ئاوێنه‌كانی برینی ڕه‌هه‌ند | رِابه‌ر فاریق
بۆ رِه‌هه‌ندى كورِم، كه هێشتا له سكى دایكییه‌تى، شنه‌یه‌ك رِوو له دۆزه‌خ.
1
رِۆژێك دادێ:
ئه‌م وشه‌یه برینم ختووكه ده‌دا،
له ژێر سێبه‌ری داڵغه‌ی خۆی داده‌نیشێ،
پیته‌كانی ده‌بن به ته‌م،
پشتیان ده‌نێن به‌م عه‌مووده‌ی نیگه‌رانیی؛
رِابه‌ر.
2
به كه‌شتیی كات و
شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌وا و
گالیسكه‌ى وشه‌وه دێم بۆ ژیان،
به به‌له‌می كاغه‌زی و
ئۆتۆمبێلی وێنه‌یی و
پاسكیلی خه‌یاڵیی ده‌رِۆم بۆ مردن؛
- منیش ده‌رِۆم
به‌ره‌و میانی هه‌ردووكیان.
3
به هه‌ردوو ده‌ست سلاَو له كه‌سێك ده‌كه‌م
ده‌چمه بابل، به خه‌تى بزماریی نا،
به خه‌تی وشه،
نامه‌یه‌ك بۆ كورد ده‌نووسم،
به فارسیی.
4
له زه‌ویدا كوانێ مرۆڤ؟
ئه‌مانه ئه‌و سێ وشانه بوون،
له ده‌فته‌ری خۆكوژێكدا دۆزیمنه‌وه؛
به سرِدراویی.
5
له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌یارانم
به وشه ئاشت بوومه‌ته‌وه،
نه‌ك به ده‌ست گوشین و به ماچ.
6
"دڵی خۆم ده‌ده‌مه‌وه: "
به "قسه‌ی خۆش "
به "یار "
به "خۆم ".
- ئاهـ، ئه‌م دڵـ-ـه بوو به چى؟
7
زه‌ویش چووه‌ته سه‌فه‌ر،
به خۆی و وه‌چه‌كانییه‌وه.
8
ته‌نك بوومه‌ته‌وه ته‌نك، چوون كاغه‌زی به‌ر لێزمه‌ى وشه
تاریك دادێم تاریك، چوون ژووری بىَ كتێب.
ده‌چمه‌وه سه‌ر نه‌سه‌بى خۆڵ، نه‌ك ئینسان.
له وشه‌مدا پیاوێك ده‌حه‌سێته‌وه، نه‌ك بێزاریم.
تێكده‌شكێم چوون شكست.
هێنده نیگه‌رانم، چ ئازارێك نامگرێته خۆی.
ئێواره‌یه‌ك ده‌گه‌رِێمه‌وه نێو لیسه‌كه‌م،
وشه‌یه‌ك ده‌گمێنێ: خۆكوشتن.
دێمه به‌رده‌م وژه‌ی به خورِی هه‌وا
شه‌قامێك ده‌نووشتێنمه‌وه.
ده‌چمه كۆلاَنى سێبه‌ر،
ئارامیی جۆگه له به‌رده‌م زمانم دا له‌نگه‌ر ده‌گرێ.
چ سیگارێكم له كن نه‌ماوه،
به تلیاكى وشه خۆم له‌بیر بوون ده‌به‌مه‌وه.
بیر ده‌كه‌مه‌وه:
ئه‌م بانیژانه تا كه‌نگێ نایه‌نه خواره‌وه؟
- پیاوێك ده‌ڵێت: له ته‌نیاییش ته‌نها نابم.
9
ئه‌گه‌ر به سوێدییش بنووسم
كه‌سێك شك ده‌به‌م له لای رِاست،
به لای چه‌پیش، به كامى خۆی لێم تێ بگات.
10
نامه‌یه‌كم بۆ بنووسه
به‌و وشانه‌ی نه‌گوتراون
به‌و وشانه‌ی نه‌چوونه‌ته نێو رِسته‌كان،
چوون تۆ نه‌هاتوویته نێو من
نێو زیندانی وه‌همێكه‌وه.
|