ئازارى وشه‌كانى سێریۆ | چراكان
به‌شدار سامى
0

له ژووره‌وه پاڵكه‌وتووم
مه‌ره‌كه‌ب ده‌رِژێنمه سه‌رته‌وێڵى ته‌نیاییم
نه په‌نجه‌ره‌یه‌كم هه‌یه بۆ ته‌ماشا
نه ده‌رگایه‌ك بۆ چوونه ده‌ر
گوێم له‌ده‌نگى خۆم گرتووه و
كه‌س نابیستم
هێنده نه‌بىَ
كه نازانم نیشتیمان چۆن له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستىَ و
چۆن من به‌خۆى ده‌به‌ستێته‌وه
1
خاكم نه‌بوو
ژوورم هه‌بىَ
خاكم نه‌بوو
ئاسمانم هه‌بىَ
2
بیست ساڵى ته‌واو كردووه ته‌مه‌نم
بیست ساڵ پتر
له‌بێ نیشتیمانى دا
3
كه حه‌وشه‌م نه‌بىَ
تیایدا رِووتبونه‌وه‌ى چه‌سته‌م هه‌بىَ
دیواره‌كه بۆ به كه‌له‌ى سه‌ر نه‌شكێنم
4
خه‌فه‌تێك له كۆشم دایه
خه‌فه‌تێك كه‌وتۆته كۆشم
به‌درێژایى سه‌عاته‌كانى ته‌نیاییم بالاَده‌كات
5
به‌هۆى زۆر رِۆیشتنم
ده‌یان پێلاَو له‌پێیه‌كانم جێماون
ده‌شىَ سه‌دانى تریش بدرِێن و جێبمێنن
تاده‌گه‌م به‌نیشتیمان
6
ژوور له‌سه‌ر خاك ده‌كرىَ
نیشتیمانم نه‌بىَ
خاك له كوێ بێنم
ژوور جێگاى ده‌وىَ جێگا
جێگا له كوىَ بێنم
7
كۆمكه‌ره‌وه ئه‌ى زه‌وى
ژیان له نێو پێلاَوه‌كه‌م دا
بۆنى گۆره‌وى گرتووه
8
تاكه شتێك له‌بونم كرمۆڵه‌ى نه‌كردبىَ
نیشتیمانى خاوه‌ن خانووى
ژووره كه‌مه
9
نیشتیمان مه‌ترێك لێمه‌وه دووره
مه‌ترێك واتا
ئه‌و له حه‌وشه‌كه‌مان دایه
من له جاده‌كان به دواى دا ده‌گه‌رِێم
10
هێنده‌ى له‌گه‌ڵ تۆدا نوستم
هێنده له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌م نا
هێنده‌ى له‌گه‌ل تۆدا رِۆیشتم
هێنده له‌گه‌ڵ خۆم نا
هێنده‌ى له‌گه‌ڵ تۆدا مردم
هێنده له‌گه‌ڵ مردن نا!
11
تا ئێره قێزه‌ونى كه‌ده‌تبینم
له‌وجێگایه‌دا جوانى كه دیارنى
ده‌بىَ برِۆم
ده‌بىَ نه‌تبینمه‌وه!
12
مناڵه‌كه‌م داواى شیرینى بكات
بۆى ده‌كرِم
داواى نیشتیمانم لێبكات جیبكه‌م ؟
13
تائێره زه‌وى رِایكێشاوم
تائێره نیشتیمان له من دا كۆنه‌بۆته‌وه
ئه‌ى ئاسمان تۆیش سه‌عاتێك رِام كێشه!
14
كه نیشتیمان خه‌وى لێكه‌وتووه
بۆ بوه‌ستم
جاده‌كان ده‌رِۆن
جاده‌كان هه‌میشه ده‌رِۆن!
15
گه‌ر برِیاره بمخه‌یته په‌راوێزه‌وه
خۆت چ به‌هایه‌كت ده‌مێنىَ؟
رِێگه‌م بده خۆم كۆكه‌مه‌وه
16
گونجاوترین شوێن بۆ پێیه‌كانم زه‌وییه
به‌هۆى گه‌رانه‌وه‌م بۆ بۆشایی
له بۆشاییدام
زه‌وى له كوىَ بێنم؟
17
مرۆف تادىَ زێترده‌بىَ
تادىَ زێتر و به‌خورِتر
ئاوه‌دانى ژووره‌كان ده‌به‌خشێته كۆلاَن
زه‌وى وه‌ستاوه
زه‌وى له‌وه په‌رشتر نابىَ
18
هیچ شتێك ئه‌وه ناسه‌لمێنىَ كه‌من نه‌وه‌ى قورِبم
گه‌ر وابوایه نیشتیمان وه‌ك گه‌وره‌ترین قورِ
قه‌تره‌یه‌ك قورِى به‌من رِه‌وا ده‌بینى
2009 كرێچى هه‌موو شتێك ته‌نیاییش
bashdarsami@yahoo.co
|