ده‌مه‌ته‌قێیه‌ک له نێوان (یۆن فۆسه و لاش نۆرێن) دا | دانا ڕه‌ئووف
و. له سویدییه‌وه: دانا ڕه‌ئوف
ستۆکهۆڵم / 7 ی سیپتێمبه‌ری 2002
نۆرێن: به‌ڕاستی دواجار که‌ی بوو که ئێمه یه‌کترمان بینی.
فۆسه: له ئۆسلۆ بوو.
نۆرێن: ده‌مه‌ته‌قێیه‌کمان به‌ر له نمایش‌کردنی نۆڤێمبه‌ر کرد1. ته‌نها باسی هونه‌ر و مه‌رگمان کرد ... من پێموایه که ئێستا له‌سه‌ر ئه‌ومه‌سه‌لانه قسه نه‌که‌ین. ئه‌توانین.
فۆسه: یان ناتوانین.
نۆرێن: بۆچی باسی ئه‌و شتانه بکه‌ین که ده‌رباره‌یان ده‌نووسین؟ شتێکی زۆر بێ مانایه. با زیاتر قسه له‌سه‌ر شته پراکتیکییه‌کان بکه‌ین.
فۆسه: هه‌ستده‌که‌م قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که له‌سه‌ریان ده‌نووسم شتیکی هه‌ڵه‌یه. ئه‌وانه‌ی که نووسیومن خۆیان باسی شته‌کان ده‌که‌ن. که باسی ئه‌وه بکه‌یت له‌پڕ و له‌خۆوه ده‌بێته شتێکی هه‌ر زۆر جیاواز.
نۆرێن: ئه‌ی چۆن فریای ئه‌و هه‌موو شته ده‌که‌ویت، ڕۆمان ده‌نووسیت، پیه‌سی شانۆیی ده‌نووسیت و ئاماده‌ی یه‌که‌مین نمایشی شانۆنامه‌کانت ده‌بیت، سیمینار ڕێکده‌خه‌یت ... ئه‌ی که‌ی پشوو ده‌ده‌یت؟
فۆسه: ( دوودڵییه‌کی درێژ ) ئه‌وی ڕاستی بێت من هه‌ر زۆر که‌م ده‌نووسم _ چلۆنه‌ها.
نۆرێن: به‌ڵام خێرا ده‌نووسیت؟
فۆسه: ئا، که‌م و زۆر. به‌ڵام هه‌میشه خه‌ریکی نووسین نیم.
نۆرێن: کاتی نووسینه‌کانت چڕ ده‌که‌یته‌وه بۆ چه‌ند مانگێک له هاویندا؟
فۆسه: ئا، له هاویندا ده‌نووسم. زیاتر له‌م چه‌ند ساڵه‌دا وای لێهاتووه. به‌ڵام لارش، تۆ خۆت هه‌ر زۆر ده‌نووسیت. له من زیاتر، هه‌روه‌ها کاری شانۆش ده‌که‌یت.
نۆرێن: ئه‌وه بۆ هه‌شت مانگ ده‌چێت له شانۆی ده‌وڵه‌ت دوورکه‌وتوومه‌ته‌وه و خه‌ریکی داڕشتنی شانۆنامه‌کانم بووم. ئێستاش سه‌رقاڵی پرۆڤه‌کردنم له شانۆنامه‌یه‌کمدا به‌ناوی (ئاوی مه‌نگ).
فۆسه: ئا، خوێندوومه‌ته‌وه.
نۆرێن: خوێندووته‌ته‌وه؟ ( شادمانییه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو ) چۆن بوو به‌لاتانه‌وه؟
فۆسه: پێمباش بوو.
|