چوار تابلۆ له دیوانى ( شاعیرىَ وێنه ده‌كێشىَ ) ى : عه‌بدولقادر سه‌عید | چراكان

1
( ئێمه كاتىَ مردنمان هه‌ڵبژارد، ده‌مانزانى هه‌ر زوو بیرده‌چینه‌وه. به‌لاَم بۆ ئه‌وه‌ى نه‌مربین ده‌ستبه‌ردارى چه‌ند ساڵێكى ته‌مه‌نى خۆمان بووین )
(( یاده وه‌رى ))
ناوێرم بیڵێم ئه‌ترسم،
گوڵه ئه‌ستێره‌یه‌كى شۆفار
گوێى لىَ بىَ و بۆت بگێرێته‌وه
له‌ده‌مشرِى دره‌ختى به‌رماڵه‌كه‌مان
له‌هه‌لپه‌رستى پشیله‌كانى كۆلاَن
له‌گه‌واهى ته‌له‌فۆنه ده‌ستیه‌كه‌م ئه‌ترسم
له‌خۆمى ببیسته‌گه‌وره‌م:
جه‌نابى سه‌ركرده دوىَ شه‌و هه‌ر دواى ئه‌وه‌ى ئێوه
له‌سه‌ر شاشه تیڤیه ره‌نگاو ره‌نگه‌كه
له‌یاده‌وه‌رى خۆتاندا
بۆ شاخێكى شه‌هید گریان
مناڵه‌كه‌م ووتى بابه تۆ هه‌میشه ناڵىَ ى ئه‌وان
تارمایى ره‌وه تیمساحن و
ئێمه‌ش ماسى ووردو درشت؟
مناڵه سه‌ر به‌گۆبه‌نه‌كه‌م
پرسیارى
فرمێسكى تیمساحى ئه‌كرد
كه ئه‌یبینى ئیوه به‌كوڵ ئه‌گریان و
رێژنه‌ى فرمێسكتان بۆ ئه‌رشت.
2
(شه‌رخوازه‌كان هه‌میشه ئه‌ڵێن.. چاره‌نووسى ئازادى له‌گه‌ڵ چاره نووسى جه‌نگه‌كاندا ئاوێته‌یه. ئه‌مه ئه‌و په‌نده‌یه كه ناچێته خانه‌ى دادپه‌روه‌ریه‌وه)
( ئازادى )
سۆمایى چاومان داهات، تا
ئازادى گه‌یشت
ئه‌و كه‌هات،تارمایى لاوێكى به‌فرین بوو.
به تفه‌نگێكى دار شووشه‌وه
له‌و شاخانه‌وه دابه‌زى و
له شارێكى جه‌نجاڵدا بزربوو.
كاتىَ له‌ناو جه‌نگاوه‌رانى شه‌رى ناوخۆدا
به پیرى دۆزیمانه‌وه،
له‌و ساته‌وه ره‌نگى كفن و
بۆنى خوێنى لێنابرِىَ.
3
(( په‌یكه‌ره رۆحیه‌كان هه‌میشه له‌په‌یكه‌ره پۆلاَیینه‌كان پته‌وترو نه‌مرترن ))
( پێشه‌وا وه‌همیه‌كان )
له جه‌نگه خوێناویه‌كان هه‌ڵهاتبووم
به‌شوێنتانا مۆزه‌خانه جیهانیه‌كان ئه‌گه‌رام
له پاڵ په‌یكه‌رى ژه‌نه‌راڵه شه‌ركه‌ره‌كاندا
په‌یكه‌ره‌كانتانم دۆزییه‌وه.
شه‌رواڵه‌كانتان به‌خوێنى یه‌كتر سوور ببوون
دۆزیمنه‌وه
لىَ هه‌ررۆژه‌ى چاوێكتان
گوێچكه‌یه‌كتان
په‌نجه‌یه‌كتان به‌رئه‌بووه‌وه.
شاره‌زایانى شوێنه‌وار ئه‌ڵێن:
ئه‌م په‌یكه‌ره خوێناویانه
له‌جۆره قورِێك دروست بوون
رۆژگارێكه، رۆحیان ئه‌مرىَ و
ناتوانن تاسه‌ر نه‌مربن.
4
(( با ده‌روازه‌كانیشمان له‌سه‌ر داخرابن ، به‌لاَم له‌ودیو ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه‌كه‌سانێكى تر هه‌ن ده‌ژین و بیر ده‌كه‌نه‌وه ))..
( رۆبۆته هاونیشتمانیه‌كان )
ره‌شه‌باى جه‌نگه‌كان هه‌ڵیانكرد
كه‌لله سه‌ره‌كانمان به‌ربوونه‌وه
كه‌لله سه‌ره‌كانمان بۆگه‌نیان كرد
به‌فه‌رمانى تۆ ره‌شه‌باى جه‌نگه‌كان هه‌ڵیانكرد
به‌ته‌نها هه‌ر كه‌لله سه‌رى تۆ ،به‌رنه‌بۆوه
بۆیه له‌جیاتى ئێمه بیر ده‌كه‌یته‌وه
له‌جیاتى ئێمه قسه ئه‌كه‌یت، بۆن ئه‌كه‌یت و
برِیار له‌سه‌ر ناشتنى كه‌لله سه‌ره‌كانمان ئه‌ده‌یت
خه‌ونێكى چه‌ند كابووسیه كه‌لله سه‌رێك به‌ته‌نها
رۆبۆته‌كان كۆكاته‌وه‌و فێرى چه‌پڵه‌و
نوسینى دروشمه جوانه‌كانى خۆیمان بكات.
|