) خوله‌ک باسێک پیشکه‌ش ده‌که‌ن و پاش( 28 ) خوله‌ک کۆتایی دێت و پاشان ده‌رگای پرسیار ده‌کرێته‌وه بۆ بینه‌ران ده‌مه‌ته‌قێکان تا کاتژمێرێک ده‌خایه نێت و پاشان پشووه‌یه‌ک و ئه‌وجا گروپێکی تر دێن ئه‌مجاره‌یان باسی شتێکی جیاواز ده‌که‌ن که (4 تا 3 ) که‌سن هه‌ر یه‌که‌ی (12) خوله‌کیان پێده‌درێت و له‌پاش (36 ) خوله‌ک یان (48) خوله‌ک ئه‌مانیش ته‌واو ده‌بن و ده‌رگای لێکۆڵینه‌وه‌و پرسیار ده‌کرێته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه .. ئه‌مه لێکچه‌ر(سیمینار) گوتنه‌وه‌ی مۆدێرنه .. تا ئێستا پێنج بار چومه‌ته ئه‌و لێکچه‌رانه‌وه به بانگهێشتن یانی بانگ ده‌کررێیت وه‌ک میوان نه‌ک ده‌رگا له‌سه‌ر پشت بێت و هه‌رکه‌سه‌ی خۆی پیا بکات..( یه‌ک خوله‌ک) درا به‌من قسه بکه‌م که‌چی به نیوکاتژمێر و بیست خوله‌ک ده‌درا به براده‌ری خۆتان .. ئاخر گه‌ر ئه‌مه بڕیارێکی سیاسی نه‌بێ که خۆتان داتان ناوه له‌وێدا من یه‌ک خوله‌کم پێده‌درێت .. له‌کۆنفرانسی به‌ریتانیه‌کاندا( 3 تا5) خوله‌کم پێده‌درێت و شاهیدی کوردم هه‌یه .. وه‌رن خه‌ڵکینه سه‌یری ئه‌م تڕڕوهاته بکه‌ن .. من به‌پاره‌ی گیرفانم شانۆییم کردووه که‌چی پێم ئه‌ڵێن :- یه‌ک تکت – بلیتت ده‌ده‌ینێ بۆ خۆت و یه‌کێکیش بۆ جێبه‌جێکه‌ری ڕووناکی و یه‌کێکیش بۆ جێبه‌جێکه‌ری کاریگه‌ریه تایبه‌تیه‌کان .. من وام زانی وه‌ک هه‌موو میلله تێکی شارستانی باجێکمان ده‌که‌نه مل تا به‌ئاسانی بێین و بچین .. ئه‌مه کاکه بیزنسه یان هونه‌رکردن تۆ به‌کابرایه‌ک ده‌ڵێیت کۆنتریبوشن بکه .. من به‌وه‌دا ڕاده‌گه‌یشتم بلیت بۆ میوانه‌کانم بکڕم ..له چ فیستیڤاڵیکی دونیادا به‌شدار بووان یه‌ک بلیت وه‌رده‌گرن وه‌ره ده‌رهێنه‌ر بیت نوسه‌ر بیت ئه‌کته‌ر بیت .. ئینجا به‌س نه‌بوو کرامه ژووره‌وه؟!!! ئه‌مه‌ش به‌ڕێوه‌بردن و هه‌ڵه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن .. چوار بلیتم داواکرد بۆ سه‌ما ڕه‌نگینه‌که‌ی مامۆستا کاروان عومه‌ر تا سکرتێری نیقابه‌ی هونه‌رمه‌ندان و به‌شی شانۆ‌و فیستیڤاڵ و وۆرک شۆپه‌کان بێن چونکه زمانی نه‌ده‌ویست و ئینگلیزی ماندوو نه‌ده‌کرد تا ڕووی شارستانی ئێمه ببینن، ده‌یانگووت: کاکه ئه‌م هه‌موو بانگهێشتنه‌مان پێنا کررێت به‌نابه‌دڵی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ی یه‌ک ڕۆژ پێش فێستیڤاڵ خرایه پۆسته‌وه‌و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دوای فێستیڤاڵ به‌ده‌ستیان گه‌یشت من ویستم ئه‌م کریدیته بده‌م به ئێوه تا ڕووه شارستانیه‌که‌ی ئێمه ببینن هاوارم کرد( 10) ڕۆژ پێش فیستیڤاڵ به ئیمه‌ڵ و تێکست و ته‌له‌فۆن بۆ کاک ئاواتی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری .. کاکه چوار بلیت بنێرن بۆ ئه‌وناوانه‌ی بۆم ناردوون .. هه‌مویم ماوه ( Save ) کراوون .. ویستم تا ساڵێکی که یارمه‌تیتان بده‌ن و به‌شداری بکه‌ن به‌شانۆیی ئینگلیزی و ئێوه ئه‌و فرسه‌ته‌تان به ڕێچکه‌ی کو‌ردستان له‌ده‌ست خۆتان دا.. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ی به‌رێوه‌بردنێکی تر. ئه‌مه وه‌ڵامه‌که‌ی میوانه‌کانی نیقابه‌ی به‌ریتانی بوو :-
( زۆرسوپاس بۆ بانگهێشتنه‌کان ، به‌داخه‌وه له‌کاتی خۆیاندا نه‌گه‌یشتن تا دووای پشوی هه‌فته گه‌یشتن و هیوادارم که ئێوه بریندار نه‌بووبن که ئێمه نه‌هاتین، به‌ڵام سوپاس، بانگهێشتنی ئێمه بێرێکی دڵگه‌رم و به‌سۆز بوو) ئه‌مه‌یه هونه‌رمه‌ندێتی و ناسکی و خۆشه‌ویستی و خۆبه‌زل نه‌زانی، ئه‌وان داوای لێبوردن ده‌که‌ن.. ئه‌مه‌یه ڕووی شارستانی هونه‌رمه‌ند.. به‌ڕاستی به‌ڕێوه‌بردن وه‌ها ناکررێت. من بیردۆزه‌یه‌کم هه‌یه و له‌سه‌ری سوورم ئه‌م جۆره کارانه‌ی کورد به‌رگه‌ی ساڵیک یان هه‌شت مانگ ده‌گرێت و پاشان هه‌ر که‌سه‌ی ده‌چێته‌وه ماڵی خۆی .. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی( 5 ) ساڵ کراوه که‌چی ده‌بوا مانگی (/ 11 /2008 ) بکررێت تا ئێستا نه‌کراوه که له مانگی (09/2009 ) داین ..بۆ ؟ به‌ڕێوه‌بردن .. ناسینی ئه‌روپی و بینه‌ری بیانی گرنگن .. پێرار مانگێک به‌ر له فیستیڤاڵ داوام کرد(6) هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی به‌ریتانی بانگ بکه‌ن و ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فۆنی هه‌مویانم نارد بۆ کابرای لێپرسراو تاقه‌تم نیه ناویشی بهێنم، که‌چی به‌ر له چه‌ند ڕۆژێک داوایان کرد که هونه‌رمه‌نده ئینگیلزه‌کان ببن به لیژنه‌ی دادوه‌ری زۆربه‌یان ده‌یان گوت : ( سێ هه‌فته له‌مه‌و‌به‌ر پێتان بگوتمایه من کاره‌کانی خۆمم جێبه‌جێده‌کرد، من ناتوانم کارم هه‌یه فیلمم هه‌یه .. ) وا ئه‌زانن ئێمه له‌مالومه دانیشتووین .. بۆیه وازم هێنا ئه‌مه‌یه ڕووی شارستانی فێستیڤاله‌کانی کورد .. له‌نده‌ن پرێتی له هونه‌رمه‌ندی به‌رزو قوتابی تازه ده‌رچوو که‌له‌گه‌ڵ بیانیه‌کاندا شانۆ ده‌که‌ن و فیلم ده‌که‌ن و ده‌چنه ناویانه‌وه .. هه‌ر ئاگاشیان له‌کوردو چالاکی کورد نیه چونکه باوه‌ڕ یان پێی نیه .. شوان سباستیان له ڕۆمانیاوه هات له‌نده‌نی هه‌ژاند به پیانۆکه‌ی .. ئه‌مه خزمه‌تی که‌ڵچه‌ری کوردی ده‌کات .. هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی دونیا‌م بینی له‌و کۆنسێرته‌دا یابانی . ئه‌ڵه‌مانی. چیکی . ئێرله‌ندی . به‌رازیللی .. فه‌ره‌نسی .. عه‌ره‌ب .. ڕوسی .. هتد ئه‌و کابرایه‌کی ئه‌کادیمیه و هونه‌ره‌که‌ی به جیدی گرتووه تڕڕووهات نیه .. ئێمه ڕۆژی( 12 )کاتژمێر کارده‌که‌ین .. کارکردن ماندوو بوونی ده‌وێت وا ده‌که‌ین تا فریای بیانیه‌کان و ئینگلیز بکه‌و‌ین تا بۆڕیان به‌ینه‌وه نه‌ک که‌ڵچه‌رو شانۆ‌و سینه‌مامان ڕسوا بکه‌ین .. ئه‌وان تڕروهات قبوڵ ناکه‌ن .. خاتوو ( دڵکه‌ش موراد) جلوبه‌رگی کوردی برده ناو مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیاوه ئه‌مه خزمه‌تی که‌ڵچه‌ری کوردی ده‌کات ..
سه‌ره‌تای فیستیڤاڵه‌که به‌مه ده‌ستی پێ‌کرد .. ( نیهایه‌ت خان قسه‌ی کرد و دووای له‌مسه‌ری شانۆوه شایی خان ) قسه‌ی کرد و مایکرۆفۆن بڕا .. ده‌نگ نه‌بوو .. یه‌که‌م چرکه یه‌که‌م وێنه ( Image ) خه‌ڵکه‌که دایه قرته‌ی پێکه‌نین بێ پرۆڤه ده‌ست کرا به‌خوێندنه‌وه .. گه‌ر هۆڵێک وه‌ها بێت ڕه‌فزی که بچۆ جێگایه‌کی تر، بۆ به پۆڵۆنیه‌وه به‌ستراوی له ئێستاوه بڕۆ شانۆیه‌کی نازدار بدۆزه‌ره‌وه بۆ ساڵێکی تر، ( Dead Line ) دابنێ و بڵێ له‌و ڕۆژه‌دا ده‌یکه‌م.. دوومانگ بوو ده‌وترا( 4/09/2009 ) فێستیڤاڵ ده‌کرێت له‌پڕ له‌ئاهه‌نگێکدا ئیعلان کرا نا .. (04/10/2009 ) ده‌کرێت .. دووای نا کاکه ئه‌وه وانیه (4/09/2009 ) ده‌کررێت و سه‌رتان له دونیا شێواند.. له ده‌رهێنه‌ر له ئه‌کته‌ر له نوسه‌ر له موحازیر.. جوانترین شتی فیستیڤاڵه‌که ئه‌و دیاریه ( شیرینه) بوو که به‌خشیتانه‌وه زۆر شیرین بوو به‌ڕاستی کارتان ڕاست بێت دیاریه‌کی زۆر جوان بوو هه‌ر به‌شدارێک وه‌ریگرت .. پرۆژه‌ی هه‌ر که‌سێک بێت ده‌ستی خۆش بێت .. هیوادارم ساڵی داهاتوو لێکچه‌ره‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی کاکه ( هیوا فایه‌ق ) بێت ،پڕ مانا ، هیوادارم سه‌رکه‌وتوو بن هیوای به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ده‌خوازم هیوادارم ساڵی داهاتوو 32 خۆبه‌خش بێنن تا یارمه‌تیتان بدات و به‌سه‌رکه‌وتویی کاره‌کانتان بکه‌ن، فۆتۆگرافێکی پڕۆ فێشناڵتان نه‌هێنا وێنه‌ی کاره‌کان بگرێت که هه‌موو فێستیڤاڵێک وینه‌گرێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و بۆ ئارکایف وێنه‌کان ده‌مێنێته‌وه .. ته‌له‌فزێۆنه‌کان هیچیان نه‌هاتن جگه له‌نه‌ورۆز کاک ( ئاکۆ عه‌لی) جگه له کاک ( سامان غریب) که بۆ خۆی تۆماری ده‌کرد.. هیوادارم هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ له کوردستانه‌وه هاتن ساڵی داهاتوو نه‌یه‌نه‌وه‌و که‌سان و لاوانی تر بێنن که خێرله‌خۆنه‌دیوون و سه‌فه‌ریان نه‌کردووه‌و داهێنه‌رن، هیوادارم خه‌ڵکی له‌سه‌ر توانا‌و داهێنان بهێنن.. هیوادارم پرس به که‌سانی ئه‌کادیمی بکه‌ن که به‌ریتانیا پڕێتی له که‌سانی میوزیک ژه‌ن و ته‌شکیلی و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی و نوسه‌ری باش .. کاکه پرس به من مه‌که‌ن به‌وانی بکه‌ن .. هه‌ر بژین و هیوادارم سه‌رکه‌وتوو بن، ده‌ست خۆشی له دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م بنکه‌یه ده‌که‌م کاک ئاوات عوسمان عه‌لی و کاک سه‌لام مه‌جید که بێرێکی جوان بوو بۆ دروستکردنی و له‌شتان ساغ بێت.. سڵاوتان لێده‌که‌ین .. منیش ئه‌و دیاریه‌م پێشکه‌شکردن له‌به‌رهه‌می دارایی خۆم تا پشتگیریتان بکه‌م و پاڵپشتان بم !!
|