بیره‌وه‌رییه‌كانى كلۆدین مونتى له‌گه‌ل سیمۆن دوبۆڤوار | كه‌ژال عه‌لا
و: كه‌ژال عه‌لا / له‌نده‌ن
كلۆدین مونتى له‌ساڵًى (1949) له‌پاریس چاوى به‌دنیاهه‌ڵهێناوه، دایكى كیمیازانء باوكى بیركاریزان بووه. كلۆدین هه‌رله‌سه‌رده‌مى لاوێتیدا په‌یوه‌ندى كردوه به بزوتنه‌وه‌ى ژنانى فه‌ره‌نساوه. ئه‌و له‌گه‌لڕ ژان پول سارته‌رء سیمۆن دوبۆڤوارء هێلینى خوشكى دۆبۆڤوار كه نیگاركێش بووه، په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێز له‌نێواندا درووستبوه‌ء تاكۆتایى ژیانى سیمۆن هاوه‌ڵى یه‌كتربوون. كلۆدین مۆنتى نامه‌ى كۆتایى دكتۆراكه‌ى له‌سه‌ر ژیانء به‌رهه‌مه‌كانى سیمۆن دۆبۆڤوار نوسیوه‌ته‌وه. كلۆدین له وتارێكیدا به‌م شێوه‌یه ده‌رباره‌ى بیره‌وه‌ریه‌كانى نێوان خۆىء سیمۆن دۆبڤوار ده‌دوێت: من له‌یه‌كه‌م رِۆژى ژیانمدا نه‌وه‌ى(رِه‌گه‌زى دووه‌م) بووم.. كاتێك دایكم له‌ساڵى (1949)دا به‌شى یه‌كه‌مى كتێبى (رِه‌گه‌زى دوه‌م)ى خوێندۆته‌وه سكى به‌منه‌وه پرِبوو. له‌ساڵى (1969) ته‌مه‌نم بیست ساڵ بوو كه بۆیه‌كه‌مین جار له‌ده‌رگاى ماڵى سیمۆن دۆبۆڤوارم دا، كاتێك چوومه ماله‌كه‌یه‌وه، هه‌رگیز ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵدا نه‌ده‌هات كه جارێكى تر بچمه‌وه به‌وماڵه‌داء به‌و جۆره هاورِێیه‌تیمان له نێواندا دروستبێت. له‌نێوان ساڵه‌كانى (1949_ 1968 ) له‌فه‌ره‌نسادا به‌ده‌گمه‌ن باسى مافى ژنان به‌رگوێده‌كه‌وت، جگه‌له ئاژانسى هه‌واڵه‌كان نه‌بێت هه‌ندێكجار ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى حه‌بى به‌رگرى له‌سكپرِبوونى بۆ خێزانه‌كان باسده‌كرد. له‌وسه‌رده‌مه‌دا زۆربه‌ى قوتابخانه ناوه‌ندیه‌كیه‌كانى كچانء كورِان جودابوون. ژنان هیچ جۆره كارێكى گرنگیان نه‌بوو، ئه‌وكارانه‌ى بۆژنان گونجاوبوون بریتی بوو له مامۆستایى، په‌رستیاریى، دایه‌نیى مناڵان .
له‌ساڵى(1968) دا كرێكاران له‌سه‌راسه‌رى فه‌ره‌نسادا بۆ پشتگیریكردنى خوێندكارانى زانكۆ له‌سه‌ر دادگایى كردنى تاوانبارانء بیورۆكراتی رِاپه‌رِین. نزیكه‌ى مانگێك وڵات توشى شه‌له‌ل هات. هه‌رسآ پێشه‌واى گرنگى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش پیاوبوون. له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا هیچ كه‌س گوێى له‌ده‌نگى ته‌نها ژنێكیشه‌وه نه‌بوو. ته‌نانه‌ت سیمۆن دۆبۆڤواریش له‌م رِۆژانه‌دا بێده‌نگبوو!. ورده ورده بارودۆخه‌كه وایلێهات خه‌ڵكى به‌بێ ئه‌وه‌ى یه‌كتریبناسن له‌گه‌لڕ یه‌كتردا ده‌كه‌وتنه گفتوگۆ كردن، ژنانى فه‌ره‌نسایش كه‌ڵكیان له‌م ده‌رفه‌ته وه‌رگرتء كه‌وتنه‌گفتوگۆكردنء باسیان له‌ونه‌هامه‌تىء مه‌ترسیانه ده‌كرد كه‌رِووبه‌رِووى ژنان ده‌بوه‌وه. هه‌رچه‌نده سیمۆن له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌شى دووه‌مى كتێبى (رِه‌گه‌زى دووه‌مى) بڵاوكرده‌وه به‌ڵام زۆربه‌كه‌مى باسى ژنى تێداكردبوو. به‌ڵام له‌وه به‌دواوه ده‌ستى كرد به‌نووسین ده‌رباره‌ى خستنه‌رِووى بارودۆخى ژنانء داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئه‌وانء تا ] دواین هه‌ناسه‌ى ژیانى هه‌ربۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تێكۆشا.
پاش ساڵیك به‌سه‌ر رِاپه‌رِینى خوێندكارانى زانكۆ واته له (1969)دا رِێكخراوى بزافى ژنان له‌فه‌ره‌نسا سه‌رى هه‌ڵدا. له(26/8/1969) هه‌شت ژن چوون بۆ (تاقى سه‌ركه‌وتن) تا له‌سه‌ر گۆرِى هاوسه‌رى ون-ناو چه‌پكه گولێك دابنێن. ئه‌م به‌سه‌رهاته بووه مایه‌ى ئاژاوه له‌نێوان سه‌ربازه‌كانداء میدیاكانى فه‌ره‌نساى سه‌رسامكرد. من سێ مانگ دواى ئه‌م رِووداوه په‌یوه‌ندیم كرد به‌رِێكخراوى ژنانه‌وه، چونكه تائه‌و كات له‌گه‌لڕ ده‌سته‌یه‌ك كچدا له گروپى خوێندكارانى زانكۆدا ئه‌ندامبووین، به‌ڵام پیاوه‌كان وه‌ك سكرتێر رِه‌فتاریان له‌گه‌لڕ ئێمه‌دا ده‌كرد. من ئه‌و كاته وتارى كۆمه‌ڵێك پیاوم چاپده‌كرد كه‌باسى له‌وكارانه‌ده‌كرد پێویسته ئه‌نجامبدرێت بۆ چۆنێتى گۆِانى ئاینده‌ى جیهان، به‌ڵام ئه‌م پیاوانه رِێگه‌یان به‌من نه‌ده‌دا به‌شداریبكه‌م له كارووبارى سیاسی‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه له‌پاش ماوه‌یه‌ك منیش وه‌ك كۆمه‌ڵێك كچانى تر بێزاربووم له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئه‌وانء هه‌ربۆیه وازم هێنا. پاشان په‌یوه‌ندیمكرد به بزووتنه‌وه‌ى ژنانه‌وه.
ئه‌ورِۆژه‌ى كه برِیارى جیابوونه‌وه‌مدا له‌گه‌لڕ گروپه‌كه‌مدا، پیاوه‌كان وایان پێرِاده‌گه‌یاندم كه رِێكخراوى ژنان شتێكى بێماناء پرِوپوچه، پێیان ده‌وتم هه‌ركاتێك بارودۆخى پیاوان پێشكه‌وتنى به‌خۆوه بینى ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى بارودۆخى ژنانیش به‌ره‌و باشى ده‌چێت. منیش پێم وتن: (( ئێمه نامانه‌وێت چاوه‌رِوانى ئاینده‌یه‌كى نادیاربین!)) هه‌ربۆیه ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌رئه‌وه‌كرده‌وه ده‌مءده‌ست ده‌ستبه‌كاربین. سیمۆن دۆبۆڤواریش هه‌رهه‌مان هه‌ڵوێستى هه‌بوو، له‌مه‌رِ ئه‌م بابه‌تانه‌شه‌وه له‌بڵاوكراوه‌كانیدا ئیشاره‌تى پێداوه. گروپه بچكۆله‌كه‌مان كه‌له (6-8) كه‌س پێكهاتبوو، هه‌موورِۆژانى یه‌كشه‌مه بۆماوه‌ى (16) سالڕ به‌رده‌وام له‌كاتژمێر 55ء6 ده‌قیقه‌دا له‌ماڵه‌كه‌ى سیمۆن دۆبۆڤواردا به‌سه‌ختى ماندوده‌بووین به كۆبوونه‌وه‌كانمانه‌وه.
یه‌كه‌م جار كه چووم بۆ كۆبوونه‌وه‌كه وامزانى رِێك له‌كاتى خۆیدا گه‌یشتوومه‌ته جآ، به‌ڵام كاتێك سیمۆن ده‌رگاى لێكردمه‌وه چاوى تێبرِیمء وتى: (بۆوادرِه‌نگ كه‌وتى!) ئه‌م رِه‌فتاره‌ى ئه‌و بۆ كچێكى ته‌مه‌ن (23) ساڵ كه گه‌نجترین كه‌س بووم له‌ناو ئه‌ندامانى گروپه‌كه‌داء له‌كاتێكیشدا هه‌رله‌سه‌ره‌تاى نه‌وجه‌وانیه‌وه سه‌رسامى ئه‌و بووبووم، شتێكى زۆر ترسناك بوو.. له‌ساڵى(1970) سیمۆن دۆبۆڤوار ته‌مه‌نى (62) ساڵ‌بوو ئه‌وكاته به‌دایه‌گه‌وره‌ى من ده‌شیا. كاتێك كه چوومه ناو ئاپارتمانه‌كه‌یه‌وه ئه‌وسا له‌مه‌به‌ستى گه‌یشتم، له‌به‌رده‌م قه‌نه‌فه‌كه‌یدا كاتژمێرێكى ناشرینى بچكۆلانه دانرابوو كه ده‌ده‌قیقه پێش خرابوو!!. شایه‌نى باسه ئه‌وه‌ى زۆر خۆشحاڵى كردم ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ره‌تادا من وامده‌زانى له‌م دانیشتنانه‌ماندا ده‌بێت ئێمه زیاتر گوێگربین! به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بوو.. هه‌رله‌دواى ده‌ستپێكردنى باسه‌كه‌مان یه‌كێك له ئه‌ندامانى بزوتنه‌وه‌كه سه‌یرێكى منى كردء وتى: تۆپێت وایه ئێمه پێویسته چى بكه‌ین بۆ به‌یاسایى كردنى (له‌باربردنى كۆرپه‌له)؟. پێشنیارى منیش ئه‌وه‌بوو كه وتم: پێویسته ئێمه كارێك بكه‌ین كه میدیاكان ناچاربن زاراوه‌ى (له‌باربردنى كۆرپه‌له) به‌شێوه‌یه‌كى جدى بخه‌نه به‌رباسء لێكۆڵینه‌وه. هه‌رچه‌نده هیشتا له فه‌ره‌نسادا ئه‌م زاراوه‌یه شتێكى زۆر نامۆ بوو!. ته‌نانه‌ت خودى منیش كه له‌ناو خێزانێكى خوێنه‌وارء لیبراڵى دا په‌روه‌رده ببووم، هه‌رگیز ئه‌م زاراوه‌یه‌م نه‌بیستبوو.
له‌ساڵى (1970) فه‌ره‌نسا هێشتا وڵاتێكى زۆر كاسۆلیكى بوو. له‌به‌رئه‌وه كه‌س تواناى ئه‌وه‌ى نه‌بوو له‌م رِوه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك بدركێنێت. ته‌نانه‌ت له‌ساڵى (1943) دا ژنێك به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆرپه‌له‌كه‌ى له‌باربردبوو حكومه‌ت سزاى مردنى به‌سه‌ردا سه‌پاند. له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا له نێوان (1960-1970) ژماره‌یه‌كى زۆر له ژنانى فه‌ره‌نسا ئه‌م كاره نایاساییه‌یان ئه‌نجام ده‌دا..هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار ببوه مایه‌ى كه‌مئه‌ندام بوونء ته‌نانه‌ت مردنى هه‌ندێك له ژنانیش. هه‌رله‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌مان له ماڵى دۆبۆڤوار برِیارماندا، به‌یاننامه‌یه‌ك بنووسین كه‌تێیدا به‌رِاشكاوانه بڵاوى بكه‌ینه‌وه ئێمه (كۆرپه‌له‌مان له‌بار بردوه). ئه‌م بیرۆكه‌یه‌مان له‌به‌یاننامه‌ى (141) وه وه‌رگرتبوو كه‌به‌درێژاى جه‌نگى سه‌ركه‌وتنى جه‌زائیر بڵاوده‌كرایه‌وه. به‌ڵام ئێمه له‌مه‌رِ ئه‌م بابه‌ته‌وه پێویستمان به پشتگیرى هه‌بوو، برِیارماندا ئیمزاى كه‌سایه‌تیه خۆشه‌ویستء ناوداره‌كانى جیهان كۆبكه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیمزای (143) ژنمان كۆكرده‌وه كه ناوى هه‌ندێك له ژنه ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانیشى تێدابوو، وه‌ك (كاترینء دینۆڤ ء دالفین سایریگء..). منیش یه‌كێك بووم له‌وانه‌ى كه ئه‌م ئیمزایه‌م كرد، هه‌رچه‌نده هه‌رگیز ئه‌م كاره‌شم ئه‌نجام نه‌دابوو!. به‌ڵام هێشتا به‌شێكى گه‌وره‌ى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرابوو.. ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو ئاخۆ كامیه‌ك له رِۆژنامه‌كان ئاماده‌ى ئه‌وه‌ده‌بێت به‌یاننامه‌كه‌مان بۆ چاپ بكات؟ دڵنیا بووین كه رِۆژنامه‌ى (لۆمۆند) ئه‌م كاره‌ى بۆ نه‌ده‌كردین، چونكه رِۆژنامه نووسه‌كانى هه‌موو كاسۆلیكى توندرِه‌وبوونء له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا لایه‌نگرى (مافى هه‌ڵبژاردن) نه‌بوون. ته‌نها دوو گۆڤار ئاماده‌بوون هاوكاریمان بكه‌ن ئه‌وانیش گۆڤارى (ئێكسپرێسء نۆڤلڕ ئۆبزێرڤاتۆر) بوون. سه‌رئه‌نجام له‌گه‌لڕ نۆڤلڕ ئۆبزێرڤاتۆر رِێكه‌وتین. هه‌رچه‌نده ترسى ئه‌وه‌شیان هه‌بوو به‌وهۆیه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆ گۆڤاره‌كه‌یان پێدابخات. له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا په‌یمانیان داینآ كه له‌به‌رگى گۆڤاره‌كه‌یاندا ئه‌م هه‌واڵه به‌نیشانه‌ى سه‌ر دێرِى گۆڤاره‌كه‌یان چاپبكه‌ن.
بۆچوونه‌كانمان هه‌ر به‌وشێوه‌یه بوو كه‌پێشتر پێشبینیمان كردبوو. له(4/4/1971) بارودۆخه‌كه ورووژاء هه‌رایه‌كى گه‌وره‌ى لێكه‌وته‌وه.. ئه‌وسه‌رده‌مه بۆیه‌كه‌مین جاربوو له مێژووى فه‌ره‌نسادا رِادیۆء ته‌له‌ڤیزێۆنء رِۆژنامه‌كان چه‌ندین جار به رِاشكاوانه زاراوه‌ى (له‌باربردنى كۆرپه‌له)یان به‌كارده‌برد. خۆشبه‌ختانه كاره‌كه‌مان سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌خۆوه بینى. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ى كه ئیمزایان بۆكردبووین، رِووبه‌رِووى كێشه‌یه‌كى زۆر هاتن له‌پیشه‌كه‌یانداء كڵێساء ده‌وڵه‌تیش لێیان توورِه‌بوون. سیمۆن له(1970) به‌دواوه‌ته‌واوى گفتوگۆكانى بۆ بارودۆخى ژنانء خستنه‌رووى ئه‌ندێشه‌كانى فیمێنیستى ته‌رخانكرد. هه‌روه‌ها ئه‌و نۆڤلڕ ئۆبزێرڤاتۆرى رِازى كرد هۆكارى نووسینى به‌یاننامه‌كه‌ى بۆرِوونبكاته‌وه. له‌به‌روارى (20/ 11/1971) پاشنیوه‌رِۆى رِۆژى شه‌مه، ئێمه رِێپێوانێكى گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا.. كه‌هاوكاتبوو له‌گه‌لڕ رِێپێوانى فیمێنیستى له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا بۆ داواى مافى هه‌لّبژاردن. له‌م رِێپێوانه‌دا بۆیه‌كه‌مین جاربوو كه خه‌ڵكێكى زۆر تێكه‌ڵ به ئێمه بوون هه‌رچه‌نده ئه‌ندامیش نه‌بوون له‌گروپه‌كه‌ماندا. سه‌ره‌رِایى ئه‌وه‌ش له‌و رِۆژه‌دا میدیاكان گرنگیه‌كى زۆریان پێداین ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنێكى زۆر گه‌وره‌بوو بۆمان.. سیمۆن ئه‌م رِۆژه‌ى به جه‌ژنى شادىء برایانه ناوده‌برد.
هه‌وڵء كۆششه‌كانى ئێمه بۆ به‌یاسایى كردنى له‌باربردنى كۆرپه‌له ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى بۆرِه‌خسانین كه بچین به‌هاناى ئه‌و كچه‌مناڵكارانه‌ى كه‌وتبوونه به‌ر هێرشى درِندانه‌ى به‌كاربردنى سێكسى له‌لایه‌ن خزمء كه‌سوكارى خۆیانه‌وه!.. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن باوكء مامء خاڵء...هتد سكیان پرِببوو. ئه‌م ژنانه له‌به‌ر هه‌ژارىء نه‌دارى نه‌یانده‌توانى خۆیان رِزگار بكه‌ن له‌م باره گرانه. ئه‌مه‌له‌لایه‌كء له‌لایه‌كى تریشه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ یان نه‌بوو له‌پاش مندالڕ بوون بگه‌رێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌ء زۆربه‌شیان خێزانه‌كانیان له‌مالڕ ده‌یانكردنه ده‌ره‌وه. به‌م شێوه‌یه به‌درێژایى ژیانیان بێبه‌شده‌كران له‌خوێندنء دوارِۆژێكى نادیار چاروه‌رِوانی ده‌كردن. له‌وسه‌رده‌مه‌دا له‌فه‌ره‌نسا چه‌ند خانه‌یه‌كیان بۆ دایكانى سكپرِى ناشه‌رعىء كه‌سانى بێپشتء په‌نا درووستكردبوو، به‌ڵام جێگایه‌كى ئێجگار خراپء دژواربوو، جگه‌له‌وه‌ش له‌وێدا وه‌كو تاوانبارێكى وه‌حشى رِه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا.
جارێكیان سیمۆن دۆبۆڤوار سه‌ردانى یه‌كێك له‌م خانانه‌ى كرد، كه له‌شارى پاریسه‌وه نزیك بوو، ئه‌و له‌وجێگایه‌دا بۆى ده‌ركه‌وت كچه‌كان ته‌نها فێرى چنینء دروومانء چێشلێنان ده‌كرێنء هه‌روه‌ها له‌هۆڵێكى گه‌وره‌ى قه‌ڵه‌باڵغدا ژیانبه‌سه‌رده‌به‌نء له‌سه‌ر یه‌ك سسته‌مى بچكۆلانه ده‌نووستن كه بۆ ئه‌و ژنه سكپرِانه تابڵێى جێگایه‌كى دژوار ربوو. ته‌نها رِۆژانى شه‌مه‌ش بۆیان هه‌بوو دوو دوو بچنه‌ده‌ره‌وه بۆ شتكرِین ئه‌ویش بۆماوه‌ى دوو كاتژمێر، تاكو لاى خه‌ڵك نه‌ناسرێنه‌وه!.له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵكى گاڵته‌یان پێده‌كردنء ئازاریان ده‌دان. له‌نێوان ئه‌وكچانه‌دا ، كچێك به‌هۆى خۆشه‌ویستیه‌وه سكى له هاورِێكه‌ى خۆى پرِببوو، به‌ڵام بۆیان نه‌بوو ئه‌م دوانه یه‌كتر ببینن، ئێواره‌یه‌كیان كچه‌كان هه‌رچۆنێكبوو پاش چه‌ندین مانگ دوورى نێوانیان ده‌رفه‌تێكیان بۆرِه‌خساندن ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته‌مناڵكاره به‌یه‌كبگه‌نء پێكه‌وه له‌سه‌ره‌وه به‌جێیان هێشتنء خۆیان چوونه قاتى خواره‌وه. به‌ڵام لێپرسراوانى خانه‌كه هه‌ستیان كرد كچه‌كه دیارنیه! یه‌كسه‌ر چونه‌سه‌ره‌وه‌ء پێیان زانین. بۆرِۆژى دواى هه‌واڵه‌كه‌یان گه‌یانده دایكء باوكى كچه‌كه، باوكى كچه‌كه پاش دوورِۆژ خۆى گه‌یانده خانه‌كه. یه‌كسه‌ر كردى به‌قژى كچه‌كه‌یداء كه‌وته لێدانى. په‌رستارێك ویستى بچێت به‌هاناى كچه‌كه‌وه، به‌ڵام به‌رِێوه‌به‌ره‌كه رِایكێشاء هاوارى كرد به‌سه‌ریداء وتى: ( هه‌رگیز له‌كارى نێوان باوكء كچدا خۆت هه‌ڵمه‌قورتێنه!). باوكه‌كه ئه‌وه‌نده‌ى لێدا تا كچه داماوه‌كه له‌هۆش چوو. كچه‌كان هه‌موویان شاهیدى ئه‌م رِووداوه دڵته‌زێنه‌بوون له‌داخانا مانیان له‌خواردنگرت. ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسا برِیاریدا له‌ماوه‌ى (24) كاتژمێردا ئه‌م خانه‌یه دابخات. به‌په‌له نامه‌یان نارد بۆ دایكء باوكى هه‌موو كچه‌كان، كه‌بێن كچه‌كانیان به‌رنه‌وه. كچه‌كانى ئه‌مخانه‌یه پێیان رِاگه‌یاندین كه پێویستیمان به یارمه‌تى ( ئه‌ندامه چالاكه‌كانى بززوتنه‌وه‌ى ژنان)ه كه ده‌مءده‌ست بێن به‌هانامانه‌وه. پاش( 38) كاتژمێر ئێمه گه‌شتینه خانه‌كه‌یانه‌وه‌ء سیمۆن دۆبۆڤواریش وته‌بێژمانبوو. خه‌ڵكى فه‌ره‌نسا به‌هۆى رِادیۆوه رِاسته‌وخۆ له‌حاڵو وه‌زعى ترسناكى ئه‌م خانه‌یه ئاگاداربوونه‌وه. سیمۆن له‌گه‌لڕ یه‌كبه‌یه‌كى كچه‌كاندا گفتوگۆى كردء گیروگرفته‌كانى ئه‌م خانه‌یه‌ى بۆ خه‌ڵكى خسته رِوو. بۆ رِۆژى دوایى سیمۆن له‌گه‌لڕ پایه‌به‌رزترین كاربه‌ده‌ستانى په‌روه‌رده چاوپێكه‌وتنى ئه‌نجام دا‌ء باشترین ده‌سكه‌وتى ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و برِیاره رِێككه‌وتن كه رِێگه‌بدرێت به‌م كچانه له‌پاش مندالڕ بوون بگه‌رِێنه‌وه بۆ قوتابخانه.
دواى (48) كاتژمێر تێرِوانینى خه‌ڵكى به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى ( فیمێنستى) گۆرِا. سه‌رئه‌نجام بۆ خه‌ڵكى رِوونبوویه‌وه كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سه‌ربه بۆرجوازه‌كان نیه، به‌ڵكو له كه‌سانى بێپشتء په‌ناء خه‌ڵكانى هه‌ژار داكۆكى ده‌كات. ئه‌و ماوه‌یه سیمۆن به‌رده‌وام نامه‌ى له‌لایه‌ن ژنانى سته‌م دیده‌وه به‌ده‌ست ده‌گه‌یشت كه‌تێیدا داواى كۆمه‌كیان لێده‌كرد... ئه‌ویش كه‌سێكى به‌خشه‌نده‌بوو زۆرجار له‌گیرفانى خۆى یارمه‌تى ئه‌و ژنانه‌ى ده‌داء به‌ئێمه‌شى واده‌وت كه پێیان بڵێین ئه‌م یارمه‌تیه‌یان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌كه‌وه پێگه‌یشتوه! له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا جه‌نگى ئێمه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى یاساى له‌باربردنى كۆرپه‌له به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام له وڵاتى فه‌ره‌نسادا هێشتا ئه‌مه كارێكى نایاسایى بوو. هه‌ربۆیه ئه‌م شۆرِشه‌ى ئێمه ببوه مایه‌ى ئاژاوه‌ء ئاڵۆزیه‌كى زۆرء پێویستى به چاره‌سه‌ر هه‌بوو. له (1973)دا رِێگه‌مان بۆخۆش بوو بتوانین رِاسته‌وخۆ یارمه‌تى گرفته‌كانى خه‌ڵكی بده‌ین. بۆنموونه: كچێكى گه‌نج به‌ناوى (مارى كلێر) له خۆشه‌ویسته‌كه‌ى جیاببوه‌وه‌ء پاشان زانى سكى لێى پرِبووه، مارى منداڵه‌كه‌ى نه‌ده‌ویستء برِیارى دا له‌بارى به‌رێت، هه‌رچه‌نده دایكى مارى پێى وت: ئاماده‌یه خۆى چاودێرى منداڵه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ به‌ڵام كچه‌كه هه‌رسووربوو له‌سه‌ر برِیاره‌كه‌ى خۆى. كاتێك كورِه‌كه به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ى زانى، چووه لاى پۆلیسء شكاتى لێ‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دایكى مارى مامانه‌كه‌ى هێنابوو بۆ كچه‌كه‌ى، پۆلیس هه‌ردووكیانى ده‌ستگیركرد. ئێمه‌ش برِیارماندا قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ینء پشتگیریان لێبكه‌ین. سه‌ره‌تا چوینه گۆرِه‌پانى (ئۆپێرا)ء له‌ناوه‌رِاستى پاریس‌دا رِێپێوانێكى ئاراممان ئه‌نجامدا. دایكه‌كان منداڵه‌كانیان كردبوه باوه‌شء یه‌كى میزه‌ڵانێكیان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو. له‌ناكاوێكدا پۆلیسێكى زۆر به‌سوارى ماتۆرِسكیڵه‌وه هێرشیان كرده‌سه‌رمانء خه‌ڵكى هاوارىیان لێبه‌رزبوویه‌وه‌ء منداڵه‌كان رِایانده‌كرد، پۆلیسه‌كان ده‌ستیان نه‌ده‌پاراستء لێیان ده‌داین. بۆ رِۆژى دوایى به‌هۆى میدیاكانه‌وه، ته‌واوى خه‌ڵكى فه‌ره‌نسا له‌هه‌واڵى سه‌ركوتكردنى ئه‌م رِێپێوانه ئاشتى خوازه‌دا دڵگرانبوونء له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتدا هه‌واڵى ئه‌م رِووداوه‌ى مارى كلێر بووبه بابه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یى.
له‌م رِوه‌وه سیمۆن ئاماده‌بوو كه نه‌ك ته‌نها له‌ته‌له‌ڤیزوێنء رِادوێدا به‌ڵكو له دادگاش پشتگیرى له مارى بكات. ئه‌و له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى دادوه‌ره‌كاندا كه‌هه‌رهه‌موویان پیاوبوون، رِاشكاوانه بارودۆخى دژوارى ژنانى شیكرده‌وه. هیچ كه‌س نه‌یتوانى قسه‌كانى پێببرِێت. له‌پاش چه‌ند رِۆژێك برِیارى لیژنه‌ى دادپه‌روه‌ر رِاگه‌یه‌نراء مارى كلێر به‌بێتاوان له‌قه‌ڵه‌م دراو ئازادیان كرد. سه‌رئه‌نجام ئه‌نجومه‌نی یاسایى، یاساى دژ به له‌باربردنى كۆرپه‌له‌ى ئیلغاكرده‌وه. ئێمه‌ش ئه‌وده‌روازه‌یه‌مان بۆ واڵابوو كه‌كێشه‌كانى تریشمان بخه‌ینه رِوو وه‌ك: به‌كاربردنى سێكسى، زینا، ده‌ست موزدى نابه‌رابه‌رء لێدانء ئازارء ئه‌زیه‌تى ژنان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بۆچى!؟. له‌و سه‌رده‌مه‌دا سیمۆن كۆمه‌ڵى مافى ژنانى رِێكخستء ده‌رفه‌تى به‌ئێمه‌دا كه‌بابه‌ت بنووسین بۆ به‌یاننامه‌ى (ده‌ورانى مۆدێرن) كه‌له(1945)دا له‌گه‌لڕ سارته‌ر دایمه‌زراندبوو. ئێمه ئه‌و ژماره‌یه‌مان به بابه‌تى تایبه‌ت به ژنان ئاماده‌كردء خۆش له‌وه‌دابوو له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا هه‌ر هه‌مووى فرۆشرا. له‌سه‌ره‌تاى ئه‌و ژماره‌یه‌دا سیمۆن دۆبۆڤوار جه‌ختى له‌سه‌رئه‌وه‌كردوه كه پێویسته ژنان له‌هه‌موو هه‌لءمه‌رجێكدا سووربن له‌سه‌ر داواكاریه‌كانیانء له‌مه‌رِ خواسته‌كانیان پێدابگرن تاگه‌یشتن به‌ئازادىء یه‌كسانى كۆڵنه‌ده‌ن.
ماڵئاوایى…
سیمۆن پاش ماوه‌یه‌ك داوایلێكردم بچم بۆ سه‌ردانى هێلینى خوشكى كه له گوندێكى نزیك شارى ستراسبۆرگ ده‌ژیا. هێلین له‌وێدا به‌سه‌ختى سه‌رقاڵى مه‌سه‌له‌ى ژنایه‌تى بوو، چونكه ئه‌و پاڵێورابوو بۆ سه‌رۆكى ژنانى ئه‌شكه‌نجه‌دراو. زۆربه‌ى تابلۆكانى تایبه‌ت بوو به‌ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌كانى ژنانء تیۆری فێمینیستى خۆىء سیمۆنى خوشكى ده‌خسته‌رِوو كه‌تا تاته‌مه‌نى(85) ساڵى به‌رده‌وام نیگاریده‌كێشا. سیمۆن له‌دواین سه‌ردانى بۆلاى هێلینى خوشكی پێى وت: (خۆزگه‌م به‌خۆت كه‌هێشتا ده‌توانى نیگاربكێشیت. من ئیتر مه‌یلم له‌نووسینى كتێب نه‌ماوه. چونكه ئیتر هیچ شتێكم پێنه‌ماوه لێوه‌ى بدوێم.. به‌ڵام نیگاركێش هه‌میشه شتێكى پێیه كه قابیلى وتن بێت).
له‌ساڵى (1970)دا كاتێك سه‌ردانى سیمۆنمكرد، بارى ته‌ندروستى سارته‌ر رِووله‌خراپى بوو. له(1974) دا ئه‌و به‌ته‌واوى نابینا ببوو، ئه‌وه‌نده بێتوانابوو، هیچ ئومێدێكى به‌كتێبه‌كانیشى نه‌مابوو.. سیمۆنیش له حاڵء وه‌زعێكى زۆرخراپدا ده‌ژیا، له‌لایه‌ك به‌هۆى خراپى ته‌ندروستى سارته‌رء له‌لایه‌كى تریشه‌وه به‌هۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ده‌وروبه‌رى خرِببوونه‌وه، چونكه بۆچونكه‌كانیان زۆر دووربوون له‌یه‌كدیه‌وه.. به‌ڵام هه‌میشه كه‌ئێمه‌ى ده‌بینى سه‌رشارء چالاكء دڵخۆش ده‌بوو. چونكه سه‌ركه‌وتنه‌كانى خۆى له‌ئێمه‌دا ده‌بینیه‌وه‌ء ده‌شیزانى كه ئێمه چه‌ندمان خۆش ده‌وێت. له‌راِستیدا ئێمه نموونه‌ى ئه‌و تێوریانه بووین كه‌له (ره‌گه‌زى دووه‌م)دا وروژاندبووى.
له(19/4/1986)دا منء هێلین دۆبۆڤوار چووین بۆ نه‌خۆشخانه تا جه‌نازه‌كه‌ى سیمۆن ببینیین. ئه‌وه‌نده خه‌فه‌تباربووین وه‌خته‌بوو له‌هۆش بچین، ئه‌و كه هه‌میشه سه‌رشاربوو له‌ژیان، بێهه‌ستء جوڵه كه‌وتبوو لاشه‌كه‌ى گوڵباران كرابوو، خه‌ڵكى له‌سه‌رتاسه‌رى جیهانه‌وه گوڵیان بۆ ناردبوو. ئێمه‌ش له‌گه‌لڕ جه‌سته ساردبووه‌كه‌ى ئه‌ودا چوینه ئۆتۆمبیلێكه‌وه‌و به‌ره‌و گۆرِستان كه‌وتینه‌رِآ، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌هه‌زاران كه‌سمان ده‌بینى سه‌ری رِێزء نه‌وازشیان بۆ داده‌نه‌واند... كاتیكیش گه‌شتینه گورِستانه‌كه به‌ده‌م وتنى ئه‌و سروده‌وه دابه‌زین كه له‌ساڵى ( 1970)دا بۆ بزافى فیمێنیستى نوسیبوومان.. چونكه سیمۆن له‌رِاده‌به‌ده‌ر حه‌زى له‌م سروده ده‌كرد، هه‌ربۆیه پێمان وابوو ئه‌مه باشترین ماڵئاوایى كردنه بۆىء هه‌موو به‌یه‌كده‌نگ وتمان:
ئێمه‌ى ژنان كه هیچ رِابووردوویه‌كمان نیه
ئێمه‌ى ژنان كه هیچ مێژوویه‌كمان نیه
ئێمه‌ى ژنان كه سه‌رزه‌مینێكى تاریكین
لێمان گه‌رِێن، بائێمه‌ى كۆیله، رِاپه‌رِین
رِاپه‌رِن.. رِاپه‌رِن.. رِاپه‌رِن..
ئێمه به‌ده‌نگێكى نزم ده‌مانچرِى تا له‌خه‌وى هه‌ڵنه‌سێنین.. ده‌نگمان ته‌نها له‌وكاته‌دا به‌رزكرده‌وه كه تابوته‌كه‌یان بۆ خواره‌وه شۆرِكرده‌وه... سیمۆن دۆبۆڤوار گه‌لێك شتى باشى به‌خشی به منء زۆر له ژنانى گه‌نجى تر. به‌ڵام ئایا ئێمه‌ى بزافى ژنان، كه كارمان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا كردوه‌ء درێژه‌پێده‌ده‌رى خه‌باته‌كه‌ى ئه‌وین، ئایا دووباره ده‌توانین گه‌نجێكى تر ببه‌خشینه ئه‌و؟! ئومێده‌وارم كه بتوانین...
|