شنۆ ئه‌حمه‌د

هه‌ردى یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ى به‌زمانێكى مۆسیقى‌و به‌سه‌لیقه‌یه‌كى ورده‌وه شیعر ده‌نوسێت زمانه جیاوازه‌كه‌ى ئه‌و هاوشانى ئه‌و سه‌لیقه كه‌م وێنه‌ى خه‌یاڵى له‌شیعردا چێژێكى زۆر ده‌دات به‌شیعره‌كانى.هه‌ردی م به‌شیعرى (بۆنامكوژى) ناسى‌و ئێستاش هه‌ربه‌و ستایله‌داو به‌وزمانه شیعریه‌دا ده‌یناسمه‌وه،تادێت له‌و دره‌خته بالاَیه ده‌چێت لق‌و پۆپى جیاوازتر‌و گه‌لاَو گوڵى جوانترى لێده‌بینم،تا (ئاسمانى خوێن) كه دوا گوڵى ئه‌وه له‌یه‌خه‌ى شیعرى داوه.
به‌رده‌وام هه‌وڵ ئه‌دات به‌رِسته سازیه‌كى جیاواز وێنا‌و خه‌یاڵ‌و گه‌مه‌شیعریه‌كانى‌و جۆرێكى تر له د‌رك پێكردنه‌وه بێته‌وه ناو گوڵزاره‌كه‌ى شیعر‌و ئه‌زمونێكى تازه به‌یان بكات شیعر له‌و فۆرمه ساده‌و ساكاره قوتار بكات هه‌ندێك به ئه‌زمه‌ى شیعر‌و هه‌ندێك به‌قه‌یرانى شیعر ناوزه‌دى ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ره‌تاوه له‌كه‌ره‌سته‌ى فیكرى شیعره‌وه ده‌ست پێبكه‌م ئه‌ویش جه‌سته‌ى پاره پاره‌بووى نیشتیمانه ده‌توانم بڵێم هه‌ردى جوانسازیه‌كى زۆر‌و هونه‌ر بلاَییه‌كى زۆرى نوانده‌وه تاله‌دوێنێوه رِاڤه‌یه‌ك بۆ ئه‌مرِۆ بكات،سبه‌ى بخاته ژێر پرسیار‌و گومانه‌وه.له‌سه‌ره‌تاوه به‌گوفتوگۆیه‌كى سه‌رنج رِاكێشى نێوان نیشتیمانء شاعیر ده‌ست پێده‌كاتء ئێستا‌و رِابردوو شرۆڤه ده‌كات هه‌ر به‌و كه‌ره‌سته ئاساییانه‌ى رِۆژانه ده‌یبیننین بۆ ئه‌وه‌ى وات لێبكات (ده‌موچاوت بشۆیت).
لەژێر تریفەى مانگدا ڕوتم كەرەوە، لەژێر باراندا ماچت دەكەم
تۆ دەزانى كوشتنى بوكەڵەیەك بە باوەشى مناڵێكەوە یانى چى ؟
دروست كردنى شەراب لە كەللەسەرى كوژراوێكدا یانى چى؟
قومار كردن لەنێو خوێنى شەهیدەكانتدا یانى چى؟
من لە لاڵەكانیشت تێدەگەم چى دەڵێن
هاوارەكانت بەكەڕیش دەبیستم
بەبىَ بازاڕى مردوشۆرەكانیش دەزانم چ خوێنىَ بەنێودڵى تۆدا دێت ودەچىَ
بەبىَ تابووت سازەكانیشت دەزانم ژمارەى خۆكوژەكانت چەندە
بەبىَ دەف ژەنین دەزانم ژمارەى ئەو دەروێشانەت چەندە
بە چەقۆ سەرى زمانیان لەت لەت دەكەن
................................
شاعیر هه‌میشه په‌رِو باڵى تازه ده‌رده‌كاتء سه‌رزه‌مینى خه‌یاڵىء ئاسمانى خه‌یاڵى تازه‌تر ده‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شیعره‌كانى چێژ به‌خش و زیندووبن بۆیه تابوو شكاندن له‌شیعرى هه‌ردی دا شتێكى تازه‌نیه‌و بووه‌ته ئولفه‌تێك له ئولفه‌ته شیعریه‌كانىء له‌م قه‌سیده‌یه‌شدا به‌رده‌وام به‌شوێن به‌ها شێوێنراوه‌كاندا ده‌گه‌رِىَء ده‌یداته‌وه به‌ناو چاوى شۆرِشدا.ده‌یداته‌وه به‌ناوچاوى ته‌قدیسكراوه‌كاندا لێره‌وه خاڵى سه‌ره‌تاى شیعره كه ده‌ست پێده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه لاى شاعیر مرۆڤ له‌هه‌موو شته‌كانى دى موقه‌ده‌س تره‌و نیشتمانێكى بێ مرۆڤ نیشتیمانێكى مردوه ،لاى شاعیر هیچ پیرۆزیه‌ك به‌پیرۆزى مرۆڤ ناگات بۆیه قه‌سیده‌كه زیاتر له‌گوفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى نێوان نیشتیمانێكى زاڵمء خه‌ڵكێكى مه‌زڵوم ده‌چێتء جارێكی‌تر هه‌ردى گه‌رِاوه‌ته‌وه سه‌ر ستایلى هه‌ردوو شیعرى (بۆنامكوژى)ء (ژیان جه‌لادێكى بێگوناهه ).شاعیر ده‌یه‌وێت بڵێت له‌هه‌ر جێیه‌كدا مرۆڤء ئه‌شكه‌نجه پێكه‌وه ژیان هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌كان قابیلى ئه‌وه‌ن جارێكى تر بخرێنه‌وه ژێر پرسیار‌و گومانء شرۆڤه‌وه ،له‌هه‌ر جێیه‌كدا موقه‌ده‌سێكى زاڵم هه‌بوو زه‌روره مه‌زڵومێكى ته‌لیسم شكێن هه‌بێت ،له‌هه‌ر جێیه‌كدا قوربانى هه‌بوو خوێن پرسیارێكى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌موو به پیروزكراوه‌كان دائه‌نێت.
نیشتیمان ئه‌و كاته‌ى ئه‌كه‌وێته ژێر چه‌كمه‌ى كورِه‌كانى خۆى له‌هه‌موو ساتىَ كاره ساتبارتره ،ئیتر خاكى كاره‌سات له ژێر ده‌سته‌ییء سه‌ر به خۆیدا دووبرینى سه‌ر یه‌ك لاشه‌ن و یه‌ك جۆر ئازارایان هه‌یه، ئیتر قوربانیدان به‌هاو پیرۆزى خۆى له‌ده‌ست ده‌داتء شۆرِش ده‌بێت به‌دوو مه‌ڵێك له‌سه‌ر رِۆحى كورِه راسته‌قینه‌كانىء ته‌قاندنء نه‌ته‌قاندنى هه‌ره‌سى خوێنێكى تر‌و كاره‌ساتێكى تره .
لێرەوە ئیدى دەڕۆم
بەرلەوەى وەكو گۆشتى قوربانى ماڵەو ماڵ بمگێڕیت
وەكو زیناكەرێك شارەو شار سوارى كەرێكم كەیت
ڵێت دەڵێم نمەك حەرام دەرچویت، نیشتیمان
تۆ كەى ئاوا مناڵەكانى خۆتت بەبۆنى گوناه دەكوشت ؟
لەبیرتە وەك چۆن بیابان ڕێبوارەكان لەنێو لەڵى خۆیدا ئەكوژىَ
ئاوا گوناهم لە خۆمدا ئەكوشت؟
وەك چۆن كوێستان گوڵاڵە سورە لەڕۆحى خۆیدا سەوز ئەكات
ئاوا ڕۆحم لە خوێنى خۆمدا سەوز ئەكرد
منێك كەسەر شۆڕى خۆم نەئەخزاندە نێو دێڕى ئینشایەك
وەكو خوێنى قوربانى ئەمدەى لەدەرگاى ڵەرستگایەك
...................................
نیشتیمانێك رِۆڵه‌كانى له خۆگۆرِین رِاده‌كه‌نء به‌ئومێدى خۆ گۆرِین ده‌روزایه‌ك به‌رِوى خۆ كوشتندا والاَ ده‌كه‌ن.گه‌رچى هه‌ردى له سه‌راپاى ئه‌م قه‌سیده‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات نیشتیمان به‌بێ كورد هیچ مانا‌و مه‌فهومێكى نیه له‌ته‌ك ئه‌وه‌یشدا له‌زۆر شوێنى ئه‌م قه‌سیده‌دا چه‌نده هانا بۆ رِزگاربوون ده‌بات ئه‌وه‌نده‌یش بۆده‌ست به‌رزكردنه‌وه له‌به‌رده‌م مردن‌دا ،چه‌ن هانا بۆ دروستكردن ده‌بات ئه‌وه‌نده‌ش هانا بۆ رِوخاندن. !!
لێردا شاعیر دێته سه‌ر باسى زوڵم گه‌ڵێك له‌سه‌ر جه‌سته‌ى نیشتیمان كه‌هه‌ر له‌و پارچه گۆشته‌زیادانه ده‌چن توشى سه‌ره‌تان بوونء كاتى ئه‌وه‌یان هاتووه به‌نه‌شته‌رگه‌رى لێبكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نیشتیمان له‌سه‌ر مێزى نه‌خۆشخانه بێ دكتۆره‌كه‌ى گیانى ده‌رنه‌چێت،پێویسته نه‌شته‌ر گه‌رى بۆ بكرێت .گه‌ر به‌نێو وێنا شیعریه‌كانى هه‌ردىءگه‌مه خه‌یاڵى وزمانیه‌كانی ئه‌م قه‌سیده درێژدا رِۆبچین كه خۆى له 15 لاپه‌رِه‌دا ده‌بینێته‌وه ئه‌وا كاتێكى زۆرمان ده‌وێتء ده‌سه‌لاَتى ئه‌ویش به‌سه‌ر ئه‌و جۆره وێنه شیعریانه‌دا كه‌خه‌سڵتێكى كه‌م وێنه‌ى شیعرى ئه‌ون رِامان ده‌كێشن بۆناو باسء خواسێكى فره‌تر نه‌خاسمه ئه‌ویش كه فۆتۆ گرافه‌رێكى به‌دیقه‌تى شیعره‌ء پێ به‌پێ له‌ته‌ك واقیع شیعر ده‌ست له‌ملان ده‌كاتء له‌ته‌ك ئه‌و رِیتمه شیعریه‌دا به‌دواى وه‌لاَمى پرسیاره دروستنه‌ركراوه‌كاندا ده‌تبات ئه‌گه‌ربمانه‌وێت كورته‌یه‌ك له‌وێنه‌كان بخه‌ینه رِو ئه‌وا خوێنه‌رى شیعر خۆى ئه‌توانێت وردتر سه‌رنج له‌م وێنه شیعریانه بدات :
من دەم ویست سەرم بخەمە سەرمەمكەكانى كچێك و خەوم لێبكەوێت
جلە خوێناویەكانم لەبەر باراندا بشۆم و ئاوى گوڵە سورەكان بدەم
ئەو مناڵە ڵەشیمان كەمەوە بەدارو لاستیكەوە بەردى ئەگرتە ڵەنجەرەى مانگ
ئەو كچە بهێنمە ڵێكەنین مانگ بەبریندارى لەچاوەكانیدا ئەگریا
ئەو عاشقانە ڵەشیمانكەمەوە فاڵیان بەڵەڕەى گوڵەكان دەگرتەوە
دەم ویست هاواربكەم بابێن تایەفەى ڵەڵولەكان
بابكوژرێن عەشیرەتى مرۆڤەكان
دەم ویست ئەم قانونى كوشتنە تێك بدەم و گاڵتە لەگەڵ ئەم خوێنەدا بكەم
كەچى شاعیرەكان هاواریان دەكرد :
ڕەشەباى مەرگ هات بائەم هەوارە جێبێڵین
تاعون هەڵیكرد بالێرە بڕۆین.