ده‌سته‌ى كارگێرِى نوێى تیپى شانۆى سالار هه‌ڵبژێردرا | چراكان
رۆژى 18/6/2009 به ئاماده‌بوونى دادوه‌رء نوێنه‌رى پارێزگاى سلێمانىء ئه‌ندامانى تیپ، له باره‌گاى تیپى شانۆى سالار له سلێمانى، له كه‌شێكى دیموكراسیدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى كارگێرِى نوێى تیپى شانۆى سالار به‌رِێوه‌چوو.
ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش بوونه ده‌سته‌ى كارگێرِى نوێى تیپى شانۆى سالار:
ئه‌حمه‌د سالار- سه‌رۆكى تیپ
ئه‌رسه‌لان ده‌روێش- سكرتێرى تیپ
یونس حه‌مه كاكه- ژمێریار
یاسین قادر به‌رزنجى- به‌رِێوبه‌رى هونه‌رى
ئاشتى عوسمان دانش- ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرِى
پێشه‌وا عومه‌ر- ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرِى
ئه‌نوه‌ر قادر ره‌شید- ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرِى
تیپى شانۆى سالار یه‌كێكه له تیپه شانۆییه پێشه‌نگء دێرینه‌كانى نێو شانۆى كوردىء به‌درێژایى ساڵانى سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردووء نه‌وه‌ده‌كانى ئه‌و سه‌ده‌یه‌ء له‌پاش راپه‌رِینى ئازارى كوردستانء تا ئێستاش له چالاكییه‌كى شانۆیىء هونه‌ریى به‌رده‌وامدایه‌ء له سه‌رجه‌م شارء شارۆچكه‌كانى كوردستاندا نمایشه‌كانى پێشكه‌ش به بینه‌ران كراوه.
وه‌ك چۆن له پۆڵێنكردنى تیپه شانۆییه‌كانى كوردستانیشدا پله‌ى پێشه‌نگى تیپه‌كانى پىَ به‌خشراوه.
جێى باسه هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى كارگێرِى نوێى ئه‌م تیپه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ یادى یۆبیلى زیوینى ئه‌م تیپه‌دا كه له ده‌ستپێكى دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵى 1984 ه‌وه ، توانیویه‌تى گورِوتینێكى گه‌وره به ره‌وتى هونه‌ریی و شانۆى كوردى ببه‌خشێت و پێشه‌نگى بواره‌كه‌ى خۆى بێتء رووى گه‌ش و پرِ ئه‌فراندنى شانۆ و دراما و رۆشنبیریی هونه‌ریی به‌رجه‌سته بكات، هه‌میشه‌ش به به‌هره‌ى جوان و به‌رهه‌مى ناوازه‌و كارى داهێنه‌رانه ئومێدى به‌جه‌ماوه‌ر و هونه‌ردۆستانى كوردستان به‌خشیوه.
هه‌وره‌ها تیپى شانۆى سالار خاوه‌ن گۆڤارێكى ئه‌كادیمییه به ناوى (شانۆ) كه دوو مانگ جارێك به هه‌ردوو زمانى (كوردىء عه‌ره‌بى) بڵاوده‌كرێته‌وه‌ء هاوكات له‌گه‌ڵ گۆڤاره‌كه‌شدا زنجیره‌ى كتێبى شانۆیى چاپء بڵاوده‌كاته‌وه كه تا ئێستا (12) ژماره‌ى گۆڤارى (شانۆ)ء (12) كتێبى شانۆیى بڵاوكردۆته‌وه‌ء له‌سه‌ر تۆرِى ئه‌نته‌رنێتیش خاوه‌ن سایتێكه به‌ناونیشانى (www.shanoo.info) كه به‌رهه‌ردوو زمانى كوردىء عه‌ره‌بى هه‌واڵء زانیارىء بابه‌تء لێكۆڵینه‌وه‌ى شانۆیى ده‌خاته به‌ر دیده‌ى خوێنه‌ران.
راگه‌یاندنى تیپى شانۆى سالار
|