
ئه‌و كاته‌ى په‌یوه‌ندى نێوان زانست و شانۆ درووست بوو، ئیدى میتۆدى نوىَ پێویستیه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ى شانۆ له‌ناو تاكه رِاڤه‌یه‌كى زانستى نه‌سوورِێته‌وه، به‌تایبه‌ت له بوونى ئه‌نترۆپۆلۆژیاى شانۆ، كه هه‌ریه‌كه له ئارِتۆ و گرۆتۆفسكى خستبوویانه رِوو، به‌لاَم كارى هه‌ریه‌ك له‌وان نه‌یتوانیبوو دوو ئه‌زموونى جیاوازبن له‌یه‌كترى، به‌وه‌ى دوو پرِۆژه‌ى ئه‌نترۆپۆلۆژى هاودژبن، به‌ڵكو گرۆتۆفسكى توانى هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ى ئارِتۆ له‌ئاستى تیۆریه‌وه به‌ره‌و پراكتیك بگۆرِێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى رِێره‌وێكى بۆ ئه‌زموونێكى نوىَ هێنایه بوون، بۆیه ئه‌زموونى گرۆتۆفسكى شانۆیه‌ك بوو به‌رهه‌مى عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ى گرۆتۆفسكى بوو، به‌لاَم نه‌یتوانیبوو پرِۆژه‌یه‌كى ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ ئه‌نترۆپۆلۆژیا بێنێته‌دى، تاوه‌كو یه‌كێك له خوێندكار و هاوكاره‌كانى به‌و كاره هه‌ڵسا ئه‌ویش (یۆژینیۆ باربا) بوو، باربا پرِۆژه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاره‌زوومه‌ندێكى شانۆیى ده‌ست پێكرد، ناوى له ئه‌زموونه‌كه‌ى نا (شانۆى سێیه‌م) ئه‌و شانۆیه له بنه‌رِه‌تدا خه‌مى جوانكارى له‌كارى شانۆیى كۆینه‌كردنه‌وه، به‌ڵكو ده‌یانوویست به‌ره‌و ئه‌و خولیا وونانه بێننه دى كه شاراوه‌ن، باربا باوه‌رِى وابوو ئه‌و كاره‌ش زیاتر له‌رێَگه‌ى مه‌شق و رِاهێنانى جه‌سته‌وه دێته دى، به‌دژى ئه‌و دژایه‌تى و سه‌ركوتكردنه‌وانه ده‌چۆوه كه له‌دژى تاك ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وه‌ش واى كردبوو گرفته كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان له‌سه‌رووى كێشه ئیستاتیكیه‌كان بن، به‌لاَم نه‌ك به‌و مانایه‌ى كه بگه‌رِێًنه‌وه بۆ هونه‌رێكى میللى و لاسایكارانه، به‌ڵكو له‌رِێگه‌ى زمانێكى جیاواز كه جه‌سته خوڵقێنه‌ریه‌تى "ئه‌وه‌ى داواى ئه‌وه ده‌كات شانۆ ده‌بێت بگه‌رِێته‌وه بۆ هونه‌رێكى میللى وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌بووه، ئه‌وه‌یان ده‌ركه‌وتنى جه‌هله به مێژووى شانۆ "(1)
له‌وه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وىَ كه كێشه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان و به‌تایبه‌ت كێشه‌ى تاك به میللى كردنى شانۆ نیه، به‌ڵكو گه‌رِانه‌وه‌یه بۆ كێشه‌ى مرۆیى له‌رِێگه‌ى دامه‌زراوێكى هونه‌رى كه شانۆیه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵى ده‌دا له‌سه‌ر ده‌قه‌كانى برێخت و دستۆفسكى قووڵ بێته‌وه، چاره‌سه‌رى بۆ ئه‌و ده‌قانه و بۆ كێشه‌ى كۆمه‌لاَیه‌تى بووه هۆى له‌دایك بوونى تیۆرێكى ئیستاتیكى فره رِه‌هه‌ند به‌هۆى ئه‌وه‌ى شانۆگه‌ریه‌كانى له گۆرِه‌پان و شه‌قام نمایش ده‌كرد، به‌وه‌ش شانۆى گه‌یانده ئه‌و ئاسته‌ى كه شوێن بریتى نیه له بیناسازى، به‌ڵكو بریتیه له‌هه‌ر رِووبه‌رێك كه شانۆى تیا نمایش بكرێت، شوێن له‌كارى ئه‌واندا بریتى نیه له شانۆكه‌ى، به‌ڵكو ئه‌و بایه‌خه‌ى نیه، هێنده‌ى بۆچوونیان وایه نووسه‌ر و ئه‌كته‌ر له‌هه‌ر شوێنىَ بوون شانۆ له‌وێدایه، له‌وه‌شدا تا ئاستێكى زۆر سوود له رِاگوزارى كۆمیدیاى دیلارتىَ وه‌رده‌گرن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌كته‌ر پێویسته خاوه‌نى بونیاتێكى فره‌یى گوزارشت كردن بێت، تاوه‌كو بتوانىَ رِاگوزه‌ر بكات، لێره‌دا ئه‌كته‌ر ده‌بێته كه‌ناڵى په‌یوه‌ندى نێوان ده‌ق و نمایش، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بونیادى ده‌قه‌وه رِاگوزه‌ر ده‌كات بۆ نمایش، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به‌و جۆره ده‌قانه ده‌بێت كه تواناى ئینتیماكردنى هه‌بێت بۆ ئه‌كته‌ر. ئه‌وه‌ش زمانى فره‌یى به ماتریاله‌كان ده‌به‌خشێت، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى ئه‌و هاتنه ده‌ره‌وه‌یه له بیناسازى شوێن توانى ده‌لاله‌تى باو تێك بشكێنێت بۆ فره‌یى.
كێشه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان بۆ باربا خستنه رِووى گرفته كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو گه‌رِانه‌وه‌یه بۆ كۆمه‌ڵناسى، هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵناسى به‌شێكى سه‌ره‌كى بووه له شانۆكه‌ى بۆ ته‌كنیكى ئه‌كته‌ر، ئه‌و له‌نێوان سۆسیۆلۆژیا و ئه‌نترۆپۆلۆژیاوه موماره‌سه‌ى شانۆى كردووه، به‌لاَم به‌هۆى به‌هه‌ند وه‌رگرتنى كێشه‌ى تاك و توێژینه‌وه له‌ژیانى تاك، په‌یوه‌ندى زینده‌گى گرووپه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان له‌لاى نه‌بۆته جێى بایه‌خ، به‌ڵكو ژیانى تاك و توێژینه‌وه له‌باره‌یه‌وه جێى سه‌رنجى شانۆكه‌ى بووه، ئه‌و فۆرِمه خۆرئاواییه‌ى بووه فۆرِمى باو له‌شانۆدا و توانیویه‌تى خۆى به‌سه‌ر ته‌واوى كولتوره جیاوازه‌كان بسه‌پێنىَ، كه‌چى شانۆى سێیه‌م وه‌ك شانۆى توندوتیژیى و شانۆى هه‌ژار بایه‌خ به كولتورى خۆرهه‌لاَت ده‌دات، ئه‌و بایه‌خه‌ى باربا به كولتورى خۆر هه‌لاَت كه شانۆى سوونه‌تى جگه له ئه‌زموونى ئارِتۆ و گرۆتۆفسكى هه‌مووان له‌سه‌ر كولتورى خۆرئاوا ئیشیان ئه‌كرد، بۆیه باربا له‌نێوان شانۆى سوونه‌تى و ئه‌زموونه‌كه‌ى خۆیدا به‌و شێوه‌یه به‌راووردێك ده‌خاته رِوو "بۆئه‌وه‌ى بتوانین رِاڤه‌ى په‌یوه‌ندى بكه‌ین له‌نێوان شانۆى سێیه‌م و شانۆى سوونه‌تى، له‌سه‌رمان پێویسته به‌راووردێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ندێك دۆزینه‌وه‌ى زانستى، بۆ نموونه: زوومه‌كانى بینین.. كاتىَ میكرۆسكۆب خوڵقێنرا چه‌مكى سرووشت تا ئاستێكى مه‌زن فراوان بوو، ئه‌و پرسیاره‌ى هێنایه پێشه‌وه كه په‌یوه‌ست بوو به‌و جیهانه‌ى له‌خوار بینینه‌وه‌یه یا ئه‌و سرووشته‌ى تر، سه‌باره‌ت به من شانۆى سێیه‌م دیارده‌یه‌كى هاوشێوه‌ى خوڵقاندووه، هه‌ر فۆرِمێك یه‌كگرتوو بێت به شانۆى سوونه‌تى شیاو‌و خوازراو نیه، ئه‌وانه دوو جیهانى جیاوازن پێویسته ملكه‌چى بكات بۆ یاسا جیاوازه‌كان " (2)
ده‌توانین ستراتیژى ئه‌زموونه شانۆیه‌كه‌ى له‌وه‌دا بناسین كه شانۆى سێیه‌م پرِۆژه‌ى پشكنین و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و نه‌بینراوانه‌یه كه ئه‌زموونكارانى به‌ر له‌و تواناى بینینى نهێنیه‌كانیان نه‌بووه، به‌واتایه‌كیتر ده‌توانین بڵێین شانۆى سێیه‌م ده‌یه‌وىَ پیاچوونه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و شته فه‌رامۆش كراوانه بكات كه ئه‌زموونه شانۆیه‌كانى پێش خۆى نه‌یانبینیووه.
ئه‌و بینینه پێویستى به سیستمى جیاواز هه‌یه، پێویستى به رِێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى شانۆ و بینه‌ره، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شانۆكاران چه‌ندین مانگ خه‌ریكى كاركردن ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى نمایشێك درووست بكه‌ن، زۆرجار نمایشه‌كه ته‌نها یه‌ك رِۆژ نمایش كراوه، به‌واتاى كارى چه‌ندین مانگ له گه‌رِان و پشكنین به رِۆژێك خراوه‌ته رِوو، بۆیه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى له‌و رِۆژه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و بینه‌ره درووستى ده‌كه‌ن "ئه‌و بینه‌ره‌ى گرووپى شانۆى سێیه‌م به‌دواى ده‌گه‌رِێن بینه‌رێكى سوونه‌تى نیه، ئه‌و به‌ته‌نیا نمایشى بۆ ناخرێته رِوو، به‌ڵكو بابه‌تى پىَ ده‌درىَ بۆ بیركردنه‌وه، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى خوڵقاندنى په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش كه له‌وه‌مان كه‌مه و ئێمه‌ش پێویستیه‌كى زۆرمان پێیه‌تى " (3)
ئه‌وه‌ش بنیاتنانى سرووتێكى تایبه‌تمه‌ندو سه‌ربه‌خۆى شانۆى سێیه‌مه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌رِێگه‌ى رِاگوزره‌وه ده‌یانه‌وىَ خه‌ونه سه‌ركووت كراوه‌كانیان له‌ناو ئه‌و سرووته شانۆییه ئازاد بكه‌ن، چونكه به‌شێك له خه‌ونه‌كانیان به‌و هیوایه‌وه پارێزگارى لىَ ده‌كه‌ن كه له‌ناو شانۆ بیهێننه دى، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و برِوایه‌ى كه سیاسه‌ت بۆ ئه‌وان هیچ خه‌ونێكى پىَ نیه، به‌چاوى گومانه‌وه سه‌یرى ئایدیۆلۆژیاكان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له خه‌ونى ئایدیۆلۆژیه‌وه بۆ خه‌ونى تاك ده‌رِوات.
به‌شدارى هه‌ر ئه‌كته‌رێك وه‌ك داكۆكیكارێك بۆ خه‌ونى تاكه‌كان، شانۆ ئه‌و تاكانه له‌خۆى كۆ ده‌كاته‌وه و ده‌یكات به خه‌ونى كۆمه‌ڵگایه‌كى تاكخوازیى، كۆمه‌ڵگایه‌ك تاك تیایدا بوونى هه‌بێت نه‌وه‌ك ده‌سه‌لاَتى كۆمه‌ڵى خه‌ونى تاكه‌كان بكوژێت.
لێره‌دا له‌و پرِۆسه ئه‌زموونكاریه هاوكێشه شانۆییه‌كه بریتى ده‌بێت له (ئه‌كته‌ر+ ده‌رهێنه‌ر+ ده‌ق+ شوێن) ئه‌كته‌ر ئه‌و رِه‌گه‌زه گرنگه‌ى ئه‌و رِووبه‌ره شانۆییه، كه پێویسته ده‌ق بكه‌وێته خزمه‌تى تواناكانى، نه‌وه‌ك ئه‌كته‌ر بچێته ژێر ده‌سه‌لاَتى ده‌قه‌وه، ده‌رهێنه‌ر ئه‌و كه‌ناڵى گه‌یاندنى په‌یوه‌ندیه‌ى نێوان ئه‌كته‌رو ده‌قه، ئه‌و كه‌ناڵه كاتىَ ئه‌و دوانه به‌ریه‌ك ده‌كه‌وێنێت.. ده‌بێته هۆى بنیاتنانى نمایش، شوێن دوا خاڵى ناو ئه‌و هاوكێشه‌ییه، چونكه وه‌ك ئه‌وانیتر ئه‌و بایه‌خه گرنگه‌ى نیه، چونكه شانۆى سێیه‌م باوه‌رِى وایه ئه‌وان له‌هه‌ر شوێنێك بن ده‌توانن شانۆ نمایش بكه‌ن.
ئه‌و تێگه‌یشتنه ئه‌نترۆپۆلۆژیه بۆ شانۆ به‌ره‌نجامى پرِۆژه ئه‌زموونكاریه‌كانى ئارِتۆ و گرۆتۆفسكیه بۆ ئه‌نترۆپۆلۆژیاى شانۆ و باربا ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌ولاَنه یه‌ك بخاته‌وه، به‌واتایه‌كیتر بنه‌ما تیۆریه‌كانى له‌وان وه‌رده‌گرێت، ده‌یه‌وىَ له‌رِووبه‌رو مانایه‌كى ناته‌با و جیاوازدا بیخاته‌وه رِوو، ئه‌و وه‌ك گرۆتۆفسكى له‌سه‌ر گرنگى و به‌سێنترال بوونى ئه‌كته‌ر پێداگیرى ده‌كاته‌وه، به‌لاَم ئه‌وه‌ى له گرۆتۆفسكى جیاى ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى ئه‌كته‌ر وه‌ك قه‌دیس سه‌یر ناكات، هێنده‌ى ده‌یه‌وىَ وه‌ك جه‌سته‌یه‌كى مرۆیى گوزارشت له بوونى مرۆڤبوونى خۆى بكات، بۆ ئه‌وه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به‌و ئه‌كته‌رانه‌ى كه په‌یمانگاو قوتابخانه‌كانى شانۆیان وه‌ك خویًَندن نه‌خوێندووه، بۆیه شانۆكه‌ى له شانۆیه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه ده‌بێته شانۆیه‌كى ئه‌زموونگه‌رى
سه‌باره‌ت به دوالیزمه‌كانى جه‌سته، به‌وه‌ى جه‌سته به‌ته‌نیا هه‌ڵگرى رِه‌گه‌زى خۆى نیه، به‌ڵكو هه‌ڵگرى رِه‌گه‌زى به‌رامبه‌ریشیه‌تى، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش سه‌ره‌تا له‌دیدى ئه‌نترۆپۆلۆژى ئارِتۆ بۆ شانۆ ده‌ركه‌وت، ئه‌و ده‌مه‌ى جه‌سته‌ى له‌وه ده‌ركرد به‌ته‌نیا تاكه خاسیه‌تێكى هه‌بێت به‌وه‌ى یان نێر بێت یان مىَ، یاخود یا خاوه‌نى جه‌سته‌یه‌كى زبر بێت یان هێمن، شه‌رِانى بێت یان ئیرۆسى، بۆیه به‌دواى ئارِتۆ چیتر جه‌سته به‌ته‌نیا خاوه‌نى یه‌ك تایبه‌تمه‌ند نیه "به‌ڵكو جه‌سته‌یه‌كه هه‌ڵگرى هه‌ردوو رِه‌گه‌زه‌كه‌یه، جه‌سته‌یه‌كى نێره مووكه، ئه‌وه‌ش جه‌سته‌یه‌كه ته‌واوى دوالیزمه‌كانى جه‌سته تێك ده‌شكێنىَ، شتىَ نیه پێى بووترىَ (جه‌سته‌ى ژن/ جه‌سته‌ى پیاو)و (جه‌سته‌ى رِه‌ش/ جه‌سته‌ى سپى)و (جه‌سته‌ى شاریى/جه‌سته‌ى لادێى)و (جه‌سته‌ى ناسك/جه‌سته‌ى بزر)و (جه‌سته‌ى سووك/ جه‌سته‌ى قوورِس)و (جه‌سته‌ى زیندوو/جه‌سته‌ى مردوو) " (4)
له‌و چاره‌سه‌ریه باربا چه‌مكێكى نوىَ به دارِشته‌یه‌كى تره‌وه دێنێته ناو شانۆ، ئه‌ویش چه‌مكى (ووزه) ى ئه‌كته‌ره، ووزه ده‌بێته چه‌مكێكى ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ خوێندنه‌وه‌ى ئیشكالیه‌تى جه‌سته، به‌تایبه‌ت له‌رِێگه‌ى ئه‌و چه‌مكه‌وه ده‌یه‌وىَ ئه‌و ده‌مامكه ساخته‌یه لابه‌رێت له‌سه‌ر رِه‌گه‌زه‌كان، به‌وه‌ى ئه‌كته‌رى مێینه خاوه‌نى ووزه‌ى مێینه بێت وئه‌كته‌رى نێرینه خاوه‌نى ووزه‌ى نێرینه بێت.
سه‌ره‌تا چه‌مكه‌كه بۆ ناو پێناسه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌گه‌رِێنێته‌وه، دواتر رِه‌خنه‌ى ئاراسته ده‌كات، به‌وه‌ى ووزه ماناى هێزو كاركه‌ر ده‌گرێته‌وه، كه بوونى وابه‌سته‌ى هاوار و ده‌مارگرژیه‌تى ماسوولكه كراوه، له‌كاتێكدا ووزه بریتیه له ئاماده بوون.
لابردنى ئه‌و ده‌مامكى گرژیى و هاواره له‌سه‌ر ووزه‌و ناسینى وه‌ك ئاماده بوون سرِینه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ناونانه‌یه كه له‌رِێگه‌ى رِه‌گه‌زه‌وه ووزه‌ى پىَ بارگاوى كراوه، ئه‌و ده‌مه‌ى ئه‌وه‌مان له‌سه‌ر ووزه نه‌هێشت، ده‌كه‌وینه به‌رده‌م ئاماده بوون، كه بریتیه له‌و پرِۆسه‌یه‌ى "رِۆڵى ئه‌كته‌ر (كورِ بێت یا كچ) ئاشكرا كردنى ئه‌و خواسته تاكانه‌یه بۆ ووزه، وه‌پارێزگاریكردنى ووزه وخودگه‌رێتى " (5)
تێكشكاندنى دوالیزمه‌كانى جه‌سته بۆ باربا په‌یوه‌ندى به كه‌شف كردنى نهێنیه‌كى تایبه‌ت هه‌یه، به‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له رِه‌گه‌زه‌كان به‌شێكى رِه‌گه‌زه‌كه‌ى تر‌ى گرتۆته خۆى، چاره‌سه‌رى ئه‌و بۆ جه‌سته، په‌یوه‌سته به ئه‌نترۆپۆلۆژیاى جه‌سته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وىَ چاره‌سه‌ره‌كه په‌یوه‌ندى به ژیاره‌وه هه‌بێت كه مرۆڤه‌كان خاوه‌نین، ئه‌وه‌ش دوالیزمى (رِه‌گه‌ز/ كه‌سێتى) بۆته هۆى ئیشكالیه‌تى ناو ژیار.
بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ئه‌و لایه‌نه رِوون بكه‌ینه‌وه نموونه‌یه‌ك دێنینه‌وه، با ئه‌ویش شانۆگه‌رى (ماكبێس) بێت، رِه‌گه‌زى ئه‌كته‌ر رِه‌گه‌زێكى مێینه‌یه كه رِۆڵى (لیدى) یارى ده‌كات، به‌لاَم ئاخۆ رِه‌گه‌زى كه‌سێتى لیدى مێینه‌یه؟ ئه‌و ده‌مه‌ى خه‌ونى تاج لاى لیدى ده‌بىَ به خه‌ونى كوشتن، ئێمه له‌رِه‌گه‌زى كه‌سێتى لیدى وه‌ك نێرینه سه‌یر ده‌كه‌ین، له‌كاتێكدا ئه‌و مێینه‌یه، به‌واتاى له‌یه‌ك كاتدا هه‌ڵگرى هه‌ردوو رِه‌گه‌زه‌كه‌یه.
كه‌واته ئه‌و دوالیزمه (رِه‌گه‌ز/ كه‌سێتى) له‌ناو خۆیدا په‌یوه‌ندى نێوان (ئه‌كته‌ر/ كاره‌كته‌ر) ه، په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ئاستى رِه‌گه‌زى ته‌واو ناكۆكه، ئه‌وه‌ش بۆته به‌شێكى زۆرى ژیارى كۆمه‌ڵگاكان. (6)
كه‌واته ووزه بریتیه له‌تواناى ته‌كنیكى عه‌قڵى وجه‌سته‌یى ئه‌كته‌ر له‌چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى له‌ناو نمایش، ژیار وكولتوور تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا ووزه رِێرِه‌وه‌كه‌ى بگۆرِێت و ته‌كنیكیتر بدۆزێته‌وه، ده‌بىَ له‌و كاته‌دا ئه‌و خاسیه‌ته كۆمه‌لاَیه‌تیانه به‌هه‌ند وه‌ربگرین، كه كوولتورێك سیفاتى پاڵه‌وانه‌كانى به‌و شێوه‌یه پاوان ناكات به‌سه‌ر رِه‌گه‌زه‌كان، به‌لاَم ئه‌و ده‌مه‌ى به‌شێكى زۆر له كوولتورى خۆرهه‌لاَت به‌پێى یاساى دارستان كاره‌كته‌ره ترسنۆك و بێده‌سه‌لاَته‌كان ده‌دات به مێینه وبه ده‌گمه‌ن (نورا وئه‌لیكتراو ئه‌نتیگۆنا) له‌شانۆى خۆرهه‌لاَتدا ده‌بینین (7) ده‌بێت ئه‌كته‌رى مێینه ووزه‌ى بخاته به‌رده‌م ئه‌و گومانه ئه‌نترۆپۆلۆژیه، به‌وه‌ى ئه‌و جه‌سته نیه، به‌ڵكو خاوه‌نى جه‌سته‌یه (8) كه ئه‌كته‌ر بریتى نه‌بوو له‌جه‌سته، به‌ڵكو خاوه‌نى جه‌سته بوون واتا ووزه بوونى نیه، كه ووزه‌ش بوونى نه‌بوو، واته نه‌بوونى ئاماده‌بوونه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌بوون له‌ناو شانۆ بوونى هه‌بێت ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه بكرێته‌وه كه ده‌كه‌وێته نێوان ووزه‌و جه‌سته، ئه‌وه‌ش بنه‌ماى چاره‌سه‌رى ئیشكالیه‌تى ئه‌و په‌یوه‌ندییه كه باربا شانۆى سێیه‌مى پىَ رِزگار كردووه‌و نه‌یهێشتووه له‌ناو ئیشكالیه‌ت بمێنێته‌وه، كه ئه‌مرِۆ گرووپه ئه‌زموونگه‌ریه‌كان زۆر به‌بایه‌خه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و ئیشكالیه‌ته ده‌گه‌رِێنه‌وه، هه‌میشه كه بیانه‌وىَ ئاماده‌بوونى شانۆ ببێته بنیاتنانى دنیایه‌كى خوڵقێنراو ئه‌وه بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه ئه‌نترۆپۆلۆژیه بۆ ووزه ده‌گه‌رِێنه‌وه، تێگه‌یشتنێك یۆژینۆ بارباى گه‌یانده ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى بڵێت "ئێمه له‌سه‌ر جه‌سته یا ده‌نگ كار ناكه‌ین، ئێمه له‌سه‌ر ووزه‌كان كار ده‌كه‌ین " .
په‌راوێز وسه‌رچاوه‌كان
(1) نحو مسرح حی/ سامی عبد الحمید، دار الشۆون الپقافیه (بغداد)2006/ێ 67
(2) اوجینیو باربا و مسرح اودین/ الحیاه المسرحیه، العدد (11/12) شتاء-ربیع 1980/ ێ46
(3) هه‌مان سه‌رچاوه/ ێ 46
(4) شانۆى پۆست مۆدێرنیتى/ نیهاد جامى، زنجیره‌ى (22) كتێبى ده‌زگاى شه‌فه‌ق چاپخانه‌ى ئاراس (هه‌ولێر) 2009/ لا 124
(5) گاقه الممپل/ ڕوجینیو باربا واخرون، ترجمه (د. سه‌یر الجمل) ڕكادیمیه الفنون وحده الاێدارات المسرح (33) ێ 284
(6) له‌ئه‌ده‌بیاتى خۆر هه‌لاَت زۆر كاره‌كته‌رى له‌و شێوه‌یه‌ى باربا باسى ده‌كات ده‌یبینین، له ئه‌ده‌بى كوردیدا با دوو نموونه بێنینه‌وه، له‌ئده‌بى كلاسیكى ئه‌حمه‌دى خانى و له‌ئه‌ده‌بى نوىَ شێرزاد حه‌سه‌ن، خانى له (مه‌م وزین) به‌كر مه‌رگه‌وه‌ر هه‌ڵگرى پرِۆژه‌ى مه‌رگه له‌ناو ژیاندۆستى عه‌شقدا، لاى شێرزاد حه‌سه‌ن نموونه‌كه ته‌واو جیاوازه، به‌لاَم وویستوویه‌تى كاره‌كته‌ره‌كانى خانى بكاته‌وه به پاڵه‌وان، به‌وه‌ى له چیریۆكى (مه‌م وزینه‌كان) كۆمه‌ڵه ئه‌كته‌رێكى شانۆیى لاى ده‌رهێنه‌رێك له‌تاقى كردنه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رهێنه‌ر كچ وكورِێك هه‌ڵبژێرێت بۆ كه‌سایه‌تى مه‌م وزین،هه‌موو كورِه‌كان سوورن له‌سه‌ر رِۆڵ بینینى مه‌م وكچه‌كانیش به‌هه‌ماهن شێوه هه‌موویان ده‌یانه‌وىَ زین بن كه‌س ئاماده نیه رِۆڵى به‌كر مه‌رگه‌وه‌ر وه‌ربگرێت، ده‌رهێنه‌ر رِوو له‌ئه‌كته‌ره‌كان ده‌كات پێیان ده‌ڵسێت كه‌س ئاماده نیه له شلانۆگه‌ریه‌كه‌مه‌رگه‌وه‌ر بێت له‌كاتێكدا كامیان له‌ژیاندا مه‌رگه‌وه‌ر نین، هه‌خمووتان ده‌تانه‌وىَ مه‌م وزین بن له‌كاتێكدا ئێمه یه‌ك مه‌م وزینمان ده‌وێت ده‌رهێنه‌ر له‌كۆتاییدا ده‌گاته ئه‌و برِیاره‌ى كه مادامه‌كى ئه‌و هه‌موو مه‌م وزینه‌مانهه‌یه چ پێویستمان به شانۆیه، ئێمه لێره‌دا ده‌توانین ئه‌و ده‌ره‌نجامه له‌و چیربۆكه هه‌ڵبهێنجین كه هه‌ریه‌ك له عاشقه‌كان له‌ناخدا دژه عه‌شقیبان بۆ ئه‌وانیتر گرتۆته خۆى، ئه‌وه‌ش ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ى باربغایه بۆ ووزه كه پرِۆسه‌ى ئاماده بوونى ءه‌كته‌ره له‌ناوم دوو رِه‌گه‌ز یا دوو كه‌سایه‌تى.
(7) پێویسته ئه‌وه رِوون بكه‌ینه‌وه كه باسكردنمان له یاساى دارستان بۆ شانۆى خۆرهه‌لاَت مه‌به‌ستمان زیاتر له شانۆى عه‌ره‌بى وكوردیى و ئێرانیه، نه‌وه‌ك شانۆى یابانى یان شانۆى هندى كه باربا له‌باره‌ى كوولتورى هندیه‌وه باس له‌و سیفاته ده‌كات كه قۆرِخ نه‌كراوه له‌سه‌ر رِه‌گه‌زه‌كان.
(8) ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌بۆ ئه‌و ووته‌یه‌ى شانۆكارى كورد نیگار حه‌سیب كه ده‌ڵێت "شتێكی‌تر ده‌كرێته قوربانى تا جه‌سته‌ى من یه‌ك بگرێته‌وه؟ بۆیه له‌و باوه‌رِه‌دا نیم، چونكه من جه‌سته‌م نییه، من جه‌سته‌م، به‌لاَم ئه‌گه‌ر جه‌سته‌م هه‌بێت، وه‌ك ئه‌كته‌رێك كه به‌شێوازیتر كارده‌كات، كه زۆربه‌ى زۆرى ئه‌كته‌ره‌كان جه‌سته‌یان ده‌خه‌نه به‌رده‌ستى ده‌رهێنه‌ر خۆى پارچه پارچه بكات، له‌بوارى پارچه پارچه كردن‌دا جه‌سته‌ى بینه‌ران كه له‌گه‌ڵیدا كۆمه‌ڵگا درووست ده‌كات یه‌ك بگرێته‌وه " گۆڤارى شانۆكار/ ژماره (1) ى به‌هارى 2007/ لا 49
(9) الجسم المتمدد/ اوجینیو باربا، له كتێبى (گاقه الممپل) هه‌مان سه‌رچاوه، لا 296