نوسینی : دانا ڕه‌ئووف
تایبه‌ت : چراکان
?xml:namespace>
?xml:namespace>
· قه‌یرانی سێپتێمبه‌ر
پاییزی ساڵی 1901 ستریندباری به ته‌نگژه‌یه‌کی ده‌روونی گه‌لێ ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت و به‌پێی نامه و یاداشته‌کانی، ئه‌و قه‌یرانه گرانترین ساته‌کانی ژیانی بووه و پسپۆڕانی بواری سریندباری به ''قه‌یرانی سێپتێمبه‌ر'' ناوزه‌دیان کردووه. '' چل ڕۆژ ئازار و په‌ژاره، گرانترین ساته‌کانی ژیانم'' وه‌ک ستریندباری خۆی ئاماژه‌ی بۆ کردووه.
ئه‌م ته‌نگژه ده‌روونییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ژنه بچووکه‌که‌ی، هارییه‌ت بوسه، به سکی پڕه‌وه ستریندباری به‌جێده‌هێڵێ و به‌پێی نامه‌یه‌کی هارییه‌ت بوسه که له 22 ی مانگی ئۆگۆستی ساڵی 1901 دا نووسیویه‌تی '' که چیتر ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ لات ''. ستریندباریش له وه‌ڵامێکی ئه‌و نامه‌یه‌دا ووتوویه‌تی ( به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌م په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌مانم بۆ لێک نادرێته‌وه، خۆشترین و ناشیرین‌ترین ساته‌کانی ژیانمه. هه‌ندێ جار ته‌نها خۆشه‌که‌یان دێته پێشه‌وه، به‌مه‌ش ده‌گریم، ده‌گریم تا خه‌وم لێده‌که‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه ناشیرینه‌که‌یم بیربچێته‌وه.)
?xml:namespace>
له‌م ساتانه‌دا هه‌ست و سۆزێکی به‌هێز و هه‌ڵچوو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک شاڵاوی بۆ ستریندباری هێناوه، ته‌نگی پێهه‌ڵچهنیوه و به‌ته‌واوه‌تی تێکیشکاندووه. ستریندباری تووشی ئازارێکی ده‌روونی ده‌بێت له‌نێوان بیرکردنی ساته‌وه‌خته‌کانی ژیان له‌گه‌ڵ هارییه‌ت بوسه و ڕقێکی گه‌وره1.
ژیانی ستریندباری له‌م ته‌نگژه چل ڕۆژییه‌دا ده‌بێته دۆزه‌خ و بیر له خۆکوشتن ده‌کاته‌وه، هه‌ر له‌م کاته‌دا سه‌رقاڵی نووسینی کۆمه‌ڵێ شانۆنامه بووه، یه‌کێکیان خوڵقاندنی جیهانێکی تایبه‌تمه‌ند بووه و له‌و جیهانه‌دا وێنه‌یه‌کی شکۆداری کریستینا، شاژنی سوێد که پایه و ڕۆڵێکی گه‌وره و گرنگی له مێژووی سوێددا هه‌بووه و کاره‌کته‌رێکی به‌هێز و لێهاتوو بووه ده‌نه‌خشێنێ، له‌هه‌مانکاتدا وێنه خه‌ونئامێزه‌کانی کۆشکه هه‌ڵکشاوه‌که‌ی شانۆنامه‌ی (خه‌ونه نمایشێک) ڕۆده‌نێت. ستریندباری هه‌ردوو شانۆنامه‌ی (کریستینا) و (خه‌ونه‌نمایشێک) ی به‌تایبه‌تی بۆ هارییه‌ت بوسه نووسیون2.
که ستریندباری شانۆنامه‌کانی نووسیون، کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی له هارییه‌تدا بینیون و بۆ ئه‌وی نووسیون، هارییه‌تی له‌سه‌ر شانۆ و له‌و ڕۆڵانه‌دا بینیون، هه‌ڵسوکه‌وت و جووڵانه‌وه‌کانی، نه‌بره‌ی ده‌نگ و نیگا و زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوی. هارییه‌ت هه‌میشه له‌بیروهۆشی ستریندباری دا ژیاوه و له کاره‌کته‌ره‌کانیدا گه‌مه‌ی کردووه، به‌مه‌ش ویستوویه‌تی کار له هارییه‌ت بکا و بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای.