منداڵان به شانۆ و گۆرانی و گوزارشت له خه‌ونه‌كانیان ده‌كه‌ن. | چراكان

ئا/زانا مه‌حمود
له ئاهه‌نگێكی گه‌شه‌نگ و سه‌رنجرِاكێشدا ئێواره‌ی 6/6 له هۆڵی ته‌وار به‌شی منداڵانی ته‌له‌فزوێنی گه‌لی كوردستان ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگی بۆ منداڵان سازكرد، له‌و ئاهه‌نگه‌دا جگه له كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ چه‌ند منداڵێكی به‌هره‌مه‌ن، هه‌شت گۆرانی و شانۆییه‌كی منداڵان و ئۆپه‌رێتێك پێشكه‌شكران.
گۆرانییه‌كان هه‌ریه‌ك له‌لایه‌ن (ترێ مه‌حمود، شانۆ ئامانج، لاڤه جه‌بار، ترێ تاهیر، رۆزا سیروان، ژاڵه) پێشكه‌شكران و هه‌ریه‌كه له‌و گۆرانییانه كه‌شێكی وای دروستكردبوو منداڵانی ناو هۆڵه‌كه به سه‌ما و هه‌ڵپه‌ركێ تێكه‌ڵاوی گۆرانییه‌كان ببن و ببنه كۆرسی ئه‌و گۆرانییانه، پاشتریش ئۆپه‌رێتی (هه‌میشه جه‌ژنمانه) نمایشكرا هۆنراوه‌ی ئۆپه‌رێته‌كه عوسمان هه‌ورامی نووسیبووی و ئاوازی گۆرانی ئۆپه‌رێته‌كه‌ش دیار مه‌ردۆخی داینابوو.
پاش ئه‌م ئۆپه‌رێته نمایشی وه‌رزش پێشكه‌شكرا، هۆنراوه‌ی په‌ری ئه‌خۆل و ئاوازی فرانسیس داود و وتنی و رێكخستنی جوڵه‌كانی به‌ناز ساجید بوو.
له باره‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه‌وه تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی به‌شی منداڵانی ته‌له‌فزوێنی گه‌لی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م ئاهه‌نگه وتی: (جێگه‌ی خۆشحاڵیمانه ئه‌مرِۆ ئه‌و هه‌موو منداڵه له‌و هۆڵه‌دا میوانه، له‌وه‌ش خۆشتر ئه‌وه‌یه ئه‌مرِۆ ده‌بینین منداڵان تێكه‌ڵاو به ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئێمه بوون و له‌گه‌ڵ پرِۆگرامه‌كانی ئێمه‌دا ئه‌وانیش به‌شدارن، دیاره ئه‌مه‌ش به ماندووبون پرِۆڤه‌یه‌كی زۆر هاتووه‌ته دی، هیوادارم منداڵانی كورد هه‌میشه خه‌نده و خۆشی له‌سه‌ر لێوانیان نه‌برِێت و ئه‌م شێ,ازه چالاكییانه‌ش ئاوا به‌رده‌وام بێت، له باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه هه‌مه جۆرانه‌ی له ئاهه‌نگێكی وادا تاهیر عه‌بدوڵڵا وتی: ( دیاره چالاكییه‌كان زۆربوون وه‌ك شانۆ و ئۆپه‌رێت و گۆرانی و پێشانگه‌ی وێنه‌كێشان، به‌ڵام ئێمه به هه‌موو چالاكییه‌كان نه‌ماهێشت له یه‌ك كاتژمێر زیاتر تێپه‌رِێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ هه‌ست به بێزاری نه‌كات، وه‌ك بینیشتان نه‌ك منداڵان بێزار نه‌بوون به‌ڵكو كه‌شی ئاهه‌نگه‌كه‌یان زۆر به‌لاوه خۆش بوو.)
 |