له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى د.به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى | شۆڕش محه‌مه‌د حسێن

هۆرێن غه‌ریب: ئه‌مه یه‌كێكى تره له مه‌هزه‌له‌كانى هه‌ڵبژاردنء هیچى تر.
پێشرِه‌و حسێن: ئه‌گه‌ر هونه‌ر فه‌رامۆش بكه‌یت چۆن باسى ئه‌وه ده‌كه‌یت كه خه‌ریكى كه‌لتوورێكى دیموكراسى درووست ده‌كه‌یت له‌م وڵاته‌دا.
نیاز له‌تیف: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى زۆر زه‌ره‌رى له هونه‌رى كوردى داوه .
ئا/ شۆرِش محه‌مه‌د *
(به‌شى یه‌كه‌م)
رۆژى 7ى ئه‌م مانگه له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسیى (ى.ن.ك) د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كاندیدى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كابینه‌ى داهاتوودا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندى شارى سلێمانى كۆبۆوه، ئه‌جنداى كۆبوونه‌وه‌كه بۆ قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى هه‌نووكه‌یى ئه‌مرِۆى هونه‌رى كوردى، به‌ڵام له نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسء خواسى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان هاته گفتوگۆكردنء هه‌ر له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا دوو تا سىَ هونه‌رمه‌ند ره‌خنه‌یان له ئالیه‌تى سیاسه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد گرت كه ده‌رهه‌ق به هونه‌رى كوردىء بۆ پێشخستنى ئه‌م هونه‌ره ئه‌جندایه‌كى روونء دیارى نییه‌ء گرنگیدان به‌م هونه‌ره له ستراتیژى ئه‌م حكومه‌ته‌ء ده‌سه‌ڵاتداراندا نه‌بووه.

(كوردستان راپۆرت) ئه‌وه‌شى زانى كه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى تر بانگێشتى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كرابوون به‌ڵام ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌ى كه ئه‌مجۆره كۆبوونه‌وانه‌ء له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا به جۆرێك له ریكلامكردن بۆ هه‌ڵبژاردن لێكده‌ده‌نه‌وه.
یه‌كێكى تر له‌و ره‌خنه‌ء نارِه‌زاییانه‌ى هونه‌رمه‌ندان له سازكردنى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌وه‌دا بوو كه رێكخراوى هونه‌رمه‌ندان سه‌رپشك كرابوو بۆ ده‌ستنیشانكردنى كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ (د.به‌رهه‌م)دا، كه به‌پێى وته‌ى زۆرێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه (كوردستان راپۆرت) لێدوانى لىَ وه‌رگرتوون ئه‌م رێكخراوه به ناشه‌رعى ده‌زاننء پێیان وایه كه ئه‌م رێكخراوه شه‌رعیه‌تى ئه‌وه‌ى نییه كه هونه‌رمه‌ند بۆ ئه‌مجۆره كۆبوونه‌وانه دیارى بكات، به‌وپێیه‌ى كه ئه‌م رێكخراوه ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌ڵبژاردنى نه‌كردووه‌ء له دیاریكردنى هونه‌رمه‌نده‌كاندا گروپى هونه‌رمه‌ندانى نارِازى پشتگوىَ خستووه كه ئه‌م رێكخراوه به شه‌رعى نازاننء له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م رێكخراوه‌ن، سه‌باره‌ت به بانگێشتنه‌كردنیان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، هونه‌رمه‌ند(هۆرێن غه‌ریب) یه‌كێك له هه‌ڵسورِاوه چالاكه‌كانى گروپى نارِازییه‌كان وتى: "ئێمه پێشتریش بۆ كۆبوونه‌وه‌ى له‌و شێوه‌یه بانگێشت كراووین به‌ڵام له‌م ساته‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ به‌رپرسێكدا كۆبوونه‌وه ناكه‌ین ". هۆرێن غه‌ریب له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه هۆكارى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئێستا چى بووه، وتى: "من ده‌توانم به‌ته‌نها ئه‌وه بڵێم ئه‌مه یه‌كێكى تره له مه‌هزه‌له‌كانى هه‌ڵبژاردنء هیچى تر ".
سه‌باره‌ت به غیابى گه‌نجء په‌راوێزخستنى گه‌نج له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌داء شه‌رعیه‌تدانى رێكخراوى هونه‌رمه‌ندان به‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى دیارى كردبوو بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ء پرسى شه‌رعیه‌تء ناشه‌رعیه‌تى ئه‌و رێكخراوه، شانۆكار (پێشرِه‌و حسێن) وتى: " من پێم وایه پێشتریش له‌رێگه‌ى كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى نارِازییه‌وه پرۆژه‌یه‌كى نارِه‌زایه‌تى دروست بوو به‌رامبه‌ر رێكخراوى هونه‌رمه‌ندان كه هه‌ر له‌و كاته‌وه من هه‌ڵوێستى خۆم یه‌كلایى كردۆته‌وه وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌یه‌دا كه پێم وایه فیعله‌ن ئه‌و رێكخراوه شه‌رعیه‌تى ئه‌وه‌ى نییه، ئه‌وه‌ى زۆر هۆكاره بۆ ئه‌و ناشه‌رعیه‌تیه ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌ڵبژاردنى نه‌كردووه‌ء ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه له‌وێن خه‌ڵكانێكن كه له یاده‌وه‌رى خه‌ڵكء بینه‌رى ئێمه سرِاونه‌ته‌وه زۆرێكى زۆریان، ئه‌مه‌ش شه‌رعیه‌تى ئه‌وه‌یان لىَ ده‌سه‌نێته‌وه كه بتوانىَ قسه له‌سه‌ر ئه‌و دونیایه بكات كه ئه‌مرِۆ هونه‌رى نوێیه یان ئه‌و هونه‌ره‌ى كه گه‌نجه‌كان خه‌ریكن دروستى ده‌كه‌ن. سه‌باره‌ت به غیابى گه‌نجیش له‌و جۆره كۆبوونه‌وانه‌دا من پێم وایه ئه‌بىَ ده‌وڵه‌تى كوردى یان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئیش بۆ ئه‌وه بكات كه به‌رِاستى ئیتر به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌نده‌كان كه‌مێك متمانه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌ده‌ستداوه‌ء ده‌وڵه‌ت وه‌زیفه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌و متمانه‌یه به‌ده‌ستبهێنێته‌وه، به‌واتاى ئه‌وه‌ى متمانه‌ى هونه‌رمه‌ندى راسته‌قینه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كى به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه خه‌ریكه خزمه‌تى نیشتیمانه‌كه‌ى خۆى ده‌كاتء نیشتیمانه‌كه‌ى خۆى خۆش ده‌وىَ. هه‌ربۆیه پێت ناڵێن بێیته ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌وه چونكه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ئه‌وانه‌ى له‌وىَ ئاماده ده‌بنء ئه‌و داواكارییانه‌ى كه هه‌یانه داواكارى زۆر خودیىء ئیدارینء ره‌نگه ئاگایان له قوڵایى مه‌سه‌له‌كان نه‌بێت، چونكه خۆیان له‌ناو ئه‌و جۆره داموده‌زگایانه‌دان كه دووچارى گه‌نده‌ڵى بووه، من ئه‌توانم پێت بڵێم كه به‌رِێوبه‌رایه‌تییه‌كى وه‌كو رۆشنبیرى یاخود به‌رِێوبه‌رێتى شانۆ، شانۆ تووشى گه‌نده‌ڵى بووه، تووشى هه‌ندێك پرسیار بووه كه له ئێستادا ئه‌گه‌ر لێى بكه‌یت ره‌نگه وه‌ڵامێكى زۆر روونى پىَ نه‌بێت بۆ تۆ، به نموونه له مه‌سه‌له‌ى سه‌فه‌ردا كه سه‌فه‌ر دێته پێشه‌وه له برى ئه‌وه‌ى گه‌نج بنێرن یان هێزء وزه‌ى گه‌نجانه بنێرن یاخود خه‌ڵكانێك بنێرن كه چونه ئه‌وىَء هاتنه‌وه به‌رهه‌میان هه‌بىَ، سه‌یرده‌كه‌یت سه‌فه‌رێكى خێزانیت بۆ رێكده‌خاتء پاره‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌كه‌وێتء ئه‌چن ئه‌یانبه‌ن بۆ سه‌فه‌ر. به‌ڵام كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ئه‌چیت داواى پاره ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مێكى هونه‌ریت هه‌بێت پاره نییه، نازانیت له كىَ بپرسیت كه ئایا ئیشێكى شانۆیى پێویستى به بودجه‌یه‌ك نییه كه له جلوبه‌رگء شته سه‌ره‌تاییه‌كانى ئیشێكى شانۆیى بۆ دابین بكرێت؟ پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه، من ده‌ڵێم ده‌وڵه‌تى كوردى تائێستا به‌رامبه‌ر به هونه‌ر زۆر كه‌مته‌رخه‌مانه مامه‌ڵه‌ى كردووه‌ء ئه‌سڵه‌ن بیرى له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه هونه‌رء به‌تایبه‌ت هونه‌رى شانۆ یه‌كێكه له‌و كایانه‌ى كه فه‌رهه‌نگ دروست ده‌كه‌نء كه‌لتوور بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن، تۆ ئه‌گه‌ر هونه‌ر فه‌رامۆش بكه‌یت چۆن باسى ئه‌وه ده‌كه‌یت كه خه‌ریكى كه‌لتوورێكى دیموكراسى درووست ده‌كه‌یت له‌م وڵاته‌دا، دواتر ده‌بێت ئاگاداربن كه به نه‌خشه‌یه‌كى نوىَء به روانینێكى نوێوه ته‌ماشاى هونه‌ر بكه‌نه‌وه(ئه‌گه‌ر ئه‌یانه‌وێت هونه‌ر وه‌زیفه‌ى سه‌ره‌كى خۆى له‌ده‌ست نه‌دات)ء نه‌بێته كارێكى گۆشه‌گیرانه‌ء به‌ته‌نها بۆ نوخبه بێت "

له‌باره‌ى پرسى پێویستىء ناپێویستى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسكراوه، هونه‌رمه‌ند (نیاز له‌تیف) كه ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه بوو، وتى: "له وڵاتێكى وه‌ك وڵاتى ئه‌ڵمانیا تائێستا وه‌زاره‌تێكى هه‌یه به‌ناووى وه‌زاره‌تى كه‌ڵچه‌ره‌وه، به‌ڵام له‌ئێستا كه وه‌زاره‌تێك لابده‌ین خۆ ده‌بێت بیر له به‌دیله‌كه‌ى بكه‌ینه‌وه، باشه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى لابده‌ین ئه‌ى به‌دیلى ئه‌و چى ده‌بێتء چ شتێك دابمه‌زرێنین؟!. چ شتێكى تر دروست بكه‌ین كه بتوانىَ پاڵپشتى له هونه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تێكى تر هه‌یه بێجگه له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرىء هه‌ر وه‌زاره‌تێكى تر بێت یان وه‌زاره‌تێكى تر دروست ده‌كرێت به‌ناوى وه‌زاره‌تى هونه‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌مه‌یان جیاوازه، من ناڵێم وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى وه‌زاره‌تێكى كارایه، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى زۆر زه‌ره‌رى له هونه‌رى كوردى داوه له خیلالى 17ساڵداء مه‌به‌ستم ئه‌م پۆسته‌ى كاك فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى نییه، له‌خیلالى 17ساڵى كاركردنى ئه‌م وه‌زاره‌ته بۆ هونه‌رى كوردىء تاوه‌كو ئێستاش وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به‌شێوه‌یه‌كى كارا ئیشى نه‌كردووه، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى یه‌كێك له‌و خراپه‌كارییانه‌ى كه ده‌بوو په‌سه‌ندى نه‌كردایه ئه‌وه‌یه كه برِیارێك هاتووه ده‌بێت هه‌رچى یارمه‌تىء هاوكاریى تیپء گروپء لایه‌نه هونه‌رییه‌كانه هه‌مووى رابگیرێت، كه ئه‌مه بۆ خۆى زه‌نگێكى ترسناكه بۆ گۆرِهه‌ڵكه‌ندن بۆ هونه‌رء بۆ كه‌ڵچه‌رى ئه‌م وڵاته به‌رِاستى. منیش ئه‌ڵێم ئایا هه‌موو هونه‌رمه‌ندان له كوردستان كۆبكه‌ره‌وه ئه‌توانن ئه‌لته‌رناتیفێكیان هه‌بێت بۆ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى، كىَ پشتگیرى ئه‌و شوێنه ده‌كات ئایا كه‌رتى تایبه‌ت هه‌یه تا ئێمه پشتى پىَ ببه‌ستینء بواره‌كه‌مانى پىَ پێشبخه‌ین؟! تاوه‌كو بتوانین دواجار واز له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى بهێنینء ئه‌و وه‌زاره‌ته بخه‌ینه كه‌ناره‌وه. ئایا كه‌سێكى تر هه‌یه كه خۆى بتوانێت له ده‌سه‌ڵاتدا بێت یان له هونه‌رمه‌نداندا بێت یان له په‌رله‌ماندا بێتء ئه‌جنداى شتێكى وا هه‌یه بكرێت ئێمه وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى لابده‌ین. وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له‌هه‌موو وڵاتێكدا هه‌یه، ئێمه له كوردستاندا چه‌ند مه‌ركه‌زمان هه‌یه كه بتوانێت جێگه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته بگرێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ئێمه كه‌رتى گشتیمان نییه بۆ هونه‌ر كه ئه‌وه ئێستا سه‌یرى كه‌رتى تایبه‌ت بكه له كوردستان كه من له كۆبوونه‌وه‌كه به‌رِاشكاوى به (د.به‌رهه‌م ساڵح)م وت ئێوه چى شت هه‌یه هێناوتانه‌ته ئه‌م كوردستانه به ڤایرۆسه‌كانیشه‌وه به‌ڵام یه‌ك شتم پىَ بڵىَ له خزمه‌تى ته‌كنه‌لۆژیاى شانۆء هونه‌رى كوردیدا بێتء هاتبێته ئه‌م وڵاته‌وه، گه‌وره‌ترین سۆپه‌رماركێت هه‌یه له كوردستاندا به‌ڵام وه‌ره سه‌رتاپاى بگه‌رِىَ بزانه ده‌توانى ماده‌یه‌كى هونه‌رى شانۆى تێدا بدۆزیته‌وه؟! ئه‌توانى ماده‌یه‌كى تێدا بدۆزیته‌وه كه بڵێن ئه‌مه بارۆكه‌یه‌كه‌ء تۆ به‌كارى ده‌هێنیت یان ده‌توانى قیناعێكى شانۆیى بدۆزیته‌وه، پرۆجێكته‌رێكى مۆدێرنى تێدا هه‌یه كه له كارێكى هونه‌ریدا به‌كارى بهێنین، كه ئێستاش ئێمه به پلاجیكتۆرء لایته‌كانى سه‌رده‌مى په‌نجاكان ئیش ده‌كه‌ین.
به‌رِاستى هه‌موو ئه‌مانه خواستنء ئه‌مانه هه‌مووى پێویستن، كىَ ده‌توانىَ ئه‌مانه دابین بكات؟! هه‌تا ئێستا وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى نه‌یتوانیوه ئه‌م شتانه دابین بكات. من ئه‌مه پرسێكه‌ء گفتوگۆیه‌كى زۆرى ده‌وێت به‌رِاستى، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى خاوه‌ن ده‌نگء سه‌نگى خۆى نییه، له‌به‌ر یه‌ك شت چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌م وه‌زاره‌ته دانراون به‌ناوى راوێژكاره‌وه شایسته‌ى ئه‌و جێگه‌یه نین. راوێژكار هه‌یه ده‌وام ناكاتء مه‌عاشى هه‌یه، راوێژكاره دانراوه كه‌چى هیچ وه‌زیفه‌یه‌كى نییه. ئه‌چیته وه‌زاره‌تى رۆشنبیرییه‌وه پرِه له راوێژكار، ئه‌مه له‌كاتێكدا له وڵاتى ئه‌ڵمانیا له‌م وه‌زاره‌ته‌دا یه‌ك راوێژكار هه‌یه، كه به‌رِاستى راوێژكار ئه‌بێت راوێژ بكاتء راوێژیشى پىَ بكرێت. راوێژكار ئه‌وه نییه كه هونه‌رمه‌ند یان ئه‌كته‌رێك بێتء ته‌مه‌نێكى زۆرى هه‌بێت تۆ دایبنێیت له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرىء بیكه‌یت به راوێژكار، وه‌ك چۆن ده‌یان ئه‌كته‌ر هه‌یه‌ء به‌شێكیان ده ساڵه كارێكى نه‌كردووه‌ء كراوون به راوێژكار. هه‌شه خاوه‌ن برِوانامه‌یه‌ء شتى پێیه‌ء ده‌شتوانىَ ئه‌فراندن بكاتء ئه‌توانىَ خزمه‌ت بكاتء ئه‌م وه‌زاره‌ته بگۆرِێت به وه‌زاره‌تێكى ئه‌كتیڤء گه‌نده‌ڵى له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا نه‌هێڵێت نایخه‌نه ئه‌وىَ. بۆیه به‌برِواى من پێویست ده‌كات ئالیه‌تى وه‌زاره‌ته‌كه بگۆرِدرێتء راوێژكاره‌كانى بگۆرِدرێت، وه‌ك چۆن پێویستیش ده‌كات وه‌زیر به‌رِاستى ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت له وه‌زاره‌ته‌كه‌ى خۆیدا، نه‌ك كابرایه‌كى مالییه یان به‌رِێوبه‌رێكى گشتى سه‌یته‌ره بكات به‌سه‌ر وه‌زیرداء نه‌توانىَ هیچ شتێك بۆ هونه‌رى كوردى بكرێت. به‌رِاستى ئه‌مه‌یه كێشه‌كه. وه‌زاره‌تى رۆشنبیرىء وه‌زاره‌تى دارایى گه‌وره‌ترین كێشه‌یان بۆ هونه‌رمه‌ند ناوه‌ته‌وه كه تۆ ئه‌چیت ئیشێك ده‌كه‌یت هه‌ر له‌به‌ر پاكتاوكردنى حساباتء له‌یه‌كه‌م رۆژى ئاماده‌كردنى وه‌سڵه‌كانه‌وه فێرى دزیت ده‌كه‌ن، فێرى درۆء ساخته‌چێتیت ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆ ده‌ڵێیت من ده‌رهێنه‌رمء نووسه‌رى به‌رهه‌مه‌كه‌شمء ده‌ورێكیشم هه‌یه، كه‌چى پێت ده‌ڵێن پاره‌ى یه‌ك وه‌زیفه‌ت وه‌رده‌گریت ئیتر هه‌ر ئیشێكى تر ده‌كه‌یت هه‌قى خۆت نییه، تۆ ئه‌ڵێیت ئه‌م جلوبه‌رگانه به‌رگدروو بۆى درووم، ئه‌ڵێن ئێمه هه‌قى به‌رگدروومان نییه‌ء جلوبه‌رگمان هه‌یه، تۆ ئه‌بێت قوماشه‌كه بدزیتء بچیت بۆ دوكانێكى ترء وه‌سڵێكى تر بهێنیت بۆ پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌و برِه پاره‌یه‌ى كه خه‌رجى ناكه‌ن بۆت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ئه‌بێت وه‌سڵه‌كانت ره‌قه‌مى له‌سه‌ر بێتء ژماره‌ى ته‌له‌فۆنء ته‌نانه‌ت ژماره‌ى ناسنامه‌ى خاوه‌ن دوكانء چه‌ند شتێكى تر‌ى له‌سه‌ر بێت.
ئه‌مانه هه‌مووى ئه‌و كۆمه‌ڵه ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌ن كه وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى نه‌یتوانیوه به‌رى پىَ بگرێت، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى توانیویه‌تى به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف كه 5000مزگه‌وت كه ئه‌م وه‌زاره‌ته نۆژه‌نء كردویه‌تیه‌وه 5هۆڵ له كوردستاندا دروست بكات؟ بێگومان نه‌یكردووه، ئه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى توانیویه‌تى به‌نموونه 5 شوێنى تایبه‌تى باشى هه‌بێت بۆ په‌روه‌رده‌كردنى گه‌نجانى ئه‌م وڵاته؟ بێگومان ئه‌وه‌شى نه‌كردووه ".
*ئه‌م راپۆرته به‌تایبه‌ت بۆ رۆژنامه‌ى (كوردستان راپۆرت) ئه‌نجامدراوه
|