چلەى ماتەمینى خوالێخوشبووعەلى لەتیف بەڕێوەچوو.
بەسەرپەرشتى یانەى سیروانى نوێ و بە هاوکارى

ماڵپەرى چراکان و یەکێتى هونەرمەندانى کوردستان ناوەندى سلێمانى مەراسیمى چلەى وەرزشکارو هونەرمەندى خوالێخۆشبوو عەلى لەتیف لە هۆڵى تەوار لە تەلارى تەوارى یەکێتى ژنانى کوردستان لقى سلێمانى کاتژمێر (5 ) ئێوارە بەڕێوەچوو ؟ لەم مەراسیمەدا کۆمەلێک زۆر لە وەرزشدۆستان و هاوڕێان و لێپرسراوان ئامادەى مەراسیمەکە بوون
سەرەتایى مەراسیمەکە لە لایەن هونەرمەند بورهان مەحەمەد بە مەقامێکى حەمە ێەلح دیلان پێشوازى لە ئامادەبووان کرد تا هاتنە ناوەوەیان بۆ ناو هۆڵەکە دواتر لەلایەن وەرزشکارى دێرین حەمە بچکۆل شیعرێکى بۆ گیانى خوالێخۆشبوو خوێندەوە کە کاک حەمە بچکۆل بە و شیعرانەى کە لە نێوان بڕگەکانى مەراسیمەکەدا دەیوتەوە ئەوەندەى تر مەراسیمەکەى بە نرخترو ڕازەوەتر کرد دواتر لەلایەن مامۆستا بەکر موستەفا چەند ئایەتێک قورائانى پیرۆز دەست بە مەراسیمەکە کرا دواتر لە لایەن ئامادەبوان دەقیقەیەک بۆ گیانى سەرجەم شەهیدان و خوالێخوشبوو عەلى لەتیف وەستان دواتر لەلایەن کاک حەمە بچکۆل ژیاننامەى خوالێخۆشبوو خۆێندرایەوە دواى ئەوە ووتارى یەکێتى هونەرمەندان لەلایەن کاک هیوا رەۆف خوێندرایەوە و دوا بەدواى ئەوە ووتارى یانەى سیروانى نوێ رێکخەرى مەراسیمەکە لەلایەن بەڕێز ئاوات شێخ جەناب سەرۆکى یانەى سیروان خوێندرایەوە دواى ئەوەش ووتارى کۆمەلەى کەلەپورى فۆلکلۆرى کورد لەلایەن بەرێز مەحەمەد موراد خوێنرایەوە دواى ئەوەش ووتارى بەرێز عەبدولقادر سەرچنارى خوێنرایەوە دوا بەدواى ئەوە چەند بروسکەیەک گەیشتبوە مەراسیمەکە تەنها ناوى لایەنەکانیان خوێندرایەوە و دواتر وتارى ماڵپەرى چراکان خوینرایەوە لەلایەن هەژار مەمەند و دوابەدواى ئەوە ناوەندى خاک فلیمێکى دۆکیۆمینتارى لە سەر ژیانى خوالێخۆشبوو عەلى لەتیف ئامادە کردبوو لە مەراسیمەکەدا نمایشکرا دوابەدواى ئەو فلیمە دیکیۆمینتاریە لەلایەن بەرێز (تاهیر لەتیف) براى خوالێخوشبوو ووتارى بنەماڵە پێشکەشکرا کە تیایدا سوپاسى سەرجەم ئامادەبوانى مەراسیمەکەى کرد و هەروەها سۆپاسى ئەم لایەنانەى لاى خوارەوەى کرد کە ڕۆڵى بەرچاویان هەبووە لە بەڕێوەچونى ئەم مەراسیمەدا
1. یانەى وەرزشى سیروانى نوێ
2. رێکخراوى هونەرمەندانى کوردستان ناوەندى سلێمانى
3. تەلەفزێۆنى خاک
4. بەڕێوەبەرایەتى شێوەکارى سلێمانى
5. ماڵپەڕى چراکان
6. کۆمەلەى کەلەپورو فۆلکلۆرى کورد
7. یەکێتى ژنانى کوردستان سکرتاریەت
8. دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم
دواتر خوا حافیزى لە ئامادە بوان کراو سۆپاسى ئامادەبونیان کرد
جێگاى باس بێت ڕاگەیاندنى یانەى وەرزشى سیروانى نوێ ئەرکى سەرجەم وێنەگرتن و لەبەرگرتنەوەى مەراسیمەکەى لە ئەستۆ گرتوە بۆ خانەوادەى خوالێخۆشبوو.
فەرهاد حەسەن راگەیاندنى یانەى وەرزشى سیروانى نوێ