ئێواره‌ی شه‌ممه له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی شانۆی كوردی له هۆڵی (پۆلیش سه‌نته‌ر) له شاری له‌نده‌ن مۆنۆدرامای (له خه‌وما... له له‌نده‌ن) نمایشكرا، ئه‌م شانۆییه له نووسین و نواندنی (سه‌فین ئه‌نوه‌ر شوكری)ه و به‌رهه‌می ستۆدیۆی ئه‌كته‌ره له شاری سلێمانی.

چیرۆكی نمایشه‌كه كاركردنێكی شاوڵیانه‌یه له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی شانۆییه‌كه(ئازاد) له چه‌ند گۆشه‌نیگایه‌كی تایبه‌تییه‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌و كاتانه‌ی كه وڵاتی به جێهێشتووه‌و هه‌ست به‌وه ده‌كات له حاڵه‌تی بێزاری و نائومێدییدایه و به‌رده‌وام وا خۆی ده‌بینێت جگه له كه‌سایه‌تییه‌كی تێكشكاو هیچ بوونێكی فیزیكی نه‌ماوه‌ته‌وه، گرێچنی گشتی شانۆییه‌كه له‌سه‌ر چوار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی بونیادنراوه، كه له چوار كاتی جیاوازدا بۆ ته‌له‌فوونه‌كه‌ی ئازاد دێت، ئه‌وانیش ته‌له‌فونی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، كچه‌كه‌ی، ژنه‌كه‌ی، هاورِێكه‌ی، له كۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه (ئازاد) كێشه و خه‌مه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ و كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ندی كورد ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، به تایبه‌تیش له‌و ساتانه‌ی هه‌ست به‌وه ده‌كات به‌رده‌وام كه‌سانی ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌م مایه‌ی خه‌م و نیگه‌رانین..
له باره‌ی چیرۆكی نمایشه‌كه و ئه‌و زمانه تایبه‌تییه‌ی كه له شانۆییه‌كه‌دا به‌كارهاتووه، سه‌فین ئه‌نوه‌ر شوكری وتی:( له‌م ئیشه‌مدا هه‌وڵمداوه زمانێكی زۆر تایبه‌ت به‌كاربێنم، دوای بینینی هه‌ندێ ئه‌زموونی تایبه‌تی له بواری شانۆدا، بۆم ده‌ركه‌وت پێویسته له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆكانماندا خه‌می مرۆڤ ،خه‌می سه‌ره‌كی بێت، بۆیه ئه‌م نمایشه‌ش گه‌ر سه‌یری بكه‌یت دیالۆگێكی راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌مانه‌دا كه باسمكردن، خه‌می سه‌فه‌ر، خه‌می گونجاندن، خه‌می ته‌نهایی، خه‌می پرسیار و قه‌له‌قی و زۆر شتی تریش.)
ئا/په‌یامنێری چراكان/سلێمانی