شانۆیی : پاڵه‌وان و نووسه‌ر | چراكان
شانۆیی :
پاڵه‌وان و نووسه‌ر
نووسینی :- محمد عطالله ***
وه‌رگێڕانی :- یادگار شینکی
شوێن :- ژوورێکی ساده‌یه قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ک و دۆڵابێک ی جل ، کۆمه‌ڵێک جل و به‌رگی تێدایه و ئاوێنه‌یه‌ک به دیواره‌که‌وه‌یه و له‌به‌رده‌میدا مێزێکی بچوکی لێ یه کۆمه‌ڵێک کاغه‌زی له‌سه‌ر بڵاوبۆته‌وه.
کات :- نیوه‌ی شه‌وه " نووسه‌ر به‌نیگه‌رانی به ژووره‌که‌دا هات و چۆ ده‌کات . به‌ره‌و جێگای نووستنه‌که ده‌ڕوات و ده‌چێته ناو جێگاکه و بۆ چه‌ند ساتێک له جێگاکه‌دا ده‌مێنێته‌وه ، جێگاکه به جێ ده‌هێڵێ و دووباره ده‌ست ده‌کاته‌وه به هات و چۆ وده‌چێته‌وه ناو جێگاکه و پاڵ ده‌که‌وێت و ده‌یه‌وێت بخه‌وێت ، له جێگاکه‌دا ڕاست ده‌بێته‌وه و به ده‌نگێکی بیستراو قسه ده‌کات "
بیرێکی چاکه...بیرێکی زۆر چاکه ئه‌گه‌ر به‌جێ بهێنرێت ... هه‌موو ڕه‌خنه گره‌کان تووشی سه‌رسوڕمان ئه‌کات و هۆڵی نمایش وا قه‌ره‌باڵخ ئه‌بێت که‌س توانای هه‌ناسه دانی نه‌بێت ، نوێنه‌ری گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان له ده‌ورم کۆ ده‌بنه‌وه و به پرسیاره‌کانیان سه‌رم لێ ئه‌شێوێنن و سه‌ر دێڕی گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان به خه‌تێکی پان و گه‌وره ئه‌نووسن "نووسه‌رێکی دڵ ته‌نگ پاڵه‌وانێکی به‌ختیار ئه‌خوڵقێنێت " یان ئه‌نووسن " نه‌یتوانی به‌ختیاری بۆ خۆی دابین بکات به خه‌یاڵ دروستی کرد " .
دیالێکتیکه ! به‌ڵێ ڕه‌خنه‌گره‌کان له‌م چوار چێوه فیکرییه‌دا ته‌فسیری ئه‌که‌ن . با خێرا فیکره‌که‌ی تۆمار بکه‌م تا له مێشکم ده‌رنه‌چووه .
|