ماناى شانۆ.. شانۆى مانا | نیهاد جامی

دارِشتنه‌وه.. نووسینه‌وه‌ى ده‌قێكى نوێیه، دۆزینه‌وه‌ى جیهانبینێكى دیكه‌یه له‌ناو ئه‌و ده‌قانه‌ى ماناى دیكه‌ى لىَ وه‌ده‌ست دێت، زۆر جار دارِشتنه‌وه له‌رِێگه‌ى ده‌قئاوێزانه‌وه تواناى ئه‌وه‌ى نیه نمایشێك به‌رهه‌م بێنێت كه خاوه‌نى سیستمێكى ده‌لالى سه‌ربه‌خۆ بێت، هۆیه‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه شانۆكاران ناتوانن پارێزگارى له‌هێلى فكرى نمایشه‌كه بكه‌ن، به‌ڵكو زیاتر له‌كۆكردنه‌وه‌ى ده‌یالۆگه‌وه ویستوویانه فۆرِمێك به نمایشه‌كه ببه‌خشن، كه فۆرِمى چێژى ئه‌ده‌بیه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ده‌سپێكێك بۆ پچرِانى په‌یوه‌ندى نێوان نێره‌ر و نێردراو، نێره‌ر ده‌بێته ملكه‌چى چه‌ند ووشه‌یه‌ك كه له‌تواناى ده‌ربرِینه جه‌سته‌ییه‌كاندا نیه مانا بۆ جوله وده‌ربرِینه‌كانى بدۆزنه‌وه، نێردراویش به‌درێژایى نمایشه‌كه هه‌موو رِه‌گه‌زه‌كانى شانۆ ده‌بینىَ، به‌لاَم ئه‌و سیستمه نابینىَ كه رِێكخه‌رى رِه‌گه‌زه‌كانه.
بۆیه ئه‌و كاره پێویستى به توانا‌و سه‌لیقه‌یه‌كى رِۆشنبیریى فراوان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاماژانه‌ى (ده‌قى یه‌كه‌م) له‌كاتى دارِشتنه‌وه ده‌كوژێت، ئاماژه‌ى نوێى تیا به‌رهه‌م بێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى خۆمان به ده‌قه‌كان وون نه‌كه‌ین، واته له ئاوێته كردنى جیهانى ده‌قه‌كان هێلێك بدۆزینه‌وه بۆ كاركردن، ئێمه لێره‌دا ئاماژه به دوو هه‌وڵ ده‌ده‌ین، یه‌كه‌میان شانۆگه‌رى (ده‌ریا) یه له ئاستى ده‌قه‌وه له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێین، ئه‌ویتریش (كه‌لاوه‌ى نان) له‌سه‌ر ده‌قى نمایش ده‌وه‌ستین.
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیش له‌و نووسینه‌دا تیشك خستنه سه‌ر جۆرى ئیشكردنه له‌سه‌ر كووشتنى مانا له (ده‌قى یه‌كه‌م) و خوڵقاندنه‌وه‌و نووسینه‌وه‌ى مانایه له‌ناو (ده‌قى دووه‌م) بۆ ئه‌وه‌ش دوو شێوه‌مان بۆ كاركردن هه‌ڵبژاردووه، له‌شانۆگه‌رى (ده‌ریا) ئه‌و پرِۆسه‌یه له‌ئاستى ده‌قه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ین، هه‌رچى له‌شانۆگه‌رى (كه‌لاوه‌ى نان) ه، پرِۆسه‌ى ده‌قئاوێزان له‌ناو یه‌كه‌ى نمایشه شانۆییه‌كه‌دا ده‌خوێنینه‌وه، ده‌كرىَ ئه‌م دوو هه‌وڵه وه‌كو رِووبه‌رێكى بنیاتنانه‌وه‌ى مانا بۆ ناو پرِۆسه‌ى نمایشى شانۆیى سه‌یر بكه‌ین.
(هادى ئه‌لمه‌هدى) ه له سىَ پانتایى جیاواز سرووتێكى شانۆیى ده‌خوڵقێنىَ وناوى ده‌نىَ (ده‌ریا)(1) ده‌ریا چه‌نده ناوى كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى شانۆگه‌ریه‌كه‌یه، ئه‌و كچه لادێیه‌ى ده‌بێته ئه‌كته‌رێكى ناودارى شانۆ، به‌وه‌ش ده‌مانهێنێته نێو ده‌مامكى ساخته‌ى رِه‌خنه‌گران، كه چۆن ئاماده‌ن له‌پێناو مه‌به‌ستى خودى كه‌سانێك به‌رز بكه‌نه‌وه، به‌و كاره‌ش شوناسى رِاسته‌قینه‌یان ده‌دۆرِێنن، به‌وه‌ش هادى هێلێكى درامى ده‌ست نیشان ده‌كات وپه‌یوه‌ندیه‌ك ده‌دۆزێته‌وه بۆ نزیكبوونه‌وه له‌و ده‌قانه‌ى پێشوو، كه ده‌یانكات به چاوگه‌ى بونیادى فكریى نمایش، ده‌ریا كه ناوى كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كه‌یه په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ته‌ك شیعریى (ده‌ریا) ى گۆران ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ش دواتر ده‌بێت به جۆرێك په‌رِینه‌وه له‌كرده‌ى ناوه‌كى كاره‌كته‌ر، هه‌روه‌ها بۆ یاده‌وه‌رى ئه‌كته‌ر ده‌گه‌رِێته‌وه ناو شانۆگه‌ریى (مارا-ێاد) كه رِۆژێك رِۆڵى (كۆردى) بینیووه، ئه‌وه جگه له بوونى فه‌زایه‌كى چیخۆفى له گۆرانى چایكا، بۆ ئێستاى كرده درامیه‌كه‌ش له‌رِێگه‌ى ده‌قێكى عه‌بدولكه‌ریم برشیده‌وه ده‌په‌رِێته‌وه بۆ ناو فه‌زاى ئه‌و ده‌قه‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كانگیر بوونى كاره‌كته‌ره له‌نێوان واقیع ونواندن "فه‌رهاد له‌كوێى.. بۆ وه‌لاَمم ناده‌یته‌وه، به‌هار هاتوو په‌رِه‌سێلكه‌و حاجیله‌كانى له‌كوێستانه دووره‌كانى ئه‌م وولاَته به‌رینه‌وه گه‌رِانه‌وه.. تۆ نه‌هاتى.. پایز هات و گه‌لاَ وه‌رى.. قازو قوڵنگ به‌سه‌ر شارا له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌كى غه‌ریبى به‌سۆزى كۆچ وكۆچبارا.. رِێژنه‌ى باران لێى ئه‌دان وشه‌وقى گڵۆپ چاوى چاوه‌رِوانى منى بۆ به‌رزایى هه‌ڵه‌خست و ده‌مگووت بڵێى فه‌رهاد له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆچه‌رییانه‌دا نه‌بێت.. نه‌هاتیت و نه‌كۆچت كرد.. فه‌رهاد له‌كوێى.. له‌كوێى " (2)
هه‌رچى شانۆگه‌ریى (كه‌لاوه‌ى نان) ى دلشاد حوسێنه ئه‌زموونێكیترى ئه‌و جۆره ده‌قئاوێزانه‌یه، بنیاتى كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى له‌سه‌ر چیرۆكى (گوڵى رِه‌ش) ى شێرزاد حه‌سه‌ن درووست ده‌كرێت، بۆ رِه‌هه‌نده مرۆییه تراژیدیه‌كه‌ى رِووداویش چیرۆكى (خه‌مه‌كان) ى چیخۆف له‌سه‌ر یه‌ك هێل رِووداوه‌كان به‌ره‌و ترۆپك ده‌به‌ن، حه‌مه‌ى ئاشه‌وان، مناڵه هه‌ژارو عاشقه‌كه‌ى هێرۆ له گوڵى رِه‌ش، حه‌مه‌ى پرسیاركه‌ر له‌دایكى پرسیارى بوون ونه‌بوون، پرسیارى چینه‌كان كه "دایكه بۆ له‌حه‌وشه‌كه‌ى خۆمان گوڵ ناچێنیت؟ كورِم ئێمه به‌حاڵ جێگه‌ى سه‌رو قاچمان بۆته‌وه.. گوڵى چى وته‌رِه‌ماشى چى؟ ئه‌ى بۆ ماڵى هێرۆ گوڵیان زۆره؟ كورِى خۆم ئه‌وان خوا پێداون، ئاخر بۆچى؟ " (3).
ئه‌و پرسیارانه‌ى حه‌مه له چنینێكى درامیه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ كۆستى مردنى مناڵه‌كه‌ى كاتىَ له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌دا وه‌ستاوه، له‌سه‌ر ئه‌و هێله چیخۆف دێنێته نێو جیهانى شێرزاد حه‌سه‌ن، به زمانێكى ساده په‌یوه‌ندیى خۆى به نێردراو ده‌ست نیشان ده‌كات، ده‌یه‌وىَ سرووتێكى چیخۆفى غه‌مگین به نمایشه‌كه ببه‌خشێت، به‌وه‌ى له‌رِێگه‌ى كۆرسه‌وه لاوانه‌وه‌یه‌ك كه ژانى ناوه‌كى حه‌مه‌یه "ده‌خه‌ڵكینه.. ده‌گوىَ بگرن، له‌بۆ ساتىَ خه‌مه‌كانمان له‌گوىَ بگرن "
ئه‌گه‌رچى ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ى ده‌بوونه یاریده‌ده‌رى سه‌ره‌كى حه‌مه بۆ رِوونكردنه‌وه‌ى بونیاده ناوه‌كیه‌كه‌ى وێنه شانۆییه‌كه بوو، كه له‌ته‌كنیكێكى ساده‌وه به‌رجه‌سته ده‌كرا، به‌تایبه‌ت ده‌یویست له‌نێو دنیاى چیخۆف و شێرزاد كۆمیدیایه‌كى خه‌مناك ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ش ده‌رخستنى وێنه‌یه‌كى واقعى مه‌رگه‌ساتى كاره‌كته‌ره‌كه بوو، له‌رِووى په‌یوه‌ندیى به كاره‌كته‌ره لاوه‌كیه‌كانى تێكسته‌كه "خه‌ڵكى گه‌رِه‌ك.. خۆپیشانده‌ران.. رِه‌ش ورِووته‌كانى كۆمه‌ڵ " كه دواجار له‌هێلێكى درامیدا ئه‌و دوو نووسه‌ره‌ى ناو دوو كولتورى جیاوازى تێدا كۆده‌كرده‌وه.
ئاماژه‌كان:
1 شانۆگه‌رى (ده‌ریا) دارِشتنه‌وه‌ى ده‌ق (هادى ئه‌لمه‌هدى) وه‌رگێرِانى (ره‌ئوف بێگه‌رد) ده‌رهێنانى (میدیا رِه‌ئوف) له4/5/1990 له‌چواره‌مین فێستڤاڵى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كانى سلێمانى نمایشكراوه.
2 ده‌ستنووسى ده‌قى (ده‌ریا)
3 شانۆگه‌ریى (كه‌لاوه‌ى نان) ئاماده‌كردن وده‌رهێنانى دلشاد حوسێن، به‌شدارى فێستڤاڵى یه‌كێتى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان له 1994 كرد و خه‌لاَتى یه‌كه‌مى ده‌رهێنانى وه‌رگرت
|