سه‌لاَح ره‌ووف له كۆرِێكى هونه‌ریدا | چراكان
رۆژى پێنج شه‌مه رێكه‌وتى(16/7/2009) كاتژمێرى (5) ئێواره به‌رێوبه‌رێتى هونه‌ره‌كانى موزیك له سلێمانى، سیمنارێكی بۆ مامۆستاى هونه‌رمه‌ند سه‌لاَح ره‌ووف سازکرد به ناونیشانى ( پۆلێنكردنى فۆرم و په‌یژه‌كانى مۆسیقاى كوردى) له هۆڵى ده‌زگاى خه‌ندان له سلێمانى .
باسه‌كه تایبه‌ت بوو به بوارى میوزیك و خوێندنه‌وه‌و راڤه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ى مامۆستا سه‌لاَح ره‌ووف له دوو توێى ئه‌و كتێبه‌ى خۆى كه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌چاپی ده‌گه‌یه‌نێت باس له زۆر ره‌هه‌ندى مێژووى كوردیى و جیهانیى ده‌كات و پۆلێنى په‌یژه‌كانى مۆسیقا له رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست‌و گه‌شه‌دان به فۆرمى مۆسیقا كوردییه‌كان له رێى به‌كارهینانى زیاتر له په‌یژه‌یه‌ك ، هه‌روه‌ها ئه‌م باسه گه‌رِان و ئه‌نالیزكردنى زۆربه‌ى گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كانى پتر له 50 گۆرانیبێژى هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستانه له رووى په‌یژه‌كانى مۆسیقا‌و ریتمه‌كانیانه‌وه، له‌گه‌ڵیشیدا رێژه‌ى به‌كارهێنانى په‌یژه‌كانى مۆسیقا له هه‌رچوار پارچه‌كه‌ى كوردستاندا و له كۆتایى باسه‌كه‌شدا پێشنیاره‌كانی خرانه روو وه‌کو هه‌وڵێک بۆ بره‌ودان به هونه‌ری مۆسیقاى كوردى.
|