نمایش...له شارێكی گه‌وره‌و جیاواز | كامه‌ران سوبحان

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئێمه سنووری بینینمان ته‌نها له چوارچێوه‌ی نمایشه‌كانی ئه‌م شاره تێنه‌ده‌په‌رِی، به ئه‌سته‌م ده‌مانتوانی وێنه‌یه‌كی تر له بینین به‌رهه‌م بێنین جیاوازبێت له وێنه دووباره‌بووه‌كانی كاره هونه‌رییه‌كانی خۆمان، به‌ڵام كاتێك له‌م شاره ته‌پوتۆزاوییه‌ی خۆمان ده‌رچووین و گه‌یشتینه شارێكی گه‌وره‌و جیاواز، بۆمان ده‌ركه‌وت ده‌یان وێنه‌ی جۆراوجۆری جیاوازی نمایش و هۆڵ و فۆرِمی كاركردنی هونه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ی ئێمه و جیاواز له كاره‌كانی ئێمه له‌و دووراییانه‌ی دونیا بوونی هه‌یه، هونه‌رمه‌ند كاتێك هه‌ست به بچوكیی خۆی ده‌كات كه له شارێكی چه‌په‌ك و داخراودا ده‌چێته شارێكی گه‌وره‌و به‌رین، ئه‌و شاره‌ی به هه‌موو پێوه‌ره‌كان تایبه‌تمه‌ندیی شاری تێدایه، ئه‌وسا له‌وێ بیركردنه‌وه‌و تێرِامانه‌كانت ده‌بنه جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له مێژه ئه‌م شاره ته‌پوتۆزاوییه‌یان به‌جێهێشتووه!.
هه‌رچه‌نده شانسی ئه‌و سه‌فه‌ره بۆ من و زۆر كه‌سی تریش رێكه‌وتێكی كۆمیدییانه‌یه، رێكه‌وت به‌و مانایه‌ی كه هه‌رگیز بیرمان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه له‌به‌ر پیاوانی تری شار ئه‌و شانسه به‌ر ئێمه بكه‌وێت، چونكه هه‌یانه وتوویه‌تی (با برِۆن، هه‌رگیز ناگه‌نه ئه‌وێ و هه‌ر ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ ئه‌م شاره، ئه‌وان نه‌ك ڤیزه‌ی به‌ریتانیا به‌ڵكو ڤیزه‌ی عه‌ربه‌تیش وه‌رناگرن!) ئه‌وان زۆر شتی تریشیان وت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و رێكه‌وته كۆمیدییه ئێمه‌ی برده یه‌كێك له وڵاته هه‌ره گه‌وره‌كانی دونیا، كه خاوه‌نی شارستانییه‌تێكی مه‌زنه له مرۆڤدۆستی، رێكه‌وت بردینییه به‌ریتانیا.. ئه‌وان له‌وێ دوای نمایش رێز له ماندووبوون و توانای هونه‌ری ده‌گرن، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م شاره‌ی خۆمان كه كۆمه‌ڵێك له هاوپیشه‌كانمان دوای نمایش له یانه‌كانی شه‌وانه‌و چایخانه و شوێنی كاره‌كانیان كه‌وتبوونه قسه‌ی بێ‌مانا و رق و توورِه‌یی و ئیفلاسیی خۆیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا خاڵی ده‌كرده‌وه! ئه‌وان به رێزێكی زۆره‌وه سه‌یری نمایشه‌كه‌ی ئێمه‌یان كرد، بوغز و رق وای لێنه‌كردن چێژی خۆیان له به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئێمه بشارنه‌وه‌و زۆر شتی تریش...
چیرۆكی گرتنی هۆڵی نمایشه‌كه‌مان جۆرێك له سه‌رنجدانی گرنگی تێدایه، كاتێك به‌رپرسانی ئه‌و ده‌زگایه‌ی كه ئێمه‌یان بانگهێشتی به‌ریتانیا كردبوو، دوای چه‌ندین رۆژ گه‌رِان له‌م هۆڵ بۆ ئه‌و هۆڵ ئه‌وسا توانییان هۆڵێك بگرن بۆ نمایشه‌كه‌مان، ده‌چوونه هه‌ر هۆڵێك پێیان ده‌وتن تا شه‌ش مانگی تر یان تا سێ مانگی تر نمایشی تێدایه، له‌وێ نمایشی شانۆ وابوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ گرتنی هۆڵ چیرۆكی زۆر سه‌یر و سه‌رسورِهێنه‌رمان تووش بوو، ئه‌م چیرۆكانه تووشی بیركردنه‌وه‌و تێرِامانێكی زۆری كردین له‌وه‌ی ئێمه چه‌ند ساڵه خه‌ریكی چیین؟ دوای گه‌رِانێكی زۆر بۆ هۆڵ، به‌رده‌وام پرِده‌بووم له پرسیار و پرِده‌بووم له گریان، ده‌مپرسی ... خودای من، ئێمه چ گوناهێكمان كرد وا له‌م شاره ته‌پوتۆزاوییه‌دا دروست بووین، زۆربه‌ی مرۆڤه‌كانی ئێره جگه له بوغز هیچی تر له ناخیاندا نییه، خودای من، چ كاره‌ساتێكه مرۆڤه‌كانی ئێره له پشته‌وه نزای شه‌رِت لێده‌كه‌ن و له رِووشه‌وه خه‌نده‌یه‌كی درۆزنانه‌ت بۆ ده‌كه‌ن
|