كتێبفرۆشه نیگار كێشه‌كه! | تێكۆشه‌ر خالید
ئه‌وان هیچ كات له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكى ئه‌دیب وته‌نانه‌ت ئاسایش، تێكه‌ڵ نه‌ده‌بوون،به‌لاَم به‌رده‌وام له‌خه‌یاڵى ئه‌وه‌دابوون وێنه‌ى كه‌سه‌ئه‌دیبه‌كان بكێشن،ئه‌وان نزیكه‌ى هه‌ژده‌ساڵه به‌نیازى كارێكى له‌وجۆره‌ن،كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیان توانیبا تێكه‌ڵى كه‌سه‌ئه‌دیبه‌كان بن،رِێیان نه‌ده‌كه‌وته من،بۆ ئه‌وه‌ى ته‌فسیرى ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌یان
بۆ بكه‌م كه‌ناویان نراوه مرۆڤى ئه‌دیب! ئه‌مه داوایه‌كى قورس بوو،كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه له‌من كرا،به‌لاَم زۆر بوێرانه پێم وتن كه‌ئاماده‌م ئه‌وه‌یان بۆبكه‌م، ئه‌وه وایكرد بىَ دوو دڵى برِیاربده‌م كه نزیكه‌ى نۆزده ساڵ كتێبفرۆشیم كردووه،بۆ من ناسینى ئه‌وان سانا یه ،له‌ناو كتێبه‌كاندا هونه‌رى ناسینى، ئه‌دیبان و ،به‌خت هه‌یه،چاره‌نووس هه‌یه،ژیان،منداڵ،رِاستى،ئیمان،هه‌رچییه‌ك كه‌تۆ ده‌خوازیت،به‌لاَم به‌مه‌رجێك،به‌رِاده‌یه‌ك ده‌بێت رِۆبچیته ناو هه‌ركتێبێكه‌وه،كه ئیدى گومان بكه‌یت كه له‌نێو كتێبه‌كه‌دا ده‌توانیت بێیته ده‌ره‌وه!یان نا؟ من له‌ته‌مه‌نى كورِه‌كه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ كتێبدا ده‌ژیم، ئێستا ئه‌و ته‌مه‌نى هه‌ژده ساڵه‌و له‌من خراپتر ده‌ستى داوه‌ته خوێندنه‌وه كێشه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و كورِه‌مدا ته‌نها ئه‌وه‌یه كه شیعر ده‌نووسێت،ئه‌وانه‌ى شاعیرن نا‌ئومێد و قه‌له‌قن،له‌رِاستیدا من له كتێبخانه‌كه‌مدا رِۆژانه به ده‌یان نووسه‌ر و شاعیر ده‌هاتن بۆ لام،له‌نێوچه‌وانى هه‌موویاندا به‌دبه‌ختى و بێ پاره‌ییم ده‌خوێنده‌وه،به رِاده‌یه‌ك زۆرجار بۆ خۆیان ده‌یان نالاَند،من ئێستاش ئه‌و هاوكێشه‌یه‌م پىَ شیكار ناكرێت!ئه‌و هه‌موو كتێبه ده‌وڵه‌مه‌ندوجوانانه،بۆ نووسه‌ره‌كانیان ده‌هاتن كتێبیان به‌قه‌رز ده‌برد؟یان نه‌یانده‌توانى به‌قه‌رزیش بیكرِن!بۆ خوێندنه‌وه به هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌ت ده‌یانبرد،رِاستیتان پێ بڵێم هه‌رگیز نه‌مویستووه بازرگانى به كتێبه‌وه بكه‌م!،چى كتێبم هه‌بووه به‌نرخى خۆى فرۆشتوومه‌ته‌وه،ئه‌وه بۆمن زۆر بووه كه نووسه‌رێكى به‌ئه‌زموون هاتووه‌و كۆمه‌ڵێك لایه‌نى شاراوه‌ى نووسین و ژیانی خۆی بۆ باس كردووم و چاوم كراوه‌ته‌وه به رِووى تێگه‌یشتندا،پێموانییه هه‌ڵه‌م كردبێت،ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌توانم به‌و ئه‌زموونه‌ى هه‌مه له‌سه‌ر كه‌سه‌كان بیبه‌خشم به‌و هه‌ژده نیگاركێشه‌ى هاتوون و داوام لێده‌كه‌ن زانیاری‌یان پێبده‌م،یه‌كێك له‌و هه‌ژده نیگاركێشه رِۆژێكیان به په‌له هاته لام و هه‌ركه یه‌كه‌م له‌حزه ته‌ماشام كرد په‌شوَكاویى رِووخسارى داگیرساندبوو،ئاره‌قه به نێوچه‌وانیدا ده‌هاته خوار،به‌بىَ ئه‌وه‌ى سلاَو بكات له ژێر لێوه ئه‌ستووره‌كانییه‌وه كه‌وته ورته ورت و كۆ مه‌ڵێك جنێوى منالاَنه‌م به‌رگوىَ كه‌وت...تووشى شۆك بووم؟ئاى خوایه نه‌مبیستووه نیگاركێش جوێن بدا!!ده‌بێت چى رِوویدابێت؟سه‌یر له‌وه‌دابوو نیگاركێشه‌كه وه‌كو كه‌سێكى توورِه‌نه‌ده‌هاته به‌رچاو بزه ده‌یگرت وجوێنى ده‌داو جارجاره‌یش ده‌رِشایه‌وه و ئاوێكى زه‌ردى ده‌هێنایه‌وه ،لیك به‌ده‌م ولێوییه‌وه ده‌چۆرِایه‌وه،رِێك له نیگارێكى خۆى ده‌چوو،نیگاره‌كه‌ى كه‌لله سه‌رێك بوو لایه‌كى سه‌رى رِژابوو،شێوه‌یه‌كى پێكه‌نیینى وه‌رگرتبوو زمانیشى به لێویدا چۆرابوَوه،نه‌متوانى له‌وه زیاتر تێی برِوانم و گوێ بۆ ورته ورتى شل بكه‌م و لێمداو رۆیشتم ته‌نانه‌ت ئاورێكیش چییه نه‌مدایه‌وه بۆ دواى خۆم تابزانم به‌رده‌وامه له‌و حاڵه‌ته سه‌رسورِهێنه‌ره ،یان بزانم له‌وێ ماوه! یان نا؟ئه‌و حاڵه‌ته ته‌واو منى دڵته‌نگ كرد نه‌مزانى بۆ نه‌متوانى له‌وىَ وشه‌یه‌ك چییه بیڵێم؟تووشى شۆك بووم،یان خۆم نه‌مده‌ویست هیچ بڵێم،رِاستییه‌كه‌ى من گیرۆده‌ى ده‌ردێكم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تا له شوێنى مناقه‌شه‌و گفتوگۆ دوور نه‌كه‌ومه‌وه بیرى قسه‌ى جوانترم نییه،هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وه بووه هۆى ئه‌وه‌ى من له نیگاركێشه‌كان نه‌پرسمه‌وه، له خه‌یاڵمدا وام دانا به ئیعتیزاره‌وه بێنه‌وه بۆلام وگفتوگۆ بكه‌ین و ئه‌وه‌ى پێمه پێیان بڵێم،هه‌فته‌یه‌ك دووهه‌فته، بوو به دوومانگ ته‌نانه‌ت ئاسه‌وارى نیگاركێشه‌كانیشم له‌به‌رچاو بزر بوو، نازانم رِووخساریان به‌رِاده‌یه‌ك كاڵ بۆیه‌وه كه له زه‌ینمدا ناسینه‌وه‌یان شتێكى مه‌حاڵ مه‌حاڵ بوو.من زۆرجار وام داده‌نا كه ئه‌مه ته‌نها خه‌ونێك بووه یان ئه‌مه چیرۆكێك بووه و له كتێبێكدا خوێندوومه‌ته‌وه وه‌لىَ هه‌ر زوو دڵنیا ده‌بووم كه نه‌خێر ئێمه چه‌ند خه‌یاڵی بین هێشتا نا‌توانیین له واقیع هه‌ڵبێین ،و ئه‌وه‌یش واقیعێك بوو ئیدى بۆمان نییه بیخه‌ینه خانه‌ى خه‌یاڵه‌وه، ناچار دانم به‌خۆمدا ده‌گرت،ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌مه‌دا تێپه‌رِى رِۆژێك له یه‌كێك له باخه‌كانى شاردا سه‌رقاڵى خوێندنه‌وه‌ى رِۆمانێكى تازه بووم كه‌نووسه‌ره‌كه‌ى بوێرانه خۆى كووشتبوو،له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ى به‌خه‌تى خۆى نووسیبووى من ئه‌رِۆم ئیتر ئه‌مه دێته ژیانه‌وه رِۆمانه كه ناوى(من)بوو،له‌وكاته‌دا كچێكى سپى سپى ،چاوه‌كانى قاوه‌ییه‌كى تۆخ بوون،زۆر له‌سه‌ر خۆ دواى تێروانینێكى مه‌كربازانه له‌ته‌نیشتمه‌وه دانیشت،خه‌ریك بوو دڵم ئه‌ته‌قى ،ئىَ خوایه بۆ ئه‌وانه‌ى له‌من نزیك ده‌بنه‌وه یان ده‌رِشێنه‌وه یان سلاَو ناكه‌ن یان له وه‌هم ده‌چن وبێده‌نگی دایان ده‌پۆشێت؟به‌رِاستى ئه‌و كچه كاریگه‌ربوو،له رِێواسێك ئه‌چوو كه شه‌رم پرِى كردبێت له‌ناز و ناسكى،كتوپرِ له‌خه‌یاڵى خۆمدا وام دانا،ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌ستم و توند له‌باوه‌شى بگرم له‌وانه‌بێت ببێته تۆزێكى سپى و له‌به‌رچاوم وون ببێت،یان خۆم له‌تاوا بتوێمه‌وه،ئه‌و زنجیرى پانتۆڵه‌كه‌ى كرابۆیه‌وه زۆر به‌ووردى سه‌رنجی ئه‌ڵقه‌ى زنجیرى پانتۆڵه‌كه‌یم ده‌دا،نازانم خه‌ریكبوو سه‌ربنێمه كۆشییه‌وه،به‌لاَم خێرا خۆم گرته‌وه چونكه له دونیادا باوه‌رِم به‌ئافره‌ت نییه و زۆر خۆشم لێیان نایه‌ت،دیار بوو دركى به شتێك كرد،به‌په‌له جانتاكه‌ى له‌سه‌ر رِانى دانا‌و زه‌رفێكى گه‌وره‌ى زه‌دباوى دایه ده‌ستم، وتى تكا ئه‌كه‌م زوو وه‌لاَمى بده‌ره‌وه،من لێره‌م بۆ هه‌میشه له‌م باخه‌دام،ئه‌مه‌ى وت و هه‌ستایه سه‌ر پێ كلێنسێكى ده‌رهێناو ده‌ستى چه‌پى خسته‌ناو پانتۆڵكه‌یه‌وه و كلێنسكه‌ى پێ خسته ناو گه‌ڵییه‌وه تۆزىَ ئه‌ملاولاى پێكردو ده‌ریهێنایه‌وه، كلێنسه‌كه یه‌ك پارچه خوێنى سوورى تۆخ بوو!،ئه‌مجا وتى:ئه‌م خوێنه له په‌نجه‌ى ئه‌سپێكوژه‌ت بسوو،ئه‌م كاغه‌زه‌م بۆ مۆر بكه،ئه‌مه شتێكى سه‌یربوو،كاغه‌زه‌كه له‌سه‌رى نووسرابوو،په‌یمانمدا داواكانتان به‌جىَ بگه‌ێنم،ترس و دوودڵى و بێزكردنه‌وه‌م رِێى نه‌ده‌دام ئه‌و كاره‌بكه‌م،تا كچه‌كه بزه‌یه‌كى بۆ نه‌كردم چاوێكى لێ دانه‌گرتم نه‌متوانى ئه‌وه‌بكه‌م،دواجار ته‌نها بزه‌یه‌كى ئافره‌تێك واتلێده‌كات هه‌موو كارێك ئه‌نجام بده‌یت،ئه‌و رِۆى وه‌ك نیگاركێشه‌كان له‌پرِ دیار نه‌ماو ونبوو،به په‌له نامه‌كه‌م كرده‌وه،تابزانم ئه‌وه چییه خانمه‌كه‌ى سوور كردبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڵێنى پێبده‌م داواكانى به‌جىَ بگه‌یه‌نم و به‌زووترین كات وه‌لاَمى بده‌مه‌وه،له‌ناو زه‌فه‌زه‌رده‌كه‌دا، كه‌كردمه‌وه سىَ پارچه‌كاغه‌زى ترم به‌رچاو كه‌وت،له‌یه‌كه‌میان ته‌نها ئه‌م دێرِه نووسرابوو،(من هه‌ڵه‌م، دواجار ئه‌و هه‌ڵه‌یه له‌هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئێمه‌وه‌بوو)ده‌ست به‌جىَ وه‌ك ئه‌وه‌ى یه‌كێك به‌رامبه‌رم وه‌ستابێت وئه‌م دێرِه‌ى وتبێت، وتم كه نه‌خێر من هه‌ڵه‌م كه هه‌ڵه‌كه‌یش له ئێوه‌وه‌بوو،له‌و دێرِه تاكه‌ى یه‌كه‌م نامه‌ى ناو زه‌رفه‌كه دڵنیابووم ئه‌مه ئه‌گه‌ر هى ئه‌و حه‌ڤده‌نیگاركێشه‌و ئه‌و كه‌سه‌ى ژماره‌ى ئه‌وانى ده‌كرد به‌هه‌ژده نه‌بوایه ئه‌وا به‌یه‌قینه‌وه په‌یوه‌ندیى به‌وانه‌وه هه‌یه،نامه‌ى دووه‌م نیگارى ئافره‌تێك و پیاوێكى رِووت و قووتى تێدا كێشرابوو كه‌ئه‌گه‌ر زۆر به‌وردى سه‌رنجت لێ نه‌دابا نه‌تده‌زانى ئه‌وه دوو رِه‌گه‌زى جیاوازن ،به چه‌شنێك ئاوێزانى یه‌كدى ببوون كه‌هه‌ر ده‌توت رِه‌فه‌كانى كتێبخانه‌كه‌من و ئه‌و كتێبانه‌یان له ئامێز گرتووه كه ته‌نیا خوێنه‌رێكیشیان نییه و ناشكرێت لێكیان جودا بكه‌مه‌وه و فرِێیان بده‌م،ئاخر بێكه‌ڵكترین كتێب،پیرۆزترینیانه،ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم له لاى چه‌پى به‌شى خواره‌وه‌ى وێنه‌كه به خه‌تێكى گه‌وره‌و ناشرین نووسرابوو،نه‌مانتوانى كه‌بنووسین ئه‌مه نیگارى دووعاشقى له‌یه‌ك دوورى درۆزنن له باخ فێڵ له یه‌كدى ده‌كه‌ن،سێیه‌مین و دوانامه كه ئه‌مجاره به سوورێكى تۆخ رِێك له‌رِه‌نگى ئه‌و خوێنه‌ى كچه ى باخ نیشانى دام،له‌ناو رِاستدا نووسرابوو،به‌شه‌رمه‌وه سلاَوێك كه‌شایه‌نى وه‌لاَمێك نییه..
ئێمه‌ى هه‌ژده نیگاركێشى گه‌مژه و كه‌سێكى ئاسایی،رِاسته سالاَنێكى دوور‌و درێژه ئێمه به‌دواى ناسینى كه‌سه‌كاندا ده‌گه‌رِێین،مه‌به‌ستى ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌بوو بتوانیین واقیعى هه‌ركه‌سێكى ئه‌دیب بهێنینه سه‌ر كاغه‌ز و به نیگارێك كۆد و نهێنییه‌كانى ژیانى كه‌شف بكه‌ین،دواجار ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان گه‌وره‌كرد بۆ ناسینى كه‌سه سه‌رقاڵه‌كان به ژیانى رِۆژانه‌وه،ئه‌وه فێربووین له‌م ولاَته ئه‌وه‌ى ده‌یبینین گێلانه هه‌نگاو ده‌نێت،بیر له پاره‌و،بیر له ناوگه‌ڵى ئافره‌تێك ده‌كاته‌وه،ئاخر ئه‌مه ناكرێت ئه‌م هه‌موو نیگاره سه‌قه‌ته لێكچووانه بكێشرێت،رِاستییه كه‌ى بۆمان ده‌ركه‌وت،به‌بىَ خوێندنه‌وه،هیچ كارێكمان بۆ مه‌یسه‌ر نابێت،رِه‌نگه ئه‌و ته‌سه‌ورانه‌ى ئێمه‌یش كه‌له‌م نامه‌یه‌دا ده‌یخه‌ینه‌رِوو ته‌واو نادرووست بێت،رِاستى ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رِۆژێك نه‌مان ویستووه تێكه‌ڵى كه‌سه‌كان ببین ئه‌وه‌بووه،كه‌نه‌وه‌ك برِشێینه‌وه،دووباره ئه‌مه‌یش رِه‌نگه هه‌ڵه بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ستى بكه‌ین به ئه‌دیبه‌وه،ئاخر ئێمه به ناسین و دیتنى هه‌ریه‌ك له‌وان هێڵنج ده‌ده‌ین،ده‌رِشێینه‌وه،خۆمان پێناگیرێت و جنێو ده‌ده‌ین،ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بزانیت كه‌هۆكارى ئه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان به‌چاوێكى نادرووست لێمان ده‌رِوانن،ئه‌وان پێیان وایه نه‌وه‌ى دواى خۆیان هیچیان پێ نییه و،ته‌نانه‌ت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن،هه‌ر له نووسین و نیگار و ته‌نانه‌ت عاده‌ته‌كانى رِۆژانه‌شه‌وه،بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین،كه ئێوه به‌م كاره‌ى ئێمه هه‌ڵبستن و گه‌وره‌یی بنوێنن ئه‌و نیگارانه بكێشن،دڵنیاین ئێوه به‌خوێندنه‌وه‌ى زۆرتان و زانیارییه‌كانتان ده‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن،ئیدى ئێمه ده‌رفه‌تێكمان نییه‌بۆ نیگاركێشى، بۆ نووسین ،بۆ خۆشگوزه‌رانى، ته‌نانه‌ت ئه‌م سێ نامه‌یه‌ى ئێمه خه‌ریكین بۆ ئێوه‌ى ده‌نووسین،نازانین چۆن ده‌گاته ده‌ستتان و له رِێى كێوه؟،دواجار ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵین كه ئێمه له‌شارێكى زۆر وێراندا ده‌ژین،به ئه‌ندازه‌یه‌ك دووره رِێیه بۆ گه‌یشتن به به‌ختیارى، كه‌نازانین چۆن ده‌توانین لێى ده‌رباز ببین؟!،هێشتا به‌ته‌واوى ناوى ئه‌م شاره‌مان بۆساغ نه‌بوَته‌وه،به‌لاَم ئێره بریتییه له چایخانه‌یه‌ك و یه‌ك دوو باخچه‌ى پرِ له ترس و دڵه رِاوكىَ،ئێره به‌قه‌ده‌ر هه‌موو ناشرینیه‌كانى دونیا ناشرینه،خه‌ڵكه‌كه‌ى هێشتا وه‌حشییانه بیر ده‌كه‌نه‌وه،نامانه‌وێت زیاتر ئازارى رِۆحتان بده‌ین، ئه‌م شاره‌ى ئێمه تیایدا ده‌ژین،هه‌ر بۆخۆى مۆته‌كه‌ى خه‌ونى ئێمه‌یه، له‌كۆتاییدا ده‌بێت ئه‌وه‌شت پێ رِابگه‌یه‌نین،كه ئێستا لێره فڵچه‌كانمان شكاندووه و خه‌ریكى ناشرین كردنى ژیانین،به‌ڵىَ خه‌ریكى ناشرین كردنى ژیان!،جاتكامان وایه...
لێره‌وه وه‌ستام و دواى تێرِامانێكى زۆر و بیركردنه‌وه‌یه‌كى قووڵ برِیارمدا كه ئیدى كۆتایی به‌م چیرۆكه بێنم وله نووسینه‌وه‌ى بووه‌ستم چوونكه دڵنیام،كه‌س ناتوانێت وێنه‌ى رِاسته‌قینه‌ى كه‌سه‌كان نیشانى ئه‌وى دى بدات.كه‌سیش ناتوانێت یه‌قین بێت له‌وه‌ى كه‌سه ئه‌دیبه‌كانى پێ ده‌خوێنرێته‌وه،یان نا؟!.
دواجار پێده‌چىَ ئه‌م چیرۆكه نه‌عله‌تییه كۆتایی نه‌یه‌ت...
Tekoshar.khaled@gmail.com
|