هونه‌ری كورد له شاری (لوتن)ی به‌ریتانیا | شۆڕش محه‌مه‌د حسێن
ئا/ شۆڕش محه‌مه‌د

له‌سه‌ر بانگێشتی زانكۆی (بیرفوردشری) له شاری لوتن، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد (ئیسماعیل خه‌یات) گه‌یشته ئه‌و شاره.
(خه‌یات)ی هونه‌رمه‌ند ده‌رباره‌ی ئه‌و بانگێشته وتی:"بانگێشته‌كه بۆ به‌شداریكردن بوو له خولی 24هه‌مینی فێستیڤاڵی هونه‌ری شاری لوتن كه فێستیڤاڵێكه له‌سه‌ر ئاستی به‌ریتانیا‌و ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا‌و چه‌ندین چالاكیی هه‌مه‌جۆری له بواری میوزیك‌و شیعر‌و پێشانگای شێوه‌كاری تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت".
فێستیڤاڵه‌كه له رۆژانی 21/5 تا 11/6/2009 به‌ڕێوه چوو‌و یه‌كێك له چالاكییه گرنگه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه له بیرۆكه‌یه‌كی رێكخراوی (خۆشه‌ویستی سه‌ره‌تایی ئه‌مریكی)یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، كه بیرۆكه‌كه‌ش بریتی بوو له كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی شێوه‌كاری بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كورد.
پێشانگاكه رۆژی 21/5/2009 له شاری (لوتن) كرایه‌وه‌و هونه‌رمه‌نده به‌شداربووه‌كانیش بریتی بوون له :"ئیسماعیل خه‌یات، شوان عاسی، ساكار فاروق، دالیا موراد، ساڵح نه‌جار" هه‌روه‌ها چوار فۆتۆگرافه‌ری كوردیش به‌شداربوون كه بریتی بوون له :"جه‌مال پێنجوێنی، جولی عه‌دنان، كامه‌ران نه‌جم‌و سۆران نه‌قشبه‌ندی".
رێكخراوی (خۆشه‌ویستی سه‌ره‌تایی ئه‌مریكی) له كوردستان كارده‌كه‌ن‌و تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مناڵانه‌ی كه دڵیان كونی تێدایه‌و تائێستاش چه‌ندین مناڵیان چاره‌سه‌ر كردووه‌و سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ش (جێرمی كۆرتنی)ه.
ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردی به‌شداربووی ئه‌و پێشانگا هاوبه‌شه‌دا جێی گرنگی بوو ئه‌وه بوو كه ئه‌تمۆسفێری نێو به‌رهه‌مه‌كان كوردی بوون‌و به‌تایبه‌ت به‌رهه‌مه‌كانی ئیسماعیل خه‌یات كه گوزارشتیان له تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ده‌كرد.
له كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه‌دا هونه‌رمه‌ندی ناوبراو باسێكی سه‌باره‌ت به بار‌ودۆخی هه‌نووكه‌یی كوردستان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هونه‌ری شێوه‌كاری كوردیش هه‌ڵوێسته‌ی كرد.
هه‌روه‌ها له ساتی مانه‌وه‌ی له‌و شاره‌دا چه‌ند راگه‌یاندنێكی بیانی‌و كوردی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌نجامدا‌و سه‌باره‌ت به هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی كورد‌و گرنگی ئه‌م به‌شداریكردنه راوبۆچوونیان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (ئیسماعیل خه‌یات) ئاڵوگۆڕكرد. له‌وانه چاوپێكه‌وتنی رادیۆی (bbc) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناوبراو.
سه‌باره‌ت به شێوازی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كورد بۆ پیشاندانی له‌و فێستیڤاڵه‌دا، ئیسماعیل خه‌یات وتی:"بێگومان ئه‌و فێستیڤاڵه یه‌كێكه له فێستیڤاڵه پڕ بایه‌خ‌و گرنگه‌كانی هونه‌ر‌و به‌شداریكردنی هونه‌رمه‌ندانی كوردیش تیایدا كارێكی گرنگه بۆ زیاتر ناساندنی هونه‌ری كوردی به ده‌ره‌وه، شێوازی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌كان له‌لایه‌ن دوو كه‌سی پسپۆڕه‌وه بوو كه له مانگی ئازاردا هاتنه كوردستان‌و به‌رهه‌می هونه‌رمه‌نده‌كانیان بینی‌و هه‌ڵیانبژاردن، ئه‌و دوو كه‌سه پسپۆڕه‌ش بریتی بوون له:" ian rolinds , ben hodson".
له‌باره‌ی ئه‌و سیمیناره‌ش كه له زانكۆی ناوبراودا پێشكه‌شی كرد، هونه‌رمه‌ند وتی:"سیمیناره‌كه له رۆژی 27/5/2009 پێشكه‌ش كرا، له سیمیناره‌كه‌دا باسم له چۆنیه‌تی كارتێكردنی كۆسپ‌و كێشه‌و شه‌ڕ كرد له‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌م‌و ئاماژه‌یه‌كی روونیشمدا سه‌باره‌ت به رۆڵی ئاشتیانه‌ی هونه‌رمه‌ند به هونه‌ره‌كه‌ی، بۆ ئه‌مه‌ش باس له پرۆژه‌ی ئاشتی له كوردستان كرا كه له كاتی شه‌ڕی براكوژیدا وه‌ك به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ئاشتیخوازانه له ناوچه‌ی پیره‌ر دروستمكرد".
هه‌روه‌ك چۆن له‌چوارچێوه‌ی سیمیناره‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك له وێنه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی‌و پێشانگاكانی پێشووی پیشانی ئاماده‌بوواندا، له‌وانه كاركردنی بۆ ئه‌نفال‌و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و تارمایی شه‌ڕی ئاینده‌و پرۆژه‌ی ئاشتی بۆ كوردستان.
وابڕیاره پاش ته‌واوبوونی ئه‌م فێستیڤاڵه پێشانگاكه ببرێته چه‌ند شارێكی به‌ریتانیا‌و دواتریش بۆ ئه‌وروپا‌و له‌چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا نمایش بكرێت‌و دوا وێستگه‌ش نمایشكردنی پێشانگاكه‌یه له وڵاتی ئه‌مریكا.
|